
له‌نوسینێكی پڕ له‌چه‌واشه‌كارییدا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه‌له‌سایتی كوردستان پۆست‌دا نووسینێكی له‌سه‌ر لیوای 16ی سلێمانی بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌نوسینه‌كه‌یدا تۆمه‌تی داوه‌ته پاڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و به‌وه تاوانباریان ده‌كات كه‌ده‌ستیان هه‌بووه له‌گۆرانكارییه‌كانی نێو ئه‌و لیوایه‌دا له‌كاتێكدا ئه‌وان نه‌وه‌زیری به‌رگری و نه‌فه‌رمانده‌ی فیرقه‌و نه‌هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێكی نێو وه‌زاره‌تی به‌رگرین له‌سوپای ئێراقیدا هه‌تاوه‌كو بتوانن ئه‌و گۆرانكارییانه بكه‌ن هه‌ربۆیه وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و چاودێرێكی ئه‌و گۆرانكارییانه پێم باش بوو وه‌ڵامی ئه‌و نوسینه پرله‌چه‌واشه‌كارییه‌ی كوردستان پۆست بده‌مه‌وه وه‌پێیان بڵێم هۆكاری ئه‌و گۆرانكارییانه كی بوون، بی گومان هۆكاری لادانی ئه‌و كه‌سانه له‌پۆسته‌كانیان فه‌رمانده‌ی لیواو فیرقه بوون چونكه كاتێك فه‌رمانده‌ی لیوا ئه‌یزانی كه‌ماوه‌ی یاسایی خۆی ته‌واو بووه ئیتر ئه‌بوایه خۆی پێشنیاری ئه‌وه‌ی بكردایه كه‌ده‌ست له‌پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت هه‌تاوه‌كو كه‌سانی تر له‌نێو لیواكه‌دا جێگه‌یان بگرتایه‌ته‌وه چونكه چه‌ندین فه‌رمانده‌ی مه‌زنی تر له‌نێو لیواكه‌دا كاریان ده‌كرد له‌وانه‌ش عه‌قید جه‌مال هه‌روتی و عه‌قید محه‌مه‌د روسته‌م ناسراو به‌حه‌مه سیاسی و عه‌قید شیرزاد بیلال ناسراو به‌شیرزاد خاڵه بازیانی و عه‌قید كه‌مال مه‌حمود ناسراو به‌كه‌مالی حاجی مه‌حمود چه‌ندین فه‌رمانده‌ی تری به‌ئه‌زموونی تر كه‌له‌نێو لیواكه‌داو هه‌ریه‌ك له‌پۆستێكدا ده‌ست به‌كاربوون كه‌هه‌ریه‌كه‌یان پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی رۆژه سه‌خته‌كانی شۆرشی مه‌زنی كورد‌و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوون هه‌ربۆیه به‌و به‌رێزه ده‌ڵێم كه‌ئه‌و نوسینه‌ی نوسیووه‌و ده‌ستی گومان بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی نێو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی درێژ ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌وان له‌پشت لادان و گۆرینی هه‌ریه‌ك له‌و فه‌رماندانه بوون من هه‌مووان و ئه‌و به‌رێزه‌ش دڵنیاده‌كه‌مه‌وه كه‌نه‌به‌رێزان هیرۆخان و مه‌حمود سه‌نگاوی و مسته‌فا چاوره‌ش و هیچ كه‌سێكی تر له‌هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی نیشتیمانی ئاگایان له‌وه نیه چونكه ئه‌و كاته‌ی ئه‌و فه‌رماندانه گوازرانه‌وه ته‌نانه‌ت هیچ ململانێیه‌كی ئه‌وتۆی سیاسیش له‌ئارادا نه‌بووه وه‌هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسیش هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا نه‌بووه به‌ڵكو ته‌نها هۆكاری بنه‌ره‌تی بۆ ئه‌و گۆرانكارییه ده‌ست به‌ردارنه‌بوونی فه‌رمانده‌ی لیوا بوو له‌پۆسته‌كه‌ی كه‌ده‌توانرا ئه‌وكاته له‌جێگه‌ی خۆی كه‌سانێكی تری له‌فه‌رمانده‌كانی نێو لیواكه بۆ شوێن گرتنه‌وه‌ی خۆی دیاری بكردایه به‌مه‌ش ئه‌و هه‌له بۆ عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كان نه‌ده‌ره‌خسا كه‌ده‌ست وه‌ربده‌نه نێو كاروباری لیواكه فه‌رمانده‌كانی بگوێزنه‌وه بۆ یه‌كه سه‌ربازییه جوداكانی نێو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێراقی به‌بی هیچ ئیمتیازێك و ته‌نانه‌ت به‌بی پاسه‌وانه‌كانیشیان وه‌هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌بوو ئه‌و فه‌رماندانه‌ی كه‌گوازرانه‌وه ئه‌و فه‌رماندانه بوون كه‌له‌ناوچه جیاجیاكانی ئێراق زۆر سه‌ركه‌وتوانه ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانیان به‌جی ده‌گه‌یاندو هه‌وێنی ئاشته‌وایی بوون له‌نێوان نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به جوداكانی ئێراق بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیه‌ش مه‌رجعه‌یه‌ته شیعی و سونیه‌كان و پیاوانی سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ته‌نانه‌ت كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئێراقیش گه‌واهی ده‌ری ئه‌و راستیانه‌ن هه‌ربۆیه بۆ به‌رچاوو روونی رای گشتی و ئه‌و به‌رێزه‌ش حه‌زم كرد ئه‌و راستیه روون بكه‌مه‌وه كه‌ئه‌وه‌ی ئاگادار‌و ده‌ستی له‌پشت ئه‌و كارانه‌وه هه‌یه فه‌رمانده شۆڤێنیه‌كانی نێو وه‌زاره‌تی به‌رگری و سیاسیه عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كانن نه‌وه‌ك ئه‌ندامان و هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چونكه هه‌موو كاتێك یه‌كێتی نیشتیمانی شانازی به‌كادرو فه‌رمانده‌كانیه‌وه ده‌كات نه‌وه‌ك پیلانیان له‌به‌رامبه‌ر بكات به‌و شێوه‌یه‌ی له‌نوسینه‌كه‌ی كوردستان پۆست ئاماژه‌ی پێكراوه.
نوسینی: چاودێرێك
تێبینی: ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌م نارد بۆ كوردستان پۆست به‌ڵام چونكه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نه‌بوو بڵاویان نه‌كرده‌وه بۆیه ناردمه كوردستان نێتی ئازیز.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
