له هه‌ستان‌ودانیشتن‌وكۆبونه‌وه‌ی جۆراوجۆردا زۆرجار‌باس له نووسینی ڕووداوه مێژوویه‌كان دێته‌گۆڕێ‌و، وێڕای ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به‌ونووسینانه خۆشحاڵه ، له‌هه‌مانكاتدا بێگله‌یی‌و گازنده‌و ڕه‌خنه‌ش نییه، به تایبه‌تی ئه‌ولاوه قه‌ڵه‌م به به‌ده‌ستانه‌ی كه خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ی ڕووداوی گرینگن. كاتێك گوێ له‌لاوانی ڕووناكبیری كورد ده‌گرین كه باس له ڕووداوه مێژوویه سیاسیه‌كانی ڕابروو ده‌كرێ، به‌گله‌یه‌وه ده‌ڵێن: هێنده‌ێك له‌ونووسراوه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی كه ده‌یان خوێنینه‌وه، به‌شێك به‌تێكه‌ل پێكه‌ڵی نووسراون. واته مه‌به‌ست‌و ڕووداو له نووسینه‌كاندا ئه‌وه‌نده لێكتر دوورن‌مرۆڤ هه‌رچی ده‌یهێنێ و ده‌یبات، له‌به‌رنه‌بوونی ڕێكه‌وت‌و ساڵ‌و مانگ‌و ڕۆژ، خوێنه‌ر له‌مه‌به‌ستی نووسه‌رحاڵی نابێ‌و بۆی ناچێته‌وه سه‌ر‌یه‌ك . بێجگه له‌وه‌ش‌نووسه‌ر له‌پتی‌ده‌رده‌چێ ده‌نووسێ، بیره‌وه‌ری سیاسی! كه ده‌شی خوێنیه‌وه، به‌شی هه‌ره‌زۆری شه‌خسی‌و خۆهه‌ڵكێشان‌و خۆنواندنه‌و مافی به‌سیاسیه‌وه نییه. ئه‌وكات توێژینه‌وه بۆخوێنه‌ر فره سه‌خت‌و دژواره‌و تێك ناكرێته‌وه .
خوێنه‌ری ڕووناكبیر‌ناحه‌ق نییه پێدا‌گرێ له‌سه‌رقامك‌ژمێرێك له‌وكه‌سانه‌ی كه بیره‌وه‌ی ده‌نووسن پێیان بڵێ، به‌ئاوه‌ژوو كردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌مێژووییه‌كان، خۆیان‌ده‌كه‌ن به‌پاڵه‌وانی مه‌یدان‌و ڕاستی ڕووداوه‌كان ده‌شێوێنن! چونكه‌له واقیعدا‌بۆخوێنه‌ر ڕاستی ڕووداوه‌كانه جێگای تام‌وچێژن‌وكه‌ڵكی باشیان لێوه‌رده‌گیرێ. دیاره هه‌ركام له‌و كه‌سانه‌ی كه تا ئێستا به‌كوردی شتیان نووسیوه، كه‌م‌و زۆرئاماژه‌شیان به‌گوشه‌یه‌ك له‌چۆنیه‌تی ژیانی پڕله‌چه‌رمه‌سه‌ری‌و ماڵ ویرانی كوردی كردوه‌ونووسیوه. به‌ڵام قامكژمێرێك له‌و نووسراوا‌نه، به‌تایبه‌تی بیره‌وه‌ری، له به‌رخۆ‌زلكردنه‌وه‌و خۆبه‌پاڵه‌وان نیشاندان، یاساوڕوشتی نووسین وه‌به‌رچاونه‌گرتووه. خۆزلكردنه‌وه ڕاستیه‌كانی شاردۆته‌وه‌و بیرو‌بۆ‌چوون و ڕوانگه‌ی تایبه‌تی خۆی كردۆته پێوانه‌و ڕاستی ڕووداوی فیدای خۆی كردووه‌و ئه‌وه‌ی بووه شێواندوویه‌تی .
خوێنه‌ر ده‌توانێ بڵێ: ئه‌وكه‌سه‌ی كه بۆ زلكردنه‌وه‌ی خۆی، كاغه‌زی ره‌ش كردۆته‌وه، له ڕاستیدا ئه‌و كه‌سه خوێنه‌ری له دروستی ڕاستیه‌كان هه‌تڵه كردووه‌و به‌ناڕاستی‌و، دوور له ڕاستی خۆی كردۆته “ له‌په‌ی هه‌رئاشێك“
ئاماژه به‌نووسینی ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌یه كه‌نووسه‌ر خۆی له‌نێوچوارچێوێكی سیاسی‌دا پێشانده‌دا‌و، به‌بێبه‌ڵگه سنوور‌و پرنسیپی نووسین پێشێلده‌كاو خۆی له‌كاره‌سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانده‌دزێته‌وه‌و له‌وكارانه‌ی سه‌ركه‌وتووش بوون، خۆی به‌زلوو زه‌به‌للاح‌و به‌سیاسه‌توان‌و زانا‌ی مه‌یدانی خه‌بات له‌قا‌لب‌ده‌داو، واده‌نوێنێ كه تا ئێستا هه‌رخۆی لێزان بووه‌و لێزانێكی وه‌ك خۆی هه‌ڵنه‌كه‌وتووه، ته‌ن‌نه‌ت ئه‌گه‌ر پێشتریش كارێكی باش‌و ئوسوڵی كرابێ به‌راسپارده و ئیبتكاری ئه‌و كراوه! بێخه‌به‌ره له‌وه‌ی كه نووسینی زیندووی خۆی بۆ خوێنه‌ر شاهیدی ده‌دا . ئه‌وه‌ی جێگای باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی خوێنه‌ره‌بێ، ئه‌و نووسه‌ره‌یه كه ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه خۆی له نووسه‌ران مه‌ڵاس داوه‌و مات بووه تا‌بزانێ خه‌ڵك چ ده‌نووسن، یان چ شتێك له سه‌رناحه‌زی ڕابردووی ئه‌و كه‌سه ده‌نووسرێ؟ ئاماژه به كه‌سێكه كه دوایه له‌باسه‌كه‌مدا بۆ خوێنه‌ران ڕوونده‌كرێته‌وه كه ئه‌و كه‌سه پاشی ساڵانێك كتێبێكی گوایه له سه‌ر بیره‌وه‌ری خۆی نووسیوه. ده‌كرێ بڵێین ئه‌وه‌نده ساڵانه‌ی كه ڕاوه‌ستاوه‌و ده‌ستی بۆقه‌ڵه‌م نه‌بردوه هۆیه‌كه‌ی دوو دڵی‌و ترسان‌و نه‌وێران له نووسێن بووه، بێجگه له‌وه‌ی هیچی له‌باراندا نه‌بووه. ئه‌و ترس‌و له‌رزه‌ی كه مێشك و ده‌رونی داگرتووه، ده‌كرێ بڵێین له ٣ هۆی بنه‌ڕه‌تیدا سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه‌بریتین له :
١ـ كه‌سی ئاماژه پێكراو، ئه‌وه‌نده‌ی نوخته‌ی لاوازی سیاسی وئه‌خڵاقی‌و سووكی‌وچروكی ناپه‌سه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر كــۆ بۆته‌وه، ته‌واوی گه‌ی له‌شی داگرتووه. ترسی له‌وه‌یه لێی له‌قاو بدرێ. ده‌ترسێ ئه‌گه‌ر بێتوو شتێك بنووسێ وه‌ك خۆی لێنه‌یه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌شنووسێ ئێدعاكانی ده‌بنه بڵقی سه‌ر‌ئاو. كورت‌بینانه وای بۆ ده‌چێ شتێك بنووسێ ئه‌و كه ئه‌و ماوه 45 ساڵیه قڕوقه‌پیه‌ی پڕكاته‌وه. مادام ئه‌و ماوه زۆره‌ی كه خۆی ما‌تكردووه، ده‌بێ شتێك بنووسێ پڕ بێت له فڕوفیشاڵو به‌شداری له نێو ڕووداوه‌كان‌و‌خۆتێكه‌ڵكردنی كاروباری سیاسی‌و ته‌سویه‌حیسابی كۆنی ده‌ورانی بێده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌نێوڕێكخراوێكی كه خۆی تێدا له‌قالبداوه .
٢‌ـ كه‌سێكی كه ده‌ست ده‌بات بۆ قه‌ڵه‌م ده‌زانێ كه یاسا‌و ڕه‌وشی نووسین ئه‌وه‌یه پێ له ڕاستیه‌كان دا‌بندرێ‌و ئه‌وه‌ی له جانتای دایه له‌سه‌ر دۆست‌و ناسراو نەناسراو، وه‌كو یه‌ك بێدرۆ‌و ده‌له‌سه له‌روانگەیەکی داد‌په‌روه‌رانه بیان خاته سه‌ركاغه‌زو به ئاشكرا بڵێ: مسته فا، نه‌ك به مس‌مس كردنی خوێڕیانه، خێلافكاریه‌كانی خۆی داپۆشێ. ده‌بێ بزانێ به خوارو خێچی نووسین، له‌لای خوێنه‌ر ده‌ستی ده‌كرێته‌وه‌و به‌خۆهه‌ڵكێشانی پاڵه‌وانبازانه‌و ته‌زویرو درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی فریوده‌رانه، ناوه‌رۆكی پڕ له عه‌یب‌وعاری ناشاردرێنه‌وه‌و ئه‌و خۆ‌ماتكردن‌و مه‌ڵاسدانه دوور‌و درێژه‌ی كردوویه، بێکەڵک بووه. ڕابردوو واقعیه‌تی ئه‌و كه‌سه داناپۆشرێ.
٣ـ خاوه‌نی نووسراوه‌ی بێ‌ناوه‌رۆكی ئاماژه پێكراو، كه به مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی ده‌نووسرێ، هه‌رگیز به داپۆشینی ئه‌و ڕاستیانه‌ی كه پێشتر گوتران و باس كران، ئه‌وكه‌سه له‌لای خه‌ڵك و خوێنه‌ری روناكبیر حیسا‌بی دروستكارانه‌ی له‌سه‌ر ناكرێ و، نووسینه‌كه‌ی جێگای باوه‌ڕی خه‌ڵك نابێ . بۆخوێنه‌ر، ڕوون ده‌بێته‌وه كه كه‌سایه‌تی ئا‌وا زۆر به‌ڕاحه‌تی به خاتری ته‌سویه حیسا‌بی شه‌خسی، قه‌ڵه‌م به سه‌رچه‌ند سه‌بتكراوێكی مێژووییشداده‌كێشێ، یان به قرتاندنی چه‌ند نێوێك‌و چه‌ند پاراگڕافێكی زیندوشدا هه‌ڵده‌ستێ!؟ ته‌نانه زۆری بۆ هاسانه نێوی قاچاغچی له‌سه‌ر كادرێكی سیاسیش دانێ! هۆی ئه‌و ریزه خیلافانه‌ش، ته‌نیا بۆزه‌ق نیشاندانی مه‌به‌سته‌كانی خۆیه‌تی. ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی نووسینی ئا‌وا، هه‌رگیز به‌فیشاڵ‌و به‌رچاو ته‌نگی كه‌سایه‌تی ناچێته سه‌رو ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی كه به‌و ریچكه‌یه‌دا لێیده‌گه‌ڕێ وه‌دی نایه، به‌ڵكو په‌رستیژو ناڕه‌سه‌نی خۆی به نووسینی ئا‌وا ده‌كه‌وێته ژێرپرسیار!
ئه‌گه‌ر له‌خۆمان نه‌گۆڕین و نووسراوه‌و مه‌قالاتی بێ شیله‌و پیله‌ی زانستی كه‌سانی به ئه‌زمون‌و ڕوناكبیرمان خوێنبێته‌وه‌و به‌هێندمان گرتبێ، بێشك ئه‌وكات نووسراوه‌ی ڕاست‌و ناڕاست‌و پڕ‌له فیشاڵ لێك ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌زانین نووسراوه‌ی بێ‌نێوه‌رۆك به‌مسوه‌گه‌ری له‌كتێب‌و نووسراوه‌ی مێژوویی‌و ئه‌ده‌بی‌و جیاوازن‌و هه‌ڵاواردنیان هاسانه .
ڕاسته گه‌لی كورد له كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراوی ده‌ست به‌سه‌رداگیراودا، گیری كردووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وحاڵه‌ش ڕا، كورد به گه‌لێكی هوشیارو زیندوو ناسراوه‌و له‌ڕووناكبیران شاراوه نییه كه دوژمنانی داگیركه‌ر، ڕێگرن له حاست بردنه سه‌ری زانیاری‌كورد. له سه‌رئه‌و ڕێگریه‌ش‌ڕا، ناكرێ بڵێین له كۆمه‌ڵگادا كه‌سانی به‌توانا ولێزانمان نییه‌و پاشكه‌وتوین. ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش خۆی له گێژی ده‌دا و چاوی ده‌چووقینێ بۆخۆ بردنه‌سه‌ر، كاغه‌ز ره‌ش ده‌كاته‌وه، بڕوای پێ‌ناكرێ .
ئه‌و جۆره كه‌سه‌ی كه به خۆهه‌ڵدانه‌وه‌و درۆ و ده‌له‌سه، بۆ زلكردنه‌وه‌ی خۆی هه‌وڵده‌دا، شوكور بۆ خودا زۆركه‌من، ئه‌گه‌ر تاق‌لۆقیش هه‌بن، له‌ترسی خه‌ڵكی چاو كراوه نا‌وێرن به‌درۆ خۆیان ده‌رخه‌ن. بێشك كه‌سی ڕووهه‌لماڵاوی واش هه‌یه، بـۆخـۆزلكردنه‌وه خۆی ده‌كات به (پاڵه‌وان په‌ممۆ)، ته‌نانه‌ت له‌به‌ر خۆبەزلزانی، خۆی تووشی قوڕه‌شێل دهكاو هه‌تا ملان پێوه ده‌بێ، ئه‌وكات (كه‌ربێنه‌و مه‌حره‌كه باركه) درۆكانی ده‌بێته جێگای له قاودان‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی ڕابردوی، ئیتر په‌شیمانی سوودێكی نابێ . جاری واشه له دوای له‌قاودانیش، له‌لایه‌ن ڕووناكبیران بایكۆت ده‌كرێ‌و، بێجگه له كه‌سانی هاوبیرو ساده‌و ساكاری ده‌وروبه‌ری خۆی، باوه‌ڕیان پینامێنێ‌و كه‌سانی تێگه‌یشتوو پێگه‌یشتوو، وه‌ك سازی ناساز هه‌ڵیده‌په‌سێرن‌و ناوه‌رۆكی پڕ له فڕۆفیشاڵی سیاست بازانه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار‌و، ئه‌و تۆزه حورمه‌ته‌ی كه له پێش نووسینی بیره‌وه‌ریه‌كه‌یدا له خۆیدا شك ده‌برد، ئه‌وه‌ندیش له‌ده‌ستده‌داو مایه باشیش نایه‌ته‌وه. به قه‌ولی كورد گوته‌نی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ( له پێش چاوان سووك‌و چرووك ده‌بێ) و ده‌كه‌وێته په‌ڕاوێزو ئیتر حیسا‌بی سیاسی له سه‌ر ناكرێ .
مه‌سه‌لێك هه‌یه ده‌ڵێن: كۆسه به‌دوای ڕیشدا چوو، سمێڵیشی له‌سه‌ردانا. ئه‌وه‌نده ده‌مێنێ به‌و بیره‌وه‌رنووسه له‌خۆڕازیه بڵێن: ئاخر تۆ به‌كۆڵێك سووك‌و چرووكی ئه‌خلاقیه‌وه ده‌ڵێی چی؟تۆڕابردوی خۆت وه‌بیر خه‌ڵك هێناوه تا به‌گژتدا بچن؟ تۆ بۆ پێتوابوو ئه‌گه‌ر باسی گه‌وره پیاوێكی وه‌كوو شه‌هید دوكتورقاسملوو بكه‌ی‌و خۆت بێنیه ڕێزی ئه‌و به‌ڕێزه، زلده‌بیه‌وه‌و حیسا‌بی وه‌ك ناوبراوت له‌سه‌ر ده‌كه‌ن!؟
مه‌گه‌رنازانی خه‌ڵكی خوێنده‌وارو پیتۆڵ زۆرن و لێكدانه‌وه‌یان هه‌یه‌و باوه‌ڕیان به درۆی تۆ نییه كه له نوسراوه‌كه‌تادا، وا ده‌نوێنی قاسلوو به‌قسه‌ی تۆی نه‌كردووه شكه‌ستی هێناوه؟ پێتوانییه ئه‌و كاره‌ت كایه به ئاور كردنه؟
له‌وانه‌یه هندێك كه‌سی نا‌سیاسی نیزیك به‌خۆت وا بیر بكه‌نه‌وه كه ئه‌من نووسه‌ری ئه‌وچه‌ند دێرانه ئه‌میرم ناخۆش ده‌وێ. هه‌رگیز وانییه، ئه‌من ناخۆشم ناوێ، به‌ڵام وه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی مافی خۆمه گله‌یی لێ‌بكه‌م كه پاش ئه‌و هه‌موو ساڵانه، ده‌ست به قه‌ڵه‌م ده‌گرێ و له‌بنه‌وه‌بڕانه له گه‌ڵ شه‌هید قاسملوو‌دا ته‌سویه حیسا‌بی شه‌خسی دهكاو ده‌یه‌وێ خۆی بێنێته ڕیزی ناوبراو. یان ته‌وهین به‌شۆرشگێڕێكی وه‌ك سوله‌یمان موعینی دهكاو ڕاپه‌ڕینی ٤٦‌و٤٧ كه ڕاپه‌ڕینێكی مێژووییه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه!! ده‌مه‌وێ وه‌كوو كوردێك ئامۆژگاری بكه‌م‌و بڵێم؛ كوا له سیاسه‌تدا به بێ به‌ڵگه‌ی مێژوویی ته‌سویه حیسا‌بی شه‌خسی ده‌كرێ؟ ئه‌وێش له گه‌ڵ كێ؟ له‌گه‌ڵ دوكتورقاسملوو، سوله‌یمان موعینی؟!
نازانم بۆچی ئه‌میر پێتوایه دوكتورقاسملوو به‌ته‌نیا قه‌راری هه‌ڵپه‌ساردنی له‌سه‌رداوه؟ له خۆی ده‌پرسم، بۆ له‌بیرخه‌ڵكی ده‌باته‌وه‌و‌له‌بیره‌وه‌ریه‌كه‌یدا نانووسێ بۆچیان هه‌لپه‌ساردم؟ بۆخۆی باشده‌زانێ ته‌نیاو‌ته‌نیا یه‌كێك له (خلافكاریه‌كانی ئه‌خلاقی) بۆحیساب كراوه‌و چه‌ند فه‌قه‌ره‌شیان بۆداپۆشیوه. ته‌نیا تاقه خاڵێكی كه له ئاشی پشكاوێ روویداوه بۆته هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی له‌حیزبی دێموكڕاتی كوردستاندا.
ئه‌گه‌ر ئه‌میر پێتوایه به‌نووسینی درۆ‌و، بوختان كردن به شه‌هید دوكتور قاسملوو، سوله‌یمان موعینی، له مێدیای جیهانی‌و سیاسه‌ت‌و مێژوودا وه‌پیش ناوبراو‌ده‌كه‌وی، له‌هه‌ڵه‌دایه. بۆخۆی باش ده‌زانی له باری سیاسیه‌وه ناگاتە کەسانی وا، بۆچی خۆی تووشی ته‌وه‌هوم كردووه نازانم كێ بای له بنهه‌نگڵان كردووه ئا‌وا خۆی هاویشتۆته نێوچوارچێوه‌ی( خود بزرگ بینی؟)و به‌پێچه‌وانه‌و دوور له ڕاستی، ڕووداوه‌كان به شێواوی ده‌نووسی؟ بڵێی پاش نووسینی ئه‌و بیره‌وه‌ریه خۆی به‌سه‌یر نه‌زانێ ئا‌وا خۆی پێشان ده‌دا كه گۆیا له دوكتورقاسملوو ئاقڵتره ؟!
ئه‌میر‌ته‌مه‌نی له هه‌فتا تێپه‌ڕاندوه، به‌خه‌ڵك ناڵێی چ خێروبێرێكی بۆ‌حد‌كا وكۆمه‌ڵی كورده‌واری بووه؟ پاش ته‌له‌ف كردنی ته‌مه‌نێكی زۆر‌و تێپه‌ركردنی ساڵانێك، تا‌ئێستا شتێكی به‌كه‌ڵكی نه‌له‌ناوخۆی حیزبداو، نه له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا نه‌نووسیوه. ئێستاش به نێوی بیره‌وه‌ری بێجگه له زه‌ق كردنه‌وه‌ی چینایه‌تی خۆی‌و نێوهێنانی ئاغاوات، بۆئه‌وه‌ی پێت بڵێن امیرئاغا، چی دیکەی لە دەست نەهاتووه. ڕه‌نگبێ پێتوابێ ئه‌وكتێبه قببه و بێناوه‌رۆكه ده‌یگه‌یه‌نێته هاوشانی ڕێبه‌رانی حیزبی دێموكڕات ؟! .
خۆئه‌گه‌ربیهه‌وێ به‌وه‌و به‌سیاسه‌تی فریوده‌رانه سه‌رنجی ڕوناكبیران بۆلای خۆی ڕاكێشی هه‌ڵه‌یه! به‌و ڕابردووه پڕ‌له شه‌رمه‌زاریه، بێجگه له كه‌سانی ده‌ورو پشتی خۆت وكه‌سانی ساده‌وساكار، چین و توێژی تێگه‌یشتوو كه‌سایه‌تی سیاسی‌و ئه‌وه‌ی ده‌یناسن، نووسینی بیره‌وه‌ری پڕ‌له درۆ‌و ته‌ژی له فریوكاری ناوبراویان بۆ روونه. ئهمیرقازی خاترجه‌مبه، نه‌ك هه‌ر به‌و نووسینه دوور له ڕاستییه بیناوه‌رۆكانه زلنا‌بیه‌وه ، به‌ڵكوو پترله پێشوو ئابڕووی خۆی پێهێناوه‌ته خوارو، ئه‌وانه‌ی تا‌ئێستا له ڕابردووی ئه‌و‌ماڵه‌وماڵكردنی ئاگادارنه‌بوون، به‌و نووسینه‌ی، له‌لای ئه‌وانیش خۆی خستۆته ژێرپرسیار.
له كۆنه‌وه باس له‌ڕیشی ته‌ماعكار كراوه. ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌میریش ئه‌وه‌ی بووی، پێی ڕازی نه‌بوو و ته‌ماع كرد‌و ئه‌و
(درۆوه‌ریه سیاسیه‌ی) نووسیوه. ده‌بوایه بڕێكی دی ڕاوه‌ستی، تا ئه‌وانه‌ی له(سڕڕو‌تری) ئاگادارن هه‌موویان بمرن. ئه‌وكات درۆوه‌ری چه‌ند ساڵه‌ی خۆی چاپ وبڵاوی بكاته‌وه، بۆ وه‌ی وه‌درۆی نە‌خه‌نه‌وه. هیچ كه‌س كاری به‌درۆ شه‌خسیه‌كانی نییه كه خۆی كردووه، به ڕاوێژكاری بارزانی و بانگكراوه له مزاكراتی شۆرش‌و ده‌وڵه‌تی عێڕاقدا به‌شداریبكاو هه‌ركاتێ ئیراده‌ی كردبێ‌و، ویستبێتی چو‌ته لای بارزانی‌و ئامۆژگاری كردووه!
لێره‌دا پرسیار‌و مه‌به‌ست، بوختان هه‌ڵبه‌ستنی سیاسیه كه ده‌یه‌وێ نیشان بدات كاری سیاسی كردووه ! كه‌ی؟ كه‌نگێ؟
ئهمیرقازی ده‌بێ ئه‌وه بزانی، بۆ‌ئه‌ندامانی حیزبی دێموكڕات ڕوونه، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموكڕات به زیانی حیزب كاری كردووه. ئه‌وانه‌ی ده‌یناسن ده‌زانن ناوبراو به‌هه‌لسووڕانی غه‌یره سیاسیانه‌ی چه‌ندی سوود بۆحیزب بووه‌و چه‌نده‌ی زیان به‌سیاسه‌تی حیزب گه‌یاندووه‌و چه‌ندی خه‌ڵك له حیزب دوور خستۆته‌وه.
هه‌رپارته‌كه‌ی خۆی (پارتی سه‌ربه‌خۆی كوردستان) شاهیدی لێزانی‌و تێكۆشه‌ری ده‌دا كه پاش ٢٤ ساڵ نه‌ی توانیوه، راده‌ی ئەندامانی حیزبه‌كه‌ی له ئه‌نگوستی ده‌ست تێپه‌ڕێنی !!
له‌بیری چۆته‌وه كاتێك له ئوروپا گه‌ڕا‌وه، جه‌نابیان به‌نێوی ته‌داروكاتی حیزب له ( ئاشی پشكاوێ ) مایه‌وه؟ به‌داخه‌وه دوایی ڕوون بۆوه، مانه‌وه‌ی له‌وێ بووه‌به‌دناو كردنی حدكا. خۆله‌وێ مه‌ڵاسدا‌و بۆچەندومین جار ده‌سته گوڵی ئابڕوو‌به‌رانه‌ی “به‌ئاودادا“ باسی شتی تری به‌ڕێزیان ناكه‌م . بۆیه‌ش باسم له‌و تاقه ده‌نكه ده‌كه‌م، چوونكه به تاوانی ئه‌وه‌وه له‌حیزب هه‌ڵپه‌سێردرای؟پێویست ناكاسه‌ری ئه‌وانی‌تر هه‌ڵده‌مه‌وه. ته‌نیا بۆیه به‌ڕوونی ئه‌وشتانه‌ی وه‌بیردێنمه‌وه، چونكه نووسینه‌كه‌ی پڕن له درۆ‌و بوختان هه‌ڵبه‌ستنی سیاسی .
له لاپه‌ڕی ١٤٧ـ دا ده‌نووسێ، قه‌رار بوو كاك فایق بچێته مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، بۆ ئاگادارکردنیان لە سەر كۆنفرانس و لێپرسینەوه‌ی بێسه‌روشوین بوونی كاك سدیق ئه‌نجیری. حتمآ بۆیه باسی مه‌كته‌بی سیاسی ناكا، چونكه ئه‌وێ به كاروباری به‌شی سیاسی ڕاده‌گه‌یشت‌و مه‌كته‌ب ته‌نفیزیش به‌كاری نیزامی‌و پاراستن ڕاده‌گه‌یشت‌و به‌زاهیر كاری سیاسی به‌ڕه‌سمی نه‌ده‌كرد. كاره سیاسیه‌كان ده‌كه‌وتنه مه‌كته‌بی سیاسی‌و، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ژوانگه‌و جێ ڕاوگه‌ی هاتووچۆی ساواك بوو بۆلای پاراستن. ئه‌گه‌ر كاك فایق ده‌ردی دڵ‌و راوێژێكی هه‌بایه ده‌چووه مه‌كته‌بی سیاسی نه‌ك مه‌كته‌بی ته‌نفیزی !
له‌لاپه‌ڕه‌ی ١٤٨ دا مه‌سه‌له‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دۆله‌ره‌قه باس دهكاو پێیوایه حیزبی توده‌و حیزبی شیوعی ده‌ستیان له‌و جووڵه جووله تازه‌و نوێیانه‌دا بووه . چونكه خۆی باوه‌ڕی به خه‌باتی نوێخوازی نه‌بوو. به ڕوونی خوێنه‌ر له مه‌به‌ست و ناوه‌رۆك و بۆچوونی خۆی ئاگادارده‌كا كه ڕه‌وشت‌و بڕیار‌و كرده‌وه‌ی پاراستن‌و ساواك به باشتر ده‌زانێ. هه‌نووكه‌ش پێوایه باسی ساواك و پاراستن بكه‌ی بڤه‌یه!! یان ده‌كرێ بڵێین ئه‌میر هیچ جۆره ئاگاداری له سیاسه‌تی ڕۆژو به‌ره‌و هه‌ڵدێر چوونی شۆرش نه‌بوو، كه به‌ڕێوه به‌رانی پاراستن واته دامه‌زراوه‌ی ده‌سكردی ساواك، كه له‌مه‌كته‌ب ته‌نفیزی به‌رنامه‌كانیان داده‌ڕشت‌و گرتن‌و كوشتن‌و ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتیان وه‌كوو ڕێژه‌وی ڕۆژانه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و پاراستن به‌ڕێوه ده برد؟!
خوێنه‌ران به خوێندنه‌وی نووسینی ئه‌میر! لێیان ڕوون بۆته‌وه كه ئێستاش ئه‌میر به‌په‌یڕه‌وی له ده‌ورانی شۆرش ، فایق ئه‌مین واته؛ سوله‌یمان‌موعینی شه‌هید ، تاوان بار ده‌كا كه‌چۆته‌وه ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی په‌یوه‌ندی گرتووه !؟
ئهمیرقازی! ئێستاش له دنیا حالی نیه كه لانیكه‌م، بزانی شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیق، ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی به شۆرش‌و بارزانی كرد، به‌و هه‌موو تاریفانه‌ی كه خۆی لێی ده‌كا، دیتی چۆنیان پشت له ئه‌حمه‌د كرد‌و بۆكوێیان هه‌ڵداشت‌و چۆن تووشی قوڕه شێلی به‌عسیان كرد؟ چلوچهند سال له ده‌ورانی شۆرشی ئه‌یلول تێپه‌ڕیوه، به فه‌رمانی شا‌و ساواك ئاشبه‌تاڵ به سه‌دو بیست هه‌زار پێش مه‌رگه كرا، ئیستاش په‌یوه‌ندی گرتنی سوله‌یمان موعینی به‌تاوان ده‌زانی، چونكه پاراستن به چوونه‌وه‌ی كاک سوله‌یمان قه‌لس بوو‌و كاربه‌ده‌ستانی شۆرش دڵیان ئیشاو، رژێمی شا‌و ساواك به‌و هه‌ره‌كه‌ته‌ی شه‌هیدسوله‌یمان تووڕه بوون؟!
ئایا ده‌زانن جه‌نابی ئه‌میر! ئێستاش كه ئێستایه، له ماهیه‌ت‌و ناوه‌رۆكی شۆرشی ئه‌وكات حالی نه‌بووه؟ سه‌یر ئه‌وه‌یه دمیش له سیاسه‌ت وه‌رده‌دا ! له‌سه‌ر ئه‌و بێ ئاگاییه‌شیڕا، بیری پێشكه‌وتنخوازی كادیرانی حیزبی دێموكڕات، به‌بیری لاوه‌كی تاوانبارده‌كا‌و دڵسۆز‌و تێكۆشه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وكات به‌تووده‌و تووده‌كڕات ده‌قه‌بڵێنێ ؟!
له‌ڵاپه‌ڕه‌ی ١٥٧ دا ئه‌میرآغا ! پییوایه خه‌باتكارانی ڕاسته‌قینه‌و ده‌ربه‌ده‌ری ڕۆژهه‌ڵات، ده‌بوایه به‌هاتوچۆی مه‌كته‌ب ته‌نفیزی‌و پاراستن ئیكتفا بكه‌ن‌و كاریان به به‌ره‌و هه‌ڵدێرچوون‌و ئاشبه‌تاڵی شۆرش نه‌بێ. هه‌ر وه‌كو خۆی دانیشین و چاوچڕ داگرن‌و چه‌پڵه بۆ پاراستن لێده‌ن‌و‌چاوه‌روانی ره‌حمه‌تی پاراستن‌و كاربه‌ده‌ستانی شۆرش بن؟! ئێستاش ئه‌میر، پاش تێپەربوونیی ٤٥ ساڵ، له ده‌ورانی ئه‌وكات، حالی نه‌بووه كه پاراستن حاكم بوو، شه‌ق شه‌قێنیان به كادروئه‌ندام‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكڕات ده‌كرد بۆ پوو‌ڵ‌و پاره وه‌سه‌یه‌كنان .
پاش ئه‌وهه‌موو ساڵانه ئێستاش ئه‌میربه‌بیره‌وه‌ری تێكه‌ڵاوی ئه‌و‌كاتی خۆی، به‌ئاشكراونووسین، پاكانه بۆکاروكرده‌وه دزیو‌ەکانی شۆرش دهكاو كوژرانی سوله‌یمانی موعینی‌ومه‌لاره‌حیم وردی وخه‌لیل شه‌وباش‌و. . . هه‌روه‌ها ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی سالح‌لاجانی و ڕه‌حیم گوێ‌ڕه‌ش‌و پێنج هاوڕێكه‌ی كه له پاد‌گانی جه‌ڵدیان ئێعدامكران دهكاو به‌حه‌قێ ده‌زانێ. ئه‌میر وه‌ها ده‌نوێنێ ئه‌و شه‌هیدانه سیاسه‌تی شۆرشیان به‌ڕێوه نه‌برد، بۆیه شۆرش وای به‌سه‌رهێنان!
له لاپه‌ڕه‌ی ١٥٩دا باس له‌وه ده‌كا گۆیا به‌رپرسی بنكه‌ی سونێ بووه! ده‌نووسێ: نه‌كا له وێیان لابه‌ن! بۆیه سونێی به‌جی هێشتووه! هیچ بیر له‌وه ناكاته‌وه كه ئێستاش هێندێك كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی زیندو ماون. لانیكه‌م به خۆی وه‌ستابایه جارێ باسی له شتی نه‌بوو نه‌كردبایه. چونكه له‌ژیانی خۆیدا تا پاشی ئاشبه‌تاڵ به‌رپرسیاری وه‌رنه‌گرتووه. غیابآ له كۆنگره‌ی ٢ هه‌ڵبژێر دراوه، به‌ڵام دوای سه‌فه‌ره ناڕوونه‌كه‌ی(کە ڕه‌حمه‌تی سالارجاف ئه‌میری هێناوه‌ته سه‌ر سنوور‌و ناردویه‌تیه‌وه نێو شۆرش) كاتێ هاتۆته‌وه‌ش شانی وه‌به‌ر نه‌داو ئیستعفای نووسیوه . قه‌ت قه‌تیش بنكه‌ی سونێی به مله‌وه نه بووه كه ده‌ڵێ له‌وێڕا بۆكۆبونه‌وه‌كان ئاگادارم ده‌كردن! له‌قه‌دیمه‌وه كوتوویانه‌وده‌ڵێن . . . فرامۆشكاره. جابۆ بوختان به‌خۆی ده‌كا، هه‌رخۆی ده‌زانێ بۆ؟! مه‌گه‌ر به‌میوانی ده‌نا قه‌ت به‌رپرسی بنكه‌ی سونێ نه‌بووه.
له لاپه‌ره‌ی ١٨٩ـ باسی گیرانی شه‌هید سوله‌یمانی موعینی دهكاو، واده‌نوێنێ گۆیا چۆته لای به‌ڕێز بارزانی بۆی پاراوه‌ته‌وه! كه‌چی له‌لاپه‌ره‌كانی پێشوودا له‌بیری چۆته‌وه چی نووسیوه! خوێندتانه‌وه‌ڕه‌خنه ده‌گری‌و ده‌ڵێ چۆنه‌وه‌ی فایق بۆ ڕۆژهه‌ڵات زیانی به شورش گه‌یاندووه! واته دڵی كاربه‌ده‌ستانی پاراستنی ئێشاندووه.
لێره‌دا من ناڵێم ئه‌میرله‌گه‌ڵ پاراستن و مه‌كته‌ب ته‌نفیزی یه‌كده‌نگ‌و یه‌كهه‌ڵوێست بووه، به‌لام ئایا فه‌رمایشه‌كانی‌و، نووسین‌و ڕه‌خنه ژه‌هراویه‌كانی، ده‌لالەتی ڕاپۆرت لێدان له كاك سوله‌یمان ناگەینێ؟
ئاخرناڕاستیش میزانی خۆی هه‌یه.
له‌لاپه‌ڕه‌ی ١٩٥ـ باسی كۆمیته‌ی شۆرشگێری حیزبی دێموكرات ده‌كا و به‌ئاشكر ناوه‌رۆكی بیر‌و ڕای خۆی بۆ خوێنه‌ر ده‌رده‌خا، كه نه ئه‌و ده‌وران و نه ئێستا هیچ ئاگاداریه‌كی له جووڵانه‌وه‌ی سیاسی تێكۆشه‌ران‌و هه‌ل‌مه‌رجی ئه‌وكات نه‌بووه‌و نییه. ره‌نگبێ له‌وساڵانه‌ی دواییدا زانیبێتیه‌وه كه ئه‌و، كار‌و جوولانه‌وه ژێر زه‌مینیانه، به‌خاتری زیندو ڕاگرتنی خه‌بات بوون، هه‌رئه‌وجۆره هه‌ڕه‌كه‌ت‌و ریزه‌كاره نهێنیانه بوون توانی دوكتور قاسلوو بگه‌یه‌نێته به‌غداو جووڵانه‌وه‌ی ساڵانی ٤٦‌و٤٧ ی هه‌تاوی وه‌گه‌ڕبخاو بگه‌یه‌نێته ڕاپه‌ڕینه مێژووییه‌كه‌ی ٤٦ ـــ ٤٧، کە له‌ڕوانگه‌ی زانستییه‌وه مێژووی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ندكردووه. له دیدی كه‌سانی دواكه‌وتووی وه‌ك ئه‌میریش، ده‌بوایه ده‌ست به‌كڵاوی خومان دابگرین، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی زه‌ره‌رو زیان نه‌بن‌و ته‌خت و تاجی شا‌هه‌نشاهی له ئاستی سیاسیه‌وه له‌ده‌ره‌وه نه‌كه‌وێته ژێرپرسیار.
ده‌بوایه به‌و ڕیزه‌كارانه چێهره‌ی ناحه‌زو ناوه‌رۆكی پڕ‌له فڕوفێڵی دژی كورد ئاشكرا بكرێ و پێشمه‌رگه دڵسۆزه‌كانی وه‌كوو سالح لاجانی و سوله‌یمان كرقه‌شان له نێوسه‌نگه‌ری ریزی پێشه‌وه‌ی جبهه بگیرێن و ته‌سلیمی به ئێران بكرێنه‌وه. بێشك له‌كاتێكی ئاوادا كه‌سانێكی دواكه‌وتوو، له پێشقه‌ده‌م بوونی شه‌هید سوله‌یمان موعینی قه‌ڵس ده‌بن. چونكه ئه‌و كات ته‌نیا خه‌باتی شێلگیربوو، ساواكی شای ناخۆشنوود ده‌كردو ڕه‌وشتی ناپه‌سندی پاراستن‌و كاربه ده‌ستانی شۆرشی له‌قاو ده‌دا. كه‌چی كه‌سانی هیچ له‌ده‌ست نه‌هاتووی وه‌ك ئه‌میر! چوونه‌وه بۆكاری ته‌شكیلاتی شه‌هید سوله‌یمان موعینی‌و كادره‌كانی ئه‌و به‌تاوانی دژی شۆرش له قه‌ڵه‌م ده‌داو پاش چلوچهند ساڵ له بیره‌وه‌ری خۆیدا زیندوی ده‌كاته‌وه‌و جووڵانه‌وه مێژووییه‌كه‌ی ساڵانی ٤٦‌و٤٧ كه به نوخته گۆڕانێكی مێژوویی ده‌ژمێردرێ، ده‌خاته ژێر ڕه‌خنه‌و، دژ به شه‌هید سوله‌یمانی موعینی‌و چوونه‌وه‌ی بۆرۆهه‌ڵات و‌كاری ته‌شكیلاتی ده‌نووسێ ـ
(بێجگه له خۆبایی بوون‌وهه‌ستی بی مه‌سئولیه‌تی به‌رانبه‌ر به‌خه‌ڵك و حیزبی دێموكراتی كوردستان ناكرێ چ نێویكی دیكه‌ی لێ بندرێ ) !! لاپه‌ڕه‌ی ١٩٧ پاراگرافی ٢
بێشك هه‌ستان به‌تێكۆشان‌وبه‌جێ هێنانی ئه‌ركی نه‌ته‌وایه‌تی شتێكه‌و شكست‌وسه‌رنه‌كه‌وتن شتێكی دی. به‌داخه‌وه مرۆفی ناحاڵی به (ته‌سویه‌حیسابی شه‌خسی‌و له‌ژێرپێنانی مێژوو) ئه‌و دووشته لێکناکاتەوه!
ئهمیرقازی پاش ٤٥سال بۆ هه‌وه‌ڵین جار ده‌ست ده‌با بۆ قه‌ڵه‌مو، وه‌خه‌به‌ردێ، مادام سه‌رۆك پارتێكه‌و ئه‌گه‌ر به به‌ژنوباڵا هه‌ڵكوتنی خۆیشی بێ، لانیكه‌م به نێوی بیره‌وه‌ری ده‌بێ كتێب بنووسێ. به‌ڵام هێشتا تێینه‌گه‌یشتووه كه شۆرشی ئه‌یلوول بۆدڵسۆزو ڕوناكبیران فاتیحای خوێندرابوو، كه‌وتبووه ژێر چه‌تری ساواك‌و شا‌و ده‌بوایه ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵیان بۆگه‌له‌كه‌یان لێیده‌دا، ڕاپه‌ڕینێك بكه‌ن‌و به خوێنی خۆیان مێژوو بخوڵقێنن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وكات له گه‌ڵ به‌ڕێوه به‌رانی شۆرشی ئه‌یلوول هیچ نه ده‌كراو قسه‌یان له كه‌س‌وه‌رنه‌ده‌گرت. جووڵه‌و بزاوی شه‌هیدانی وه‌ك سوله‌یمان موعینی‌و هاشم حه‌ق ته‌له‌ب‌و سمایل شه‌ریفزاده‌و ئاواره‌و به‌شێك له كادره‌كان بۆخوڵقاندنی مێژووبوو كه وێڕای ڕووسووری بوگه‌ل، كه كرده‌وه‌كه‌یان هه‌تاهه‌تایه له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا ده‌دره‌وشێته‌وه‌و كرده‌وه‌ی هندێك له‌كاربه‌ده‌ستانی شۆرشی ئه‌یلوول‌و پاراستن وه‌ك خاڵێكی ڕه‌ش له‌مێژوودا ده‌مێنێته‌وه .
ئه‌میر كاتێك باسی كۆبوونه‌وه‌ی دۆڵه‌ڕه‌قێ ده‌كا، خۆی له‌ڕاستی ده‌دزێته‌وه‌و ناڵێ‌ونانووسێ ئه‌و كۆبوونه‌وه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی بوو، به‌چوونی من تێك چوو. ناشنووسێ بۆهه‌موو شتێكیان لێ‌شاردمه‌وه؟
ئێستاش بۆبه‌شدارانی كۆبوونه‌وه ڕوون نه‌بۆوه كه ئهمیرقازی چۆنی زانیبوو كۆبوونه‌وه هه‌یه؟ چونكه ناوبراو بانگ نه‌كرابوو. هه‌روه‌ك پێشتر گوترا، ئه‌ندامی كۆمیته ناوه‌ندی نه‌بوو، به‌ڵكووجێگای شك‌و گومانی كاك سوله‌یمان‌و باقی كادره‌كانی ته‌شكیلاتی بوو. به‌داخه‌وه به‌ڵگه‌یه‌ك به‌نووسراوه نییه كه به‌ندو به‌ستی ئه‌میر له‌گه‌ڵ پاراستن‌و. . . نیشان بدات، بێ به‌ڵگه‌ش خۆناكرێ وه‌كوو ناوبراوخۆی كه له‌سه‌رته‌لڤیزیۆنی ئاسۆسات ده‌ڵێ: بە به‌غدا دا نه‌مده‌وێرا بچمه‌وه ده‌ترسام بگیرێم !؟ ( كافر همه‌را به‌كیش خودپندار‌ت)ناوبراوبانگێشتن نه‌كرابوو، بۆوكۆبوونه‌وه، سه‌رزه‌ده، بۆتێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه، خۆیگه‌یاندێ‌ولێی‌تێكداین. ناچاربه‌سرت‌و‌خورت مه‌به‌سته‌كانمان تێكهه‌ڵكێش كرد‌و بلاوه‌مان لێ‌كرد. چونكه ئه‌و زاته له نێو حیزب‌دا جێگای باوه‌ڕ نه‌بوو. به هیچ شێوێك نه‌ده‌بوو بزانی تێكۆشه‌ران له‌و كۆبونه‌وه‌دا ده‌ڵێن چی‌و خه‌ریكی چین، بۆئه‌وه‌ی پاراستن‌و ساواك نه‌زاننه‌وه!
لێره‌دایه ده‌رده‌كه‌وێ ئهمیرقازی پاش ٤٥ سال وه‌خه‌به‌ر دێ کە بیره‌وه‌ری بنووسێ. به‌ڵام هێشتا تێینه‌گه‌یشتووه كه شۆرشی ئه‌یلوول ، واته ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌میر باسی چۆنیه‌تی سوودو به‌رژه‌وه‌ندی شۆرش ده‌كا، له‌ڕوانگه‌ی كه‌سانی ڕووناكبیر سیاسی، به‌ته‌واوی فاتیحای لێ خوێندرابوو، چوونكه به‌پانی كه‌وتبووه ژێرسایه‌وچه‌تری رژێمی شاهه‌نشاو ساواكه‌وه. بۆیه بێ‌دڵهوره ده‌بوایه ئه‌وكه‌سانه‌ی دڵیان بۆگه‌له‌كه‌یان لێده‌دا ڕاپه‌ڕ‌ن‌و به‌خوێنی ئاڵی خۆیان مێژوو بخوڵقێنن. ڕاسته زۆر قاره‌مانی وه‌ك شه‌ریفزاده و ئاواره‌و موعینیه‌كان‌و زه‌نگه‌نه وسه‌یدفه‌تاح‌و... بوون به ده‌سته چیله‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه، به‌ڵام لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری گه‌لی كورد‌یان به‌خوێنی خۆیان نه‌خشاند.
ئه‌میر له زۆرشوێنی بیره‌وه‌ریه‌كه‌یدا وه‌ك كه‌سێكی بێلایه‌ن و دوور له نووسینی سیاسی و مێژویی باس‌ده‌كاو ده‌ڵێ نامه‌وی بچمه نێو باسی سیاسی، به‌ڵام له پڕ سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی خۆی ده‌ست پێده‌كاو په‌رده له‌سه‌ر بۆچوون وبیروڕای خۆی هه‌ڵده‌داته‌وه‌و له لاپه‌ڕه‌ی ١٩٨دا، حیزبی شیوعی عێڕاق، به نێوی مایه فیتنه به خه‌ڵك ده‌ناسێنێ . هه‌رچه‌ند له‌و باره‌وه باش ده‌زانێ، حدك وحشع له‌و كاته‌وه هه‌ن، دۆست‌و هاوكاری یه‌كتریان كردووه .
ئه‌میر قازی بێ به‌ڵگه‌و سه‌نه‌د، بی‌تاریخ‌و ڕێكه‌وت، وه‌ك كابرایه‌كی ناشی و نه خوینده‌وار ئه‌سپی سه‌ركێشی خۆی تاو ده‌دا، بێئه‌وه‌ی ڕوانگه‌و بیروڕای خه‌ڵك‌و خوێنه‌رو ڕووناكبیرانی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێ و حیسابیان بۆبكا، یان حورمه‌تێكیان بۆدانێ؟ بۆ وێنه ده‌نووسێ: كونفراس گێرا، ئیدی بۆ خوێنه‌ران ڕوون‌نییه، كه‌ی، له‌كوێ؟ له‌گه‌ڵ‌كێ‌و؟. . . هه‌ربه‌گۆتره‌و (مین‌ورگی ) درێژه به لینگدانی ئه‌سپی سه‌ركێشی خۆی ده‌داو ده‌روا.
ئه‌و ئاغایه به حه‌دێك خۆی گه‌وره ده‌كاته‌وه‌و حه‌زله گه‌وره‌یی ده‌كا، ته‌نانه‌ت، بۆگه‌وره كردنه‌وه‌ی خۆی، بارزانیش دێنێته ژێر‌پرسیاری ڕووناكبیرانو ، ده‌نووسێ:
كاتێك عه‌بدولخالق سامڕایی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت بۆمذاكره هاتبوو، بارزانی فه‌رمووی تۆش له‌ورۆژه‌دا وه‌ره بۆگوندی حاجیه‌مه‌ران! فه‌رموی من له‌گه‌ڵیان سازاوم، ئه‌وجار نۆره‌ی ئێوه‌یه !! له‌نووسیندا واخۆی هه‌ڵده‌خا كه‌مه‌حڕه‌می ئەسراری نهێنیی بارزانی بووه. واده‌نوێنێ: بارزانی ئه‌میر به‌ڕێبه‌ری جوڵانەوه‌ی كوردستانی رۆژهەڵات ده‌ناسێ!
یان له‌نووسراوه‌كه‌یدا، واخۆی هه‌لده‌خات کە گۆیا بارزانی به بێ پرس‌وڕای ئه‌میر موزاكه‌ره‌ش ناكا !
بۆ وێنه : بڕوانه لاپه‌ڕه‌كانی ٢٠٩و٢٠٨ پاراگرافی١، ٢ و ٣ هیوادارم ئه‌گه‌ر ویستان ئه‌و كتێبه بخوێننه‌وه چاوێك به‌و سوێنانه‌دا بخشێنن .
خۆگه‌وره كردنه‌وه‌ی ئه‌میر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نییه، له زۆرلاپه‌ڕه‌دا ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له‌حیزبدا سه‌رنه‌كه‌وتوون، یان ڕێبه‌رایه‌تی حدكا له هێندێك تاكتیك‌دا سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌میر پێیوایه ئه‌گه‌ر به گوێی ئه‌و كرابایه، له هه‌موویاندا سه‌رده‌كه‌وتن، له‌و باره‌وه، به تایبه‌تی شه‌هید دوكتور قاسملوو تاوانبار دهكاو پێیوایه پێشنیار‌و نه‌زه‌رو ڕوانگه‌ی ئهمیرقازی به‌رێوه نه بردووه. ده‌نا ئه‌گه‌ر گوێ به‌ئه‌میردرابایه، سه‌ركه‌وتن سه‌ت له سه‌ت ده‌بوو.
نموونێكی تر: له‌هه‌مووكه‌س ئاشكرایه كه دوكتورقاسملوو مه‌شهوره به‌وه‌ی كه زۆری كاركردووه بۆئه‌وه‌ی حدكا سه‌ربه خۆبێ و له حیزبی تووده‌ی دوورخاته‌وه، كه‌چی ئه‌میر به پاراگڕافیك ده‌یه‌وی دوكتور قاسملوو به‌ریته‌وه ساڵه‌كانی ٣١ و ٣٢ی هه‌تاوی، واته ئه‌وكاته‌ی كه حیزبی تووده حیسا‌بی حیزبی دایکی له‌سه‌ر ده‌كرا. بڕوانه لاپه‌ڕی٢١٢و ٢١٣و چه‌ند پاراگرافێك بخوێننه‌وه .
نموونه‌یه‌كی‌تر: ئه‌میر باس له‌جبهه‌ی ڕێگای پیرانشار و سه‌رده‌شت دهكاو ده‌ڵێ: ئه‌همیه‌ت نه درا به‌وجبهه‌یه، بۆیه ڕێگاكه گیراوه. ده‌ڵی پێشمه‌رگه به‌حه‌وت فیشه‌ك ده‌نێردرانه جبهه! له‌وه‌شی تێده‌په‌ڕێنێ وده‌نووسێ چه‌ند‌پیشمه‌رگه یه‌كم دیت كه له شه‌ش حه‌وت فیشه‌ك پتریان پێ نه‌بوو، گێڕامنه‌وه نه‌م هیشت بچنه جبهه!
یان ده‌نووسێ: پشتی جبهه‌ی هیزی ئاواره چۆل‌و بێ‌پشتیوان بوو. ئیترئه‌وه‌نده‌ی ئێنساف نییه بڵێ، ئه‌دی ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگانه‌ی هێزی موعینی له كوێ شه‌هید بوون؟ ئه‌گه‌ر له فه‌رمانده هێزی ئه‌وكات، مه‌ڵاحسن شیوه‌سه‌ڵی یان سه‌عید كویستانی به‌رپرسی ته‌شكیلاتی‌سه‌رده‌شت پرسیار بكرێ، لیستی ته‌واوی شه‌هیدانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئهمیرقازی باسی ده‌كا، ده‌زانن. به‌ڵگه‌ی له‌وه‌ش به‌هێزتر، هاوكاری مێژویی یه‌كێتی نیشتمانی كه مرۆی لێزانی سیاسی هه‌رگیز له‌بیری ناكا‌و به‌هیچ شێوێك نادیده‌ی نا‌گرێ، كه بێجگه له برینداربوون، چه‌ندین شه‌هیدیشیان له‌و هاوكاریه دا پێشكه‌ش به مێژوو كرد. ئه‌میر ئیستاش ئاگاداری ئه‌وه نییه، كه یه‌كێتی نیشتمانی وه‌ك هێزی پشتیوان نێودێر كرا‌و له‌مێژوودا به سه‌بت گه‌یاندرا، ده‌بێ بڵێین: ( له بی خه‌به‌ران كه‌شكه‌ك سڵه‌وات) ئهمیرقازی لێره‌شدا بیروبۆچونی خێڵه‌كی خۆی ئاشكرا ده‌كا، نه‌باسی ڕێكخراوێكی پێشكه‌وتووی وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كا كه‌به نودڕه‌ت هه‌ڵكه‌وتووه دووهێز، له دوو‌به‌شی كوردستان یه‌كبگرن‌و دژبه‌داگیركه‌رێك بجه‌نگن، نه‌باسێك له پێش قڕاوڵانی وه‌ك پاسدار‌و به‌سیج و جاش ده‌كا، كه ببون به پێشه‌نگی‌هێزی دوژمن. هه‌ربۆیه ئه‌میر ناینووسێ، تا په‌رژینی خێڵه‌كی خۆی بپارێزی و. . . !
ئه‌میرله لاپه‌ڕه‌كانی ١١٠تا ١١٢دژایه‌تی خۆی له‌ژیر سێبه‌ری ناته‌بایی بیروڕادا ده‌شارێته‌وه‌و حه‌مه‌ده‌مین سیراجی‌و كه‌ریم حیسامی‌و یۆسف ڕیزوانی ده‌داته به‌رباس‌وبه‌جۆرێك نیشی خۆی ده‌وه‌شێنێ، گۆیا ئه‌وانه سه‌لاحیه‌تیان نه‌بوو، وه‌ك بێ‌سڵاحیه‌ت ده‌یان‌هێنێته ژێرپرسیار. واش خۆده‌نوێنێ، كه‌دژی سه‌لاحیه‌تی ئه‌وان بووه ته‌ئیدی نه‌كردوون ؟!
زۆرسه‌یره! لانیكه‌م ئه‌گه‌رسه‌فه‌ری خۆی بۆكوێت‌و ئێران وهاتنه‌وه‌ی بۆباشوور به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی سالارجاف! له چوارچێوه‌ی سه‌لاحیه‌ت هاویشتبایه، ده‌كرا ته‌عینی سه‌ڵاحیه‌ت بۆكه‌سانێكی وه‌ك ٣كه‌سایه‌تی ناوبراو بكا كه هه‌موو ژیانی لاویه‌تیان له زیندان‌و ده‌ربه‌ده‌ریدا به‌سه‌ربرد.
ئه‌میر بێجگه له خۆڕانان، له‌باری سیاسیشه‌وه هه‌لومه‌رج‌و ده‌ورانه‌كه‌ی تێكه‌لكردووه. شه‌رق‌و غه‌رب‌و ئه‌مریكا‌و سۆڤیه‌تی له‌گه‌ڵ ئێستا لێ‌تێكچووه، ڕقوكینه‌و توند‌و تیژی بیر‌و باوه‌ڕی، وه‌های به‌رچاو گرتووه، ته‌نانه‌ت ڕوحم به ڕووناكبیری كورد‌و دڵسۆزانی نیشتمانپه‌روه‌ریش ناكا، هه‌رئه‌وه‌نده ماوه بۆته‌بڕه‌ئه له‌ڕابردووی خۆی، وشه‌ی خه‌یانه‌ت وبێكاره‌و دووره په‌رێزی‌سیاسیان وه‌پاڵ بدات!
له‌لاپه‌ڕه‌ی ٢٩٥دا له (نا ڵوبزمار) ده‌داو، به ئاشكرا دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ شه‌هید دوكتورقاسملو ده‌رده‌بڕێ‌وبه تووده كڕات‌و نیزیكی له‌توده‌و سوڤیه‌ت‌و، هه‌روه‌ها ڕاگرتنی شه‌ڕو، وتوووێژ له گه‌ل رژیم تاوانبار ده‌كا. پاش ئه‌و ڕیزه فه‌رمایشانه، بۆشاردنه‌وه‌ی دژایه‌تی كردنی له‌گه‌ل دوكتور، فریوده‌رانه ده‌ڵێ: هه‌ر چه‌ند نووكی تیژی هێرشی حیزبی توده بۆسه‌ر ناوبراو بوو!
ئه‌میر پێیوایه، وێڕای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سوڤیه‌ت، نه‌ده‌بوو، وتوووێژو داوای خودموختاری له رژیم كردبایه. به‌حیسابی ئه‌میر، ده‌بوایه حیزب سه‌ربه‌خۆیی بكات به درۆشمی ڕۆژانه !
ئێستاش ئه‌میر كه له جێیه‌ك داده‌نیشێ، ڕێبه‌رانی كوردی باشوور به كه‌وده‌ن و ناحالی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا
چونكه فیدرالیان هه‌ڵبژاردووه وسه‌ربه‌خۆییان ڕانه‌گه‌یاندووه !. . .
قادرزه‌ندی
5 / 1 / 2011 .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
