هه‌ندێ جار مرۆڤ ئه‌یه‌وێت بێده‌نگ بێت، به‌ڵام ئه‌و بێده‌نگیه له هه‌ندێك حاڵه‌تی چاره‌نوسیدا ده‌بێته نه‌خۆشی، ده‌بێته لاوازی، ده‌بێته خۆخواردنه‌وه‌و ده‌سته‌وه‌ستانی، ده‌بێت به که‌مدانان، ده‌بێته که‌م نرخاندنی خۆت، ده‌بێته هه‌موو شت جگه له ماف، جگه له بوونت له چوارچێوه‌ی بوونه‌وه‌رێك که دوێنێت بۆ ئه‌مڕۆیه‌کی سه‌رفراز کردبووه پێناو، له ته‌جروبه‌کانی ژیاندا مرۆڤ فێر ده‌بێت ئه‌گه‌ر له نێو کۆمه‌ڵگادا ده‌م نه‌کاته‌وه‌و زمان به‌کار نه‌هێنێت ئه‌وه هه‌ر زوو هێڵێکی راست وچه‌پ به‌سه‌ر بوونتا ده‌هێنرێت، ئه‌وه له نێو کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام له نێو خێزاندا مناڵه‌کان پێویست ناکات به زمان هاوار بکه‌ن تا وه‌کو یه‌ك ته‌ماشابکرێن، یا له جه‌ژنا بێبه‌ش نه‌کرێن له جلی نوێ یا جه‌ژنانه چونکه چاوی دایك وباوك ئه‌بێت زۆر له زمانی مناڵ تیژتر بێت، که‌م وکوڕی ببینێت و تا بتوانێت نه‌یه‌ڵێت هه‌ست به که‌می له نێو مناڵه‌کاندا درو‌ست بێت چونکه به پێی توێژینه‌وه زانستیه‌کان ئه‌و هه‌ست به که‌میه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه له‌سه‌ر کاراکته‌ری ئه‌و زاته له ته‌واوی ژیانی داهاتوویدا.
ئه‌م که‌رکوکه‌ش که هه‌ر سه‌رکوتکرابوو، باوه‌شی ئه‌مڕۆی بۆ هه‌موو بێبه‌شبوونێك کردبووه‌وه‌و تینوو وچاو له ڕێ، که‌چی له هیچ که‌لێنێك، له هیچ میدیایه‌ك، له هیچ کێبڕکێیه‌ك، له هیچ به‌رنامه‌یه‌ك، نه‌ساڵێك و نه دووان سیان ته‌نانه‌ت ناچێته یا ناخزێته ئه‌و کومه‌ڵگایه‌شه‌وه تا ده‌م بکاته‌وه‌و هاوار بکات، دایك وباوکیشی ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌ویش زه‌لیلی و بێبه‌ش بوونه‌که‌ی نابینێت
ئه‌گه‌ر نابۆ ئه‌بێت له سه‌ری ساڵ خۆڵی مردووی به‌سه‌را بکرێت .
ئێمه خۆمان که‌رکوك له کورد ته‌نك ئه‌که‌ینه‌وه، که که‌س ناوی نه‌بات بۆ ناچێت له ژێر ئه‌و چراخانه کولانه‌یه‌ك درو‌ست نه‌کات و چی داوه له که‌رکوکی وێران و ووشك و برینگ.
پرسه‌یه‌ك ئه‌م شاره‌ی داپۆشیوه که ئه‌مڕۆ زۆر زیاترله زه‌بروزه‌نگی پێشتر ناخ وێران ئه‌کات، ئه‌م ساردوسڕیه‌ی باڵی کێشاوه‌ته سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه ماندووه‌و ئه‌م بێکه‌سیه‌ی که به‌داخه‌وه من خۆم هه‌ست به ئیهانه ئه‌که‌م که باسی بێکه‌سی ئه‌که‌م، چونکه زۆربه‌ی هه‌وڵه‌کانی شۆڕشه‌کانی پێش‌و بۆ ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه مه‌رکه‌زیه‌کان هه‌ر له به‌ر یه‌کلانه‌بوونه‌وه‌ی که‌رکوك شکستیهێناو درێژه پێدانی شۆڕش و قوربانیدانی زیاتر هه‌ر له به‌ر ڕێکنه‌که‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م شاره بووه، ئه‌ی ئێستا بۆ هه‌رچی کوردی ئه‌م شاره‌یه به‌رامبه‌ر سه‌ته‌لایت ئه‌بێت چاوی سه‌رسوڕمان و ڕوخساری حه‌په‌ساوی بو ئه‌و خۆشییه‌ی حوکمی زاتی پێ بشێ، ئه‌بێت بۆ له کونجی ماڵ هه‌ڵتووتێ تا ئێواره ده‌بێته بینه‌ری پاداشتی خۆشی ئه‌وانه‌ی چه‌وساوه بوون و سوپاس بۆ خوا ئێستا سه‌رفرازن.
جه‌ژنه‌کانی سه‌ری ساڵ له میدیاکانی کوردستان بوو به شانازی بۆ گه‌لی کورد له هه‌ولێرو سلێمانی ودهۆك، بۆ که‌رکوکیش ئه‌وپه‌ڕی تاڵی، ئه‌گه‌ر دابڕاوه‌و بێ ئه‌مێده با بزانرێت، ئه‌گه‌ر لێپرسراوه که‌رکوکیه‌کان که خۆشگوزه‌رانی خۆیان له شاره‌کانی تری کوردستان پارێزراوه‌و بۆ ئه‌وه‌نده خه‌باتیان کردووه بابزانین، ئه‌گه‌ر ناتوانرێت درزێك بکرێته نێو ئه‌و ساردوسڕیه و تاریکی ئه‌و شاره بابزانین، ئه‌گه‌ر چوار پێنج ساڵ جارێك که‌رکوکی بۆ ده‌نگدان کوردن با بزانین، ئه‌گه‌ر به پێی خزمه‌ت بێت له شۆڕش و به پێی پشکی خه‌بات و چه‌وسانه‌وه بێت با بزانین، بابزانین پێگه‌ی ئه‌م شاره وێرانه له کوێیه؟ با جارێکی تر خه‌ڵكی ماندووی که‌رکوك وه‌کو ته‌مووزی 2008 لافیته‌کان به خوێنی خۆیان ڕه‌نگ نه‌که‌ن.
له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ی له ڕۆژی دوای سه‌ری ساڵ له گه‌ڵ گه‌نجه‌کان ده‌کرێت و له‌ئه‌وان ده‌پرسرێت بۆ که‌رکوك له سه‌ری ساڵ ک‌ش ومات بوو؟ هۆکه‌ی بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئه‌وه‌نده‌ی تر برینداری ده‌که‌ن.
به‌داخه‌وه هه‌گبه‌ی خۆشی بۆ مناڵی که‌رکوك، بۆ گه‌نجی ئه‌م شاره، بۆ دایکه‌کان و زیندانه‌سیاسیه‌کان ونه‌وه به نه‌وه‌ی شه‌هیده‌کان هه‌ر پڕه له چاوه‌ڕوانی. له‌م سه‌ری ساڵه‌ش ئه‌وه‌ی که‌سێکی نزیکی شك بردبێت پریاسکه‌ی کۆکردوه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و ناوچه‌ی حوکمی زاتی به‌ڕێکه‌وتووه...
مه‌دیحه سۆفی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
