له‌سه‌ره‌تای رووخانی به‌عسیه‌كانه‌وه كه‌سانی رۆشنبیر‌و پێشكه‌تووخوازی ئێراق دڵیان به‌وه زۆر خۆش بوو كه وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت و ئازادی تاك و پاراستنی مافی مرۆڤ هه‌نگاو بنێت، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و خواسته بووه خه‌ون و زه‌نگه‌كانی شه‌وه‌زه‌نگ و تاریكی و تورابوراو كابولی ئه‌فغانی له به‌غداو زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێراقدا لێدران و، سه‌ره‌رای مه‌ترسیه‌كانی قاعیده هه‌ره‌شه‌ی جبه‌دارو مه‌زهه‌بچیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیشی هاته سه‌ر، هه‌تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌زۆرحیجاب و كوشتن و بڕینی غه‌یره‌دینی و سوتاندن و داخستنی كۆگا مه‌شروب فرۆشه‌كان و دواییش كوشتنی خاوه‌نه‌كانیان ده‌ستی پێكردو به‌رده‌وامیشه.
له هه‌مووی ترسناكتر له‌م رۆژانه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێراقی له‌سه‌ر وه‌زنی وه‌زاره‌تی (عمل بالمعروف و ونهی عن منكری) تاڵیبان به‌شی موزیك و شانۆی له سه‌رجه‌م په‌یمانگاكانی هونه‌ره‌جوانه‌كان له ئێراقدا قه‌پات كرد و خوا ده‌زانی رۆژانی داهاتوو چی تر ده‌كه‌ن. . .
له‌لایه‌كی دییه‌وه ماوه‌یه‌كه له كوردستانیش له‌لایه‌ن چه‌ند مه‌لایه‌كی مزگه‌وته‌كانه‌وه ئیعلانی شه‌ڕێكی سه‌تارسه‌ری له دژی نووسه‌ران و رۆشنبیران و له دژی ئازادیه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌و ئه‌ویش وا بڕوات هیچی له به‌غداو نه‌جه‌ف و سامه‌را كه‌متر نابێت، لێره‌دا به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كه‌م له‌م بارودۆخه مه‌ترسیداره خودی ئه‌مریكیه‌كانن، چونكه ئه‌وان ئێراقیان له چنگی دكتاتۆرێكی دڕنده‌ی شوڤێنی رزگار كرد، خۆ نابێت بیده‌نه‌وه ده‌ست دكتاتۆرێكی مه‌زهه‌بی!!
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه‌و هه‌ست كردنه به‌وه‌ی كه هێشتا تروسكه‌یه‌كی رۆشنبیری و ئازادیخوازی له كوردستاندا ماوه ئه‌وه‌یه كه چه‌ند په‌رله‌مانتارێك و رۆشنبیرێكی كوردستان به پشتیوانی ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئازادیخواز بڕیاریان داوه چیتر رێگه نه‌درێت هه‌ر مه‌لایه‌ك به ئاره‌زووی سیاسی و غه‌ریزی خۆی بیه‌وێت ته‌رووشكی كوردستان بسوتێنێت و كه‌سیش پێی نه‌ڵێت به‌سه ئه‌وه ئیشی تۆ نییه. .
له ئێراقیش خه‌ریكه رۆشنبیران ئاپۆره‌ی ئازادی بیر‌ورا سازده‌كه‌ن و له چه‌ندین شاری سه‌ره‌كی به به‌غداشه‌وه ده‌نگی ناره‌زایی رۆشنبیران به‌رز بۆته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌ترسییه وا بڕوات ده‌بێ بڵێین: كابول خۆت بگره به‌غدا هات و عیلمانیه‌كانی كوردستانیش تا زووه داوای مافی په‌ناهه‌نده‌یی له وڵاتانی ماف پارێزبكه‌ن. . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
