گیان کێشان ... ئالان

گه ر خودا گیانی پێداوم - ئه بێ بژیم هه تا ماوم

گیان به خشی ژیانی من - بۆی هه یه بگرێ گیانی من

گه ر خودا خالیقی من بێ - ئه گه ریش خودا خودام بێ

ئه گه ر خودا خولقاندوومی - ئه ژیم خودا ژیاندوومی

که س ناتوانێ بگرێ گیانم - به به هه شت یا خۆ جه هه نم

که س بۆی نیه بڕیار بدات - له جگای خوا حوکم بکات

نه مرۆڤ و نه ده سه ڵات - نه له که ون نه له کائینات

نابێ مرۆڤ له دار بدات - که سوڵته ی حوکمی خوا بکات

به پێی یاسای ئایه تووڵا - کوشتار گایه له ماڵی خوا

ئه وه ی زدی رۆهانیه - یا خۆ دینی ائیسلام نیه

سێ داره بۆی ئاساییه - ئه ڵێن حوکمی ائیلاهیه

گه ر سرووشتیش خولقاندوومی - به پێی سرووشت ژیاندوومی

له و سرووشته ی که من ژیاوم - سرووشت داویه نان و ئاوم

سرووشت به ره و پیری بردووم - سرووشتیش گیانی کێشاوم

دیکتاتۆر خاوه نم نیه - ژیان به خشی ژیانم نیه

که س بۆی نیه له دارم دا - هه تا ئه ژیم من له دنیا

من خاوه نی مافی خۆمم - خۆم خاوه نی ژیانی خۆمم

 

ئالان

ژانویه ١٠ ٢٠١١

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.