به‌رپرسه بالاَكانى كورد ده‌مێكه گرتویانه به كۆمه‌ڵێك زاراوه‌وه..به له‌به‌رچاو گرتنى زه‌مه‌نى مێژینه‌و زۆرى زیاد باره‌ى به‌كارهێنانی ئه‌و وشه‌و زاراوانه ئیتر سواون و پێویست به گۆرِینیان ئه‌ركێكى ئه‌ده‌بى و هونه‌ری دیالۆگ و خیتابه"ئه‌ركێكه له‌پێناو وه‌رچه‌رخانى گومان و درِدۆنگى به متمانه‌و دڵ ئارامى، دواترین سه‌ردانى به‌رپرسی بالاَ –هه‌ڵبه‌ت له ساتى ئه‌م نوسینه‌دا- سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوو بۆ به‌غاى پایته‌خت"دواى هاتنه‌وه‌ى خۆی و هاوه‌ڵه‌كانى له لێدوانێكدا وتى رِێكه‌وتنى باشمان له به‌غا واژۆ كردووه!...هه‌ر ته‌مه‌نه كۆنه‌كانى وه‌فدو دانیشتن و هاتوو چونى سه‌رانى حیزبه كوردیه‌كان كه هه‌نوو هه‌ر ئه‌وان كه‌سه سه‌ره‌وه‌كانى ولاَتیشن وتنى دانیشتنێكى ئیجابى بوو، رِێكه‌وتنى باش كرا، ده‌ست كه‌وتى باش ده‌ست خرا، لێك تێگه‌شتین، له‌یه‌ك نزیك بوینه‌وه، پرد به‌سترا ...هتد به‌رده‌وام وتراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى كه واده‌كات ئه‌م زاراوه مه‌تاتیانه‌ى كه هێنده وتراوه‌نه‌ته‌وه له‌به‌ر هه‌ست قورسبن چه‌ند هۆكارێكه"به‌رده‌وام وتنه‌وه‌ى به حه‌ق و ناحه‌ق و سیاسیانه و هه‌ر زوو له مه‌یداندا ده‌ركه‌وتنى خیلافى ئه‌و زاراوه‌یه به عه‌مه‌لى "نه‌بونى دێكۆمێنت و نه‌بونى ده‌قى متمانه پێدراوى ئه‌و دانیشتن و سه‌ردانانه‌ى لایه‌نى خۆماڵى و لایه‌نى به‌رامبه‌رى حیزبى و حكومى واژۆ پێدراو" یاخود په‌رِه‌ى نوسراو و واژۆ كرا‌و هه‌یه به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كلۆره‌و سه‌روسه‌ودایه‌كى جۆرێكه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه لاى جه‌ماوه‌ر و تایبه‌تمه‌ند و خه‌ڵكى پسپۆرِ په‌سه‌ند نه‌كرێت و بسه‌لمێت كه كه‌لێن و ناته‌واوى پێوه‌یه نه‌ك ئیجابیه‌ت و باشى بۆیه به نادیارى ده‌هێڵرێته‌وه!...بۆ ده‌ربازبوون و دوور كه‌وتنه‌وه له پێویست بونى به‌كارهێنانى ئه‌و وشه‌و زاراوه سواو و بێ تامانه واباشتره به‌رپرسه بالاَكان خۆیان دامه‌زراو بكه‌ن و وابكه‌ن كه هه‌نگاوو هه‌ڵوێسته‌كانیان مه‌تینبێت و له دركاندنیدا متمانه به‌خشبێت...كاتێك بۆ نمونه به‌رێز سه‌رۆكى حكومه‌ت له به غا دانیشتن ده‌كات و واژۆى وه‌ك خۆى وته‌نى چه‌ند رِێكه‌وتنێكى باش ده‌كات من پێشنیار ده‌كه‌م له‌برى ئه‌و زاق و بریقه‌یه‌ى كه به هه‌ندێك په‌یامى سه‌رپێى بگوترێت باش و ئیجابی و ئایا كاریگه‌رى هه‌بێت یان نا له‌برى ئه‌وه بێت ئه‌و رِێكه‌وتن و دانیشتنه مه‌سیریانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌م میلله‌ته‌وه به نوسراوى و وه‌ك ده‌ڵێن خاڵ له‌سه‌ر پیت له‌و بلاَو كراوه زۆر و زه‌وه‌ندانه‌ى ولاَته‌وه بخاته پێش چاوى هاوولاَتیان"یانى له‌برى لێدوانێك كه باس له دانیشتنێكى وابه‌سته به بوارى –بۆ نمونه –نه‌وتى هه‌رێم و ده‌م و دوى ده‌سه‌لاَتى عێراقه‌وه بكات و خۆى شپرزى ئه‌وه بكات جوانتر په‌یامه‌كه بگه‌یه‌نێت سا به‌ڵكو باشتر لاى گوێگر مۆركى باشى بدات به‌و دانیشتنه‌نادیار و رِێكه‌وتنه خوا ده‌یزانێ چۆنانه بێت ئه‌و به‌ند و باسه به نوسراوى بلاَوبكاته‌وه ئیتر شه‌قام و خه‌ڵكى تایبه‌تمه‌ند بۆ خۆیان ده‌بنه شایه‌د و پارێزه‌رى باشى ئه‌و دانیشتن و رِێكه‌وتنانه"ئه‌مه له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه‌و رِێكه‌وتنه‌كه هه‌ر به‌رِاست باش و ئیجابى بێت ! خۆ ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواست له بناغه‌دا وانه‌بوو به‌رپرسه‌كان هه‌ر وه‌كو رِاهاتنى ده‌ربرِین پێیانه‌وه گرتوه‌و باش و ئیجابیه‌كه له‌ده‌م ده‌رچونبێت بێگومان هه‌ر وا پێویست ده‌كات به موبهه‌مى بهێڵرێته‌وه‌و سا ئه‌مه خوایه تاك و ته‌رایه متمانه‌ى ئه‌وه بكه‌ن كه دانیشتنێكى ئیجابى و رِێكه‌وتنێكى باش كراوه!، ئه‌مه نه‌خۆشیه‌كى كۆنه‌و موزمین بووه –شاردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كان و جه‌ره‌یانى پشتى په‌رده‌كان –رِاشهاتوون هه‌ر ئه‌وه‌نده رِه‌وایى به خه‌ڵك بده‌ن گوێ بیستى ئه‌و په‌یامه كورته‌بن و به‌س، به‌لاَم بێگومان تا نه‌شته‌ر گه‌رى نه‌كرێت و ئه‌و ده‌قه كۆن و سه‌لیقه رِزاوه بێ كه‌ڵكه ئاڵشت نه‌كرێت به متمانه‌ی ته‌واو به‌خشین و مافى ته‌واو و شایسته دان به هاوولاَتیان له زانینى ئه‌لیف تا یاى وابه‌سته به ژیان و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌وه "تا وتنه وشكه زراوه‌ییه‌كه نه‌گۆرِن به نوسراو‌و حه‌قیقه‌ت و ته‌واوى پشته په‌رده‌كان نه‌خرێته به‌ر بینین هه‌رده‌م بێ متمانیى و گومان و سه‌رلێكردنه‌وه كاریگه‌رى خۆی ده‌بینێت، له‌وانه‌یه زۆر له‌مێژ خه‌ڵكى ئیكتیفایان ته‌نیا به بیستنى سه‌ردێرِى لێوى به‌رپرسه‌كان كردبێت، به‌لاَم هه‌نوو له‌به‌ر دوو هۆ به‌س ناكه‌ن و دڵیان ئاوناخواته‌وه"له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌و مێژوه كۆنه‌وه هه‌ر ده‌وترێنه‌وه‌و هه‌ریش رِاست ده‌رنه‌چوون و به‌رده‌وام پێچه‌واه‌كانیان رِاست بووه:وه ئه‌مێستاش خه‌ڵك خوێنه‌وارى فام و رِووداوه‌كان بوه‌و ته‌نیا به‌و شته‌ى كه به‌چاوى سه‌ر ده‌یبنێت یان ئاسه‌وارى ده‌بینێت شایه‌تومان دێنێت...دووریه‌كى دیارى نێوان جه‌ماوه‌رو ده‌سه‌لاَت كه تائێستاش ئه‌مرِۆ له‌سبه‌ینێ هه‌ردوولا له‌یه‌كتر دوورتر ده‌كه‌ونه‌وه له نه‌بوونى گرێ و پرده‌وه‌یه"ئه‌و گرێ وئه‌و پرده‌ى كه گه‌لێك پێویسته حكومه‌ت له پێناو به‌رقه‌راربوون و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانیدا له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا گرێیبدات"به‌رایى ترین هه‌نگاویش كه بێگومان ئه‌ركى حكومه‌ته بینێت ئه‌وه‌یه بیناى ئه‌و پرده‌ى پێبكات كه ئه‌ویش متمانه‌یه...متمانه‌ش ئیتر دار و به‌ردى خۆى هه‌یه...
سیروان محمد گه‌نجانى
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
