له‌بیرم دێ به‌رده‌وام دڵخۆشیان ده‌كردم له‌ماڵه‌وه به خوێندن له قوتابخانه، باوكم ئامۆژگاری ده‌كردم و پێی ده‌وتم ڕۆڵه‌گیان ده‌بێت باش بخوێنیت چونكه خوێندن رووناكی یه و ئێمه كوێرین!!! چونكه نه‌خوێنده‌واریان به‌كوێر له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا! به‌سه‌رچاو بابه‌گیان ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانامدا بێت هه‌وڵ و كۆشش ده‌كه‌م، ساڵی نوێی خوێندن (1991) ده‌ستی پی كرد و خرامه به‌ر خوێندن و سه‌ره‌تایه‌كی باشمان ده‌ست پێ كرد، به‌ڵام بێزاری هه‌موو خێزانێكی كوردی گرتبویه‌وه له ده‌سته‌ڵاتی ئه‌وكاتی (ڕژێمی به‌عس) وه‌كاریگه‌ریه‌كی بی ئه‌ندازه‌ی دروست كردبوو له‌سه‌ر نه‌وه‌كان داهاتووی ئه‌م گه‌له، ڕۆژه‌كان به‌زووی له‌سه‌رمان تێده‌په‌ڕین به‌هۆی خۆشه‌ویستیمان بۆ خوێندن تا گه‌یشتینه مانگی (3) ی ئه‌وساڵه، ئه‌م مانگه‌ش لای هه‌موان ئاشكرایه ناسراوه به مانگی (ڕاپه‌ڕین) ڕۆژێك ده‌وامان ئێواران بوو گه‌یشتینه ناو قوتابخانه، حاجیه‌كی رۆح سوكی دڵسۆزی كار گوزار له قوتابخانه سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه بوو، به ده‌نگێكی نزم پێی ووتین ئه‌مڕۆ ده‌وام ناكرێت بگه‌ڕێنه‌وه، ئێمه‌ش به‌هۆی تامه‌زرۆیمان بۆ خوێندن پێداگریمان كرد له مانه‌وه، به‌ڵام ناچاربوو ووتی له‌قوتابخانه ته‌قینه‌وه دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه، له‌گه‌ڵ بیستنی ئه‌م وشه‌یه به‌په‌له به‌ره‌و ماڵ گه‌راینه‌وه... پێش گه‌یشتنمان به‌ماڵ ته‌قه‌كردن ده‌ستی پی كرد... هه‌واڵ درا راپه‌رین ده‌ستی پی كردووه له زۆربه‌ی شاروشاروچكه‌كانی كوردستان. ئه‌نجامیش سه‌ركه‌وتن بوو، قۆناغێكی نوی هاته پێشه‌وه هه‌موان دڵخۆش بوون به‌ڵام زۆری نه‌خایاند كۆڕه‌و ده‌ستی پی كرد، هه‌ر خێزانێك ڕوی له‌شوێنێك كرد.. له‌پاش گه‌ڕانه‌وه، به‌هه‌ناسه‌یه‌كی نوی و به هیوایه‌كی زۆره‌وه ده‌ست كرایه‌وه به خوێندن له‌لایه‌ن قوتابیان و خوێندكارانه‌وه. به‌ڵام چه‌سپاندنی ئابڵوقه‌ی ئابوری عێراق سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بوو بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لانی عێراق و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی ئه‌ویش له ئه‌نجامی سه‌ر كێشیه‌كانی ڕژێمی به‌عسی عێراقی بۆ سه‌ر ووڵاتانی دراوسی، هه‌موان ده‌زانین چ گورزێكی گاریگه‌رمان چه‌شت به‌م هۆیه‌وه خه‌ڵكی به‌زۆری له‌بیری په‌یداكردنی بژێوی ژیانی ڕۆَژانه‌دابوو نه‌ك خوێندن و فێربون، به‌ڵام كۆمه‌لێك له‌به‌رمبه‌ری ئه‌م ناره‌حه‌تی و ناخۆشیه‌یانه چۆكیان دانه‌داو به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر خوێندن و بڕینی قۆناغه‌كانی، خوێنه‌ری به‌ڕێز: باسی سه‌ختیه‌كان ناكه‌م چونكه هه‌موان ده‌زانین زۆربه‌ی هاوڵاتیان توانای دابین كردنی ژه‌مێكی ڕۆژانه‌ی نه‌بوو، قۆناغێكی سه‌ختتر به‌رۆكی گرتین كه ئازاره‌كانی شیاوی له‌بیركردن نیه بۆ كه‌سێك كه هه‌ستی هه‌بێت و ژیری له‌ده‌ست نه‌دابێت ئه‌ویش (شه‌ڕی براكوژی) بوو، هۆكاری فراوانكردنی ده‌سته‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌وی و تێر كردنی ئاره‌زووی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی (پارتی و یه‌كێتی) بوو، كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی قڕكردنی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كوردستانی لێكه‌وته‌وه و گه‌نجانیش پشكی شێریان به‌ركه‌ت. هه‌روه‌هائه‌م شه‌ڕه ماڵ وێران كاره بو هۆی دوركه‌وتنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر وبه‌رچاو له گه‌نجان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن هه‌روه‌ها هێنانه كایه‌یی مۆدیلێكی تاڵ له حیزبایه‌تی و ئاواره‌بون و گرتن و كوشتن به‌بی بونی پاساوی دروست كه هه‌موان توشی چه‌ندین گرفتی (كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و نه‌خۆشی ده‌روونی... ) بوون، سه‌روه‌ری یاسا و دادگاكان له‌سه‌ر زمان زۆر ئاسانه‌و چاو به‌ستی كۆمه‌ڵێكی باشیان پێ كردوه، باسی ئه‌م قۆناغه‌ش ناكه‌م چونكه بڤه‌یه، ئیستا كه‌س خۆی به‌رپرسار نازانێت به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامین داوه، رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی خۆش بیت و به‌رده‌وام بێت، حاڵی دایكانی جه‌رك سوتاو هه‌روا ده‌بێت، له‌چاوه‌روانی رۆله‌كانیان شه‌و به رۆژ ده‌كه‌نه‌وه، قۆناغێكی نوی ده‌ستی پی كرد به قسه‌ی خۆیان ناویان لێنا (پرۆسه‌ی ئازادی عێراق) له‌لایه ئه‌مریكاوه، هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تر به پرۆسی به‌تاڵان بردن و به‌ره‌ڵاكردنی سامانی عێراق ناویان ده‌برد، با له‌وه‌ش گه‌ڕێین بزانین ئه‌نجامی ئه‌و قوتابی وخوێندكارانه‌ی ئه‌م هه‌موو قۆناغه سه‌ختانه‌یان تێپه‌ڕاند له هه‌رێمی كوردستان به‌كوی گه‌شتن، هه‌ر زۆر ئاسانه هه‌موان ده‌زانین ئه‌وه‌ی سه‌ری گه‌وره‌ی نه‌بێت له‌یه‌كێك له‌م دوو حیزبه ده‌سته‌ڵات داره ئێستا زۆر به‌ڕێزه‌وه له‌ته‌مه‌نی (22) ساڵیه‌وه پاش ته‌واو كردنی چه‌ندین ساڵی خوێندن، خانه‌نشینی ده‌كات له‌ماڵه‌وه، ئه‌وه‌ش رێزی ئه‌و ماندوبونه‌یه كه له‌پێناوی خوێندن كێشاویه‌تی، روو له هه‌ر داموده‌زگایه‌كی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌یت له‌جیاتی پێشوازی كردن زۆر به‌گه‌وره‌ی و به جوانی نوسراوه (تكایه دامه‌زراندن نیه)، ئه‌ی باشه خۆ هه‌واڵێكم بیستوه ده‌لێن ناوی كۆمه‌ڵێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌زۆرێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كان ڕاسته؟ به‌ڵی ڕاسته به‌ڵام من و تۆ ناگرێته‌وه چونكه ئه‌وان له ڕێگه (لق و مه‌ڵبه‌نده‌كان) ی پارتیه‌وه یه‌كێتیه‌وه ناویان گه‌راوه‌ته‌وه. تۆش چاوه‌روانبه خوا گه‌وره‌یه (سه‌ری بی رزق له‌ژێر خاكدایه
( ئاوات محمد )awat_hiwa2008@yahoo. com)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
