
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف:
به‌پێی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی پلاندانان بێت، ده‌بێت ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بگۆڕین بۆ وه‌زاره‌تی خێرخوازان
به مه‌به‌ستی دابینكردنی بودجه بۆ پرۆژه‌كانی له ساڵی 2011 ه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دوای 44 ملیار دینار له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و له‌به‌رانبه‌ریشدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانان ره‌زامه‌ندی ته‌نها له‌سه‌ر 2 ملیار دینار نیشان ده‌دات، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش ده‌ڵی" به‌پێی وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان بێت ده‌بێت ناوه وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بۆگرین بۆ وه‌زاره‌تی خێرخوازان".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف باس له‌وه ده‌كات كه‌وا بۆ دابینكردنی بودجه‌ی ساڵی 2011 ئێمه پێویستی خۆمان وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ بۆ دابینكردنی پرۆژه‌كانمان بڕی بودجه‌ی ته‌خمینكراومان بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان ناردوه كه‌چی ئه‌وان ئه‌و بڕه‌ی كه بۆیان دیاری كردوین زۆر كه‌متری له‌وه‌ی ئێمه داوامانكردبوو، مه‌ریوان وتیشی" دوامان له وه‌زاره‌تی پلاندانان كردبوو كه له بودجه‌ی ساڵی 2011 دا به‌پێی كه‌شفی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف زیاتر له 44 ملیار دینارمان بۆ ته‌رخان بكرێت، كه‌چی ده‌بینین له كۆی ئه‌و پاره‌یه وه‌زاره‌تی پلاندانان ته‌نیا له‌سه‌ر 2 ملیار‌و حه‌وسه‌د ملیۆن دینار رازیبووه، به‌مه‌ش ناتوانین هیچ شتێك بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به كتابێكی فه‌رمی ئێمه‌ش ره‌فزی ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌مان كردوه كه وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆیان دیاریكردبووین و پێمان ووتون كه ئێمه ئه‌و بڕه پاره‌ییه وه‌رناگرین و پێشمان ووتون ئه‌و پاره‌ییه‌ی كه بۆمان ته‌خمین ده‌كرێت نزیك بێت له‌و بڕه‌ی كه ئێمه داوامانكردوه و باسی ئه‌وه‌شمانكردوه كه به‌پێی ئه‌و پرۆژانه‌ی ئیمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دیاریمان كردوون جێبه‌جێیان بكه‌ین نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان پرۆژه‌كانمان بۆ دیار بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو كردیان و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیان بۆ دیاری كردین"، نه‌قشبه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌وا" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پار ساڵیش ئه‌و پرۆژانه‌ی كه ئێمه داوامانكردبوو بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكات كه‌چی ئه‌وان ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك پیشاندابوو كه هه‌ر زه‌روور نه‌بوون و ئه‌و پرۆژانه‌ی ئێمه به گرنگمان زانیبوو رازینه‌ببوون"، ووته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌وقاف وتیشی" پرۆژه‌كانمان بۆ ئه‌و ساڵی 2011 بریتبوونه له دروستكردنی مزگه‌وت وهۆڵه ئایبنه‌كان و دروستكردنی بینایه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانمان و خانوو بۆ مامۆستایانی مزگه‌وت و دروستكردنی كه‌نیسه‌یه زۆر پرۆژه‌ی تر كه ئێمه بۆ ساڵی 2011 به زه‌روورمان زانیوه"،
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی سه‌رسورمانی خۆی نیشاندا له وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌سه‌ر وه‌ڵادانه‌وه‌كه‌یان ده‌یووت" وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی پلاندانان زۆر سه‌یره، ئه‌وان ده‌ڵین له‌به‌ر ئه و ه‌ی كه خێرخوازی زۆر هه‌یه مزگه‌وت دروستبكات و خێرخواز زۆر بۆیه پێویست ناكات ئه‌و هه‌موو پاره‌ییه‌ی داواتان كردوه، كه ئه‌مه وه‌ڵامێكی مه‌قبول نیه لای ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف حكومه‌تین و ئه‌گه‌ر به پێی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی پلاندانان بێت ئه‌وا ده‌بێت وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ناو بنێین خێرخوازان نه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف"،
له كۆتایشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌وا" ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌ك بودجه‌ی ساڵی 2011 داوامانكردبوو ته‌نیا بۆ پرۆژه‌كانی وه‌زاه‌رتی ئه‌وقافه و هیچ په‌یوه‌ندی به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌وه نیه"
تێبینی: ئه‌م هه‌واڵه له ژماره 185 گۆڤاری شه‌قام بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
