دوای ئه‌وسه‌دان و هه‌زاران نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌رگه‌نج و لاوی كورد داهاتووه و به‌شێكی زۆری گه‌نجه‌كانمان له‌سالانی رابردوو سه‌رگه‌ردان بوون و سه‌ریان هه‌لگرت بۆهه‌نده‌ران و به‌شێكیان له‌ئاوی ئیجه خنكان و كۆتایی به‌ژیانیان هات و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشیان پاشماوه‌ی كیمیاباران و ئه‌نفالن و كه‌سێك نیه لایان لێبكاته‌وه و گوی بۆداواكانیان بگرێت!!! به‌داخه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتووانی ئه‌م هه‌رێمه گه‌نج و لاون به‌لام هێزی بازوویان به‌فیرۆده‌روات و به‌هۆی بێپلانی حكومه‌ت و بێپلانی وه‌زاره‌تی پلاندانان نه‌توانراوه سوودیان لێوه‌ربگیرێت، سه‌یره كابینه‌دوای كابینه و به‌ڵێن دوای به‌ڵێن بۆئاوردانه‌وه له‌گه‌نج و لاوی كورد تائێستا هیچیان لی شین نه‌بووه هیچ یه‌ك له‌وانه نه‌هاتۆته‌دی و هه‌موویان وه‌كو بڵقی سه‌ر ئاو وابوون، ئاخۆ ده‌بێت گوناحی ئه‌م گه‌نج و لاوانه‌ی ئه‌م هه‌رێمه چی بێت كه تائێستا هیچیان بۆنه‌كراوه؟ حكومه‌ت بۆبه‌ده‌م داوا و داخوازییه‌كانی گه‌نج و لاوان نایه‌ت و ئاوریان لێناداته‌وه؟ به‌س ده‌بێت به‌خۆپیشاندان و رژانه‌سه‌رشه‌قامه‌كان داوای مافه‌كانیان بكه‌ن؟ گه‌نجانی ئه‌م هه‌رێمه به‌هۆی بێكاری و بێداهاتی و نه‌بوونی زه‌مانه‌تی بژێوی ژیانیان و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات و به‌هۆی گرانی بازاره‌وه ناتوانن باس له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن كه‌به‌هۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار كچ و كوڕی قه‌یره له‌م هه‌رێمه هه‌ن كه‌جێگای داخه!!! له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه كه‌بودجه‌ی 2011ی له‌سه‌رووی 10ملیار دۆلاره‌و چاوه‌ری ده‌كرێت به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌جیهان بودجه‌ی ته‌واوكاریش هه‌بێت كه‌ئه‌ویش ره‌نگه 5ملیار دۆلاربێت به‌وپێێه چاوه‌روان ده‌كرێت ته‌نها ئه‌و17% ی كه‌له‌به‌غداوه دێت بۆهه‌رێم بگاته15ملیاردۆلار ئه‌مه‌ته‌نها 17% جگه له‌وهه‌موو داهاته خه‌یاڵیانه‌ی كه‌حكومه‌ت له‌رێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه به‌ده‌ستی ده‌كه‌وێت وه‌كو (گومرگی ابراهیم خلیل، گومرگی په‌روێزخان، باج و رسوماتی داموده‌زگاخزمه‌تگوزاریه‌كان، پاره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبیل، پاره‌ی سه‌رپێچیكارانی بواری هاتووچۆ... هتد) سه‌دان سه‌رچاوه‌یتر هه‌یه كه‌ئه‌م حكومه‌ته‌ی خۆمان داهاتی لێوه ده‌ستده‌كه‌وێت كه‌لێره‌دا ناكرێت ئاماژه به‌هه‌مووان بكرێت كه‌له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه فرۆشتنی نه‌وته چ به‌ئاشكرا چ به‌نهێنی كه‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ببوه بنیشته‌خۆشه‌ی سه‌رزاری هه‌مووان، كه‌واته لێره‌دا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه‌بودجه‌و داهاتی ئه‌م هه‌رێمه زۆرله‌وقه‌باره‌یه‌گه‌وره‌ترو زه‌به‌لاحتره كه‌حكومه‌ت و دووحزبی ده‌سه‌لاتدار باسیان لێوه‌ده‌كات!!!پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌نها شیرینی نه‌وتی ئه‌م هه‌رێمه 5 ملیاردۆلاربێت ئه‌ی ده‌بێت داهاتی به‌رده‌وامی چه‌ندبێت؟؟؟بۆیه‌لێره‌دا ده‌مه‌وێت بچمه ناو ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه كه‌ئه‌ویش په‌یوه‌سته به‌سه‌ردێری بابه‌ته‌كه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند فراكسیۆنێك له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی لیستی ده‌سه‌لاتن پرۆژه‌یاسایه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانكرد بۆزیادكردن و چاكسازی له‌شێوازی پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری به‌تایبه‌ت پێدانی ئه‌وپێشینه‌یه بۆهه‌موو كه‌سێك و زیادكردنی پێشینه‌كه له1ملیۆنه‌وه بۆپێنج ملیۆن دینار، كه‌به‌سه‌دان هه‌زار گه‌نج و لاوی ئه‌م كوردستانه به‌ئاواتی وه‌دیهاتنی خه‌ونه‌كانیان بوون له‌چوارچێوه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه، به‌لام به‌داخه‌وه لیستی ده‌سه‌لات ئه‌م خه‌ونه‌ی گه‌نج و لاوانی كوردستانیان خسته ژێرگۆڕو ئه‌م پرۆژه‌شیان دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌كرد و دژی ئه‌وه‌بوون كه‌ئه‌و پێشینه‌یه له‌په‌رله‌مانه‌وه دیاری بكرێت و بۆحكومه‌تیان ره‌وانكرد بۆئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌ئاره‌زووی خۆی بڕه‌كه دیاری بكات ئه‌وه‌ش به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌زیادكردنی ئه‌م پێشینه‌یه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه زیان به‌بودجه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت و پێیان وابوو ده‌بێته هۆی هه‌ڵڵوشینی بودجه‌ی هه‌رێم و كورتهێنانی ئه‌وبودجه زه‌به‌لاحه‌ی هه‌رێم، ده‌بێت ئێمه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌رئه‌وه‌بكه‌ین و به‌جددی باسی لێوه‌بكه‌ین بزانین ئایا زیادكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌بێته هۆی كورتهێنان و هه‌ڵ ڵوشینی بودجه‌ی ئه‌م هه‌رێمه؟ یان ئه‌و هه‌موو فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌به‌بی ئه‌وه‌ی هیچ ئیشێكیان هه‌بێت به‌هۆی ته‌زكیه‌ی حزبیه‌وه ساڵانه داده‌مه‌زرێن و سه‌دان فه‌رمانبه‌رو مووچه‌خۆری بن دیوار هه‌ن و كه‌له‌لایه‌ن حزبه‌حوكمرانه‌كانه‌وه مووچه‌یان پێده‌درێت و سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانیه‌كانیش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مه‌یان بلاوكرده‌وه كه‌بوودجه‌یه‌كی بێشوومارله‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌درێته ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدارو ئه‌وهه‌موو رێكخراوه بێكاره‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار دروستیان كردوون و منحه‌یان ده‌ده‌نی و لێره و له‌وێش كه‌سانی حزبیش به‌ناوی به‌رێوه‌به‌ری گشتی و جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی و وه‌زیره‌وه به‌بی ئه‌وه‌ی هیچ ده‌وامیان له‌حكومه‌ت كردبێت خانه‌نشین ده‌كرێن!!!سه‌دان ئۆتۆمبیلی حكومه‌تیش رۆژانه له‌دوای ده‌وامی فه‌رمیه‌وه كاری حزبی و كاری شه‌خسی پێده‌كرێت بای ملیۆنه‌هادۆلار به‌نزین ده‌سووتێنن و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداریش به‌بی ئه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌بێت له‌م هه‌رێمه بزانێت كه‌مانگانه چه‌ند پاره له‌بودجه‌ی حكومه‌ت ده‌به‌ن به‌ناوی بوودجه بۆخۆیان!!! ئێستا گه‌یشتینه دوو هاوكێشه ئه‌وجا ده‌بێت هاووڵاتیان و رۆشنبیران بریاری ئه‌وه بده‌ن كه‌ئایا زیادكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری بودجه هه‌ڵده‌ڵوشێت؟ یان ئه‌وهه‌موو خاڵانه‌ی كه‌باسمانكرد كه‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی حوكمرانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
