له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 3/7/2010 ئه‌نجام درا له لایه‌ن ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی یه‌كیه‌تی له كه‌ناڵه بینراو و بیستراو و له سه‌ر لاپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كانیان هێرشێكی توند و به به‌رنامه كرایه سه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆران له په‌رله‌مانی كوردستان (عه‌دنان عوسمان) به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه‌ی به میلیشیا وه‌سف كردوه و ته‌شهیری به ناوی پێشمه‌رگه كردوه، یه‌كیه‌تی هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستا له ڕاگه‌یاندنه‌كان هێرش بكاته سه‌ر عه‌دنان عوسمان به‌ڵكو خه‌ڵكیشی هێنا سه‌ر شه‌قام و به ناوی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له هه‌ولێر و سلێمانی و داواینكرد حه‌سانه‌ی په‌رڵه‌مانتاری له عه‌دنان عوسمان بسێنرێته‌وه و بدرێته دادگا هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵایه‌ی یه‌كیه‌تی، پارتیش هاته سه‌ر خه‌ت و ده‌ستی به هێرش بردن كرد بۆ سه‌ر ناوبراو له كه‌ناڵه‌كانی خۆی و سه‌رۆكی پارتیش له كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تی قوتابیانی سه‌ر به پارتی وتی ناوی پێشمه‌رگه هێڵی سووره و ئه‌وه‌ی قسه به پێشمه‌رگه بڵی ئه‌وا لێره جێی نابێته‌وه، كاتێكیش پڕۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتایی هات و ئه‌نجامه‌كان ئاشكرابون ئیتر هه‌ردوو حیزبی هاوپه‌یمان بێده‌نگیان نواند و چیتر باسی ئه‌م بابه‌ته‌یان نه‌كرد، لێره به‌نده وه‌ك ئه‌خلاقیاتی كاری نوسین و ڕۆژنامه‌نوسی و ته‌نیا به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كاك عه‌دنان ڕۆژنامه‌نوسه و هه‌ردووكمان له‌م بواره هاوبه‌شین به‌رگری لێده‌كه‌م نه‌ك به سیفه‌تی ئه‌ندام په‌رله‌مانی چونكه ناوبراو كه ئه‌ندامه له لایه‌نێكی سیاسی و له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وان چۆته په‌رله‌مان ئه‌وا خۆیان ده‌توانن و ده‌زانن چۆن به‌رگری لێده‌كه‌ن، هه‌رچی سیفه‌ته ڕۆژنامه‌نوسیه‌كه‌شه ئه‌وا به ئه‌ركی خۆم و هه‌موو نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسانی ده‌زانم ئه‌گه‌ر به یه‌ك دێریش بێت به‌رگری له‌م هاوپیشه‌یه‌ی خۆمان بكه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه ئاراسته‌ی كراوه له سه‌ر تاوانێك كه نه‌یكردوه و لێی بێبه‌رییه، ئه‌وه‌ی پاش شه‌ش مانگ ئه‌م بابه‌ته‌ی زیندوو كرده‌وه چاوپێكه‌وتنی به‌ڕێز وه‌زیری پێشمه‌رگه یه كه گۆڤاری لڤین ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌گه‌لی ساز كردبو تیایا ناوبراو ده‌لێت هێشتا داواكه‌ی سه‌ر عه‌دنان عوسمان هه‌ر ماوه‌وه و نه‌یان كێشاوه‌ته‌وه به مانای هێشتا كاك عه‌دنان تاوانباره یان به تاوانباری ده‌زانین كه به پێشمه‌رگه‌ی گوتوه میلیشیا، جاری ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌ك بۆ وشه‌ی میلیشیا بكه‌ین ئه‌وا به‌و هێزانه ده‌گوترێت عه‌سكه‌ری و چه‌كدارن به‌ڵام سه‌ر به حكومه‌ت نین به‌ڵكو هاوڵاتی خۆبه‌خشن و له كاتی شه‌ر و نائارامی یارمه‌تی سوپای نیزامی ده‌ده‌ن ئه‌م حاله‌ته سه‌رده‌مانێك له وڵاتی چین و سویسرا ڕوویان داوه یا به بالی عه‌سكه‌ری حیزبه سیاسیه‌كان ده‌گوترێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له لبنان و فه‌له‌ستین هه‌یه یا هێزی به‌رگری میللیه وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌گه‌ل هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خه‌ڵكی گونده‌كان به‌شداری شه‌ڕیان ده‌كرد و ناویان لێنرابو به‌رگری میللیی، وشه‌ی میلیشیا هیچ كات به مانای ڕێگر و چه‌ته و كه‌سانی خراپ به كارنه‌هاتوه و زیاتر به‌و هێزانه وتراوه كه عه‌سكه‌رین و ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به حوكمه‌ت نه‌بوینه، كاك عه‌دنان ئه‌وكات ته‌نیا به هێزی دژه تیرۆری وتبو میلیشیا و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی پێشمه‌رگه‌ی نه‌هێنا بوو كه ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌حیزبیه‌كانیش ئه‌و هه‌ڵایه‌یان دروست كرد به‌ڕاستی غه‌درێكی گه‌وره‌یان هه‌م له كاك عه‌دنان و هه‌م له شه‌قامی كوردیش كرد كه خه‌ڵكیان به هه‌ڵه له بابه‌ته‌كه تێگه‌یاند، لێره ئه‌وه‌ی قسه‌كه‌ی ئه‌وكاتی كاك عه‌دنان پشت ڕاست ده‌كاته‌وه وه‌زیری پێشمه‌رگه خۆیه‌تی كه له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌نوسی له ڕۆژنامه‌ی ڕووداوی ژماره (146) له‌گه‌لی ساز كراوه ده‌ڵێت (هێزی دژه تیرۆر میلیشیا نیه به‌ڵام ده‌بی ملكه‌چی یاسا بێت) ئه‌وه‌ی تۆزێك له ئه‌لف و بێی زمان و ڕێزمانی كوردی تێ‌بگا تێده‌گا كه ئه‌و هێزه سه‌ر به‌یاسا نیه به‌ڵام ده‌بی ملكه‌چی یاسا بێ باشه هێزێك وه‌زیری پێشمه‌رگه داوای لێ‌بكا ملكه‌چی یاسا بێت كه له قسه‌كانی جه‌نابی وه‌زیر دیاره هێشتا ملكه‌چی یاسا نیه چ ناوێك هه‌لده‌گری و چ ناوێكی لێبنێن، هیوادارم وه‌زیری به‌ڕێزی پێشمه‌رگه تا زووه به‌رێوبه‌ری به‌شی یاسایی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگا بكا و ئه‌و داوایه بكێشێته‌وه كه كاك عه‌دنانی به‌وه تاوانبار كردوه به دژه تیرۆری گوتوه میلیشیا و چونكه نه ئه‌و وشه‌یه مانایه‌كی ئه‌ونده خراپ ده‌گه‌یه‌نێت كه خه‌ڵكی له سه‌ر بدرێته دادگا له كاتێك كه سه‌دان موسته‌شاری ئه‌نفالچی به كه‌یفی خۆیان له شاره‌كانی كوردستان ده‌سورێنه‌وه و سه‌رباری ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی ئه‌نجامیانداوه و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی به ده‌ستی ئه‌وان شه‌هید بوه كه زۆرێك له‌م شه‌هیدانه هاوسه‌نگه‌ری وه‌زیری پێشمه‌رگه بونه هیچ لایه‌نێك داوایان له سه‌ر تۆمار ناكات و كه‌سیش پێیان ناڵێت له پشت چاوی ڕه‌شتان دوو برۆیه و نه ئه‌و بابه‌ته حه‌قی زیندو كردنه‌وه‌ی هه‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
