له‌سه‌رووبه‌ندی نزیك بوونه‌وه‌ی له دایك بوونی حه‌زره‌تی مسیح و سه‌ری ساڵی زاینی دا، ئیسلامییه‌كان و هه‌ندی له‌مه‌لاكانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند شوێنیكی عێراق كه‌وتنه بانگه‌وازی ته‌كفیركردنی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و یادانه ده‌كه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها سوكایه‌تی كردن به ساڵی زاینیی.
هه‌ر ته‌نها مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان نه‌كرانه ئامرازێك بۆ دژایه‌تی كردنی كریسمس و جه‌ژنی دایك بوونی حه‌زره‌تی عیسا، به‌ڵكو ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی حزبه ئیسلامییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتنه پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین به‌رنامه‌و به‌ستنی كۆڕ له شاروو شارۆچه‌كان تاكو ساڵی زاینی له‌به‌رچاوی خه‌ڵك سوك بكه‌ن بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆیان.
كه‌واته لێره‌دا ئه‌وانه‌ی كه دژایه‌تی كریسمس ده‌كه‌ن بریتین له هه‌ریه‌كه له ئیسلامییه‌كان له‌لایه‌ك و ئه‌و مه‌لایانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌و حزب و گرووپه ئیسلامییانه‌وه هانده‌درێن. هه‌ندیكی دیكه‌یش ئه‌وانه‌ن كه خوێندنه‌وه‌ی ته‌واویان بۆ شته‌كان بۆ ناكرێت یان روونتر بڵێم ئاستیی رۆشنبیرییان لاوازه‌و له سرووشتی خودی ئاینه‌كان تێنه‌گه‌یشتوون و له كه‌لتوری لێك تێگه‌یشتنی نێوان ئاینه‌كان نه‌گه‌یشتوون.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عیراق زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هاووڵاتیان موسڵمانن و خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدییه‌كه‌ی له ئاین تێگه‌یشتوون بۆیه ئیسلامی سیاسیی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاویان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك دابنێن و خۆیان وا ده‌ربخه‌ن كه پارێزه‌ری ئیسلام و میراتگرین، به‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت سۆزیی هاووڵاتیان بۆلای خۆیان رابكێشن، بۆ مه‌رامی سیاسیی.
له‌چوارچێوه‌ی دژایه‌تی كردنی كریسمس و سوكایه‌تی كردن به مه‌سحییه‌ت له‌لایه‌ن ئیسلامیی سیاسییه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌سێكی ئیسلامی و مامۆستای زانكۆ، چه‌ندین كۆڕی له‌شارو شارۆچكه‌كان پێشكه‌ش كرد‌و له‌لایه‌ن كه‌ناڵێكی ئیسلامیی كوردستانیشه‌وه په‌خشكرا، چه‌ندین وشه‌و گوزارشتی سوكایه‌تیی ئامێزی ئاراسته‌ی ئه‌وانه كرد كه موسڵمانن و به‌شداری له كریسمس ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بازاڕیی سوكایه‌تیی به‌و یاده‌ی مه‌سیحییه‌كان كرد‌و مانگه‌كانی زاینیی به‌سوكایه‌تییه‌وه باسكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه، هێرشی كرده سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا كه گوایه ئه‌وان له‌كاتی جه‌ژنه‌كانی موسڵماندا رێگه ناده‌ن تا ئاژه‌ڵه‌كان سه‌ربڕێن، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌گرت كه ئه‌وان له رۆژانی جه‌ژنی موسڵماناندا كه نایكه‌ن به پشوو بۆیان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه موسڵمانه‌كان چوونه‌ته ئه‌وی و مافی ته‌واویان هه‌یه و رێزیان لێگیراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا مه‌سیحییه‌كان له جیهانی ئیسلامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ربه‌ده‌رده‌كرێن و سوكایه‌تیان پی ده‌كرێت و ده‌كوژرێن ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌هه‌موان زیاتر هاووڵاتی ره‌سه‌نی ئه‌و وڵاتانه‌ن. له‌به‌رامبه‌ریشدا موسڵمانه‌كان له ئه‌وروپا و رۆژئاوای مه‌سیحیدا په‌ناده‌درێن.
ئه‌م دژایه‌تیی و ئیهانه‌كردنه‌ی ئیسلامی سیاسیی بۆ كه‌لتوری رۆژئاوا، رۆژانه له مینه‌به‌ری مزگه‌وته‌كان و كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت به‌بی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی توندبدرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژئاوا وشه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌مان بڵی ئه‌وا ئه‌وان ده‌كه‌ونه دژایه‌تی كردن و هێرشی زۆر برینداركه‌ر بۆسه‌ر رۆژئاوا.
من پێموایه ئه‌و هێرشه‌ی ئیسلامی سیاسیی ده‌یكاته سه‌ر كریسمس و جه‌ژنی له‌دایك بوونی عیسای، زۆر زۆر له‌وه زیاتره كه له وێنه‌كاریكاتێرییه‌كان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و هه‌روه‌ها وته‌كانی پاپای ڤاتیكان له‌م ساڵانه‌ی دوایدا كه له‌یه‌كی له وتاره‌كانیدا ئاماژه‌ی پێی كردبوو، بینیمانن و گوێمان لی بوو.
ئیمه‌یل:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
