له‌سێداره‌دان ڕوخێنه‌رترین، كوشنده‌ترین و شه‌رمه‌زارترین وقورسترین بڕگه‌ی یاسای سزادانه كه له‌و په‌ڕی بی وڵامی و نا به‌رپرسیارێتی سیستمی ده‌سه‌ڵاتداره به‌رانبه‌ر به شۆرشگیرانو ئازادی خوازان و چالاك وانانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ژێرده‌سته‌كانی ناو جیهانی مرۆڤایه‌تیداده‌كێت..ئایا هیچ سزایه‌كی یاسایی هه‌یه توند تروو قێزه‌ونتربإ له سزای له‌سێداره‌دان بێگومان نه‌خێر، ئه‌و ساتانه چه‌ند قوورسه كه دادوه‌ر ئه‌و بڕیاره تیا ده‌دات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر تاوانبارێكیشدا بسه‌پێنرێت كه شایسته‌ی سزاكه بێت...سزای له‌سێداره‌دان به‌رپاكردنی تاوانه نه‌ك نه‌هێشتنی تاوان وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا له كۆماری ئسلامی ئیران یان (كۆماری سێدار) دژی چاله‌كوانانی سیاسی و ریكخراوه‌یمه‌دنیی و رۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆو هه‌وادارانی لایه‌نه سیاسیه‌كان رووده‌دات سزاكه جإبه‌جإ ده‌كه‌ن...له‌وه قیزه‌ونتر ئه‌بیت چیی بێ ئه‌و سزایه بكرێته كارتێكی فشاری سیاسی بۆبیده‌نگ كردنی كۆمه‌لگا له‌سێداره‌دانی شۆرشگیران و ئازادی خوازان چاره‌سه‌رنیه به‌لكو كێِشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه‌و وژدانی مرڤایه‌تی لێی بێده‌نگ نابێت ئه‌بێت ئه‌م سزایه هه‌لبگیریت و نه‌مێنیت ئێستاش سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو فشاره‌ی كه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نێو ده‌وڵه‌تی و مه‌ده‌نیه‌كان ئه‌نجامی ده‌دان، به‌ڵام زۆرێك له ولاتان سزای له سیداره‌دان به باشترین تۆڵه داده‌نێن بۆ ئه‌و تاوانبارانه‌ی شایسته‌ی سزاكه‌ن، له كاتی ئێستاشدا سزای له سێداره‌دان له زۆر ولاتانی گه‌شه‌سه‌ند و وه پێشكه‌وتوو وه دیكتاتۆری و سه‌ربازی جإبه‌جإ ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه كه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و سزایه نیشتمانی بۆ نییه و داهێنانێكیش نییه كه له‌سه‌ر رووی پارچه‌یه‌كی دیاریكراوی ئه‌م گۆی زه‌ویه به‌رهه‌مهێنرابإ، هه‌روه‌ها جإبه‌جإكردنیشی كورت نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تی دیاری كرا‌و، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جإی سه‌رنجه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و مه‌ده‌نیه‌كان كه گرنگی به مافی مرۆڤ ده‌ده‌ن وه‌ك یه‌ك په‌نجه راناكێشن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی جإبه‌جإ ده‌كه‌ن...ده‌بینی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وڵاتێك به جیاواز له یه‌كێكی تر...ده‌بینین كه هێرش ده‌كرێته سه‌ر وڵاتێك و تاوانبار ده‌كرێت به‌وه‌ی مافی مرۆڤی تیادا پێشێل ده‌كرێت و داوای لێ ده‌كه‌ن كه ئه‌و سزایه له فه‌رهه‌نگی قه‌زائی وڵاته‌كه‌یاندا بسرنه‌وه، بۆ نمونه ولاتانی ئه‌ورپا كه‌زۆربه‌یان ئه‌م سزایه‌یان له‌ژیر فیشاری ریك خراوی مافی مرڤو ریكراوه مه‌ده نیه‌كانی تردا له فه‌رهه‌نگی قه‌زایی خۆیانداسریوه‌ته‌وه وه‌یان ئه‌ولاتانه‌ی كه‌دیموكراسیی و ئازادی تیدایه ئه‌م سزایه‌یان لابردوه ئێستاش فشارێكی زۆر له سه‌ر هه‌ندێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌كرێت كه ئه‌و سزایه جإبه‌جإ نه‌كه‌ن به‌لام به‌داخه‌وه فشاره‌كه زۆرلاوازه‌و نه‌یتوانیی وه به‌ته‌واوی رێی لیبگرن ئه‌وه‌ته به‌به‌رچاوه هه‌مودونیا رۆژانه له‌ولاته داگیركه‌ره‌كانی كوردوستان شۆرش گیران‌و چاله‌كوانانی سیاسی و هه‌لسوراوانی ئازادیخواز ده‌گیرێن وحكمی له‌سیداره‌دانیان به‌سه‌رداده‌ده‌ن...
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سزای له‌سێداره‌دان به كۆنترین ئه‌و سزایانه ده‌ژمێردرێت كه كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی له مێژووی دورودرێژیدا ئاشنای بووه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه مێژووی سزای له سێداره‌دان به روونی ئه‌وه‌ی تیادا دیاری نه‌كراوه كه سورشتی ئه‌و تاوانانه چین كه ئه‌نجامده‌رانی شایسته‌ی سێداره‌دان بێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له به‌ڵگه‌نامه مێژوویه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌و سزایه ڕێگایه‌كی باوبووه له كۆنه‌وه به‌هه‌مان شێوه داهێنانی وڵاتێكی دیاریكراو نیه و گرێدراویش نییه به ئاینێكی دیاریكراوه‌وه، نوسراوه كۆنه‌كانی سه‌رده‌می بابلی و رۆمانیه‌كان وێنای ئه‌و رێگاباوانه ده‌كه‌ن كه‌له‌و كاته باوبوونه بۆ ئه‌نجامدان و جإبه‌جإكردن سزای له‌سێداره‌دان، ئه‌و كات تاوانبار له خاچ ده‌دراو جه‌سته‌ی به‌هۆی بزماره‌وه ده‌چه‌سپێنرابه په‌یكه‌رێكی داره‌وه كه‌له شێوه‌ی خاچ دایه و به خاچه‌كه‌وه به‌جإ ده‌هێڵرا تا ده‌مرد به‌پإی مێژوو زۆر شێوه و جۆری قێزه‌ون و ناشیرینی له سێداره‌دان به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی دا گوزه‌ری كردووه ده‌بإ له سه‌ره‌تاشدا ئه‌وه بزانین كه له كۆندا ئامانج له جإبه‌جإكردنی ئه‌و سزایه كوشتنی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكو ترساندن‌و تۆقاندنی كۆمه‌لگابووه له‌م رێگایه‌شه‌وه تاوان باركراو توندترین جۆره‌كانی ئازار بچێژێت له پێش مردنی دا.ئه‌و سزایه ناوێكی تری هه‌بوو ئه‌ویش بریتیه له (چاوه‌ڕوانی ئازاری مردن) ئه‌مه‌ش واتای تاوانبار سزا ده‌درێت به ئه‌شكه‌نجه‌دان تاله زۆری ئازاردا گیان له ده‌ست ده‌دات له راستیدا پێش سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری (عێر النهچه) جإبه‌جإ كردنی ئه‌و سزایه له كۆمه‌ڵێك شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌دان پێكهاتبوو كه نه‌ده‌بووه هۆی گیان له ده‌ستدانی سزادراو له ماوه‌یه‌كی كورت دا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌بینرێت، وه له ماوه‌ی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری دا كه ئه‌وروپای گرته‌وه له كۆتایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا، زۆر له رۆشنبیران ره‌خنه‌یان گرت له په‌نابردنه به‌ر له‌سێداره‌دان به شێوه‌یه‌كی گشتی و به‌تایبه‌تی گرتنه‌به‌ری رێگای ئازاردان (ئه‌شكه‌نجه‌دا) هه‌تا مردن له‌لایه‌ن قازیه‌كانه‌وه، دواتر له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا ورده ورده دیدوبۆچونه‌كان بۆ سزای له سێداره‌دان ده‌ستی به گۆڕان كرد و وازهێنرا له مه‌بده‌ئی ئه‌شكه‌نجه‌دان و په‌نابردنه به‌ر هۆكاری تری نوإ بۆ كاتیی هێنان به ژیانی تاوانبران به زووترین كات.
له دوای داواكاری بۆ گرتنه‌به‌ری ریگای نوإ بۆ له‌سێداره‌دان به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌زووترین كات تاوانبار گیان له‌ده‌ست بدات، به‌ریتانیا ڕێگای خنكاندنی هه‌ڵبژاردوو بووه شێوازی سه‌ره‌كی له سێداره‌دان له ووڵاته، به‌ڵام له كۆندا هه‌ڵده‌ستان به سوتاندن یاخود ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌تا مردن، له‌سه‌ده‌ی ده‌یه‌می میلاد دا (72) هه‌زار كه‌س له سێداره دران له كاتی فه‌رمانڕه‌وایی شاهنری هه‌شته‌مدا به هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆرزۆر له تاوانه‌كان سزای له سێداره‌دان دیگرتنه‌وه (له بڕینه‌ویه دره‌ختێكه‌وه بۆ خیانه‌تی گه‌وره) بۆ چه‌ندین سه‌ده‌ی دورودرێژ هاوڵاتیانی به‌ریتانی و به تایبه‌تی له له‌نده‌ن ئاماده‌ی بینینی دیمه‌نی له‌سێداره‌دان ده‌بوون له گۆڕه‌پانێكی به‌ناوبانگ به‌ناوی (تایبرن) له‌و جێگایه‌دا تاوانباركراو ده‌كوژرا، یاخود ناوسكی ده‌رده‌هێنرا، یاخود چوارپه‌لی لێده‌كرایه‌وه، دواتر كرداری خنكاندن له‌و گۆره‌پانه (تایبرن) وه‌ستێنراو گوازرایه‌وه بۆ (نیوگیت) و جإبه‌جإ كردنه‌كه كرا به به‌كارهێنانی شێوازی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی درێژ كه ده‌بێته هۆی شكاندنی ملی سزادراو و به‌زوویی گیانی له ده‌ست ده‌دات، پاش ساڵانێك له رخنه‌گرتن كچه دۆق (تۆسكانا) له باكوری ئیتالیا یه‌كه‌مین كه‌س بوو كه به‌ر فه‌رمی بڕیاری لابردنی سزای له سێداره‌دانی دات له ساڵی 1786، دوای ئه‌وه له به‌ریتانیا و وڵاتانی ژێر ده‌ستی دا یاساكانی كه‌تن گۆرانكاریان به‌سه‌رداهات، ئه‌ویش له ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی و گۆران و ووشیاری خه‌ڵك و زیاتربوونی ناره‌زایی و ده‌نگی بیزاری هاوڵاتیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و سزایه
به‌ڵام له فه‌ره‌نسا كه‌سی سزادراو ده‌به‌سترایه‌وه به تایه‌كانی عه‌ره‌بانه‌یه‌كی گه‌وره‌وه، وبه چه‌كوشێكی گه‌وره یاخود بۆریه‌كی ئاسن به‌كاردهێنرا بۆ شكاندنی ئێسكه‌كانی، و له ئیسپانیا دادگاكانی پشكنین بڕیاریان ده‌دا كه بۆریه‌كی درێژی ته‌لاوی یاخود بزماراوی بكرێت به‌ده‌می یاخود به كۆی سزادراودا به‌و شێوه‌یه خوێنی له‌به‌ر بڕوات هه‌تا مردن.
وه له سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی دا له‌سێداره‌دان به به‌كارهێنانی مه‌قسه‌ڵه ئه‌نجام ده‌درا كه به‌ڕێگایه‌كی باوی جإبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه بوو، به‌ڵام له چین هه‌ڵده‌ستان به پارچه‌پارچه كردنی له‌شی سزادراوه كه بۆ چه‌ندین پارچه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه، ده‌رهێنانی چاو، گوێچكه‌كان، لوت، زمان، په‌نجه‌كانی هه‌ردوو ده‌ست پاشان په‌نجه‌كانی هه‌ردوو قاچ، ئینجا به‌شه‌كانی تری جه‌سته بۆ به‌شی تر.
به‌لام له‌ئه‌لمانیا له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی (رایخ) ی ئه‌ڵمانیا ساڵی 1871 جیاوازی دروست بوو له دیدو بۆچوونی نوێنه‌رانی هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵه‌مانیادا له‌وه‌دا كه په‌یوه‌ندی هه‌بوو به سزای له سێداره‌دانه‌وه، نێونه‌رانی (بریمه‌ن و ئوڵدنبۆرگ و سكسونیا) له پاش شۆڕشی مارسی 1849 ئه‌و سزایه‌یان هه‌ڵگرت، دواتریش پاشماوه‌ی هه‌رێمه‌كانی ئه‌وكاته ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ركردنی ماده‌یه‌كی تایبه‌ت له‌و مه‌سه‌له‌یه له یاسای سزاداندا بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی ئیمبراتۆریه‌ت، به‌پإی ئه‌و یاسایه سزای له سێداره‌دان له باره‌كانی (وچع) كوشتنی به ئه‌نقه‌ست یاخود هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنی ئیمبراتۆر یاخود حاكمی هه‌رێمه‌كانی جإبه‌جإ ده‌كرا...له‌و كاته‌شدا سزاكه له ریگای مه‌قسه‌له‌وه ئه‌نجام ده‌درا...به ته‌نها هه‌رێمی باڤاریا نه‌بێت كه گولله‌باران كردنی هه‌ڵبژارد وه‌ك سزایه‌ك بۆ له سێداره‌دان، به‌ڵام ئه‌و سزایه زۆر به زویی ئیستغلال كرا بۆ ته‌سفیه‌كردنی نه‌یارانی سیاسی، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی هاندانی نوخبه‌ی رۆشنبیرانی ئه‌ڵمانی بۆ ئاراسته‌كردنی زۆرێك له ره‌خنه بۆ ئه‌و سزایه...
له‌سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵ:
پاش ئه‌وه‌ی كه نازیه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست له ئه‌ڵمانیا ساڵی 1933 بڕیارێك له‌لایه‌ن رایخ- ی سێهه‌مه‌وه ده‌ركرا كه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر جإبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه به‌سه‌ر ئه‌وانه و كه له یاسا ده‌رده‌چن، یاخود هه‌ره‌شه‌ن بۆ سه‌ر یاسا، ئاماره‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی 1933-1945 دا ئه‌وانه‌ی به ناوی یاساوه له سێداره‌دران گه‌یشتبووه نزیكه‌ی 17 هه‌زار كه‌س، ئه‌و كاته بڕیاره‌كانی له سێداره‌دان به‌سه‌ر مه‌ده‌نیه‌كاندا یان له دادگای گه‌ل یاخود له دادگای سه‌ربازیه‌وه ده‌رچوون، شایانی ئاماژه‌یه كه سزاكانی له سێداره‌دان به خنكاندن ئه‌نجام ده‌درا به تایبه‌تی له باری خیانه‌تی گه‌وره‌دا (الخیانه العڤمی) هه‌روه‌ها له‌سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵدا، به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی یه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌وڵی سه‌رنه‌كه‌وتووی تیرۆركردنی هتله‌ر له ساڵی 1944دا هه‌ڵمه‌تێكی له‌سێداره‌دانی فراوان و درندانه‌ی به‌دوادا هات، كه پێكهاتبوو له خنكاندن و پارچه پارچه‌كردنی به‌ژێكانی پیانۆ، ئه‌وه‌ش به‌پإی بڕیاره‌كانی خودی هتله‌ر، كه له‌هه‌مان كاتدا داواشی كرد كه ئه‌و كرداری له سێداره دانانه وێنه بگیرێت، له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م سزای له سێداره‌دان له كۆماری ئه‌ڵمانیای یه‌كگرتوودا هه‌ڵگیرا له ساڵی 1949، به‌ڵام ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات هه‌تا ساڵی 1987 به‌رده‌وام بوو...
دوای ئه‌وه یه‌كێتی ئه‌وروپا مه‌رج داده‌نیت بۆلابردنی سزای له‌سێداره‌دان له ئێستادا یاساكانی وڵاتانی ئه‌وروپا سزای له سێداره‌دانی تیادا نییه، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می كۆششێكی دورودرێژه، ئه‌وروپییه‌كان ئه‌مرۆ وای ده‌بینن كه سزایه‌ك له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تی دا ناگونجێت، ئه‌مه‌ش وای لێكردوون كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان بكه‌نه مه‌رج بۆ چونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه...وه‌ك ئه‌وه‌ی له په‌یماننامه‌ی بنه‌ره‌تی یه‌كێتی یه‌كه‌دا هاتووه، له (مایۆ) ی (2002) دا ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی هه‌ستا به ده‌ركردنی (پرۆتكۆلی سیانزه‌هه‌م) ئه‌و پرۆتكۆله‌ش ساڵی (2003) چووه بواری جإبه‌جإكردنه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵبگیرێت ته‌نانه‌ت له باری جه‌نگیشدا، به‌و پێیه‌ی كه كرده‌وه‌یه‌كی كه‌رامه‌ت روشێنه‌ره بۆ ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌وا ئه‌مڕۆ یاساكنی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی هیچ ئاماژه‌یه‌كی تیادا نییه بۆ سزای له سێداره‌دان ته‌نها روسیای سپی نه‌بێت كه تا ئێستا ئه‌و سزایه جإبه‌جإ ده‌كات...به‌ڵام له روسیای یه‌كگرتووه‌دا تا ئێستا یاساكان له هه‌ندێك باردا ئاماژه به له‌سێداره‌دان ده‌كه‌ن به‌ڵام جإبه‌جإ كردین چه‌ند ساڵێكه راگیراوه، دوایین ئه‌نجامدانی ئه‌و سزایه له یه‌كێك له كۆماره فیدراڵیه‌كانیدا 1999 جإبه‌جإ كرا...
ولایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ه‌ئمریكا له‌سه‌روی ئه‌و وڵاتانه‌وه دێن كه ئه‌و سزرایه‌ی تیادا جإبه‌جإ ده‌كرێت به شێوازێكی زۆر سه‌یر و سه‌ر سوڕهێنه‌ر، ئه‌ویش هه‌ندێك ولایه‌تی پإی هه‌ڵده‌ستن و هه‌ندێكی تریان جإبه‌جإی ناكه‌ن، له‌ماوه‌ی سی (30) ساڵی رابردوودا (1100) كه‌س له‌و وڵاته‌دا له سێداره‌دراون...وه مه‌سه‌له‌ی جإبه‌جإ كردنی ئه‌م سزایه له هه‌ندێك ولایه‌ت جإبه‌جإ نه‌كردنی له هه‌ندێك تردا جێگای سه‌رسورمانه و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیزدیواجیه‌تی (دورویی) پێوه‌ره‌كانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه له‌و شێوازه‌ی كاری پێده‌كان له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤدا ئه‌مه ناچێته عه‌قڵه‌وه كه ئه‌و سزایه به‌سه‌ر یه‌كێكدا بسه‌پێنرێت و به‌سه‌ر یه‌كێكی تردا جإبه‌جإ نه‌كرێت كه هه‌مان تاوانی ئه‌نجام داوه، له كاتێكدا هه‌ردوو كه‌سه‌كه خه‌ڵكی یه‌ك وڵاتن و هه‌ڵگری هه‌مان ره‌گه‌زنامه‌ن به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان له ولایه‌تێكی جیاوازن، ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش به یه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرێت كه زۆرترین و جۆراوجۆرترین داهێنانیان كردووه له تازه‌گه‌ری ئه‌و ڕێگاو شێوازه نوێیانه‌ی كه به‌كاری ده‌هێنن له ئه‌نجامدانی له سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌له‌سێداره‌دان حوكم دراون، له گرنگترین ئه‌و ڕێگایانه‌ش، له سێداره‌دان به كورسی كاره‌بایی، هه‌روه‌ها شێوازی به‌كارهێنانی ده‌رزی كیمیاوی ژه‌هراویش به‌كارهێنراوه...له‌لایه‌ن ڕێكخراوه مرۆڤدۆسته جۆراوجۆره‌كانه‌وه چه‌ندین راپۆرت ده‌ركراوه كه تیایدا ره‌خنه‌ی توندیان گرتووه له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ده‌رزی ژه‌هراوی له جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان دا له‌و راپۆتانه‌ش، راپۆرتێك كه له‌م دواییانه‌دا له‌لایه‌ن رێكخراوی (هیومان رایتس ووتش) وه نوسراوه، تیایدا جه‌خت له وه‌كراوه كه شێوازی له سێداره‌دان له ڕێگای ده‌رزی ژه‌هراویه‌وه رێگایه‌كی باش و نموونه‌یی نییه یاخود باشترین و مرۆڤانه ترین و به‌به‌زه‌یی ترین شێوازی له‌ناوبردن نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پرۆپاگه‌ندی بۆ ده‌كات، به‌ڵكو ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و شێوازه ده‌بێت هۆكاری به‌خشینی ئازارێكی زۆر زۆر به‌و كه‌سانه‌ی سزاكه‌یان به‌سه‌ردا جإبه‌جإ ده‌كرێت، چونكه سه‌ره‌تا زیندانیه‌كه له ڕێگای ده‌رزیه‌وه بڕێكی زۆر له ماده‌ی سۆدیۆم سیوبینتال – سڕكه‌ری ده‌درێتی دواتر بڕێكی تر له ماده‌ی بانكورونیۆم برۆمایدی ده‌درێتی كه ده‌بێته هۆی ئیفلیج كردنی جوڵه‌كانی ماسولكه‌كان، به‌ڵام زیندانی یه‌كه به ته‌واوی ئاگای له خۆی ده‌بێت و به ته‌واوی توانای هه‌ست كردن به ئازاری ده‌بێت، به كۆتایی دا ده‌رزیه‌كی تری لێ ده‌درێت كه بریتیه له بڕێك كلۆرایدی پۆتاسیۆم كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری جه‌لده‌ی دڵ و دواتر ده‌مرێت...به‌شێوه‌كی گشتی ئه‌م سازیه پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه بینیوه له روی جإبه‌جإ كردنه‌وه ئه‌ویش له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه.
به‌هه‌مان شێواز ئه‌وه ماوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه (حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو) به سه‌رتای راسته‌قینه‌ی سرینه‌وه‌ی ئه‌و سزایه داده‌نرێت له كتێبه یاساییه‌كاندا، له ساڵی 1977 دا ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌ت له پایته‌ختی سوید (ستۆلهۆڵم) كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی گرإدا ده‌رباره‌ی هه‌ڵگرتن و لابردنی ئه‌و سزایه‌ی كه زۆركات ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و مرۆڤ دۆسته‌كان ره‌خنه‌یان لێده‌گرت پێش ئه‌و كۆنگره‌یه ته‌نها (16) ده‌وڵه‌ت ئه‌و سزایه‌یان له‌سه‌ر هه‌موو تاوانه‌كان لابردبوو له هه‌مان كاتدا سزای له سێداره‌دان بۆته جێگای ناره‌زایی رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ له هه‌موو جیهاندا و، وای ده‌بینن كه ئه‌و سزایه زۆر به توندی ناكۆكه له‌گه‌ڵ بنه‌ما و پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و كه‌رامه‌ت و هه‌ستی مرۆڤ بریندار ده‌كات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ڵگه‌یه بۆ وه‌حشیگه‌ری و توند‌و تیژی و دڵره‌فی مرۆڤ چونكه به‌مه مرۆڤ سزادراو داده‌ماڵێت له به‌نرخترین مافی خۆی كه مرۆڤایه‌تیه‌كه‌یه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و جإبه‌جإ كردنی سزایه به ڕێگای گڵاو ئه‌نجام ده‌درێت كه له هه‌ندێك كاتدا ده‌گاته راده‌ی نواندن و یاری كردن به سزادراوه‌كه وه‌كو سزادان له گۆره‌پانێكی گشتی دا.
رۆژی جیهانی بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی له سیداره‌دان
سه‌رژمێریه‌كانی هه‌ردوو ڕێكخراوی لێبوردنی نێو ده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤ ئاماژه ده‌كه‌ن به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژایه‌تی كردنی سزای له‌سێداره‌دان و زیاد بوونی ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و سزایه‌یان له یاساكانیاندا لابردوه، ئه‌ویش به تێكرای (3) سإ ده‌وڵه‌ت ساڵانه، هه‌روه‌ها رۆژێكی جیهانی دانرا بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان، كه بریتیه له رۆژی (10) ئۆكتۆبه‌ری هه‌موو ساڵێك، ئامانجیش له‌و ئاهه‌نگ گێرانه ئه‌وه‌یه كه به بیری جیخانی بهێننه‌وه كه سزای له سێداره‌دان له رێوشوێن و كار و كرده‌وه‌كانی رابردووبووه وه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌دان و كڕین و فرۆشتنی كۆیله‌كان، هه‌روه‌ها ئامانجێكی تری ئه‌وه‌یه كه هانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بده‌ن له هه‌موو وڵاتانی جیهاندا بۆ گرتنه به‌ری رإ و شوێنی گونجا و ڕێكخستنی كۆڕ‌و كۆبونه‌وه و ڕێپێوان بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و سزایه، دانانی ئه‌و رۆژه‌ش چاكه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه بۆ كوتله‌كانی جیهان له دژایه‌تی كردنی سزای له سێداره‌دان..
به‌ناوبانگترین رێگاكان وئامرازه‌كانی جێبه‌جێكردنی له‌سێداره دان
له‌خاچ دان:
یه‌كه‌م جار كه ئه‌م رێگیه‌ی تیادا به‌كارهێنرا 3 هه‌زار ساڵ پێش میلاد بوو ئه‌ویش له میسر بوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش پی ی له سێداره دران له‌و كاته‌دا بریتی بوو له (50) هه‌زار كه‌س، ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌م جۆره له سێداره دانه پێویستێتی بریتی یه له یه‌ك رۆژ هه‌تا حوكمدراوه‌كه گیانی له ده‌ست ده‌دات..
دوو رێگا هه‌یه بۆ له سێداره دان به شێوازی له خاچ دان كه‌بریتین له‌وه‌ی حوكمدراو به عه موودێك یاخود دارێكه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه به په‌تێك له ناوه‌راستی یه‌وه، به‌مه‌ش بۆریه‌كانی هه‌ناسه دانی ته‌سك ده‌بێته‌وه و ناتوانێت هه‌ناسه بدات هه‌تا وای لێدێت ده‌مرێت، یاخود به بزمار له‌سه‌ر په‌یكه‌رێكی دارینه له‌شی حوكمدراو داده‌كوترێت و به‌جی ده‌هێڵرێت هه‌تاكو به هۆی ووشكبوونه‌وه یاخود به‌هۆی شكاندنی قاچه‌كانیه‌وه ده‌مرێت..
به‌رد بارانكردن (ره‌جم كردن تامردن) :
ئه‌م رێگیه له‌ماوه‌ی پێش مێژوودا به‌كارهاتووه ئه‌و ناوچه‌یه‌ش كه‌ئه‌م كاره‌ی یه‌كه‌م جار تیادا به‌كارهێنراوه نه‌زانراوه كوی یه، واش مه‌زه‌نده ده‌كرێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و رێگایه له سێداره دراوون خۆی بدات له یه‌ك ملیۆن كه‌س، ئه‌مه‌ش ته‌نها پێوویستی به 15 خوله‌ك هه‌یه هه‌تا حوكمدراوه‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌دات وده‌مرێت.
شێوازی جێبه‌جێكردن:
نیوه‌ی یه‌كه‌می له‌شی حوكمدراو ده‌خرێته زه‌ویه‌وه (چاڵێك) و نیوه‌ی سه‌ره‌وه‌ی له‌شی مرۆڤه‌كه‌ش كه‌به‌ده‌ره‌وه‌یه ده‌بێته نیشانه‌ی كۆمه‌ڵێك پیاوی به هێز و ناسراو به‌ده‌ستراستیان، وده‌ست ده‌كرێت به‌به‌ردباران كردنی به‌به‌ردێك كه به‌قه‌ده‌ر له‌پی ده‌ستی مرۆڤ ده‌بێت و به‌رده‌كانیش ئاراسته‌ی سه‌ری ده‌كرێن، به‌مه‌ش حوكمدراو له‌ماوه‌ی 10 بۆ 20 خوله‌ك گیان له‌ده‌ست ده‌دات به‌هۆی ئه‌و شكاندنانه‌ی له جومجومه‌كانی سه‌ری دا روو ده‌دات.
خنكاندن:
یه‌كه‌م جار كه‌ئه‌م رێگایه‌ی تیادا به‌كارهێنرا 4 هه‌زار ساڵ پێش میلاد بوو، سه‌رچاوه‌ی داهیچنانه‌كه ی نه‌زانراوه، وه ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌و كات به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه نیو ملیۆن كه‌س ده‌بوون، حوكمدراو به‌م سزایه له‌ماوه‌ی چوار خوله‌ك دوایین هه‌ناسه‌كانی ده‌دات..
شێوازی جێبه‌جێكردن:
ئه‌م رێگایه خه‌ڵك پی ی ئاشنایه و له‌هه‌ندێك له وڵاتان له كاتی ئێستادا به‌كارده‌هێنرێت..به‌م دواییانه سه‌دام حسێن و به‌رزان تكریتی به‌م رێگایه له سێداره دران.
په‌تێك هه‌ڵده‌خرێت له‌سه‌قفی ژوورێكدا و به‌شێوه‌ی ئه‌ڵقه‌یه‌ك گرێیه‌كی پێوه‌یه، له‌شوێنێك داده‌نرێت له ژووره‌كه‌دا كه بتوانرێت له‌ژێره‌وه بكرێته‌وه، حوكمدراو له‌سه‌ری راده‌وه‌ستێت و په‌ته‌كه ده‌خرێته ملی و پاشان ئه‌و جێگایه‌ی له‌سه‌ری وه‌ستاوه ده‌كرێته‌وه، ئه‌وكات حوكمدراو به‌رده‌بێته‌وه‌و له‌شی به‌ملی هه‌ڵده‌واسرێت هه‌تا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
سه‌ربڕین (سه‌رپه‌راندن) :
یه‌كه‌م به‌كارهێنانی و داهێنانی له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وه بوو وه له‌كاتی خۆی دا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌و رێگایه له‌سێداره دران 45 هه‌زار كه‌س بوون، حوكمراو به‌م رێگایه له ماوه‌ی 30 چركه‌دا گیان له‌ده‌ست ده‌دات..
شێوازی جێبه‌جێكردن:
سه‌ره‌تا هه‌ردوو ده‌ستی حوكمدراو له دواوه ده‌به‌سترێته‌وه دواتر قاچه‌كانی و له‌سه‌ر هه‌ردوو ئه‌ژنۆی داده‌نیشێنرێت و سنگی ده‌هێنرێته پێشه‌وه بۆسه‌ر مێزێك و ملی ده‌خرێته نێوان دوو عه‌موود بۆئه‌وه‌ی جوڵه نه‌كات، پاشتر شمشێر به‌ده‌سته‌كه هه‌ڵده‌ستێت به لێكردنه‌وه‌ی ملی به‌یه‌ك لێدان و به ته‌واوه‌تی ملی له‌جه‌سته‌ی ده‌كرێته‌وه.
له‌ساڵی 1890 دا بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م رێگایه له شێوازی له سێداره‌دان داهێنرا سه‌رچاوه‌كه‌شی له ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ستی پێكرد، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و رێگایه له سێداره دران 4 هه‌زار كه‌س بوون، حوكمدراویش به‌م رێگایه له‌ماوه‌ی یه‌ك خوله‌كدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات..
وزه‌یه‌كی كاره‌بایی به‌رز ده‌گه‌یه‌نرێته ناو له‌شی مرۆڤه‌كه، حوكمدراو له‌سه‌ر كورسیه‌كی ئه‌له‌كترۆنی گه‌یه‌نراو به وایه‌ری كاره‌بایی داده‌نیشێت..ئه‌م رێگایه پاش چه‌ندین ساڵ له‌هه‌وڵ و كۆشش داهێنرا وه‌ك رێگایه‌كی ئاسانترو خێرا تر بۆ مردن، ئه‌وه‌ش له‌جیاتی خنكاندن به‌په‌ت یاخود له خاچ دان و به‌ردبارانكردن..داهێنه‌رانی پێیان وایه كه ئه‌مه رێگایه‌كی مرۆڤانه‌تره له‌چاو رێگاكانی پێشووتر.
ویان گوله‌بارانكردن ئه‌م رێگایه له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وه داهێنرا له ساڵی 1608 دا، وه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌و رێگایه له سێداره دران 100 هه‌زار كه‌س بوون و كه‌سه‌كه‌شله‌ماوه‌ی 3 خوله‌ك دا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
شێوازی جێبه‌جێكردن:
حوكمدراو له شوێنێكی په‌ناگه‌ی فراواندا راده‌وه‌ستێنرێت پاش چاو به‌ستنه‌وه‌ی، كه‌ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه‌ساتی گولله بارانكردنه‌كه‌ی به‌چاوی خۆی نه‌بینی، پاشان لوله‌ی تفه‌نگه‌كان ئاراسته‌ی سنگی و به‌دروستیش لای دڵی ده‌كرێت، وه ژماره‌ی گولله‌كان كه ئاراسته‌ی ده‌كرێت سی بۆ شه‌ش گولله‌یه..
ده‌رزی لێدانی ژه‌هراوی:
ئه‌م رێگایه له‌لایه‌ن ئه‌ڵه‌مانیه‌كانه‌وه ساڵی 1939داهێنرا و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌و رێگایه له‌سێداره دران 250 هه‌زار كه‌س بوون، و كه‌سه‌كه له‌ماوه‌ی 7خوله‌ك دا ده‌مرێت.
شێوازی جێبه‌جێكردن:
حوكمدراو له‌سه‌ر جێگایه‌ك راده‌كێشرێت ده‌ست و قاچه‌كانی ده‌به‌سترێته‌وه، پاشان ده‌رزیه‌كی پڕ له (كۆكتێل) ی ژاراوی له‌یه‌كێك له‌ده‌ماره‌كانی ده‌درێت.ئه‌م رێگایه پێوویستی به لێهاتوویی ئه‌نجامده‌ره‌كه هه‌یه ئه‌ویش له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ده‌ماره‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت، به شێوه‌یه‌ك كه‌باشترین و خێراترین ده‌ماربێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی خوێن به‌له‌شی دا تاوه‌كو كه‌سه‌كه زۆر ئازار نه‌چێژێت و زوو گیان له‌ده‌ست بدات، له‌م دواییانه‌دا و له‌كاتی جی به جێكردنی حوكمی له سێداره دان به‌سه‌ر (ئه‌نجیل نیفس دایاز) ی ئه‌مه‌ریكی دا ده‌رزیه‌كه له جێگایه‌كی هه‌ڵه درا به‌راده‌یه‌ك (ئه‌نجیل) بۆ ماوه‌ی زیاتر له نیو كاتژمێر دوای ده‌رزی لێدانه‌كه‌ی له‌ژیاندا مابوو، بۆیه ناچاربوون كه بۆجاری دووه‌م ده‌رزی لێبده‌نه‌وه كه‌ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئازاردانێكی زۆر پی ی تا گیانی له ده‌ستدا..
بۆیه له‌كۆتایدا ده‌لێم سێداره مێژوێكی ره‌شه به‌نێوچاوانی هه‌مو ئه‌وده‌سه‌لات دارانه‌ی كه ئه‌م سزایه جێبه‌جێده‌كه‌ن چونكه سێداره كوشتنی ئه‌نقه‌سته شێوازێكی قه‌تڵی و به‌ربه‌ریه‌ته و یاسایه‌كی دژی ئینسانی یه و به‌شه‌ێكه له سیاسه‌تی تۆقاندن‌و له‌ناوبردنی مرۆڤه‌كان بۆیه له‌سه‌رئێمه‌ی دیموكراسیخوازو ئازادیخواز‌و ریخراوه‌ی مافی مرۆڤ و هه‌مو ئینسانێكی خاوه‌ن ویژدانه دژیی ئه‌م یاسایه تۆقینه‌رو نامرڤانه‌یه بوه‌ستینو به‌ریی پێبگرین و نه‌هێلین هیچكه‌سێكو تاقمێك و ده‌وڵه‌تێك ئه‌م یاسا قێزه‌ونه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا بسه‌پێنیت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
