ئاژانسه‌کان: کوردستان نێت تایبه‌ت.. رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵائۆجه‌لان، له‌دیداری رۆژی (6/1/2011) له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانیدا رایگه‌یاندووه، كه باری ته‌ندروستی گرێدراوی ڕاستینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه. به‌شێوه‌یه‌ك كه تیگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی كۆمه‌لگه، كاریگه‌ری له سه‌ر ته‌ندروستیم ده‌كات و ده‌ڵێت كه:" ئازادكردنی ئه‌ندامانی حزبووڵڵا ڕێكه‌وت نییه" و پێویسته بزانرێت كه ئاكه‌په له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه چاره‌سه‌ریان ناوێت، ڕێككه‌وتووه. من له به‌رئه‌وه‌ی تێگه‌ێشتن بۆ راستی كۆمه‌لگه نییه، ناڕه‌حه‌تم. هه‌ر بۆیه ته‌ندروستیم گریدراوی واقعی كۆمه‌لگه‌یه. ئێوه ده‌بینن كه كۆمه‌لگای توركیا خراوه‌ته چ دۆخێكه‌وه، بارودۆخی خوێندكارانی زانكۆ له ئارادایه، ئه‌وان له سیاسه‌ت دور ده‌خه‌نه‌وه. هێزه‌كانی چه‌پ پارچه ده‌كرێن. بۆ ئه‌وه‌ی هێزی چه‌پ له ناو به‌رن، مه‌هه‌په‌یان به‌كار هێنا. خۆبه‌خۆ شتیك له ده‌ست جه‌هه‌په نایه‌ت. تا ئێستاش له مسته‌فا كه‌مال تینه‌گه‌شتوون، تاكه هێزی ئۆپۆزسیۆن له توركیا كورده، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌هێنده‌ی داخوازییه‌كان ئه‌ركی خۆیان به‌جێ نه‌هێناوه. ئه‌وه‌ی كه زۆرترین كاریگه‌ری له ته‌ندورستی من ده‌كات، ئه‌و بابه‌تانه‌ن.
پێویسته بزانرێت كه ئازادكردنی ئه‌ندامانی حزبوڵلا ڕێككه‌وت نییه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاد كراوان كه‌سانی ئاسایی نین، به‌ردانیشیان ڕێككه‌وت نییه. له وانه‌یه ئاماده‌كاری بۆ هه‌ندێك شت بكرێت، مومكین نییه ئه‌و بكوژانه به‌و شێوه‌یه ئازاد بكرێن، ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی به‌و شێوه‌یه له‌ناو ئێمه‌شدا هه‌بن نابیت ئازاد بكرێن، ها ئه‌وه و ئێوه و روداوی كۆجاكوریش. وه‌ك ده‌زانرێت كه ئه‌و ژنه كوژرا، له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌یانویست له كه‌سایه‌تی ئه‌و ژنه‌دا ته‌واوی ژنان بكوژن. چۆن ده‌بێ، چۆن ده‌توانن وه‌ها شتێك له شاری ئامه‌د بكه‌ن، ئامه‌دیه‌كان چۆن رێگایان به وه‌ها شێك دا؟چۆن ده‌توانن به‌شایی و مه‌راسم، پێشوازی له‌و كه‌سانه بكه‌ن، ئه‌مه جێگای داخه‌وپه‌ژاره‌یه‌كی مه‌زنه. له توركیا، چه‌په‌كان به‌ڕێ نژادپه‌رستانی مه‌هه‌په‌یی سه‌ركۆت كران. ئه‌مرۆش ده‌یانه‌وێت به‌رێ ئیسلامی سیاسی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كورد تێكبشكێنن. پێویسته ئه‌وه ببینرێ و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه مرۆڤ وشیار بێت. ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی ڕوون و ئاشكرایه، ئازادكردنی ئه‌ندامانی حزبوڵلا، به‌جێكردنی كاردۆی مه‌لا، تاقمه‌كان و ئه‌رته‌شه‌كانی تاییبه‌ت له هه‌رێمه‌كه‌دا، رێبازه‌كانی له ناوبردنی ته‌ڤگه‌ری دیموكراتی گه‌لی كوردن، ئه‌وه‌ش به ڕێ ئیسلامی سیاسی ده‌كه‌ن، پیویسته ئه‌م پرسیاره بكرێ، ئایا ئه‌و پارانه‌ی بۆ حزبوڵلا ته‌رخان ده‌كرێن له‌كوێوه دێن؟
ده‌زانین كه رێككه‌وتنی ئاكه‌په‌و گلادیۆش به‌شێكی ئه‌و پیلانه‌یه. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆن كه چاره‌سه‌ریان ده‌ویست له لایه‌ن ئاكه‌په‌وه ده‌ستگیر كران. له بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆن كه ده‌ستگیر كران، هه‌ندێكیان چاره‌سه‌ریان ده‌ویست، ئه‌ندامانی گلادیۆش كه چاره‌سه‌ریان ناویت له دره‌وه‌ن و سه‌ربه‌سه‌ت ده‌گه‌ڕێن، ئاكه‌په‌ش له‌گه‌ڵیاندا ڕێككه‌وت، كه‌سانی وه‌ك، وه‌لی كوچوك كه ئاشكرا بوون و به‌شداری ڕووداوی تاریكه‌كان بوون، ده‌ستگیر كران؛ به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وانیشدا كه‌سانێك كه چاره‌سه‌ریان ده‌ویست و له‌گه‌ڵ مندا دانیشتن، گیران. هه‌وڵیاندا ئه‌و كه‌سانه‌ش وه‌ك، ئه‌ندامانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن نیشان بده‌ن، به‌و شێوه‌یه‌ش لایه‌نگرانی چاره‌سه‌ریان پاكتاوكرد.
من ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه نایانه‌وێت له پێگه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی تێبگه‌ن و پرۆژه‌كه به‌راوه‌ژوو ده‌كه‌نه‌وه، به‌توندی ره‌خنه ده‌كه‌م. ئێمه مۆدێلێكی ده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری ناخوازین. ئێمه په‌یوه‌ندیمان به‌رێكخستنبوونی كۆمه‌لگایه‌كی دیموكراتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یه‌وه هه‌یه. هه‌ڵویستی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لاتداران، چاره‌سه‌ری پیش ناخات، به‌ڵكو كێشه ده‌نێته‌وه.
من به پێداگرییه‌وه ده‌لێم و ده‌ستنیشانی ده‌كه‌م، ئه‌م مۆدێله‌ی ئێمه بۆ چاره‌سه‌ری، چاره‌سه‌ری ده‌وڵه‌تی نییه و ده‌وڵه‌تیش ناكاته ئامانج. هه‌ندێك نوسه‌ر یان تێناگه‌ن یان به ئاگاییه‌وه بابه‌ته‌كه به‌ره‌وواژۆ ده‌كه‌نه‌وه، من بۆچونێكی جیاوازم هه‌یه. من مێژووی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت جودا – جودا (به‌جیاواز) هه‌ڵده‌سه‌نگێنم. سیسته‌مێك كه ئێمه داكۆكی لێده‌كه‌ین، مۆدێلی كۆمه‌لگایه‌كی دیموكراتییه، مۆدێلێكی ده‌وڵه‌تی نییه، پشت قایمه به‌ڕێكخراوه‌یی كۆمه‌ڵگه. له سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵگه‌بوونه‌وه تا ئێستا، چه‌مكی هیرارشی و ده‌وڵه‌ت، له دژی ڕێكخستبوون و رێكخستنی مه‌ده‌نی وه‌ستاوه‌ته‌وه. هه‌ردوو هێز تا ئه‌مرۆش هه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كدا له‌خه‌بات دان. من هه‌ندێكجار به‌لایه‌نه‌كانی دژ به‌ده‌وڵه‌ت - ده‌سه‌ڵاتداری ده‌ڵێم، كۆمه‌ڵگای سیاسی و ئه‌خلاقی و هه‌ندێ جاریش وه‌ك كۆمه‌ڵگای دیموكراتی به‌ناویان ده‌كه‌م. ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێمه پێشنیارمان كردووه، وه‌ك خۆسه‌ری دیموكراتی و هه‌ندێك جاریش وه‌ك كۆنفدرالیزمی دیموكراتی به‌ناوی ده‌كه‌م. وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت ئامانج تێدا دامه‌زراندنی فدراڵییه‌ت نییه. ئێمه به‌رێكخستنبوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی به‌بنه‌ما و ئامانج ده‌گرین. من له به‌رگرینامه‌كه‌مدا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌وه‌م هه‌لسه‌نگاندووه. له بناغه‌ی نه‌ته‌وه - ده‌وڵه‌ت بكۆڵنه‌وه، ئه‌و كات ده‌بینن، له ناخی دا ده‌وڵه‌تی تیئۆكراتی سه‌رده‌می ناوین ده‌رده‌كه‌وێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له بنی ده‌وڵه‌تی كۆیله‌داریدا، سه‌رده‌مه به‌راییه‌كان ده‌ركه‌وێت. له بنه‌ڕه‌تدا، له نێوان نه‌ته‌وه - ده‌وڵه‌تی ئه‌مرۆ و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌می ڕابردوودا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ نییه. كۆیله‌ی سه‌رده‌می رابردوو، له رۆژی ئه‌مرۆماندا كۆیله‌ی به پاره‌یه. له رۆژی ئه‌مرۆدا زۆرێك له مرۆڤه‌كان وه‌ك كۆیله‌ی به هه‌قده‌ست (مووچه‌خۆر)، واته به‌موچه‌كار ده‌كه‌ن. هه‌ندێكیان له كۆیله خراپترن، ناتوانن كارێك بۆخۆیان بدۆزنه‌وه، بێ كارن. بێ كاری خراپترین دۆخه، له به‌ر ئه‌وه كه هه‌لوێستی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لاتداریه و پێشنیاری ئێمه نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌چاره‌سه‌ری پرسه‌كه نائافرێنێت. له سیسته‌می ئێمه‌دا ئه‌و به‌شانه‌ی كۆمه‌ڵگه بنه‌ڕه‌تین كه كارا و به‌رخودانڤانن ئێمه ده‌مانه‌وێت جڤاكی دیموكراتی به‌هێز بكه‌ین، ئامانجیش ئه‌وه‌یه.
ئێستاش ئه‌رته‌شێكی 50هه‌زار كه‌سی تایبه‌ت پێكدێنن، به‌ردانی ئه‌ندامانی حزبوڵڵا و 10 هه‌زار كادێری مه‌لاش له‌ئارادایه، ده‌بێ به‌پێ ئه‌وه رێوشوێن بگیردرێته به‌ر. هه‌وره‌ها، خۆپاراستن مافێكی سروشتی و یاسایییه. (ئه‌رته‌شی تایبه‌تی 50هه‌زار كه‌سی سازده‌كرێ، داخۆ ئه‌و ئه‌رته‌شه له‌به‌رامبه كێ سازده‌كرێ؟ ده‌لێن له دژی تیرۆره و بۆ ئۆپه‌راسیۆنه، ئه‌وه‌ش له‌ژێر ناوی شه‌ڕی دژ به تیرۆر ده‌كه‌ن، به‌پێ ئه‌وان تیرۆر گه‌لی كورده، له دژی گه‌لی كورد شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌و هێزانه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ن، بۆچی ئه‌رته‌شێكی وا ئێستا سازده‌كرێ؟ له لایه‌كی تر ئاماده‌كاری شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئه‌ندامانی حزبوڵڵا به‌رده‌ده‌ن، ده‌بێ هه‌موو كه‌سێك له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانانه وشیار بێ. هه‌ر بۆیه، ده‌بێ له دۆخێكی وا دا كورد په‌ره به هێزی خۆپاراستن بده‌ن.
له دۆخێكی وا دا بێگومان گه‌لی كورد په‌ره به پاراستنی ره‌وای خۆی ده‌دا، كاتێ ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه باس له پاراستنی ڕه‌وا ده‌كه‌ین، بابه‌ته‌كه هه‌ڵه لێكده‌درێته‌وه، به‌پێ یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆپاراستن مافێكی ڕه‌وایه له ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تیشدا ئه‌وه هه‌یه، ده‌بێ كۆنگره‌و كۆنسه كۆببنه‌وه و ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا تاوتوێ بكه‌ن و بلێین مافی یاسایی خۆمانمان ده‌وێ، ئایا گه‌لی كورد له به‌رامبه‌ر هێرش خۆیان نه‌پارێزن؟ ئه‌ڵبه‌ته خۆیان ده‌پارێزن، ئه‌وه شتێكی (مافێكی) سروستی و یاساییشه. وایه ئه‌ندامانی حزبوڵڵا به‌رده‌ده‌ن، ئه‌رته‌شی تایبه‌ت سازده‌كه‌ن، ئه‌و كۆمه‌ڵكووژیانه‌ی له سه‌ره‌تای كۆماره‌وه كراون له به‌رچاون، قڕكردنی كه‌لتوری به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها رێكخراوه كردنی رێكخستنه ئاینیه‌كان به خێرایی درێژه‌ی هه‌یه، ده‌بێ ئه‌وه هه‌موو پێكه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنرێ، ده‌بێ كۆنگره و كۆنسه‌ی گه‌ل له ئامه‌د ئه‌و بابه‌تانه پێكه‌وه تاوتوێ بكات، خۆپاراستنیش وه‌ها ده‌بێ. من، ناتوانم هیچ واتایه‌ك به بێ ده‌نگی خه‌ڵكی ئامه‌د بدم. ده‌بێ هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵَگه له نێو كۆنسه‌ی شاری ئامه‌ددا به‌شدار ببن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی حزبوڵڵاش ڕه‌خنه‌ی خۆیان بكه‌ن و ئه‌زمون له هه‌ڵه‌كانی خۆیان وه‌رگرن، ده‌كرێ له نێو كۆنسه‌ی شاردا به‌شداری بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی حزبوڵڵا سوربن له‌سه‌ر رێبازه‌كانی پێشویان ئه‌و كاته ده‌كرێ پاراستنی ڕه‌وا بخرێته گه‌ڕ. پێویسته، ژووری بازرگانی و لایه‌نه‌كانی تریش له شوێنی ئه‌وه‌ی كه ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له ده‌وڵه‌ت وه‌رگرن با به پرسه‌كانی خه‌ڵكه‌وه سه‌رقاڵ بن و له نێو كۆنسه‌ی شاردا به‌شداری بكه‌ن.
توركیا له‌سه‌رووی وڵاتانی سته‌مكاریه و به به‌نداو و پرۆژه‌كانی سه‌نتراڵی هایدرۆ ئه‌لكترۆلیكی، سروشت ده‌كوژێ.
له‌كۆمه‌ڵگادا، پرسی ژن سه‌رچاوه‌ی هه‌موو پرسه‌كانه، چاره‌سه‌ركردنی پرسی ژنی كورد به‌گشتی، به‌واتای چارسه‌ر كردنی پرسه‌كانی ئازادی كۆمه‌ڵگا دێت. ژنی ئازاد نه‌ك به ته‌نیا، به‌ڵكو به به‌شداری كردنی پیاویش ده‌كرێ پێكه‌وه تێكۆشان له به‌رامبه‌ر زهنیه‌تی باوكسالاری و ده‌سته‌ڵاتداری بكرێ، ده‌بێ كۆتایی به‌و كه‌لتوری ده‌ستدرێژیه بێ كه هه‌زاران ساڵه به‌رده‌وامه، به تێپه‌ڕاندنی كه‌لتوری ده‌ستدرێژی ده‌كرێ ژنی ئازاد بخولقێنرێ. سه‌رپۆشینی ژنان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئیسلامیه‌تی ڕاسته‌قینه‌وه نییه‌و ژن هه‌زاران ساڵه كه سته‌میان لێ ده‌كرێ. بڵاوبوكردنه‌وه‌و ته‌شه‌نه سه‌ندنی دیارده‌ی هه‌وێی له كوردستاندا وه‌ها لێكده‌ده‌مه‌وه. پیاوانی گوندێكی ماردین له مه‌غریبه‌وه ژنان وه‌ك هه‌وێ دێنن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كانیان، هه‌ندێ له‌و ژنانه ژماره‌یه‌ك زمانی جیاواز ده‌زانن و هه‌ندێ له‌وانه مامۆستان، ئه‌وانه وه‌كو هه‌وێ دێنن به‌سه‌ر ژنانی خاوه‌ن (10) و (11) منداڵ، دۆخێكی سه‌یره، من ئه‌و بابه‌ته‌م له هه‌والێكدا خوێنده‌وه، به‌پێی ئه‌وه ده‌گوترێ كه (70) هاوسه‌رگیری به‌و شێوه‌یه پێك هاتوون، له مه‌غریب كاریگه‌ری جوله‌كه‌كان هه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌كرێ له‌وانه‌یه به پلان بێ، له‌وانه‌یه ژنان به‌كاربێنن، یان له‌وانه‌یه كه زایۆنیزم به‌و شێوه ده‌ستی هاویشتبێته مێردین. پێشتریش نمونه‌یه‌كی هاوشێوه له هه‌ران رویدابوو. وه‌ك گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین جوله‌كه‌ش مافی ژیانێكی ئاشتیان هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه به خستنه‌گه‌ڕی ئه‌جێندای نهێنی نه‌كرێ.
من ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی به‌نداو و سه‌نتراڵه‌كانی هیدرۆئه‌لكترۆلیكی له لایه‌ن ئاكه‌په‌وه، وه‌ها ده‌ڵێم كه:" توركیا یه‌كێكه له داگیركراوترین وڵات و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه توركیا زیاترین به‌رهه‌م هێنانی لێ ده‌كرێ وه‌ك دوور له ڕاستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م. مه‌گه‌ر سه‌رمایه‌ی جیهانی له خۆڕاییه كه سه‌رمایه‌گوزاری له توركیا ده‌كات؟ له‌و كارانه‌شی ده‌كرێ سه‌رمایه‌ی جیهانی زیاترین قازانجی تیدایه، توركیاییه‌كانیش كار بۆ ئه‌و قازانجه ده‌كه‌ن.
ناوه‌نده‌كانی سه‌نترالی هایدرۆ ئه‌لكترۆلكی كه له لایه‌ن سه‌رمایه‌ی جیهانیه‌وه پشتوانی لێ ده‌كری به‌م شێوه‌یه. ئه‌وانه، هه‌م زه‌وی هاوڵاتیان به پاره‌یه‌كی كه‌م له ده‌ست خاوه‌نه‌كانیان ده‌گرن، هه‌م له لایه‌نی ئابورییه‌وه به خۆیانه‌وه ده‌یانبه‌ستنه‌وه، له‌وه به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری گه‌وره به‌ده‌ست ده‌خه‌ن، زه‌وییه به پیته‌كانیش ده‌كرێته به ژێر ئاوی به‌نداوه‌وه‌كانه‌وه، به‌كارنابرێ و رێ له‌سه‌ر له‌ناوچونی كشتوكاڵ و بێكاری ده‌كاته‌وه، ئه‌و به‌نداوانه‌ی كه به پاره‌یه‌كی زۆر دروست ده‌كرێن، له‌ماوه‌ی (15) بۆ (20) ساڵدا پڕ ده‌بێ له خاك و ده‌گاته ئاستێك كه ئێدی به‌كارناهێنرێن، به‌و به‌نداوانه سروشت وێران ده‌كه‌ن، به‌نداوی ئیلسوو به‌نداوگه‌لێكی له ده‌رسیم دروست كراون، سروشت و مێژوو وێران ده‌كات. له ژێر ناوی گه‌شتوگوزاریدا شوێنه‌واره مێژووییه‌كان پێشكه‌ش به سه‌رمایه‌ی نیونه‌ته‌وه‌ی ده‌كرێ، مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری بۆته هۆی وێرانكاری ورێگا له‌به‌رده‌م، وێرانكردنی هه‌ری مه‌زن ده‌كاته‌وه. مۆدێرنته‌ی سه‌رمایه‌داری و نه‌ژادپه‌رستی ئاكه‌په له ژێر ناوی ئاین و زانست‌دا، گه‌لیان دیل كردووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
