
بێپێشه‌كی ده‌مانه‌وێ بۆ مێژوو چه‌ند راستیه‌ك روون بكه‌ینه‌وه و ئه‌م وه‌ڵامه‌شمان دواین وه‌ڵام ده‌بێت سه‌باره‌ت به بابه‌تی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مان له رێكخراوی چاودێری كوردۆ ساید – چاك له به‌رواری (27/12/2010) لێره‌دا ته‌نیا ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌ی چاودێری كوردۆساید كه له (30/12/2010) بڵاویان كردووه‌ته‌وه ده‌مانه‌وێت روون بكه‌ینه‌وه:-
- وامان چاوه‌ڕوان ده‌كرد كه به‌رپرسانی چاك تێبینییه‌كانمان بكه‌نه سۆنگه‌یه‌ك بۆ به‌خۆدا چوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی چه‌ند ساڵه‌یان و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان بده‌نه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه روونكردنه‌وه‌كه‌یان جگه له خۆدزینه‌وه له‌پرسیاره‌كانمان و سووربوون له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كان هیچیتر نه‌بوو... وه له‌چه‌ند بڕگه‌یه‌كیشدا پرسیاره‌كانی ئێمه‌یان پشت راستكردووه‌ته‌وه.
- سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئێمه پێشتر به‌رپرسانی چاكمان له ره‌خنه‌كانمان ئاگادارنه‌كردووه‌ته‌وه، یان كێشه‌كه‌مان په‌یوه‌ندی به‌نه‌چوونمان بۆ سه‌فه‌ری ئه‌وروپاوه هه‌بێت، ده‌ڵێین جگه له‌وه‌ی كه چه‌ند جارێك به‌ته‌له‌فۆن و به راسته‌وخۆ ئه‌و ره‌خنانه‌مان پێ راگه‌یاندوون...، فه‌رموون نامه‌ی هاوپێچ* ببینن كه له‌خواره‌وه‌ی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌یه و له به‌رواری (2/9/2010) ئاراسته‌ی به‌رپرسانی چاك له ئه‌وروپا كراوه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی ئه‌و تێبینیانه‌مان هه‌بووه نه مه‌سه‌له‌ی ئه‌وروپا له ئارادابووه و نه‌هیچ...
- قسه‌كردن له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی و چوونه ناو هه‌ندێك بابه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندی به‌پرسیاره‌كانی ئێمه‌وه نییه به‌ڵگه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێ پاساو بۆ هه‌ڵه‌كانیان بهێننه‌وه.
- سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئێمه له كوێ ئیش ده‌كه‌ین، به ته‌حه‌داوه رایده‌گه‌یه‌نین كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه پێشتر ئه‌ندامی چاك بووه، وه ئاشكراشه ئێمه زۆربه‌مان سێ ساڵه ئه‌ندامی چاكین و ئه‌م به‌رواره‌ش پێش درووست بوونی چه‌تره.
- سه‌باره‌ت به ده‌ست تێكه‌ڵكردنی حزبی له‌م رێكخراوه‌دا فه‌رموون ته‌ماشای ئه‌م لینكه بكه‌ن
(http://www. chatrpress. com/Detail. aspx?id=2629&LinkID=3) .
- له بڕگه‌یه‌كدا ده‌ڵێن ئه‌م دوو لقه (چه‌مچه‌ماڵ و سلێمانی) چالاكییان نه‌بووه، فه‌رموون ته‌نیا ئه‌م دوو لینكه ببینن
(http://www. kurdocide. com/ku/news. php?readmore=8693
وه‌ك به‌ڵگه كه له‌لینكێكیاندا به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵ ده‌رده‌كه‌وێت تیشێتێكی سه‌وزی له‌به‌ردایه و لافیته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه وه ئه‌م وێنه‌یه چاك بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی دانه‌وه كه باس له‌وه ده‌كات ئێمه كارمان نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بیریشیان چووبێته‌وه بیریان بێنینه‌وه كه ئێمه جگه له تێبینییه‌كانمان له‌سه‌ر چاك چالاكیمان هه‌ر هه‌بووه و ئه‌مه‌ش دوو نموونه‌ی ساده‌ی ده‌یان نموونه‌ن.
- ئه‌و نوسراوه‌ی كه ده‌ڵێن راپۆرتی دارایی نوسینگه‌ی باشوره و له رێگه‌ی گروپ ئیمه‌یڵه‌وه ناردوویانه فه‌رموون به‌هاوپێچ* له خواره‌وه‌ی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بیبینن و خۆتان حكوم بده‌ن كه ئه‌م راپۆرته چۆن به ناشه‌فافی ئاماده‌كراوه و چه‌ند هه‌ڵه‌ی تێدایه و ئێمه هیچ ته‌علیقێكمان له‌سه‌ری نییه ته‌نیا بزانن ئه‌مه راپۆرته یان نا؟...
- له‌كۆتایدا ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ئێوه جورئه‌تی به‌رده‌م دادگاتان هه‌بێت، وه‌ك له‌روونكردنه‌وه‌كه‌تاندا باسی ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئێمه هه‌ر زۆر ئاماده‌ین چونكه پێمانوایه شتێكی وتومانه جگه له‌راستی هیچیتر نییه، وه ئێمه ئه‌مه دوایین روونكردنه‌وه‌شمان ده‌بێت تا به‌رده‌م دادگاكه‌ی ئێوه باسی ده‌كه‌ن... چونكه پێمانوایه ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌تان ویستایه ئێمه نه‌مان ده‌ویست بێینه نێو مه‌یدانی وه‌ڵام و وه‌ڵام كارییه‌وه لێره به‌دواشه‌وه هه‌رچی بڵێن ئێمه بێ وه‌ڵام ده‌بین له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی...
ئه‌ندامانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی
لقی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی چاودێری كوردۆساید – چاك
5/1/2011
* ده‌قی نامه‌كه‌ی له (2/9/2010) ئاراسته‌ی به‌رپرسانی چاكمان كردووه له ئه‌وروپا:-
ئه‌م كاته‌ت باش كاك هیوای به‌ڕێز...
پاش سڵاو خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌ندامانی به‌ڕێزی چاودێری كوردۆساید - چاك له ئه‌وروپا...
ئازیزان... له‌سه‌ر خواستی به‌ڕێزتان ده‌رباره‌ی سستی له‌كاره‌كاندا و ره‌وشی (چاودێری كوردۆساید – چاك) له‌باشووری كوردستان، به‌تایبه‌ت سلێمانی حه‌زم كرد به‌كورتی ئه‌م چه‌ند خاڵه بخه‌مه ڕوو...
- وه‌ك ئاگادارن له‌ماوه‌ی رابردوودا (چاودێری كوردۆساید – چاك) به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك براده‌ر به‌هۆی تێبینی له‌سه‌ر ئیش و كاره‌كانی چاك و شێوازی به‌ڕێوه‌بردن وازیانهێنا، ئه‌مه‌ش كاری له‌سه‌ر چالاكیه‌كان نوسینگه‌ی باشوور و به‌تایبه‌ت لقی سلێمانی دروستكردچونكه به‌شی زۆریان له سلێمانی بوون...
- ئه‌و تێبینیانه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه و به‌تایبه‌ت مامۆستا محه‌مه‌د هه‌یبوو له‌سه‌ر چاك به‌شی زۆریان بۆ باشتركردنی كار‌و چالاكییه‌كانی چاك بوو بۆیه ئه‌و راپۆرتانه‌ی ناردی بۆ ده‌سته‌ی باڵای ئه‌وروپا هه‌مان ئه‌و تێبینیانه‌ن كه ئێمه‌ش هه‌مانه، بۆیه حه‌زناكه‌م لێره‌دا دوباره‌ی بكه‌مه‌وه، وه باوه‌ڕم وایه كه تا ئه‌و تێبینیانه‌ش ره‌چاونه‌كرێت ره‌وشی چاك له باشوور باش نابێت، وه ئێمه له‌و كاته‌دا گونجاومان نه‌بینی به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه‌دا وازبهێنین، به‌ڵام تێبنیه‌كانی ئه‌وانیش له‌جێگه‌ی خۆیدابوو، به‌ڵام له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كه چاك توشی ئیفلیج بوون نه‌بێت ئێمه ماینه‌وه تاكوو ئێستا.
- نادیده‌گرتنی ئه‌و چه‌ند راپۆرت و تێبینییه‌ی كه له‌گه‌ڵ مامۆستا محه‌مه‌ددا ناردمان به‌شێكیتری درووستكردنی سستییه له‌كاره‌كاندا.
- راسته ئێمه له‌تێكۆشانی ئینه‌ته‌رنێتی و كاروچالاكیه‌كانی (چاودێری كوردۆساید – چاك) دا زۆر چالاك نه‌بووین له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه، به‌ڵام لێره‌و له‌وێ هه‌رچالاكیمان هه‌بووه، چونكه به‌بڕوای ئێمه خۆبه‌ستنه‌وه‌ی ئه‌ندامان به‌تێكۆشانی ئینته‌رنێتی و هه‌ندێجار گفتوگۆی نالۆژیكی له‌ڕێی ئیمه‌یل و ئیمه‌یل كارییه‌وه ئه‌ندامان ته‌مبه‌ڵ ده‌كات و واده‌كات كه ته‌نیا له‌ڕێی ئیمه‌یله‌وه (ئیسپات وجود) بكات، كه‌ئه‌مه‌ش بۆ رێكخراوێكی وه‌ك (چاودێری كوردۆساید – چاك) باش نییه...
- رۆڵدان به‌هه‌ندێ كه‌سی ناچالاك و په‌راوێزخستنی به‌شێكی تری چالاك یه‌كێكه له‌گرفته‌كانیتر.
- نادیده‌گرتنی باشووری كوردستان و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو بڕیاره‌كان به‌ئه‌وروپاوه و به‌شدارنه‌كردنی باشوور له‌گفتوگۆكانی ناوكۆنگره گرفتێكیتری (چاودێری كوردۆساید – چاك) ه، هه‌روه‌ها بێئاگابوونی باشوور له‌بڕیاره‌كان.
- زه‌ق بوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته شه‌خسییه‌كان و په‌یوه‌ندییه شه‌خسییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر كار‌و چالاكی (چاودێری كوردۆساید – چاك) درووست كردووه.
- سه‌رباری ئه‌م خاڵانه‌ش سه‌رقاڵبوونی خۆمان به‌كاری رۆژانه‌وه گرفتێكیتره له‌گرفته‌كان.
- سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئێمه به‌رده‌وام هه‌وڵمانداوه (چاودێری كوردۆساید – چاك) نه‌كه‌وێت و هه‌میشه كه‌م و زۆر له‌نگه‌ریمان گرتووه وه ئێستاش چه‌ند كه‌سێكی چالاكمان دۆزیوه‌ته‌وه كاربكه‌ن له (چاودێری كوردۆساید – چاك) دا تاكوو كه‌مو كورتییه‌كانی ئێمه پڕبكه‌نه‌وه و به‌و هێوایه‌شم كه ئێوه بایه‌خیان پێبده‌ن تاكو له‌كارو چالاكییه‌كانیان ساردنه‌بنه‌وه.
+ له‌كۆتایدا وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتنم بۆ (چاودێری كوردۆساید – چاك) له‌كاره‌كانیدا كه به رێكخراوێكی چالامان زانیووه بۆیه كارمان تێداكردوه، ده‌خوازین كه ئه‌و تێبینیانه له‌به‌رچاوبگیرێت، چونكه ئه‌وه ته‌نیا ئه‌وه رای ئێمه نییه به‌ڵكو رای زۆربه‌ی ئه‌و دڵسۆزانه‌یه كه له‌خه‌می ئاینده‌ی (چاودێری كوردۆساید – چاك) دان.
له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسی دڵسۆزتان
كاروان سالار
2-9-2010
* به‌ناو راپۆرتی داراییه‌كه‌یان:-
راپۆرتی دارایی نوسینگەی باشوری کوردستان /چاوودێری کوردۆساید
1-داهاتی ئێمە سەرتا 4000 $ چڵ وەرقە
- لەم چل وەرقەیە 600$ دۆلاری دراوە بە کرێ سەیارە بۆ کۆنفرانسی دوەمی کوردۆساید لە هەلەبجە، بۆ هەڤاڵانی گەرمیان
- 200$ کرینی کامێرایەکی وێنەگرتن جۆری سۆنی
- 100$ دروستکردنی 3 لۆگۆی کوردۆساید بۆ خۆپیشاندانی هەولێر
- 1000$ دراوە بە کاک ئەحمەد بۆ کرێسەیارەو مەسرەفی هاوڕیان کەهاتون بۆ خۆپیشاندانی 25/10 بەردەم پەرلەمان، کاک گۆران پێی دابوو
کە کۆی دەکاتە 1900 نۆزدە وەرقە.
پاشان 2100 بیست‌و یەک وەرەقەش دراوەتە لای من.. فەرمون بە سەرفیاتی 21 وەرقەی لای من (بەرپرسی دارایی نوسینگەی باشور)
- کاک ئەحمەد لە سەفەری 25/10 زیتر لە 10 دە گەڵای سەرفکردبوکە 280000 دوسەدو هەشتا هەزار دینار+22500$ دوسەدو بیست‌و پێنج وەرەقەپێش کۆنفرانس خەرج کردبوو=265000دینار
- 265000+28000=545000 دینار کۆی 50000 پەنجا هەزاری دوجار کرێ سەیارە
کۆبونەوەکەدەکاتە 595000 دینار، ، ئێمە 500$ دۆلارمان پێدایەوە
- سەرفیاتی ڕۆژی 25/10 کەچوین بۆ بەردەم پەرلەمان، خۆپیشاندان، هاورێانی هەلەبجە، کاک لوقمان. کاک سەربەست،
- 195000دینار بۆ کاک لوقمان‌و هاوڕیکانی+68000دینار کەپێشتر مەسرەفی کردبوو
- 1685000 دینار بۆ کاک سەربەست و هاورێکانی
- 60000 دینار بۆ کاک پێشرەو لە دەربەندیخان
- 420000 دینارکرێ پاس هاورێیانی هەلەبجە+106000 دینار نان خواردن
- 138000 دینار کە ئاوی کانزایی پێ کڕابوو بۆ کۆنفرانسی هەلەبجە، ،
- 35000 دینار کرێ سەیارەی د. ناچح بۆسلێمان، ، دوجار
- کۆکەی دەکاتە 1187000 یەکملیۆنو سەدو هەشتاو حەوت هەزار=10000$ دە وەرەقەو حەوت هەزار دینار
- 371000 عجز هەبو، ، لقی کەرکوک ئەو بڕە پارەیان سەرف کردبوو، ئێمە 300$ سێ وەرقەمان پێ دانەوە
- 30000 سی هەزار دینار بۆکرێسەیارەی کاک زاهیر دوجار کۆبونەوە+ 7000 حەوت هەزاری سەرەوە کە زیادەی دەوەرقەکەیە=37000+ 3000 سەرفیاتی دانیشتنی ئوتێل دیلان بۆ کۆبونەوەکەمان... هەموی دەکاتە 40000دینار چل هەزار
- 75000 دینارم داوە بە کاسەباح علی قارەمان، لەگەڵ هاوڕیکانی هاتبون بۆ بەشداری خۆپیشاندانی 25/10
- 14000 چواردە هەزار دینار دام بەکاک لوقمان لە ئوتیل چوار چرا. کە پێشتر سەرفی کردبوو
- 91000 نەوەدو یەک هەزار دینار بۆ خواردنی ئوتێل چوار چرا، لەجیاتی نشین خان من واێلم کرد، چونکە ئەو پارەی پێ نەمابوو. 7000دینار مەسرەفی ڕیگای خۆم بۆ هەولێر
- 40000+75000+14000+91000+7000=237000دینار=200$ دو وەرقە
- تائێرە لە 4000$ ئێمە 3900$ سەرف کردوە، واتە یەک وەرقە 100$ داهاتمان هەیە
- لەکۆتایی مانگی11/2010 دا بڕی 1500$واتە پانزە وەرقەمان بۆ هات+ 100$ باقی پێش‌و کە هەموی دەکاتە 1600$ شانزە وەراقە
- سەرفیاتی شانزە وەرقەکە بەردەوامە بەم شێوەیە؛
- *25000$ دوسەدو پەنجا دۆلار ناردمان بۆ کاک لقمان کاک ئەحمەد وتی بۆ مەسروفاتی دروستکردنی نوسینگەی ڕۆژئاوا، ، یان یادکردنەوەی عامودا بو لە 22/11
- ڕۆژی 16/12/2010 کۆبونەوەی دەستەی کارگێڕی بو لەسلێمانی، کاک علی ئامادەبو، مەسروفاتی کرێ سەیارەو دانیشتن‌و نانخواردن، 6 کەس کردیە 20500 دینار=کەدەکاتە یەک وەرقەو 72 دۆلار، زیاتریش
- 25000+1. 72=42200 چوار وەرقەو بیست‌و دو دۆلار لە شانزە وەرقەکە سەرف بوە
- 1600-42200=117800 $ واتە یانزە وەرقەو 78 دۆلار من ماوەتەوە
- کەواتە داهاتی کۆتایمان بریتیە لە 117800 $ یانزە وەرقەو حەفتاو هەشت دۆلار... . ئێستا ماوە لە لای بەرپرسی دارایی…ئەمڕۆ 18/12/2010
-
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
