عێراقییه‌كان به‌گشتیی و كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌تیی ده‌رك به‌و راستییه ده‌كه‌ن كه توركمان گه‌لێكی ره‌سه‌نی ئه‌و خاكه‌یه و هیچ كاتێك كوێلایه‌تی و سه‌رشۆڕی قبووڵ نه‌كردووه و ناكات.وه‌لێ له رۆژگاره سه‌خت و دژواره‌كاندا سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌گبه‌تیی و فشاره ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی قڕكردن و هه‌وڵی نه‌هێشتن، كۆمه‌ڵكوژییه‌كان و تواندنه‌وه‌یان له‌ناو پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تری عێراقیدا، كه له‌لایه‌ن رژێمی رووخاوه‌وه دووچاری بوونه‌وه، كه‌چی توانی له‌سه‌ر پایه‌كانی بوه‌ستێته‌وه و خۆی به‌هێز و توانا بكات و ببێته خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێز له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا.
گه‌لی كورد هه‌ر كات و ساتێك نزیكترین نه‌ته‌وه بوون بۆ توركمان، گومان له‌وه‌شدا نییه توركمانه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه، به‌به‌ڵگه‌ی هێنده‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌نێوان هه‌ردوولایه‌ندا كراوه له‌گه‌ڵ هیچ كام له نه‌ته‌وه‌كانی تر نه‌كراوه و ته‌باییه‌كی سه‌ده‌ها ساڵه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و جار جار نه‌بێ به‌هۆی سیاسه‌تی بێ بنه‌ما و دوور له پره‌نسیبه‌كانه‌وه، كێشه‌یان به‌سه‌ردا هاتووه ئه‌گینا كورد و توركمان له هه‌موو قۆناخه‌كانی مێژوودا برا و دۆستی یه‌كتر بوونه.
توركمانه كوردستانییه‌كان له ژێر سایه‌ی ئه‌زموونی دیموكراسی و نموونه‌یی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی زۆریان بۆ دابین كراوه و له رواڵه‌تدا ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی توركمان به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له سایه‌ی سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین كراوه و هه‌رگیز نكووڵی لێ ناكرێ.به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه بۆ توركمانه كوردستانییه‌كان، ئاخۆ تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك مافه‌كانی توركمان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا جێبه‌جێ كراوه؟ مافی توركمانه كه نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی دووه‌مه له هه‌رێمی كوردستان و سێیه‌میشه له عێراق هاوبه‌ش بێ له گشت لایه‌نێكه‌وه له‌گه‌ڵ برای كورد دا.به‌ڵام لێره‌دا چه‌ندین پرسیار ده‌كرێ و وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌دراوه و تا ئێسته‌ش به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا بێزاری و نیگه‌رانی دروست كردووه.
گه‌لی توركمان له‌م ناوه‌نده‌دا هه‌ست به‌بێكه‌سی و په‌راوێز خراوه‌ییه‌وه ده‌كات و نموونه‌ش هێنده زۆرن گه‌ر به‌تێروته‌سه‌ل باسی لێ بكرێ دڵنیابن به‌كۆتایی نایه‌ت.بۆیه منیش له‌م وتاره‌مدا چه‌ند خاڵێكی ده‌خه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌كان.من پرسیار ده‌كه‌م بۆچی كه‌ناڵێكی ئاسمانی تایبه‌ت به‌توركمانه‌كانه‌وه دانه‌مه‌زرێ له كاتێكدا به‌ده‌یان كه‌ناڵی ئاسمانی كوردی و به‌سه‌دان ته‌له‌ڤزیۆنی ناوه‌خۆی كوردی هه‌ن و بودجه‌ی زۆریان بۆ دابین كراوه له كاتێكدا تاكه ته‌له‌ڤزیۆنی توركمان كه كۆنترین ته‌له‌ڤزیۆنی هه‌رێمی كوردستانه و ته‌مه‌نیشی 18 ساڵه، مانگانه 200.000 دینار خه‌رجییه‌كی بۆ دابین بكرێ چونكه ناكرێ بگوترێ بودجه، ئه‌م ژماره‌یه كه‌مه مانگانه‌ی خه‌رجییه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی توركمانه له هه‌ولێر و چی تر.ته‌نیا دوو رادیۆی توركمان هه‌یه و زۆر سوپاس بۆ خوا یه‌كێكیان له بێ خه‌رجییه‌وه "دیسان ناڵێم بودجه" به‌داخه‌وه داخرا و ئه‌وی تریش كه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره په‌له‌قاژه‌یه‌تی و لاتان سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌ویش داخرا و كۆچی دوایی كرد.بۆچی رادیۆیه‌كی ئینته‌رنێتی توركمانی نه‌بێ له كاتێكدا به‌سه‌دان رادیۆی زۆر پێشكه‌وتوو له هه‌رێم هه‌ن و تایبه‌تن به‌كورد.
بۆچی رێگه‌نادرێ چه‌ند رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی توركمانی دابمه‌زرێ و مۆڵه‌تی كاریان پێ نه‌درێ له كاتێكدا به‌سه‌دان رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كوردی هه‌یه و له بواری جۆراوجۆره‌وه رۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌كانیان روو له‌زیادی ده‌كات.به‌ڵام نزیكه‌ی دوو ساڵه نووسراوی ره‌سمی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌ر و وێژه‌وانانی توركمان ره‌زامه‌ندی بۆ ده‌رنه‌چووه و چه‌ندین بیرۆكه‌ی تر هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی توركمان، سه‌نته‌ری كولتوور و هونه‌ری توركمان، بنكه‌ی رۆشنبیری...هتد، به‌ڵام به‌هۆی رۆتینی كاره‌كان كه 100% رێگه‌یان پێ نادرێ، بووه‌ته مایه‌ی پاشه‌كشه.بۆچی ناوی ره‌سه‌نی گردی "قارنجه" كه له ته‌نیشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری هه‌ولێردایه ناوه‌كه‌ی بۆ ناگه‌ڕێندرێته‌وه كه ئێستا به‌ناوی گردی "قالینچ ئاغا" كراوه، كه ته‌حه‌دا ده‌كه‌م له هه‌موو مێژووی كورد به‌گشتیی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تیی بگه‌ڕێین ئه‌م ناوه نادۆزینه‌وه و هه‌ر بوونیشی نییه.ئاخر تاوان هه‌ر ته‌نیا كوشتن و بڕین و هه‌تككردنی ناموس نییه، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له تاوان كه مرۆڤایه‌تی و ویژدانی زیندوو پێی قبووڵ ناكرێ.
بۆچی تابلۆكانی سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان و كوچه و كۆڵانه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر به‌زمانی توركمانیش نه‌نوسرێ، كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دیمه‌نی شار جوانتر بكات و سه‌رنج راكێشی هه‌موو جیهان ده‌بێ.بۆچی كاتێك فراكسیۆنی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م داوایه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد، ئه‌ویش لای خۆیه‌وه نه‌ك هه‌ر ره‌تی كرده‌وه، به‌ڵكو به‌ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه‌وه گرێی دا و گوتبووی "تا ماده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كرێ ئه‌م داواكاریه‌شتان جێبه‌جێ ناكرێ" سه‌یر له‌وه‌دایه سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیشی خسته ناو بۆته‌ی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و كێشه له‌سه‌ره‌كان، یاخود ئێمه‌ی توركمان ئاگادار نین كه هه‌ولێریش كه‌وتووه‌ته سنووری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه؟!!
بۆچی توركمانیش رۆژنامه و گۆڤاری رۆژانه، هه‌فتانه، مانگانه‌ی جۆراوجۆریان نه‌بێ و كاتێك داوا ده‌كه‌ن نووسراوه‌كانیان له‌ژێر مێز و تۆزی كاغه‌زه‌كانه‌وه ون ببێ، له كاتێكدا رۆژنامه و گۆڤاره جۆراوجۆره‌كانی كوردی به‌ژمار نایه‌ت و گۆڤارێكمان هه‌یه به‌ناوی باریش جاران مانگانه ده‌رده‌چوو، به‌هۆی خه‌رجی مانگانه "ناكرێ بڵێم بودجه" بوو به‌دوو مانگ جارێك و دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێ له‌م نزیكانه مژده‌ی ئه‌وه‌مان ده‌درێتێ كه باریش بوو به‌وه‌رزی و 3 مانگ جارێك ده‌رده‌چێ.
ئه‌وه‌تا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له مانگی داهاتوودا كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ساز ده‌كات و دان به‌سیسته‌می كۆتا بۆ گه‌لی توركمان نانێ، له كاتێكدا په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار به‌سیسته‌می كۆتا ده‌كه‌ن و یه‌كه‌تیی مامۆستایانی كوردستانیش به‌به‌كارهێنانی هه‌مان سیسته‌می كۆتا بۆ توركمانه‌كان، نوێنه‌رانی خۆیان ده‌ستنیشان كرد و خه‌ریكه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان نوێنه‌ره توركمانه‌كانیشی له كیس بچێ و ئه‌وسا پێویسته ناوه‌كه‌ی بۆ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كورد بگۆڕدرێ.
بۆچی له مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی قه‌ڵای هه‌ولێری ماڵی باوك و باپیرانمان كه‌له‌پوور و كه‌ره‌سته‌ی فۆلكلۆری توركمانی تێدا نه‌بێ، بۆچی ته‌نیا فۆلكلۆری كوردی له‌ناوی دابێ و رێز بۆ فۆلكلۆری توركمانی نه‌گیرێ.بۆچی تا ئێستا كه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی دروستكردنی په‌یكه‌ری مشكۆی ره‌حمه‌تی دا له شه‌قامی باتای جه‌رگه‌ی هه‌ولێر و به‌ڵێنیش درا كه شه‌قامی باتا به‌ناوی مشكۆی ره‌حمه‌تی بكرێ، كه‌چی تا ئێسته به‌ڵێنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا و گیانی مشكۆی ره‌حمه‌تیش له زێدی خۆیدا شاد نه‌بوو.بۆچی تا ئێستا له سه‌دان كوچه و كۆڵانی شاری هه‌ولێر فلكه‌یه‌ك و شه‌قامێك به‌ناوی شاعیرێك و كه‌سایه‌تییه‌كی توركمان نه‌نراوه له كاتێكدا چه‌ند كۆڵان و شه‌قام و فولكه‌ی ئه‌و شاره به‌ناوی كه‌سیی بێگانه‌وه كراوه.بۆچی ناوی راسته‌قینه‌ی سوڵتان "موزه‌فه‌ره‌دین گۆگبۆرو" كه نازناوێكی ره‌سه‌نی توركمانییه و به‌سوڵتان "موزه‌فه‌ر كه‌وكه‌به‌ری" بنووسرێ.
ئه‌مه و سه‌دان نموونه‌ی تر هه‌ن كه به‌گوێره‌ی رێكه‌وت و مێژووه‌كانه‌وه تۆماری بكه‌م دڵنیابن به‌چه‌ندین وتاریشه‌وه كۆتایی پێ نایه‌ت.له‌وانه‌یه بیر بكه‌نه‌وه كه من كه‌سێكی زۆر ره‌گه‌زپه‌رست و توركمانپه‌رست بم.نه‌خێر وانییه، به‌ڵام من به‌واقیع ده‌یسه‌ڵمێنم و به‌شانازییه‌وه كوردستانبوونی خۆم راده‌گه‌یه‌نم و هیچ كاتێكیش نكووڵی له توركمان بوونم ناكه‌مه‌وه و هه‌رگیز شانازی پێ ده‌كه‌م.هیوادارم په‌یامه‌كه‌م گه‌یشتبێ و چاوێك به‌م نیگه‌رانییانه‌ی توركمان بخشێنرێ و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدرێ.
20.01.2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
