
سلێمانی، 9ی كانونی دوهه‌م، 2011:
سه‌نته‌ری میترۆ سه‌ركۆنه‌ی ره‌فتاری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی دهۆك ده‌كات به‌رامبه‌ر به پیامنێرێكی گۆڤاری لڤین. داوا پارێزگاری دهۆكیش ده‌كات ده‌سبه‌جێی لێپێچینه‌وه له‌و روداووه بكات ئه‌نجامده‌رانی راده‌ستی دادگا بكات.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه (8\1\2011) له‌كاتی روماڵكردنی یاری نێوان یانه‌ی دهۆك و زاخۆ، (به‌ره‌ڤان ئه‌حمه‌د باپیر) په‌یامنێری گۆڤاری لڤین له‌به‌رده‌م یاریگای دهۆك لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆوه هێرشیكرایه سه‌ر و بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر كامێراكه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
به‌ره‌ڤان به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند "چوم بۆ روماڵكردنی هه‌واڵی یاری زاخۆ‌و دهۆك له‌به‌رده‌م یاریگاكه وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك پۆلیسم ئه‌گرت كه هاوڵاتیه‌كیان ده‌ستگیركردو هێرشیانكرده سه‌ر. به‌ره‌ڤان وتی "له‌گه‌ڵ گرتنی یه‌كه‌مین وێنه‌دا په‌لاماردرام، پێنج پۆلیس به‌قامچی لێیاندام و كامێراكه‌یان لێسه‌ندم دوای دوو كاتژمێر بۆیان گه‌ڕاندمه‌وه. "
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوشاری دهۆك عه‌قید شه‌علان سلێڤانی ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ هێرشیانكردبێته سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نوسه و كامێرایان لێسه‌ندبێت.
عه‌قید شه‌علان به سه‌نته‌ری میترۆی وت " ئه‌و هه‌واڵه راست نییه پۆلیس له‌كه‌سی نه‌داوه و كامێراشمان له‌كه‌س وه‌رنه‌گرتووه. "
به‌ڵام فه‌رهاد حاجی په‌یمانێری ماڵپه‌ری پیوكه‌ی میدیا، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه نزیك له روداوه‌كه بووه شایه‌تحاڵی ره‌فتاری پۆلیسه‌كان بووه، ئه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه " پۆلیسه‌كان توندوتیژیان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌كه ئه‌نجامدا"
فه‌رهاد به ومیترۆی وت "به‌ره‌ڤانم بینی به ده‌ستی چه‌ند پۆلیسێكه‌وه لێیان ده‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌من ناوبژیم كرد و چوم به هانایه‌وه به‌ڵام هه‌ر سوكایه‌تیان پێكردو كامێراكه‌یان لێسه‌ند. "
به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی هه‌رێمی كوردستان، رۆژنامه‌نوسان مافی ئاماده‌بوونیان له چالاكییه گشتییه‌كاندا هه‌یه‌و"هه‌ركه‌سێك به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه سوكایه‌تی به رۆژنامه‌نوس بكات، یان ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ر، ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سزایه ده‌یگرێته‌وه كه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی یان به‌هۆی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی دانراوه. "
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، " سه‌ركۆنه‌ی ره‌فتاری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كه‌ین. لێدانی رۆژنامه‌نوس قبوڵنه‌كراوه. داوا له پارێزگای دهۆك ده‌كه‌ین كه ده‌سبه‌جێی لێپێچینه‌وه له‌و روداوه‌بكات و ئه‌نجامده‌رانی راده‌ستی دادگا بكات. "
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان و مافه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: 07701523300
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ر: 07701940930
ئیمه‌ییل،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
