له‌كابینه‌كانی پێشوی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق بابه‌تێكم به‌ناونیشانی (وه‌زیره بێ وه‌زاره‌ته‌كان) بڵاوكرده‌وه كه تیایدا كورسی بێ ئه‌رك و زیادبوونی گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی سامانی گه‌لی عێراق و كوردستان‌م باس كرد بوو، سوپاس بۆ خوا له كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم تاڕاده‌یه‌ك توانرا ئه‌و وه‌زیره بێ وه‌زاره‌تانه كه‌م بكه‌نه‌وه هه‌رچه‌نده له‌واقیعی ئێستای كوردستان ئه‌و وه‌زاره‌تانه نیوه‌یان زیادن و پێویست بوو ئه‌م وه‌زراه‌تانه‌ش زیاتر یه‌ك بخرانایه‌ته‌وه، چونكه هه‌رێمێكی (3) پارێزگایی پێویست به حكومه‌تێكی هێنده وه‌زاره‌تی زۆرینه ناكات و، ئه‌مه ته‌نها بۆ دیاریكردنی پۆست و ڕازیكردنی لایه‌نه‌كانه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت له كابینه‌ی پێشوو باشتره.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه هێشتا كابینه نوێیه‌كه‌ی مالیكی، كه له چه‌ند وه‌زاره‌تێك و چه‌ندین كورسی دروستكراو به‌زۆر، و كه‌موكوڕیه‌كی ڕه‌هاوه ڕاگه‌یه‌نرا، مالیكی یان سیاسه‌تی مالیكی یاخود ڕونتر بڵێم سیاسه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌كان وایكردوه كه یه‌كتری ڕازی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه چه‌ندین كورسی بێ ئه‌ركی پڕ مه‌ێره‌ف دروستكراون و دراونه‌ته لایه‌نه سیاسیه‌كان، ئه‌مه‌ش تاكه به‌ڵگه‌یه كه هیچ تاكێك ناتوانێت نكوڵی لێبكات له‌وه‌ی كه لایه‌نه سیاسیه‌كان پێش خه‌مخواردن بۆ گه‌ل و به‌ره‌وپێشبردنی عێراق خه‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كورسی خۆیانن، ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه بۆ وه‌رگرتنی بڕێك پاره‌ی زۆر كه له عێراقدا بووه به پیشه‌و پاره به‌هه‌ده‌ردان داده‌نرێت.
بۆیه با هیچ لایه‌نێكی سیاسی له‌مه‌وداو وه‌ك جاران قسه هه‌رزان باییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌فرۆشنه‌وه به‌گه‌لی سته‌مدیده‌ی عێراق، خۆ ئه‌وان ده‌یانوت عێراق ئازاد ده‌كه‌ین له گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و دادوه‌ری و تاد..، به‌ڵام له‌یه‌كه‌م ڕۆژی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق و پاشان پێكهێنانی حكومه‌ت خۆیان بوون هه‌موو ئه‌و تۆزه ئازادیانه‌ی كه هه‌بوون، سه‌ریان نایه‌وه‌و دووباره گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابووری و تاد... یان خسته‌وه سه‌ر ئه‌وانه‌ی پشوو و پێشكه‌شی وڵاتیان كرده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئه‌سه‌فه‌و هه‌موومان خه‌می بۆ ده‌خۆین، زۆری وه‌زاره‌ته‌كان له‌لایه‌ك، به‌ڵام له‌وه‌خراپتر ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌موو وه‌زیره بێكاره دواتر خانه‌نشین ده‌كرێن به بڕه پاره‌یه‌كی زۆر وه‌ك بڵێی پێشتر هیچ پاره‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه‌و یاخود بڵێی كاری زۆری كردووه، نازانم وه‌زاره‌ته فه‌رمیه‌كان له عێراقدا چ كارێكیان كردوه جێگای دڵخۆشی بێت تا بێیته سه‌ر وه‌زاره‌ته بێ وه‌زاره‌ته‌كان (ده‌وڵه‌ت)، نازانم هێنده‌ی من ئاگاداربم نه لایه‌نی ئه‌منی ئیستقراره‌و نه ته‌ندروستی و نه هیچ، ئه‌توانم بڵێم هێنده‌ی بودجه ێه‌رف ده‌كرێت نیو هێنده‌كار ناكرێت.
بابه‌تێكی تری سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌وه‌یه له عێراق به‌ده‌ر له دۆزینه‌وه‌ی كورسی وه‌زاری كورسیتر دۆزراوه‌ته‌وه له‌م خوله‌دا، چونكه به‌رپرسه باڵاكان پێیان عه‌یبه ببنه وه‌زیر، ئه‌وه‌تا بۆ ڕازیكردنی عه‌للاوی پۆستیان به ناوی (ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تی ستراتیژی) ی دروستكراو به پێی ئه‌و داواكاریانه‌ی كه بۆی كراوه بریتییه له‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌ركی جێبه‌جێ كردنی له‌ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بێت ئه‌مه‌ش گرفتێكی تره‌و ده‌بێته بوونی دوو حكومه‌ت له یه‌ك وڵات‌دا، یان ده‌وترێت ده‌بێت ئه‌م (ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تی ستراتیژی) ه چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌ت، نازانم جاران ده‌وترا په‌رله‌مان چاودێره به‌سه‌ر كاروباره‌كانی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت، جا په‌رله‌مانێك ئه‌گه‌ر چاودێری بكرێت ئه‌وه كه‌ی په‌رله‌مانه! ئیتر چی ئیشێكی هه‌یه و چی پێ ده‌وترێت؟ ئه‌توانم بڵێم له عێراق هیچ به‌رپرسێك و ئه‌وه‌ی تۆزێك بڵێت هه‌م، بێ كورسی نابێت، واته پۆستێكی بۆ ده‌دۆزنه وه‌و به‌پێی داواكاریه‌كانی و پاشان ڕازی ده‌كه‌ن، ئیتر گرنگ نیه به‌لایانه‌وه كه ئه‌و پۆسته خزمه‌ت ده‌كات یان زه‌حمه‌ت ده‌دات.
جگه له‌وه‌ی بڕێكی زۆر بودجه‌ی وڵات ده‌پچڕێت بۆخۆی و بڕیاری گه‌وره گه‌وره‌ی بێ كرده‌وه هیچیتری لێ نابینرێت، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كیتر ئه‌مه به‌ڕاستی خه‌مخۆری ده‌وێت واته پێم وابێت باشتره عێراق فۆرمات بكه‌ینه‌وه له به‌رپرسان، چونكه پاش كاركردنیان، داوای خانه‌نشینی ده‌كه‌ن كه موچه‌ی ئه‌وكاته‌شیان ده‌یان هێنده‌ی فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ته‌كه له‌به‌یانی تاكو ئێواره كار بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌كات و سی ڕۆژ ده‌ژمێرێت پاشان موچه‌كه‌ی له نێوان (150. 000 تاكو 600. 000) دینار دایه، من ده‌مه‌وێ پرسیارێك له‌به‌رپرسان بكه‌م به‌ڵام تكام وایه وه‌ڵامی من و ته‌واوی گه‌لی سته‌مدیده‌ی عێراق بده‌نه‌وه، وه‌رگرتنی بڕه پاره‌یه‌كی زۆر له‌كاتی كاركردن و پاشان موچه‌ی خانه‌نشینی به‌بڕێكی زیاد له فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت بۆچی؟ ئایا ئێوه خۆتان به‌ڕۆڵه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته نازانن؟ ئایا ئێوه‌ش فه‌رمانبه‌رێك نین وه‌ك ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی مانگانه (150. 000) دینار وه‌رده‌گرێت؟
ئه‌خوازم به‌رپرسانی باڵای عێراق دووباره به‌كارو كرده‌وه موچه‌ی خۆیاندا بچنه‌وه‌و دادوه‌ر بن له‌دابه‌شكردنی سامانی وڵات، چونكه به دڵنیایه‌وه زیاد وه‌رگرتنی موچه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه واده‌كات فه‌رمانبه‌رانی خواره‌وه‌ش به‌چالاكیه‌وه كاره‌كانیان ڕانه‌په‌ڕێنن، چونكه لێكی ده‌داته‌وه ساڵێك موچه وه‌ربگریت ناگاته موچه‌ی مانگێكی په‌رله‌مانتارێكی عێراق یان وه‌زیرێك، هه‌ر بۆیه باهه‌موومان پێكه‌وه دادوه‌رانه و بێ هیچ فر‌ت‌وفێڵێك عێراقی ئاینده به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین له هه‌موو ڕوه‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
*به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینی رۆژنامه‌ی باسك
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
