کاتێک ئه‌م هه‌واڵه‌م بینی زۆر سه‌رسام بوم تاڕاده‌یه‌ک هه‌واڵه‌که‌م به شێوه‌یه‌کی کۆمێدیا هه‌ته به‌رچاو له ساڵی 2011 له پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان (هه‌ولێر )کافتریایه‌کی ژنان کراوه‌ته‌وه سه‌ره‌تا پێشئه‌وه‌ی که هه‌واڵه‌که بخوێنمه‌وه گومانم کرد ئه‌م کافتریایه له شێوه‌ی باڕ دروستکراوه که ژنانیش له‌مه‌وبه‌دوا ئه‌توانن بۆ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ڕوبکه‌نه ئه‌و کافتریایه که تایبه‌ت به ژنانه !
بیرمکرده‌وه که هێرشی مه‌لاکان بۆ سه‌رکۆمه‌ڵگا وه به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌زی مێینه هه‌ر به‌و هۆکارانه بێت که گوایه له کوردستان دیسکۆ کراوه‌ته‌وه خانمانیش به ئازادی وه‌ک پیاوان ئه‌ڕۆن کاته به‌تاڵه‌کانیان به دیسکۆو باڕو خوراردنه‌وه‌ی ئه‌لکهولی پڕده‌که‌نه‌وه و ئازادیه‌کان هێنده به‌رفراوان بوون که مه‌لاکان له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر خانمان هێشتا کاریگه‌ری نه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردودا
هێرشێک دور له سیمای شارستانیه‌ت و به‌هامرۆیه‌کان به ئه‌قڵیه‌تێکی نه‌فامانه ژنانی کوردیان به کاڵاو سه‌یاره‌ی (حمومی ) و (شه‌خصی ) ناوزه‌نده‌کرد .
هه‌مو به‌ها پیرۆزه‌کانی ژنان له‌لایه‌ن ئه‌و مه‌لایه‌وه وه‌ک کاڵایه‌ک بۆ کڕین و فرۆشتن وه‌سفکرا له به‌رامبه‌ریشدا به سه‌دان مرۆڤ له‌و مزگه‌وته ده‌مخۆشیان له‌و وتارخوێنه‌که ده‌کرد
ته‌نانه‌ت وتی ئه‌و ئازادیه‌ی که کۆمه‌ڵێک ملهوڕ داوای ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت مافدانه به ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌خلاقی ژنان تێکبده‌ن به‌و مانایه‌ی که ده‌یانه‌وێت ئافره‌ت وه‌ک سه‌یاره‌ی تاکسی لێبێت هه‌ر ڕۆژه‌و که‌سێک سواریببێت !
له هه‌مان وتاریدا ئه‌و مه‌لایه زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر وشه‌ی داهێنان ده‌کرده‌وه که گوایه خانمانی کورد قژ (پرچ) به داهێنانی ده‌زانن کاتێک به قژی ڕوته‌وه ده‌ڕۆن بۆ بازاڕ ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێک له ئه‌ورووپا بو به مۆدێل ژنانی کورد به داهێنانی ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌و مه‌لایه بیری له داهێنانه‌کانی خۆی نه‌کرده‌وه ئاخۆ خۆیی و مینبه‌ره‌که‌ی تاکو ئێستا چ جۆر داهێنانێکیان کردوه بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی، هه‌رچۆنێک بێت بابه‌تی من زیاتر له سه‌ر کافتریای تایبه‌ت به ئافره‌تانه و باسکردن له گیر‌و گرفتی ژنانی کورد به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌م وه‌ک نمونه‌یه‌ک هێنایه‌وه .

چه‌ندین ساڵه ژنانی کورد ده‌چه‌وسێنه‌وه و تێیانهه‌ڵده‌درێت وه زۆر جار ده‌کوژرێنو ده‌بنه قوربان یه‌ک دوو لیتر نه‌وت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مو زوڵم و زۆرداریه‌ی پیاوان که به ژنی کوردی ده‌که‌ن یاسایه‌ک نیه بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی ئه‌و کلتوره سه‌قه‌ته‌ی که کۆمه‌ڵگا که‌مان تووشی هاتوه نازانم له پای چی ؟! ئایا بۆ هه‌مومان ده‌نگمان هه‌ڵنه‌بڕین له پێناو ئه‌م دیاریده‌یه ئایا به‌کام یاسا ڕێگه‌دراوه ژنان بکوژرێن و تاوانبارانیش له پاڵ ده‌سه‌ڵات یاوێلی بڵێن هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی که به فرمانی سه‌رۆکی هه‌رێم ئازادکران که له‌نێو ئازادکراوه‌کاندا بکوژی 2 ژنی تێدابوو خۆتان ئه‌زانن مه‌به‌ستم کێیه .
ئه‌گه‌ر دینی ئیسلام ته‌نها بۆ کورد هاتوه ئه‌وا کێشه نیه ئێمه‌ش ده‌ستوری دینی ئیسلام ڕه‌خنه‌ی لێناگرین و جێبه‌جێشی ده‌که‌ین به‌ڵام له وڵاتانی عه‌ره‌بی که قورئان به زمانی عه‌ره‌بی هاتوه زۆر باشتر له کورد ده‌توانن ڕاڤه‌ی قورئان بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وڵاتانی عه‌ره‌بی وه تورکیا خۆیان به وڵاتی ئیسلامی ناوده‌به‌ن به‌ڵام ئه‌و کوشتن‌و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادیه تاکیه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی له کوردستاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت هه‌رگیز له وڵاتێکی عه‌ره‌بی په‌یڕه‌و ناکرێت ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌ویش بکرێت ژنان له کۆمه‌ڵگادا له‌سه‌ر ئه‌و وشه‌یه‌ی که پێیده‌ڵێن ( شه‌ره‌ف ) ژنان له‌سه‌ری ناکوژرێن، وه ئه‌گه‌ر بشکوژرێن یاسایه‌ک هه‌یه بۆ سزادانی بکوژ ئه‌وه له لایه‌نی دینیه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ته‌نها ئێمه‌ی کوردین کوشتنی ژنان له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ف به کارێکی زۆر باشی ده‌زانین وه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌رفی خۆمانی دادده‌نێین
وشه‌ی ( شه‌ڕه‌ف ) زۆر قسه‌و باس هه‌ڵه‌گرێت وه پێشتریش قسه‌مان له‌سه‌ری کردوه که پاساو هێنانه‌وه‌یه‌که بۆ زاڵبونی پیاوسالاری له‌ناو کۆمه‌ڵگادا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش پیاوسالاری نه‌بێت کوشتنی ژنان به مه‌به‌ستی شه‌ڕه‌ف کڕینه‌وه‌بێت ئه‌وه ڕه‌فتارێکی تابڵێی قێزه‌ونه یه‌که‌م خۆ بچوککردنه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه‌یه که‌وا ده‌زانن شه‌ڕه‌ف به ته‌نها له ناو گه‌ڵێ ئافره‌تاندا ده‌پارێزرێت و ده‌شكێت دووه‌میان خاک و نیشتیمان به‌لایانه‌وه شه‌ڕه‌ف نیه که هه‌ر ڕۆژه‌و داگیرکه‌رێک شانی تیادا باده‌دات، ئایا شه‌ڕه‌ف بکه‌ین به خاک و نیشتیمان یاخود ناو گه‌ڵێ مرۆڤه‌کان ؟ ئه‌م کلتوره کۆنه به‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا که‌م تا زۆر نمونه‌ی هه‌بوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌من قسه‌ی له‌سه‌رده‌که‌م کلتورێکی کۆنی سه‌دان ساڵه‌یه که تازه به‌تازه له ناو ئێمه‌ی کوردا بۆته مۆدێل ئه‌وه‌شیان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ئیسلامی سیاسیه له دوای ڕاپه‌ڕێنه‌وه هێنایه‌نه کوردستان وه ئه‌توانم بڵێم کوشتنی ژنان له دوای ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌که‌وه زیادی کرد ئه‌گینا کام سه‌رچاوه کام مێژوه ده‌یسه‌لمێنێت 50 ساڵ به‌رله ئێستا کوشتنی ژنان وه‌ک ئێستا بوه له کوردستاندا بێگومان نه‌بوه .
پرسیارێک لێره‌دا دروست ده‌بێت ئایا شه‌ڕه‌ف کاتێک له ناو گه‌ڵی مرۆڤدا ده‌پارێزرێت یاخود ده‌فرۆشرێت ده‌برێت کۆمه‌ڵێک له‌م وشانه،
ئێمه‌ی پیاوانی کورد هه‌رگیز بیرمان له شه‌ڕه‌فی که‌سانی به‌رامه‌ر نه‌کردۆته‌وه، هه‌میشه هه‌وڵمانداوه توند ئه‌و شه‌ڕه‌فه بپارێزین تاکو له ناو کۆمه‌ڵگادا نه‌بینه قسه‌ی سه‌ر زاری خه‌ڵک و تانه‌و توانجمان لێنه‌ده‌ن، ئێمه‌ی پیاوانی کورد که ئه‌وه‌نده به‌رگریکارێکی به‌هێزین له به‌رامبه‌ر له ده‌ست نه‌دانی شه‌ڕه‌فی خێزانه‌که‌مان به‌ڵام هیچ کاتێک سڵمان نه‌کردۆته‌وه ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌یه‌کدا 5 جار سێکس بکه‌ین له گه‌ڵ 5 ئافره‌تدا به شانازیشه‌وه باسی ده‌که‌ین له ناو خه‌ڵکی که توانیومانه دڵی چه‌ندین کچ بۆخۆمان ڕابکێشین ته‌نانه‌ت کاری سێکسیش به شانازیه‌کی گه‌وره‌ی ده‌زانین، به‌ڵام تاکو ئێستا که‌سێک نه‌هات له پیاوه‌کان بپرسێت ئایا بۆچی بۆ ئه‌وان ڕه‌وایه که به که‌یفی خۆیان ڕاده‌بوێرن خیانه‌ت له ژنه‌کانیان ده‌که‌ن وه توشی توندوتیژی نابنه‌وه یاخود که‌سێک ناڵێت ئه‌م پیاوه شه‌ڕه‌فی خۆی له‌ده‌ستداوه هه‌ر ژنانن ده‌بنه قوربانی شه‌ڕه‌ف پیاوێکمان نه‌بینی به‌ردبارانبکرێت له‌سه‌ر شه‌ڕف . ئێمه وه‌ک گومڕاو سه‌رلێشێواومان لێهاتوه به‌لامانه‌وه زۆر شه‌رمه وه ئابڕو چونه ئه‌گه‌ر خۆشکه‌که‌مان به خواست و ویستی خۆی که‌سێک هه‌ڵبژێرێت ته‌نانه‌ت بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش بێت .
له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ر ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی کچێک شوده‌کات له‌و چرکه ساته‌وه ژیانی تاڵ، توند‌و تیژی، کۆیلایه‌تی، ڕوبه‌ڕوی ئه‌و کچه ده‌بێته‌وه چونکه ئه‌و کچه پێشئه‌وه‌ی شو به‌و کوڕه بکات ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه له کافتریایه‌ک له به‌خچه‌یاک چه‌ندین جار بیدینێت بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌وشت و ڕه‌فتاری یه‌کتری شاره‌زابن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌که‌یان سه‌رکه‌وتو بێت .
به‌یانی ئه‌گه‌ر کوڕ‌و کچێک پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامدا وه پێشتر په‌یوه‌ندی سۆزداریان هه‌بوبێت دڵنیام ئه‌و دوو که‌سه که به خۆشه‌ویستی یاخود به خواست و ویستی خۆیان ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه ئه‌گه‌ر له ژیانی هاوسه‌رێتیش به‌یه‌که‌وه نه‌گونجان ئه‌وا به شێوه‌یه‌کی یاسایی به بێ توند و تیژی له یه‌ک جیاده‌بنه‌وه به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که خیانه‌ت له مێرده‌کانیان ده‌که‌ن بێ هۆکار نییه له‌وانه توند‌و تیژی، تێرنه‌بونی ئافره‌ته‌که له سێکس، یاخود خۆشه‌ویستی هه‌بوه به زۆر داویانه به‌و که‌سه یاخود مێرده‌که‌ی هه‌ر جاره‌و له شوێنێک پانتۆڵه‌که‌ی داده‌نێت، من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر یاسایه‌کی توند هه‌بێت بۆ چه‌سپاندنی مافی ژنان هه‌موو ئه ڕوداوه ناخۆشانه زۆر زۆر که‌مده‌بنه‌وه چونکه ئه‌گه‌ر شوێنێک هه‌بێت ئاسایشێکی جدی هه‌بێت بۆ پاراستنی ژیانی ئه‌و ئافره‌ته دڵنیام ئه‌و ئافره‌ته نه توشی خیانه‌تکردن ده‌بێت له مێرده‌که‌ی نه خۆشی ده‌سوتێنێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌و کارانه‌دا په‌نا ده‌بات بۆ یاسا وه‌لێ ئافره‌تی کورد بڕوات بۆ دادگا سکاڵا له‌سه‌ر مێرده‌که‌ی تۆمار بکات داوای جیابونه‌وه‌ی لێبکات ئایا ئه‌م ئافره‌ته بۆ کوێ بڕوات بێ پاره ئه‌توانێت ژیانێک بۆخۆی به‌سه‌ربه‌رێت دوور له و که‌سانه‌ی که ده‌بنه مایه‌ی بێزارکه‌ری بێگومان نه‌خێر !
زۆرینه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که خۆیان ده‌سوتێنن له نه‌بونی شوێنێکه که هانای بۆ ببه‌ن ماڵی باوکی ئه‌وا ده‌رگای لێناکه‌نه‌وه چونکه مێردی به‌جێ هێشتوه و گوێڕایه‌ڵێ مێرده‌که‌ی نه‌بوه یاخود به بیانویی بێ ناموسی ده‌یکوژن و بێ ئه‌وه‌ی باوکه‌که گوێ له کچه‌که‌ی بگرێت ئاخۆ کێشه‌ی چیه بۆ ماڵی خۆی جێهێشتوه وه ڕاسته‌وخۆ ده‌یان تۆمه‌تی ده‌خه‌نه‌پاڵ، وه ئه‌گه‌ر له دوای سکاڵاکه بڕواته‌وه بۆ لای مێرده‌که‌ی ئه‌گه‌ر نه‌یکوژێت ئاوا به قوربانی کوشتنی ده‌کات هه‌ر بۆیه ئه‌و جه‌سته پیرۆزه‌ی به ده‌ستی خۆی له‌ناوی دابات . ئه‌مانه هه‌موویان هۆکاری سه‌ره‌کین وایان له چاره‌نوسی ئافره‌تانی کورد کردوه که تاوه‌کو ئێستا نه‌یانتوانیوه به دڵی خۆیان بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خۆیان بده‌ن .
کافتریای ته‌یبه‌ت به ئافره‌تان به‌منزیکانه ده‌کرێته‌وه تیایدا قاوه‌و چا هه‌یه به ته‌نها ! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا خاوه‌نه‌که‌ی پێی وایه ئه‌گه‌ر له ناو سه‌نته‌ری شار بوایه ئه‌وا ڕێگری زۆریان بۆ دروست ده‌بو بۆیه ناچار که‌مێک دور له سه‌نته‌ری شار دروستکراوه، به بڕوای من ئه‌م کافتریایه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست خزمه‌ت کردن بێت ئه‌وا کارێکی زۆر پیرۆزه وه یه‌کێکه له هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و ئازادبونی ژنان هه‌ژمارده‌کرێت ! ئه‌م کافتریایه که تایبه‌ته به ئافره‌تان له هه‌ولێر کراوه‌ته‌وه وه‌ک قسه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی به مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی هه‌لێکی تر به ئافره‌تان تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانن گۆشه‌گیریو تاریکی ماڵه‌کانیان به پیاسه‌یه‌ک بۆ قاوه خواردنه‌وه بشکێنن، من ده‌ستخۆشی له خاتو ( چرۆ ئیسماعیل ) له‌و خانمه به‌ڕێزه ده‌که‌م که توانیویه‌تی فیکره‌یه‌کی تازه له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بهێنێته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان هێدی هێی چاویان بکرێته‌وه و بتوانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه بیر له بونی خۆیان بکه‌ن که ئه‌وانیش هه‌ن شوێنێکیش بۆ ئه‌وان هه‌یه ئه‌گه‌ر کاته‌کانی خۆیان به ئازادی تیادا به‌سربه‌رن هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی چۆن مێرده‌کانیان تا دره‌نگانی شه‌و له کافتریاو باڕه‌کاندا قاقای پێکه‌نینیانه‌و به سه‌رخۆشی ده‌ڕۆنه‌وه بۆ ماڵ ! وه زۆر گرنگه ژنانی کورد بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که ئایا گۆشه‌گیرو تا مردن له ماڵه‌وه دانیشتن له ژێر فرمانی پیاوه‌کانیان به‌ره‌و پێشیانده‌بات یاخود له دونیایه‌کی ئازادا ئه‌توانێت هه‌م ئه‌رک له‌سه‌ر شانی مێرده‌که‌ی که‌م بکاته‌وه له ڕوانگه‌ی ئابوریه‌وه ئه‌گه‌ر کاربکات هه‌میش چیتر نامۆ نابێت به‌و دونیا تازه‌یه که پیاوان به که‌یفی خۆیان سود مه‌ندبونه له‌و پێشکه‌وتنانه‌ی که هه‌موومان ده‌یبینین وه بیر له‌وه بکه‌نوه که ئه‌وان چه‌ندین ساڵه مافیان خوراوه تاکو ئێستا بۆ ته‌ماته کڕین و جل و به‌رگی مناڵ کڕین نه‌بێ مافیان نه‌بوه بڕۆن له گه‌ڵ ده‌سته خوشکه‌کانیان له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازادا دابنیشن .
وه هیوادارم حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چیتر بێدنگی هه‌ڵنه‌بژێرێت له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به ژنان ده‌کرێن، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مرۆی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ئه‌زمو‌نه‌ی که ئه‌مڕۆ لافی دێمۆکراسی لێده‌دات ئه‌وه به‌رهه‌می هه‌وێنی شۆڕشی ژنانه که شانبه‌شانی پیاوان له هه‌مو ئاسته‌نگه‌کاندا ڕۆڵی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوه، ژنان وه‌ک چرا بون بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی خه‌باتی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی وه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکیش مافی ژنان تێیدا سه‌روه‌ر نه‌بێت ئه‌وه ئه‌و حوکمڕانیه به ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری و مامه‌ڵه کردن به مافه‌کانی ژنان له قه‌ڵه‌مده‌درێت .
با چیتر حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێگر نه‌بێت وه ده‌بێت به‌رهه‌م هێنه‌ربێت له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ئه‌گه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا یاسایه‌کی سه‌روه‌ر نه‌بێت بۆ لێپێچینه‌وه‌ی تاک به تاکی کۆمه‌ڵگا ئه‌وه دڵنیام باشوری کوردستان له ماوه‌ی چه‌ندساڵی داهاتودا ئیسلامی سیاسی باڵی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو دام‌و ده‌زگاکانی حکومت داده‌گرێت .
له کوتای ئه‌م وتاره‌مدا ده‌ڵێم ئێمه‌ی کورد با سه‌یرێکی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه تورکیا بکه‌ین که ئه‌وانیش وڵاتی ئیسلامین نامانه‌وێت وه‌ک ئه‌ورووپا بژین به‌ڵام با ئه‌ونده مافه بۆ ژنانی کورد به‌ده‌ستبێنین که چۆن ژنێک له وڵاتی تورکیا ئه‌و مافه‌ی هه‌یه چۆن بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خۆی بدات .
وه ئێمه‌ی کورد به کرانه‌وه‌ی دیسکۆ یاخود باڕ فرمانی کوشتن به‌سه‌ر ئه‌مو ئه‌وداده‌ده‌ین به‌ڵام له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی به سه‌دان دیسکۆ هه‌یه که ژنان وه‌ک پیاوان ڕویتێده‌که‌ن وه وه‌ک پیاوانیش مافیان پارێزراوه، لێره‌دا مه‌به‌ستی من ئه‌وه نیه ئازادی ته‌نها خۆ ڕوتکرنه‌وه‌و دیسکۆ بێت به‌ڵکو مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه ژنان تاکه‌ی ده‌بێ له ماڵه‌وه وه‌ک کاره‌که‌ر، به‌خێوکه‌ری مناڵ له ماڵه‌وه دابنیشێت تاکه‌ی ژنان ئه‌بێ بێکار بن تاکه‌ی ژنان ئه‌بێ بۆ کڕینی جوتێ پێڵاو چاویان له ده‌ستی مێرده‌کانیان بێت ؟
بۆ نابێ ژنان له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات به‌شداربن ؟ بۆچی نابێ ئێمه‌ی پیاوانی کورد سه‌یری خۆمان بکه‌ین که هه‌میشه له هه‌وڵی خۆشگوزه‌رانیو سه‌فره‌و کارکردن‌و کڕینی ئه‌وه‌ی که پێمانخۆشبێت ئینجا سه‌یاره‌یه دوکانه هه‌رشتێک که ئێمه پێمانخۆشبێت بمانه‌وێت ده‌یکه‌ین به‌ڵام بۆ نابێت سه‌یرێکی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌رمان بکه‌ین که نێوه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌تی پێکهێناوه له هه‌مان کاتیش‌دا % 20 مافه‌کانیا پێ‌نادرێت !
ئاواره ئه‌مین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
