وه‌ك هه‌مووتان ده‌زانن خانمی یه‌كه‌می عێراق ئێستا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردسانه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌لای من جێگه‌ی نیگه‌رانی و پرسیاره ئایا خاتوو هێرۆو (ی.ن.ك) ه یاخوود گۆڕان؟
من ده‌ڵێم زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه ئه‌ندامی كۆنگره‌ی (ی.ن.ك) بوون و ده‌نگیان داوه به‌م به‌ڕێزه پێتان ده‌ڵێم ده‌نگه‌كانتان به‌فیڕۆ چووه چونكه خاتوو هێرۆ گه‌ر گۆڕانیش نه‌بێت مه‌یلی زۆری هه‌یه به‌لای گۆران‌دا به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م ووتانه‌م تكایه بچن چاودێری كارمه‌ندانی كوردسات بكه‌ن بزانن ئه‌وه‌نده‌ی گۆڕانیان تێدایه هێنده (ی.ن.ك) ی تێدایه! به‌به‌رێز هێرۆخان ده‌ڵێم بۆچی زه‌وی داوه به هه‌موو كارمه‌ندانی كوردسات كه زۆربه‌یان گۆڕانن به‌ڵام سه‌ده‌ها ئه‌ندام كۆمیته‌و ئه‌ندام كه‌رتی دڵسۆز هه‌یه هیچ شتێك نایان گرێته‌وه ته‌نانه‌ت یارمه‌تی مانگانه‌كه‌ش مانگێك ده‌یده‌ن پێیان و دوو مانگ دواده‌كه‌وێت
له‌هێرۆخان ده‌پرسم تا ئێستا لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندو ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمیته‌كان كردووه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كانیان؟ ئه‌و جێگره‌ی كه هێرۆخان هه‌یه‌تی مه‌به‌ستم (شێخ جه‌مال) ه رۆژانه هه‌زاره‌ها درۆ له‌گه‌ڵ كۆمیته‌كاندا ده‌كات هه‌زاره‌ها به‌ڵێنی درۆی داوه به‌بی ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكری بۆچی؟
داواكارم له به‌رێز هێرۆخان خۆی ساغ بكاته‌وه ئایا لایه‌نگری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه یان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تكایه به‌كرده‌وه بیسه‌لمێنه داوام له‌هێرۆخان ئه‌وه‌یه زه‌وی و ده‌مانچه‌و پاره نه‌دات به لایه‌نگرانی گۆڕان هه‌تا دڵسۆزێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بمێنی خۆ ئه‌گه‌ر زۆریش ئینكاری له‌و وه‌زعه ئه‌كات ئه‌م جاره به به‌ڵگه‌وه شته‌كان ده‌خه‌مه روو بۆ میدیا‌و بۆ رای گشتی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
