حكومه‌تی ئیسلامی ئیران ماوه‌ی32ساڵه قورئانی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و هێشتا ئه‌قڵ نه‌بووه به مێوانی و به‌ئاشكرا رێگری كردووه و ده‌كات له سه‌ره‌تاییترین مافی كوردستانیان له خوێندن به زمانی دایك. ئایا ئه‌گه‌ر هه‌ر هێزێك له‌م دونیایه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌م هۆیه په‌نا بۆ به‌كارهێنانی چه‌ك ببات، تیرۆریسته؟ّ!
نه‌خێر، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی رێگری له دامه‌زراندنی قوتابخانه به زمانی دایك ده‌كه‌ن، به‌هه‌موو پێوه‌رێك تیرۆریستن و دوژمنی ئینسانن.
به‌ڕێز زێباری هیچ هۆیه‌كی ئاقڵانی و پاساوێكی به‌ده‌سته‌وه نییه بۆ تۆمه‌تباركردنی پژاك یان هه‌ر هێزێكی كوردستانی تر له هه‌ر به‌شێكی كوردستان به تیرۆریزم.
زێباری به‌و ده‌ربڕینه هێڵی سووری به‌زاندو داواكارین له دیداره داهاتووه‌كانی له‌گه‌ل نوێنه‌رو به‌رپرسی وڵاتانی دراوسێ خۆی له‌و جۆره ده‌ربڕینانه بپارێزێ و له‌لانی كه‌مه‌وه له‌پێناو به‌هێزكردنی برایه‌تی گه‌لان و سه‌قاگیركردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، پێشنیاری پاراستنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤیان لێ بكات.
كه‌مپینی (ئێستا قوتابخانه به زمانی كوردی بێته دامه‌زراندن)
8/1/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
