تیری فۆكس به‌تاكه قاچێكه‌وه هه‌وڵی دا به‌ده‌وری زه‌وی دا رابكات چه‌ندین گێتی بری و ناوی چوه گێتسه‌وه زۆر جار ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجامی ده‌دات به مرۆڤی ساغڵه‌م له‌رووی فه‌سیۆلۆژیه‌وه ئه‌نجام نادرێت ئاخر هیچ نه‌خۆشیه‌ك هێنده‌ی نه‌خۆشی ناجێگیری وسایكۆلۆژی كاریگه‌ر نیه له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌نه ساغن له‌رووی جه‌سته‌وه به‌ڵام له‌ناخه‌وه نه‌خۆش وهه‌لپروزكاون قینه له‌دڵ وبه‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی له‌جه‌نگدان ئه‌وانه گورگێكی نوستوو له‌ناویاندا خه‌وتووه به‌ڵام حیكمه‌ت مه‌عروفی نوسه‌ری گه‌نج ئه‌وكاته‌ی هه‌ردوو قاچی له‌داستداوه‌وله‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ك ده‌سورێته‌وه خاوه‌نی چه‌ندین پرۆژه‌یه كه‌هه‌مویان له‌نێو كایه‌ی مه‌عریفی دا جێی ده‌بێته‌وه رۆژانه به‌نوسینی قه‌شه‌نگ سه‌رنجمان راده‌كێشی ره‌خنه‌كانی كاریگه‌رن نوسینه‌كانی بۆن وبه‌رامه‌ی گوڵیان لێدێت یه‌كێكه له‌بنیاتنه‌رانی گروپی فشاری كه‌مئه‌ندامان شاروشارۆچكه‌كانی كوردستانی ته‌ی كرد هه‌ربۆئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر دام وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆخاتری ئه‌وه‌ی رێگا بۆ هاموشۆی خاوه‌نپێداویستیه تایبه‌تیه‌كان خۆشبكات، ئه‌وده‌مه‌ی له‌نزیكه‌وه دێیته ئاخاوتن له‌گه‌ڵی دا سه‌رسام ده‌بێت به‌وهه‌موو گوزارشته ناسكانه‌ی كه‌له‌زاری ده‌ترازێن خوێنه‌رێكی هێجگار جدیه وله‌بواری ته‌كنه‌لۆژیاشدا هێند به‌سه‌لیقه‌وه كارده‌كات ته‌نانه‌ت تاقه هه‌ڵه‌یه‌ك له‌چاپ ودیزاینی وی دا به‌دی ناكه‌ین، ئه‌وده‌مه‌ی شاعیری هه‌ست ناسك وبوێر كاك به‌كر پشده‌ری كتێبی جیهانی وێژه‌ی چاپ ده‌كر ئه‌ز ئه‌وشه‌ره‌فه‌م پێبرا كه پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ی بۆ بنوسم كاك حیكمه‌تیش بۆی چاپ ودیزاین كرد له‌نزیكه‌وه ئاگاداربووم چه‌ند به‌جوانی پیتچینی وهه‌ڵه چنی تیاكردبوو هه‌ستم كرد به‌سه‌لیقه‌ی وردوهه‌ستیاروجوانی كاكه حیكمه‌ت زۆرجار ئه‌گه‌شتمه ئه‌وه‌ی له‌ستایشی توانای ئه‌م نوسه‌ره كه‌ڵه‌گه‌ته‌دا سه‌رنجی هه‌موو ده‌روبه‌رم كێشده‌كرد به‌سه‌راسیمه به‌لیهاتووی وده‌ستره‌نگینی كاكه حیكمه‌ت شه‌رم بۆ ئێمه ئه‌ومرۆڤه مه‌زنانه ناوبنێین به كه‌م ئه‌ندام ئاخر مرۆڤی ساغڵه‌م هه‌یه خۆی لێبوه‌ته موفه‌كیری ته‌رزی تازه‌و هیچی له‌بارانیه رێك ده‌ڵێی دۆنكیشۆته رێك ئه‌وه‌كه‌م ئه‌ندامه نه‌ك كه‌سانێكی به‌توانای وه‌ك كاك حیكمه‌ت مه‌عروف كه تائاستی گه‌وره نوسه‌رێك ده‌بێت رێزی لێبنرێت ژماره‌ی ئه‌وكه‌سه لێهاتوانه ئه‌مرۆ له‌كوردستاندا زۆرن من به‌هه‌ندێكیان ئاشنام به‌رزان به‌كر یه‌كێكه له‌وهونه‌رمه‌نده مه‌زنانه‌ی كه خاوه‌نی چه‌ندین پێشانگایه‌وشوێنده‌ستی له‌م ووڵاته‌دا له‌به‌رچاو وون نابێت، كه‌ناربێباك ئه‌و نابینایه‌ی كه ماوه‌یه‌كی درێژ له‌راگه‌یاندن كاری له‌گه‌ڵ كردووم زۆربه‌ی هه‌ڵبه‌سته‌كانی كراونه‌ته گۆرانی وخاوه‌نی به‌رنامه‌ی میوانه له‌رادیۆی ده‌نگی كوردستان، پێشنیارده‌كه‌م هه‌موو ئه‌م به‌رزه مرۆڤانه ستایش بكرێن ورۆڵیان له‌به‌رچاو بگیرێت..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
