کرداری دزیکردن گه‌ورەبێت یان بچوک هه‌ر دزییه، دزینی به‌رهه‌م و ڕەنجی مرۆڤێکی ترە به دزی و هه‌ندێ جار به گۆڕێنی ناوەکه‌ی.به‌ڕێکه‌وت له سایتی گوگلدا بووم, بۆ وتارێکی کۆنی خۆم دەگه‌رام، چاوم که‌وته سه‌ر چه‌ند سایتێکی کوردی، یه‌کێک له‌وانه ماڵپه‌ڕی حسێن بیرۆکه‌ی .که بینیم توێژینه‌وەیه‌کی منی به ناوی خۆ بلاوکردوەته‌وە، سه‌رباری چه‌ند بابه‌تێکی تر که راسته‌وخۆ و به‌بێ ئاگاداری خاوەنه‌کانی به ناوی خۆیه‌وە، بڵاوکردوونه‌ته‌وە..هه‌ڵبه‌ته سایتی تریشم به‌رچاو که‌وت، به‌لام که‌مێک له حسێن به‌ویژدانتر.به‌پێی یاساکانی نووسین و بڵاوکردنه‌وە، نابێت به‌رهه‌می یه‌کێکی تر، به‌بێ ناوهێنانی یان ئاگاداری خاوەنه‌که‌ی له‌لایه‌ن که‌سێکی دی بلاوبکرێته‌وە.به هه‌ر حاڵ دەستبه‌جێ ته‌له‌فۆن بۆ خاوەن ماڵپه‌ڕی بیرۆکه‌یی(حسێن) کرد و پێم ووت که‌ئه‌و به‌رهه‌مه هی تۆ نیه، چۆن ناوی خۆت له‌سه‌ر داناوە؟ له وەڵامدا گووتی:
"به‌قورئان ئه‌و سایته‌ی من گه‌لێک کچکۆکه‌یه و ئه‌منیش له سایته‌کانی دیم وەرگرتیه و بڕواناکه‌م هێندە ئه‌هه‌میه‌تی هه‌بیت..برا کی دەچێته سایتی منه‌وە؟.." به‌ڵێنی دا بابه‌ته‌که لابه‌رێت و کارەکه‌ی ڕاست بکاته‌وە، دانی به دزیه‌که‌ی خۆی نا..به‌لام بابه‌ته‌که‌ی لا نه‌برد..مه‌به‌ست لیرەدا گه‌ورەو بچوکی کرداری دزیه‌که نیه، کردارەکه‌ی هه‌مان کرداری دزێکی گه‌ورەیه که به‌رهه‌می هه‌زارەها که‌س دەخوات و خۆی پێ به‌رزدەکاته‌وە، ئه‌م جۆرە کارانه له کاری مافیاکان دەچێت بۆ به‌دەستگه‌یاندنی گه‌ورەترین قازانج به که‌مترین کار و چالاکی و زیان.له بارە‌ی خاوەنی ماڵپه‌ڕی به‌کرەجۆش هه‌مان په‌یامی دا: کاکه له باشووری کوردستان کوا ڕەقابه هه‌یه..منیش پێم ووت ئه‌وە فه‌رهه‌نگێکی ناشیرینه با من تۆ هه‌وڵبدەین که‌می بکه‌ینه‌وە..هه‌روەها پیوەندیم به سایتی په‌نجه‌رەوە کرد، خاوەنکه‌ی زۆر به‌رێزەوە داوای لیبوردنی کرد و به‌ڵێنی دووبارەنه‌کردنه‌وەی دا..
زۆر به داخه‌وە: دەبوو له باشووری کوردستان، به تایبه‌تی له ئاست وەزارەتی ڕۆشنبیری سه‌نته‌رێکی چاوەدێری ڕۆشنبیریی چالاک هه‌بوایه، که پێوەندی ڕاسته‌وخۆی به دادگاوە هه‌بوایه، بۆ سزادانی هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که به‌رهه‌می خه‌ڵکانی تر دەدزن..ئه‌وەش که‌لێنیکی تری دەسه‌لاتی کوردییه که چاوی خۆی له ئاستیدا نووقاندوە.
به‌رهه‌مه‌که‌م که خۆم له سایتی هاوپشتی بلاوم کردوەتەوە:
http://hawpshti.com/kurdi/mafakani_jnan/4579.html
وێنه‌ی ناو تێکسته‌که هی حسێن بیرۆکه‌ییه
ئه‌م سایته‌ی خوارەوە که به‌رهه‌مه‌که‌ی به‌ته‌واوەتی ئه‌نفالکردوم:-
هه‌مان به‌رهه‌م له سایتی به‌کرەجۆ، به‌لام بی ناو دابه‌زیوە،
هه‌مان به‌رهه‌م له سایتی په‌نجه‌رە به‌لام به‌ناوی خۆمه‌وە
٢٤-١-٢٠١١ سوێد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
