دیاده‌ی بوومه‌له‌رزه به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان دا ڕوو ده‌دات به جوڵه و له‌رزاندنی جیاواز، ئه‌گه‌ر باسی ناوچه‌كه‌ی خۆمان بكه‌یین واته سلێَمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه كه‌وتۆته نێوان چه‌ند زنجیره چیایه‌كه‌وه وه ناوچه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له ڕووی فیزیۆگۆافییه‌وه ده‌كه‌وێته پشتێنه‌ی ناوچه‌شاخاوییه به‌رزه‌كانه‌وه به پێی پۆلێنكاری Buday and Jassim، ئه‌م ناوچه‌یه به چه‌ندین پێكهاته‌ی جیۆلۆجی ده‌وره‌دراوه، كه ئه‌ویش زنجیره‌ی قۆقزی ئه‌زمه‌ر له‌به‌شه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی وه زنجیره‌ی قۆقزی پیره‌مه‌گرون له باكووری خۆراوا وه زنجیره‌ی قۆقزی سه‌گرمه له باشووری خۆراوا وه چه‌ندین پێكهاته‌ی ڕووچاڵ و قۆقزی بچوك بچوك له نێوان ئه‌م پێكهاته سه‌ره‌كیانه هه‌یه.
له ڕووی ته‌كتۆنیه‌وه، ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته پشتێنه‌ی لاوه‌كی باڵامبۆ- تانجه‌رۆ (Balambo-Tanjero Subzone) به پێی دابه‌ش بوونی ته‌كتۆنی جیۆساینكلاین كه (Buday and Jassim) ده‌ستنیشانیان كردووه..ساڵی 1987.
جێگه‌ی (موقع) شاری سلێمانی ده‌كه‌وێته خاڵی یه‌كتربڕینی هێڵی درێژی (25 °45) ی خۆرهه‌ڵات و بازنه‌ی پانی (33 °35) ی باكوور وشوێنی فه‌له‌كی شاری سلێمانی له‌سه‌ر سنوری شه‌قامی (60) م دا، وه هێڵی درێژی "37 ´22 °45 و "33 ´28 °45 ی خۆرهه‌ڵات و بازنه‌ی پانی "01 ´32 °35 وه "40 ´35 °35 باكوور به گوێره‌ی ئه‌م سنووره ڕووبه‌ری شاری سلێمانی 31، 352 كم2 به‌پێی دیزاینی نه‌خشه‌ی بنچینه‌یی شاری سلێمانی، زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی توێكڵی زه‌وی له‌م ناوچه‌یه‌دا زۆر به ئاڵۆزی نیشتووه و شكان تیایدا ڕوویداوه له‌ئه‌نجامی جموجوڵی ئه‌لبییه‌وه، كه‌له ته‌مه‌نی مایۆسین بۆ پلایۆسین كۆتایی پێهاتووه، ئه‌ویش به‌داخستنی ده‌ریای تییشس وه پیاكێشانی هه‌ردوو پلێتی عه‌ره‌بی – ئێرانی وه پێچخواردنی هه‌موو نیشتووه‌كانی نێوانیان و دروستبوونی زنجیره‌شاخه‌كانی زاگرۆس، كه زۆربه‌ی پێكهاته‌ی ناوچه‌ی سلێمانی ده‌كه‌وێته ئه‌م زنجیرانه‌وه.
سه‌باره‌ت به پێوانی پله‌ی بومه‌له‌رزه و گوره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان دا به‌گشتی له دوای ساڵه‌كانی (1900) ز به شێوه‌یه‌كی زانستی ده‌ستی پێكردووه و زانراوه.
ڕوودانی بومه‌له‌رزه له ناوچه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به هۆكاری جێگیر نه‌بوونی هه‌ردوو پلێتی - فارسی و عه‌ره‌بی – له دوای به‌ریه‌كه‌وتنیان له‌سه‌رده‌مه جێولۆجیه‌كانی ڕابوردوه‌وه دێت له زنجیره چیاكانی زاگرۆس و تۆرۆس دا كه تا ئێستاش سه‌قامگیر (استقرار) نه‌بوون و ناو به‌ناو دیارده‌ی جوڵه‌ی زومینی ڕوو ده‌دات (بومه‌له‌رزه) .
( (پۆلێن كردنی جۆره‌كانی بومه‌له‌رزه له كوردستانی عێراق دا ( (
1- بومه‌له‌رزه‌ی (ته‌كتۆنی) / كه له ئه‌نجامی جوڵه‌ی چینه‌كانی ژێره‌وه‌ی زه‌و ی‌دا له نێو تاوێره‌كان كه به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ شكان ڕوو ده‌دات و جوڵه‌و بومه‌له‌رزه دروست ده‌كات ئه‌ویش له ئه‌نجامی جوڵه‌ی پلێته‌كانی زه‌مینه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
2- بومه‌له‌رزه‌ی بوركانی / له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بوركانه‌وه دروست ده‌بێت ده‌رپه‌ڕینی (magma) ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه زۆر جار هه‌ندێ له شاره‌زایان پێیان وایه كه ڕودانی بومه‌له‌رزه هۆكاره‌كه‌ی بۆ چالاكیه بوركانیه‌كان ده‌گێڕێته‌وه 0
3- بومه‌له‌رزه‌ی داروخان / ئه‌م جۆره‌یان له ناو بۆشاییه‌كان و چینه‌كانی ژێر زه‌وی دا دروست ده‌بێت له پاش دروست بوونی بۆشای له‌ناو چینه‌كان دا (karst) یان ئه‌شكه‌وت، وه پاشان په‌ستان له‌سه‌ر ئه‌م بۆشاییانه دروست ده‌بێت و دواتر داڕوخان ڕوو ده‌دات و جوڵه و بومه‌له‌رزه دروست ده‌بێت، وه له ناوچه‌ی كێڵگه نه‌وتیه‌كان و كانگاكانیش دا له ئه‌نجامی ده‌رهێنانی پترۆڵێكی زۆر و كه‌مبوونه‌وه‌ی په‌ستانی ناوه‌وه ئه‌م داروخانه ڕوو ده‌دات و جوڵه‌ی زه‌مینی سوك دروست ده‌بێت وه‌ك له كه‌ركوك له ساڵانی ڕابوردودا ڕووی داوه.
( (هه‌ندێ له هۆكاره‌كانی بومه‌له‌رزه له كوردستان دا) )
1- ناوچه‌كانی به‌نداوه‌كان و گۆماوه‌كان به هۆكارێك بۆ چالاكی بومه‌له‌رزه داده‌نرێت بۆنمونه وه‌ك له دوكان و ده‌ربه‌ندیخان دا ئه‌م جوڵه‌یه دروست بووه و تۆمار كراوه ئه‌ویش له‌پاش په‌ستانێكی زۆر بۆسه‌ر زه‌وی ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن ئه‌و بِره ئاوه كۆبوه‌وه زۆره‌ی كه له پشت به‌ستی به‌نداوه‌كه دا كۆبۆته‌وه ئه‌مه جگه له هه‌موو ئه‌و مواده نیشته‌مه‌نیانه‌ی كه له له‌لایه‌ن ڕوباره‌كانه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ ناو به‌نداوه‌كه كه سه‌دان هه‌زار ته‌ن ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئاوی كۆبوه‌وه دا په‌ستانێك ده‌خاته سه‌ر زه‌وی ناوچه‌ی به‌نداوه‌كه‌و ئه‌و ڕوبه‌ره‌یش به‌رگه‌ی ئه‌و په‌ستانه ناگرێت و داچون و جوڵه‌ی زه‌مینی دروست ده‌كات.
2- شوێنی جوگرافی كه په‌یوه‌ندی به (پلێت) و چینه‌كانی ژێر زه‌ویه‌وه هه‌یه وه‌ك له ناوچه‌ی زنجیره چیاكانی زاگرۆس و تۆرۆس دا به‌رده‌وام ئه‌م جوڵانه هه‌یه به هۆی ناسه‌قامگیری چینه‌كانه‌وه.
( (ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه له پێش ڕودانی بومه‌له‌رزه‌وه ده‌كرێت) )
- ڕودانی لێشاوێك له بومه‌له‌رزه‌ی بچوك له ناوچه‌كه دا پێش ڕودانی بومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه.
- گۆڕانی كوت و پڕی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی.
- هه‌ڵسوكه‌وتی نا ئاسایی هه‌ندێ له خشۆك و گیانه‌وه‌ران به تایبه‌ت مار و مشك.
- گۆڕانی كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه.
- گۆڕانكاری له ئاستی ئاوی ده‌ریا دا.
- گۆرانی بواری كاره‌بایی هه‌وای ناوچه‌كه.
ئه‌ركی حكومه‌ت له به‌رامبه‌ر بومه له‌رزه‌دا چیه؟
ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی كاره‌ساته سروشتیه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت پلانی هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره كاره‌ساتێك كه له ئاینده‌دا ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه له‌وانه بومه‌له‌رزه ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت كه له ماسته‌ر پلانی شار‌و ناوچه‌ی نیشته جێبونه‌كان دا په‌یڕه‌وی بكات به جۆرێك كه له ئه‌ندازه‌ی دروستكردنی باڵه‌خانه‌كان و یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كان به ووردی جێ به‌جێی بكات و به بومه‌له‌رزه‌یه‌كی پله – 4 – ڕێخته‌ری زیانێكی زۆری لێ نه‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام له پلانی حكومه‌تی هه‌رێم دا هیچ پلانێك نابینرێت له‌و بواره‌دا به دانانی تیمی فریاكه‌وتن بۆ ئه‌و كاره‌ساته سروشتیانه له‌وانه‌ش بومه‌له‌رزه كه پێویسته حكومه‌ت كاری ته‌وای بۆ بكات و له پلانی ئاینده‌ی خۆیدا جێی بۆ بكاته‌وه چونكه هه‌ر ڕوداوێكی له‌و جۆره پێویست وایه حیسابی بۆ بكرێت كه له كاتی ڕودانی كاره‌ساته‌كه‌دا توشی شپرزه‌یی و پاشا گه‌ردانی نه‌بێـت، وه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌رچاو ڕۆشنی له‌سه‌ر ڕووداوی بومه‌له‌رزه و خستنه ڕوی هۆشیاری بۆ كاتی ڕوداوه كه كه پێویسته چی بكه‌ن به تایبه‌ت له قوتابخانه و فه‌رمانگه‌كان دا كه حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌می گه‌وره‌ی پێوه دیاره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
* به‌كالێورۆس له‌جوگرافیای گشتی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
