گه‌لۆ له‌ڕێكه‌وتی بیستودووی مانگی مارسی هه‌زاروپێنچ سه‌دووچواردا پادشا هێنری چواره‌م سه‌رنج و تێڕوانینی خۆی خسته‌سه‌ر ئه‌وشوێنه‌ی كه له‌ناو مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ربه باڵی تویلیۆغی ناسراوه كه‌خۆی له شوێنێكی گه‌وره‌و به‌رفراوان ده‌دۆزیه‌وه ده‌كرا سوودی لێ ببینرێت چونكه له‌وسه‌رده‌مه‌دا ته‌نها وه‌ك شوێنێك بۆكۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل یان هێندێ جاربۆبه‌شێك له كاری پیشه‌یی سوودیان لێ ده‌بینی كه ئه‌وجۆره شوێنانه به زاراوه‌ی گشتی فره‌نسی پێی ده‌گوترێت شانتیێ بۆیه لێره پادشا هێنری چواره‌م بڕیاری دا چه‌ندگۆڕانكاریه‌كی سه‌ره‌كی له‌ناولۆڤه‌ربكات ئه‌ویش به لێك دانه‌وه‌ی هه‌ردووباڵه گه‌وره‌كه‌ی لۆڤه‌رئه‌ویش به‌دروست كردنی ڕێگایه‌ك بۆتێك هه‌ڵكێشانی هه‌ردووباڵه‌كه ئه‌نجام دانی پڕۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ش خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به لۆڤه‌ر كرد‌و هاوكاتیش گۆڕانكاریه‌كی سه‌رتا سه‌ری به سه‌ر لۆڤه‌ر داهێنا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش به كه‌سایه‌تی كاترین دوومیدی سپێردرا كه خانمێكی هێژای ئه‌وكاتانه‌ی ناو ده‌سه‌ڵات بوودوای ڕوخانی ئه‌وشوێنانه بڕیاردرا له شوێنه‌كه‌ی كۆشكێكی گه‌وره‌ومه‌زن له ناو لۆڤه‌ر به‌رز بكرێته‌وه كه رووبه‌ره‌كه‌ی چوارسه‌دووحه‌فتا مه‌ترچوارگۆشه‌بێت شه‌ش ساڵیان دانا بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه بێگومان بۆخه‌رجی ئه‌وكاره‌ش ته‌واوی ئه‌وكه‌لوپه‌لانه‌یان فرۆشت كه له‌ناو باڵی تویلیۆغی كۆكردرابونه‌وه له ئه‌نجام ئه‌وه‌ی ده‌ستیان كه‌وت له پاره‌وپول له پڕۆژه
ی ناوبراویان سه‌رف كردبه تایبه‌تیش بۆ كڕینی كه‌لوپه‌لی بیناسازی پێویست له‌كۆتایی گشت ڕێگا بچوكه‌كانی ده‌كه‌وتنه‌وه‌سه‌ریه‌ك له یه‌ك ڕێگای گه‌وره‌كۆیان كردنه‌وه به‌درێژایی ڕێگاكه‌ش بیناسازیه‌كی كارامه‌وجوانیان تێدا ئه‌نجام دا سه‌رجه‌می ئه‌وكارانه‌ش له ساڵی هه‌زاروپێنچ سه‌دونه‌وه‌تووچوار كۆتایان پێهات له كۆتایش كاره‌كه مه‌زنتربووتا بووه دروست بوونی هه‌ردووگه‌ره‌كی گه‌وره‌وجوانی سان جه‌رمان دووپری و فۆنتیه‌ن بلو گه‌لۆ گه‌ره‌كه ئاماژه‌به‌وه بكه‌ین كه بۆوه‌ده‌ست هێنانی خه‌رجی باجیان خسته سه‌ر چه‌ند ڕێگه‌وبانووپردێكی گه‌وره‌ی وڵات له‌وانه پردی كۆغبێل وه‌هه‌روه‌ها له هه‌رێمی نۆرماندیش پاره‌یه‌كی باشیان كۆكرده‌وه كۆی سه‌رجه‌م ئه‌وداهاته‌ش له كۆتایی بوه ته‌واو بوونی پڕوژه‌كه بێگومان بۆپڕكردنه‌وه‌ی هۆله‌كانی ئه‌و كۆشكه هێنری چواره‌م هه‌ڵسا به كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌كێكی زۆری هونه‌رمه‌ندان به تایبه‌تیش له بواری سیرامیك وپه‌یكه‌ر بێجگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ له‌و پارچه هونه‌ریانه‌ی كۆكرده‌وه كه له زێڕوزیودروست كرابوون ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی كه‌له‌پوری نه‌ته‌وایه‌تی و چه‌نده‌ها پارچه به‌ردی داتاشراوی به‌نرخ له هه‌مان كات هێنری چواره‌م بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی ته‌واوی هونه‌رمه ندوئه‌ندازیارانی وڵات كرد بۆمه‌به‌ستی كاری دیكۆراسیۆن و هه‌ڵواسینی تابلۆودانانی په‌یكه‌روسیرامیك و پارچه هونه‌ریه‌كانی تر بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش جێگاوشوێنی حه‌سانه‌وه‌ی باشووخواردنی پێویستی بۆ ئاماده كردن بێگومان به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی كاروپیشه‌كان هه‌ركه‌سه وده‌ستی به‌كار كرد له پێناوی ئارایشوو ڕازانه‌وه‌ی هۆلووهۆده‌كانی ناولۆڤه‌رودانانی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كان وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه له‌و سه‌رده‌مه لۆڤه‌رببوه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی زۆرترین هونه‌رمه‌ندوئه‌ندازیاره هه‌ره به ناوبانگه‌كانی وڵات ئه‌وه جگه‌له‌كاری ڕێكخستن له كاته‌كانی پشوودان ده‌یانكرده شه‌ڕه هه‌ڵبه‌ست خوێندنه‌وه‌و گاڵته جاریی ونووكته بازی و پارچه شانۆیان پێشكه‌ش ده‌كرد له ساڵی هه‌زارو پێنچ سه‌دوو حه‌ڤده‌دا خه‌ڵكی ناولۆڤه‌روده‌وروپشتی پادشا دابه‌ش ده‌بن به دووتیپ به شێكیان ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌بن كه ته‌نها كاروباری ئاماده‌كردنی خواردن و خواردنه‌وه ده‌گرنه ئه‌ستۆ به‌شی دووه‌میان ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌بن كه پێشوازی له میوانانی لۆڤه‌ر ده‌كه‌ن وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه له‌و سه‌رده‌مانه دا زۆرترین خواردنووخواردنه‌وه له ناو لۆڤه‌ر به سه‌ر میوانان و خه‌ڵكی ناو لۆڤه‌ر دابه‌شكراوه وه‌ك ده‌ڵێن خه‌ڵكی ناو لۆڤه‌ر كاته‌كانی خۆیان له‌و په‌ڕی خۆشی‌دا بردۆته سه‌ر بێگومان به‌شێكی تری هه‌ره گرینگی ناو لۆڤه‌رئه‌وه هونه‌رمه‌ندان بوون نمونه‌ی شێوه‌كارانووپه‌یكه‌ر تاشه‌كان و ئه‌كته‌رو ئه‌ندازیاران و سه‌ماكاران شایه‌نی باسه كه هێنری چواره‌م گرینگی زۆری به‌و به‌شه‌یان داوه زۆر جاریش پێشوازی لێده‌كردن و خه‌ڵاتی ده‌كردن له سه‌ر كاره هونه‌ریه‌كانیان به تایبه‌تیش وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه خودی پادشا درنگانێكی شه‌و سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندانی ده‌كردوو كه‌شێكی خۆشی بۆ ده‌ڕه‌خساندن له پێناوی گه‌ڵته‌و قسه‌ی خۆش و نمایشه شانۆیه‌كان به‌ره‌به‌یانیش هۆله‌كانی به جێده‌هشت وبۆ خه‌وتن ده‌گه‌ڕایه‌وه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خۆی له ڕاستی وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه ئه‌و پارچه شانۆهونه‌ریانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ناو لۆڤه‌ر پێشكه‌ش كراوه له‌و په‌ڕی كاری هونه‌ری باڵابوون هه‌روه‌ها شوێنی ڕه‌زامه‌ندی پادشا‌و خه‌ڵكی ناوكۆشكه‌كانی لۆڤه‌ر بوون گه‌لۆ له ساڵی هه‌زاروشه‌ش سه‌دوو پێنچ دا له یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ هێنری چواره‌م ڕه‌خساوه هه‌ڵساوه به‌داپۆشینی حه‌وشی لۆڤه‌ربه به‌رگێكی گیایی سه‌وزله پێناوی پێشبڕكێیه‌كی پاڵوانیانه له نێوانی پیاوه هه‌ره به هێزه‌كانی ناو لۆڤه‌ر بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی یه‌كتروه‌ك ده‌گێڕنه‌وه له‌و سه‌رده‌مه له ناو لۆڤه‌ر پیاوه ئازاكان به رنگاری یه‌كتر بوونه‌ته‌وه له پێناوی مانوونه‌مان جه‌نگاون ژنه‌كانی ناولۆڤه‌ریش له په‌نجه‌ره‌ی كۆشكه‌كانه‌وه سه‌یریان كردوون گه‌لۆ وه‌ك باوه‌و ده‌بێژن پێنچ ساڵیش پاش تێپه‌ڕبوون به سه‌ر جه‌نگی سان بێرتلۆمی پیاوه په‌ك كه‌وته‌و ئیفلیجه‌كانی پاشماوه‌ی جه‌نگ زۆربه‌ی نهێنیه‌كانی شه‌ڕوشۆڕه‌كانیان ئاشكرا كردوه‌و گێڕاوه‌ته‌وه له وانه‌ش شه‌ڕه‌كانی ناولۆڤه‌ر له نێوانی پیاوه جه‌نگاوه‌ره‌كان و ئاژه‌ڵی دڕنده‌و به‌هێزی شێر كه بۆته مایه‌ی ته‌ماشاكردنی ژنه‌كانی ناو كۆشكه‌كانی لۆڤه‌ر له په‌نجه‌ره‌كانی كۆشكی لۆڤه‌ر ئه‌و ڕوداوانه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵانی هه‌زاروپێنچ سه‌دووحه‌فتاودوو واته له قۆناغه‌كانی ده‌سه‌ڵات داری پادشا شاڕڵی یه‌كه‌م گه‌لۆ له‌ڕێكه‌وتی چوارده‌ی مانگی چواری ساڵی هه‌زاروشه‌ش سه‌دوو ده له ده‌ستپێكی یه‌كه‌م هه‌نگاو له پای كردنه‌وه‌ی پیرۆزبایی گالێری گه‌وره‌ی ناو لۆڤه‌ر پاش خواردنه‌وه‌ی دوایین پێكی شه‌راب له لایه‌ن پادشا هێنری چواره‌م سه‌ری كه‌وتۆته سه‌ر ده‌ستی یه‌كێك له پیاوه مه‌زنه‌كانی ده‌وروپشتی خۆی ئه‌ویش خستیتیه باوه‌شی خۆیی و به هه‌مووخۆشه‌ویستیه‌كه‌وه له ئامێزی گرتوه هێنری مه‌زنیش بۆ دوایین جار چاوی هه‌ڵێناوه‌و به بزه‌یه‌كی زۆر جوانی سه‌ر لێوه‌كانی ماڵئاویی له هه‌موو پیاوانی ده‌ورووپشتی خۆی كردوه‌و هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش دڵه مه‌زنه‌كه‌ی هێنری له لێدان كه‌وتووه تا هه‌تایه ماڵئایی له ژیانوو له لۆڤه‌ر كردوه وه‌ك له نوسراوه مێژوویه‌كان تۆمار كراون ده‌رچوونی ڕۆحی پادشا هێنری چواره‌م له‌وه چووبێت وه‌ك چۆن خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی له‌سه‌ر دڵی هێنری ده‌نوو به‌و په‌ڕی ئازاره‌وه دڵی له گیانی ده‌رچێت ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئایا ده‌بێت دڵه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و پیاوه مه‌زنه تا چه‌ند باوه‌ڕی به ژیان بووبێت وخۆشه‌ویستی بۆ ژیان هه‌بوو بێت له ڕۆژی چوارده‌ی چواری هه‌زاروشه‌ش سه‌دوو ده ته‌رمی پیرۆزی هێنری ده‌خه‌نه ناو ئاره‌بانه‌یه‌كی جوان كه به چوار ئه‌سێی به‌هێزوو ڕه‌سه‌ن ڕاده‌كێشرێت له به‌رده‌م یه‌كێك له هۆله گه‌ره‌كانی ناو لۆڤه‌ر دای ده‌نێن كه ده‌رگاكه‌ی ده‌ڕوانیته سه‌ر هۆله تایبه‌تیه‌كه‌ی پادشا هێنری ده‌خسترێته سه‌ر جێگا‌و نوینێكی پوخت و جوان له دوایش ده‌بردرێته ناو یه‌كێك له هۆله هه‌ره گه‌وره‌كانی ناو لۆڤه‌ر له دوایش ده‌خسترێته سه‌ر تابوومێكی له زێڕ ڕه‌نگ ڕێژكراوهه‌ر به‌م جۆره ته‌رمه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی پانزه ڕۆژ ده‌هێلدرێته‌وه له پێناوی كۆپی كردنی لاشه‌ی هێنری له لایه‌ن په‌یكه‌رتاشی به ناوده‌نگی ئه‌و سه‌ده‌یه هونه‌رمه‌ند ماتیۆژاكوی هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش جه‌سته‌ی ساردووسوڕی هێنری له مۆم سواخ ده‌درێت پاش داڕێشتنی په‌یكه‌رێكی ده‌قاو ده‌ق له شێوه‌ی خۆی دوایش ده‌بردرێته ناو یه‌كێك له هۆله گه‌وره‌كانی ناو لۆڤه‌ر بۆماوه‌یك په‌یكه‌ره‌كه‌ی پادشا به قوماشێكی چنراو له زێڕووزیوداده‌پۆشرێ دوای ئه‌وه به‌جوانترین شێوازی ترادسیۆنی فره‌نسیانه له ڕێكه‌وتی یه‌كی مانگی حه‌وتی ساڵی هه‌زاروشه‌ش سه‌دوو ده به‌ڕێده‌كرێت بۆ گۆڕستانی سان دوونی له ناو دڵی پارس وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه شوێنوو مه‌زاری هێنری چواره‌م به‌نده به‌و ڕۆژوویادگاریانه‌ی كه له وه‌ختی خۆی بۆ یه‌كه‌م جار كه پادشا دێته شاری پارس ڕۆژانی خۆی له‌وشوێنه به‌سه‌رده‌بات له گه‌ڵ یه‌كه‌م ناسینی بۆشاری پارس ئه‌وه‌ی شاینی باسه كه‌گه‌ره‌كه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین مه‌زاره ڕازاوه‌كه‌ی پادشایه كه دروست كردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكه‌سایه‌تیه‌كی خه‌ڵكی سویسراگه‌لۆ مه‌زاری هێنری چواره‌م له جوانی دا بێ وێنه‌یه‌و باسی زۆر هه‌ڵدگرێت وه‌ك باوه له فڕه‌نسا ده‌بێژن په‌رستگاكه‌ی هێنری یان كۆشك و مه‌زاری هێنری چونكه له شێوه‌ی كۆشك و ته‌لارێكی بچوك دروست كراوه به شێوه‌یه‌ك له كاتی بینینی دا مرۆڤ سه‌رسوڕمان ده‌مێنێت به تایبه‌تیش جۆری بیناسازی وكارامه‌ی ده‌ستی ئه‌ندازیاره‌كه كه له ڕاستی بلیمه‌تێكه له ئاستی بیناسازی ئارشی تێك تیور...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
