گه‌لۆله‌ساڵانی هه‌زارو ێپنچ سه‌دووسی وحه‌فت دوای ئه‌وه‌ی (فرانسوای) یه‌كه‌م شه‌ره‌فمه‌ندی جێگری پادشایه‌تی به كه‌سایه‌تی (ئێكۆس) ده‌دات كه بێگومان له كاتێك ئه‌وشوێنه‌ی پێ ده‌سپێردرێت كه كه‌سایه‌تی ناوبراو به‌هۆی ئازایه‌تی وقاره‌مانیه‌تی خۆی له‌و سه‌ر ده‌مه گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری بۆوڵات تۆمار ده‌كرد هه‌ر له‌وكاتووساتانه‌داواته ساڵی هه‌زاروپێنچ سه‌دووچل له كاتی سه‌ردانی (شارڵ كووین) وه‌دیده‌نی (ئێكۆس) بڕاریان دا چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی تربه‌سه‌رمۆزه‌خانه دا بهێنن له‌وانه پاككردنه‌وه‌و ڕه‌نگ ڕێژی زێڕینی ژماره‌یه‌ك له كونه‌گه‌وره‌كانی سه‌ر دیواری لۆڤه‌ربوون كه بۆ مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی هه‌وا درووست كرابوون هه‌روه‌ها كارێكی به‌رفره‌وانیان له ته‌واوی ئه‌و مه‌مه‌ڕووڕێگایانه كرد كه له خاڵێك به یه‌ك ده‌گه‌ن یان لێك جیاواز ده‌بنه‌وه ئه‌ویش به فراوان كردنی ڕێگاو مه‌مه‌ڕه‌كان هه‌روه‌ها ڕازانه‌وه‌یان به ڕه‌نگی جوانوودانانوو هه‌ڵواسینی ژماره‌یه‌كی زۆر له سوڕه‌یایی زۆر به‌نرخوو نایاب له سه‌رڕێگاو ناوته‌واوی مه‌مه‌ڕه‌كان به رانبه‌ر یه‌ك به شێوه‌یه‌كی ته‌واو هاوسه‌نگ بێگومان دوای هه‌رسهێنانی (ئێكۆس) له چه‌ند ڕوداوێكی تراژیدی ئه‌و سه‌رده‌مه و نه‌مانی پادشایه‌تی (فٍڕه‌نسوای یه‌كه‌میش) له گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له پیاوه قاره‌مانوو مه‌زنه‌كانی ناوگۆڕه‌پانی جه‌نگ بۆناولۆڤه‌ر ئه‌وانیش هه‌ڵسان به چه‌ند گۆڕانكاریك له ناو لۆڤه‌ر به تایبه‌تیش دانانی په‌یكه‌رێكی سه‌رنج ڕاكێشه‌روقه‌واره گه‌ره له ناوه‌ڕاستی دڵی لۆڤه‌ر كه نمایش له جه‌نگاوه‌رێكی ژن ده‌كات كه به‌هه‌مووهێزی خۆی ڕمێك ئه‌وه‌شێنیته ناوقه‌دی قه‌ڵغانێك وبه ده‌سته‌كه‌ی تریشی ئاگرێكی به‌رز كردۆته‌وه كه به گوێره‌ی بۆچوونی زانایان ئه‌وكاره په‌یكه‌ریه گوزارشت له هێمای دیانه‌تێكی یۆنانی ده‌كات لێره نابێت ئه‌وه‌له‌بیركه‌ین كه (فڕه‌نسوای یه‌كه‌م) چه‌نده‌بایه‌خی به پیاوه زاناكانوودینداره‌كان ده‌داو هه‌روه‌ها پاڵپشتی یاوه‌ره ئاسمانیه‌كان بووبه پیرۆزی ده‌زانینووپله‌و پایه‌ی به‌رزی لێده‌نان ئه‌وه له‌لایك له‌لایه‌كی تره‌وه زۆر به په‌ڕۆش بووبۆكۆكردنه‌وه‌و كڕینی تابلۆپه‌یكه‌روپارچه هونه‌ریه‌كانی تروپاراستنیان له فه‌وتانوو ئه‌وپه‌ڕی ڕێزووخۆشه‌ویستیشی له هونه‌رمه‌ندان ده‌ناوبه‌رده‌وام ده‌ڕگای كراوه‌بووله پێشوازی كردنوویارمه‌تی دانیان ئه‌وه چگه‌له‌وه‌ی پارێزگاری ته‌واوی له ئه‌ڕشیفی هونه‌رمه‌ندانوو نووسراوه مێژوویه‌كانووپه‌رتووكه‌كانوونامه‌به‌جێماوه‌كان كردوو له فه‌وتان پاراستنی بۆوه‌ی دوای نه‌مانی خۆی وه‌ك به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه سوودیان لێ ببینن گه‌لۆ له هه‌موویان گرینگتر ئه‌وه‌بوو كه هه‌ڵسا به كڕینی زۆرترین ژماره‌ی تابلۆی هونه‌رمه‌نده هه‌ره مه‌زناكانی ئه‌و سه‌رده‌مه له سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له نرخ گرانی به‌رهه‌مه‌كان بكاته‌وه تاكه‌ئاواتی پادشا ئه‌وه‌بوو لۆڤه‌ر به تابلۆ ڕه‌نگینه‌كان بڕازێنێته‌وه‌و وه‌ك مۆزه‌خانه‌یه‌كی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ند له سه‌رئاستی ئه‌وروپا پیشانی بدات كه‌واته لێره گه‌ره‌كه بێژین به پادشابوونی فڕه‌نسوای یه‌كه‌م مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌رگه‌وره ترین قۆناخی بڕی و هه‌نگاوه گه‌وره‌كانی نا به‌ره‌وبه ڕووخساری مۆزه‌خانه بوون بۆیه له مێژووی فڕه‌نسا پادشا (فڕه‌نسوای یه‌كه‌م) به‌یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیه هه‌ره مه‌زنانه ده‌ژمێردرێت كه به‌ردی بنه‌ڕه‌تی به‌له‌دایك بوونی مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر به‌خشی بۆیه كه باوه‌و گه‌لی فڕه‌نسا ده‌بێژن كه یه‌كه‌م خونچه‌ی پشكووتووی مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر بۆ هێژایی و مه‌زنیه‌تی (فڕه‌نسوای یه‌كه‌م) ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌باره‌ت به چێژووخۆشه‌ویستی به ران به‌ر به هونه‌ر و به ئه‌ده‌ب به گشتی بێگومان له‌خاڵه هه‌ره گرینگ و به‌رچاوه‌كانی فڕه‌نسوای یه‌كه‌م ئه‌وه‌به‌و كه به‌ر له مردنی هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی ئیتالی (لیوناردوداڤنسی) هه‌ڵسا به كڕینی سه‌دوو یه‌ك تابلۆی ئه‌وهونه‌رمه‌نده به تایبه‌تیش ئه‌و تابلۆیانه‌ی (داڤنسی) كه له شاری (ئامبواز) پارێزراو بوون له‌وانه تابلۆی به ناوبانگی (لیۆنادۆ داڤنسی) كه ناسراوه به (سان ژۆن باتیست) وه تابلۆی ژوكۆند یان (مۆنالیزا) گه‌لۆ فڕه‌نسوای یه‌كه‌م گشت هه‌وڵه‌كانی خۆی خسته گه‌ر بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌وتابلۆیه‌و باشترین شوێنی بۆته‌رخان كرد له ناو مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌روجێگیری كرد بێگومان به‌هۆی ئه‌وه‌ی تابلۆی مۆنالیزاله‌و سه‌رده‌مه ناوبانگێكی زۆری هه‌بووله ناو ٍڕه‌وته هونه‌ریه‌كادا له سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا. گه‌لۆ گه‌ره‌كه لێره ئاماژه به گشت له‌و تابلۆیانه بكه‌ین كه (فڕه‌نسوای یه‌كه‌م) هه‌وڵی به ده‌ست خستنی دا‌و له ناو مۆزه‌خامه هه‌ڵی واسی له وانه تابلۆی به‌ناوبانگی هونه‌رمه‌ندی ئیتالی (ڕه‌فایلۆسان زیۆ) كه ناسراوه به (له بێل ژاغدینیێ) كه له شاری سێن سه‌ربه‌وڵاتی ئیتاڵیا به ده‌ستی گه‌یشت بێگومان وه‌ده‌ست خستنی ئه‌و تابلۆ به‌نرخانه بوونه هۆی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر بۆ گه‌وره‌یی (فڕه‌نسوای یه‌كه‌م) و هاوكات بووه گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری و وراسه‌تی هونه‌ری بۆ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا كه تاوه‌ك و ئیمڕۆش شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن وراسه‌تی یه‌كه‌میش هه‌ر بۆفڕه‌نسای یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ربۆیه‌ش ناس ناووی پادشای سه‌ر به زیووی پێبه‌خشرا له لایه‌ن خه‌ڵكی فڕه‌نسا وه تاوه‌كوو ئیمڕۆش به گه‌وره‌ترین كۆلێكسیۆنه‌ری واته كۆكه‌ره‌وه‌ی تابلۆ‌و ڕێكخستنی ناو لۆڤه‌ر ده‌ست نیشا ن كراوه چگه‌له‌وه‌ش پارێزگاری ته‌واوی له به‌ڵگه مێژوویه‌كان كرد بۆیه وه‌ك (باڵوێزی فاتیكان) ناسرا هه‌روه‌ها خێزانه هێژاكه‌ی فڕه‌نسوای یه‌كه‌م ڕۆڵی خۆی خسته گه‌ڕله‌كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له تابلۆی هونه‌رمه‌ندان له‌وانه داوای له هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك (ئه‌ندریه) و هونه‌رموند (دێل سارتۆ) كه بێنه لای پادشا‌و تابلۆ هونه‌ریه‌كانیان پێشانی ئه‌و بده‌ن له هه‌مان كات ژماره‌یه‌ك له تابلۆكانیان پێشكه‌ش به پادشا بكه‌ن ئه‌وكاره‌ش له ئاكام ببێته هۆكارێك له‌لای (فڕه‌نسوای یه‌كه‌م) و كه ڕێزیان لێبگرێت و له هه‌لێك دا پێشوازیان لێبكات هه‌ربه‌و جۆره‌ش ڕۆژێك له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی پادشا بۆ گه‌ڕانوو سه‌ردانێكی بۆ ناو لۆڤه‌ر و ده‌ورووبه‌ری (فۆنتیه‌ن بلو) هه‌ردووهونه‌رمه‌ند داوه‌ت كران بۆدیده‌نی پادشا‌و پێشكه‌ش كردنی تابلۆكانیان له ئاكام ئه‌وهه‌وڵه‌ی خێرانی پادشا بووه ده‌وڵه‌مه‌ندیكی تر بۆسه‌رمۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌روهه‌ردووهونه‌رمه‌ندیش ڕێزیان لێ‌گیراو خه‌ڵات كران یێگومان ئه‌وڕووداوانه بۆ ساڵی هه‌زاروپێچ سه‌دوونۆزده ده‌گه‌ڕێنه‌وه. چگه له‌و هه‌وڵو كۆششانه (فڕه‌نسوای یه‌كه‌م) ژماره‌یه‌كی تری له تابلۆ به نرخه‌كانی هونه‌رمه‌ند (تیتیان) به‌ده‌ست هێنا بۆزیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی مۆزه‌خانه به تایبه‌تیش پۆرترێتێكی خودی پادشا كه به ده‌ستووپه‌نچه زێڕینه‌كانی هونه‌رموند (تیتیان) كێشرابوو وه زۆربه‌ی ئه‌وتابلۆیانه له هۆله‌كانی (فۆنتیه‌ن بلو) هه‌ڵواسران به هۆی ئه‌وی هۆله‌كانی ئه‌وباڵه‌ی لۆڤه‌ربه شێوه‌یه‌كی زۆر درووست ڕێك خرابوون به تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به هاتنه ژووره‌وه‌ی ڕووناكی سروشتی له په‌نجه‌ره‌كانی لۆڤه‌ربه سه‌ر ڕووی تابلۆكان بۆوه‌ی به شێوه‌یه‌كی جوان تر بكه‌ونه به‌ر دیدی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی سه‌ردانی هۆله‌كانی مۆزه‌خانه ده‌كه‌ن. ده‌كرێت بێژم ئه‌وكارانه هه‌مووی دوای ڕوخانی دیواری سووڕی گه‌وره به ئه‌نجام گه‌یشتن له ساڵی هه‌زاروپێنچ سه‌دوو بیست و هه‌شت ته‌واوبوون. گه‌لۆ به هه‌موودڵنیایه‌وه ده‌توانم بڵێم ئه‌نجام دانی ئه‌وهه‌مووكاروجموجۆڵانه له‌لایه‌ن (فڕه‌نسوای یه‌كه‌م) ته‌نها بۆ سیفه‌تووخه‌سڵه‌ته‌كانی خۆشه‌ویستی و چێژوه‌رگرتن بۆهونه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌لایه‌كی تر ئه‌وخاڵه ده‌پێكێت كه پادشا تا چه‌ند به په‌رۆشه‌وه كاری كردیه بۆوه‌ی بیسه‌لمێنێت كه پیاوانی ئه‌وسه‌ده تاچی پله‌یه‌ك ده‌توانن پێشڕه‌وی له به‌هاو نرخی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان بكه‌ن و ببنه باشترین گه‌واهی بۆسه‌ده‌ی دوای خۆیان. گه‌لۆ یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی تری (فڕه‌نسوای یه‌كه‌م) ئه‌وه‌بووبۆڕێزلێنانی میوانه‌كانی له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ لۆڤه‌ر به تایبه‌تیش كه (شاڕل كووین) سه‌ردانی لۆڤه‌ری ده‌كردته‌واویی سه‌ر دیواره‌كانی ناو لۆڤه‌ری به جوانترین مافوری ڕه‌نگاو ڕه‌نگ داده‌پۆشی و به‌رگێكی جوانتری له جه‌سته‌ی لۆڤه‌ر ده‌كرد و ته‌واوی تابلۆكانیشی له سه‌ر ڕووی مافووره‌كان هه‌ڵده‌واسی به تایبه‌تی تابلۆ هه‌ره به نرخوونایابه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆیه به‌رده‌وام مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له سه‌رده‌می پادشایه‌تی (فڕه‌نسوای یه‌كه‌م) له دایك بوونی نوێ و تازبوونه‌وی به‌خۆیه‌وه ده‌بینی. بێگومان بۆزیاتر پێشاندانی هێزی پادشایه‌تی و خزمه‌ت به هونه‌رو به لۆڤه‌ر هه‌رله‌و كاتانه (فڕه‌نسوای یه‌كه‌م) بڕیاری درووست كردنی په‌یكه‌رێكی دا كه گوزاشت له شه‌هیدبوونوو خۆبه‌خت كردنی مرۆڤێك بكات و له‌لۆڤه‌ر دابندرێت بێگومان ئه‌وكارانه‌ی پادشا ببونه باشترین گه‌واهی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شكۆدارانه‌ی وڵات له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نسواو زاڵبوونی پادشایه‌تیشی ده‌رده‌خست له جۆری به‌ڕێوه‌بردنووپێشوه‌خستنی وڵات بێگومان زۆربه‌ی ئه‌وكارانه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری سه‌ده هێژا وبیرمه‌ند (پێرلێسكۆ) هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش (ژۆن گۆژۆن) ئه‌نجام ده‌دران كه‌له‌و سه‌ده‌یه به‌دوو هونه‌رمه‌ندی به‌تواناوداهێنه‌ر ناویان ده‌ركردبوو به‌هۆی ئه‌وكارووگۆڕانكاریانه‌ش ته‌واوی كۆشكه‌كه‌ی (فیلیب ئۆگۆست) ڕوخێندراو دووباره به‌شێوازێكی زۆر نایاب تربه هێمای ئه‌ندازیاری ڕێنیسانس دووباره درووست كرایه‌وه، گه‌لۆ پاش مردنی (فڕه‌نسوای یه‌كه‌م) له‌ساڵی هه‌زاروپێنچ سه‌دووچل و حه‌وت (هێنری چواره‌م) ده‌بێته پادشا‌و ده‌سه‌ڵاتداری وڵات ده‌گرێته ده‌ست و ئه‌ویش جموجۆڵو هێزی خۆی ده‌خاته گه‌ر له پێناوی ته‌واو كاریه‌كانی تركه (فڕه‌نسای یه‌كه‌م) نه‌ی توانی ته‌واویان بكات و ماڵئاوایی له ژیان كرد بێگومان پادشا (هێنری چواره‌میش) تاوه‌كووگه‌یشتنی سێبه‌ری سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست كاری تێداده‌كاو ئه‌ویش ماڵئاوایی له ژیان ده‌كاتوو كۆشكی لۆڤه‌ر به جێده‌هێلێت
تێبینی /خوێنه‌ری ئازیز له به‌شی سێیه‌م باس له ڕۆڵی پادشا هێنری چواره‌م ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به مێژووی مۆزه‌خانه ی لۆڤه‌ر

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
