
نه‌خشه‌ی شار به یه‌كێك له پێك هاته سۆسیۆلۆژیه‌كانی ووڵات و میلله‌ت داده‌نرێت، هه‌موو ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه خاوه‌ن فه‌رهه‌نگن له دونیادا هه‌میشه پارێزگاری له پێكهاته‌ی شاره‌كانیان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت شاره گه‌وره‌كان، چونكه هه‌ر ووڵات و شارێك له رووی پێكهاته‌ی خانوو و شه‌قامه‌كانیه‌وه هارمۆنیه‌تێكی دیاری كراوی خۆی هه‌یه كه جیای ده‌كاته‌وه له شار و وڵاتێكی دیكه، ئه‌و جیاوازیه‌ش وایكردووه كه نه‌خشه‌ی شار ببێته یه‌كێك له ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و نه‌ته‌وه‌كانی هه‌موو میلله‌تێك.
یه‌كێك له مامۆستاكانم كه له فه‌ره‌نسا گه‌رابوویه‌وه باسی ئه‌وه‌ی كرد، هه‌موو ئه‌و خانوو و گه‌ره‌ك و شه‌قامانه‌ی كه له سه‌رده‌می شۆرشی فه‌ره‌نسادا هه‌بوون، ئێستاش كاتێك شاره‌وانی نۆژه‌نیان ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ردێكی تێدا بگۆرێت له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و كاته دروستی ده‌كاته‌وه و داده‌نێته‌وه، هه‌موو خانوویه‌كیش مێژووی دروستكردنی له‌سه‌ر ده‌رگای ده‌ره‌وی نووسراوه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره باس له‌وه ده‌كرێت كه نه‌خشه‌ی شاری سلێمانی له رووی كه‌له‌پوریه‌وه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت، تا ئێستاش هیچ لایه‌ك به‌ده‌مه‌وه چوونی جیدی نه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌وه هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له شوێنه كۆنه‌كانی ئه‌م شاره (دائیره‌ی مه‌عاریف و قوتابخانه‌ی فریشته‌و، گومرگه سوتاوه‌كه... چایخانه‌ی شه‌عب ئێستاش) كه له‌م شاره‌دا هه‌ن له‌لایه‌ن كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانی شاره‌وه ده‌كڕێن و تێك ده‌درێن و ده‌كرێنه باڵه‌خانه‌ی مۆدێرن.
له دوای ئه‌وه چاوپێكه‌وتنه‌ی كه له ژماره‌یه‌كی هاوڵاتیشدا كه هاوڕێمان (ره‌حمان غه‌ریب) له‌گه‌ڵ جه‌نابی (هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) سازی دابوو بڵاوكرایه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌مێك به ووردی بیخوێنیته‌وه مرۆڤ تووشی سه‌رسورمان شۆك ده‌كات! ئه‌گه‌رچی ئه‌م خانه‌مه به‌رده‌وام له‌لای ئێمه‌و زۆرێك له خه‌ڵكی واناسراوه كه كه‌سێكی خاكی و هه‌ست ناسكه له رووی مامه‌ڵه‌كردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له وه‌ڵامی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌بینرێت تووشی گومانت ده‌كات، كه ئاگای كه گۆرانكاری جوگرافیای شارێك نه‌بێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسه‌كه‌شدا چه‌ندین جار ووشه‌ی (نازانم و نایناسمه‌وه) ی به‌كاری هێناوه، هه‌ر كه‌سێك ده‌یخوێنێته‌وه ئه‌وه‌ی له‌لا دروست ده‌بێت كه جه‌نابیان ماوه‌یه‌كی زۆره له‌م شاره دابراوه و ئاگای له ژیانی ئه‌م شار نه‌بێت.
دووئه‌گه‌ر هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه به‌رێزی ده‌یه‌وێت به‌م ووشانه‌ی خۆی له به‌رپرسیاریه‌تی مێژووی شێواندنی ئه‌م شاره به‌دوور بگرێت، له كاتێك ئه‌گه‌ر ئێمه له ئێستادا قبوڵیشی بكه‌ن، ئه‌وا مێژوو لێقبوڵ ناكات، چونكه هه‌موومان باش ده‌زانین به‌شێكی زۆری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یه‌كێتی له رابردوو و و ئێستادا به‌ده‌ست جه‌نابی بووه.
ئه‌گه‌ری دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئاگای له پرۆژه‌كانی یه‌كێتی و كه‌رتی تایبه‌ت نه‌بێت، له كاتێكدا زۆرێك له‌و پرۆژانه‌ی كه له شاری سلێماندا له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیای نۆكانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌یر به‌رێزی ئاگادار نه‌بن؟ چاودێركه‌ری ئه‌و ماشێنه‌ی زه‌بلاحه‌ی یه‌كێتی نه‌بێت كه به‌ناوی جۆراو جۆره‌وه ئه‌و هه‌موو پاره‌ی له حكومه‌ت ده‌كێشێته‌وه و ده‌یگه‌رێنته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی یه‌كێتی.
ئه‌گه‌ر جه‌نابیشی ماوه‌یه‌كی زۆربێت له‌ناو ماشێنه‌كان و كۆشكه‌كانی شار نه‌هاتبێته ده‌ره‌وه، ئه‌ویش پرسیارێكی دیكه‌یه، پێده‌چێت وه‌ك (ماریا ئه‌نتوان) لویسی شانزه لێهاتبێت، ئه‌و كاته كه جه‌ماوه‌ر له برسا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و دێنه به‌رده‌م كۆشكی پاشایه‌تی، له پاسه‌وانه‌كانی ده‌پرسێت خه‌ڵكی بۆچی وروژاون ئه‌وانیش ده‌ڵێن: "برسیانه، نان نیه بیخۆن" ئه‌ویش ده‌ڵێت: "بۆ نارۆن بسكیت بخۆن!"
ئاخر سه‌یر جه‌نابتان ئاگای له‌م هه‌موو گۆرانكاریه‌ی شار نه‌بێت، ئه‌مه له كاتێكدایه بتئه‌وێت یان نا، به‌ر له هه‌موو كه‌س به‌رپرسیاریه‌تی مێژووی و سیاسی ویژدانی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی جه‌نابتان، ئیدی به رهه‌ر پاساوێك ئێوه بیهێنه‌وه، چونكه به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره‌ی سیاسیتان له‌سه‌ر شانه‌و و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه میراتگری یه‌كه‌می مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌م شاره‌دا، كه خاوه‌نی شكۆ و سه‌وه‌ری زۆر بووه بۆ ئه‌م شاره‌دا.
من پێشنیاریك ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی شار ببینیت تكایه له گه‌ڵ شۆفێری ماشێنێكی ته‌كسی ئه‌م شاره‌دا سه‌ركه‌وه، پیاسه‌یه‌كی ئێواران له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كان دا به شاردا بكه، ئه‌و كاته لات روون ده‌بێت، شار هیچ نیه جگه له به‌شێك له وێرانه!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
