بەیاننامه‌ی چاودێری کوردۆساید سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی دوێنێی شاری سلیمانی

 
دوای خۆپیشاندانە مۆدێرن و هێمنانەکەی دوێنێی شاری سلێمانی کە تۆری بەرگری لەماف و ئازادیەکانی خەڵک بۆپشتگیری لەراپەرینی تونس و میسر ئەنجامیان دا، بەشێک لە خۆپیشاندەران بەتایبەتی گەنجانی شاری سلێمانی، بەرەو لقی ٤ پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێکەوتن و بەردبارانی ئەو بارەگایەیان کرد، لەئەنجامدا بەرپرس و پاسەوانەکانی لقی ٤ زۆر نامرۆڤانە کوشتارگەیەکیان بۆ خەلکی سلێمانی ئەنجام دا.
بۆیە لێرەدا دەڵێێن 
1.لەکاتێکدا هیواخوازبوین خۆپیشاندەران بەهیچ شێوەیەک پەنایان بۆ شێوازی توندو تیژی نەبردایە و ڕێرەوی مەدەنیانەی خۆیان پەرەپێبدایە، هاوکات زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە پڕ لەتاوانەی لقی ٤ پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین کە بەو شیوازە هۆڤیانە مامەڵە ی لەگەل ڕەفتاری هەڵەی خۆپیشاندەران کرد و کۆمەلکوژیەکی بۆ خەلکی قارەمانی شاری سلێمانی ئەنجامدا، کەتائێستا ئامارەکان بە شەهید بونی گەنجێک و ٥٧ بڕیندار باس دەکەن.چونکە بەپێی هەموو مافێکی مرۆیی هەموو دام ودەزگا چەکداریەکان بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران دەبێت تەقە بۆ ئاسمان بکەن و هەرگیز فیشەک بە ئاراستەی شەهییدبونیان نەکرێت .تەنانەت ئەوا هەموومان لەمیدیاکانی جیهانی دەیبینین لەگەرمەی گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری دژ بە روخانی سیستەمە سیاسیە دیکتاتۆرەکانی یەمەن و بەحرێن و لیبیا ئەو ژمارە شەهیدو بریندارەی لەیەک ڕۆژدا لێ نەکەوتۆتەوە ؟ 
٢، پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام لەگەل هەر پارت وڕێکخراوێک کێشە و ئاڵۆزی تێ بکەوێت کەلتورێکی زۆر مەترسیداری دژە دیموکراسی دەگرێتە بەر، ئەویش لەڕێگای هەوادارانی و بەبەرچاوی دام ودەزگا حکومەیەکان بارەگا حزبەکەتالان دەکات و دەسوتێنێ .بۆیە ئێمە بەتوندی ئەو رەفتارانە ئیدانە دەکەین و داوا دەکەین لێژنەیەکی بێلایەن لەدەرەوەی ئەم ٢ پارتە بۆ بەدواچون بەرامبەر ئەو تاوانانە بێتە ئاراوە .
لەکۆتایشدا پرسە وسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدڕێژوانی گەنج دەکەین و هیوای چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین و هیوادرین خۆپیشاندەرانیش لەبڕی پەنابردن بۆتوندوتیژی بە شیوازی مەدەنیانە خەباتی جەماوەری خۆیان پەرە پێ بدەن و دەزگا ئەمنیەکانیش گیانی هاولاتیانی کوردستان 
بپارێزن 
چاودێری کوردۆساید /چاک 
٢٠١١.٠٢.١٨

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.