
به‌نیگه‌رانییه‌وه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (19/2/2011) جارێكی تر خۆپیشاندانێكی بی مۆڵه‌ت له‌شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد كه بووه هۆی نانه‌وه‌ی پیشێوی و نائارامی له‌ناو شاری سلێمانی و په‌كخستنی ژیانی ئاسایی هاووڵاتیانی شاره‌كه و كاسبكاران و رێگه‌گرتن له‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی شار له‌ئارادان.
بۆ پاراستنی هێمنی و ئارامی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان و هێنانه‌دی ئاشتی و برایه‌تی داوا له‌هاووڵاتیان و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و رێكخراو و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه به‌شدار نه‌بن له هه‌ر هه‌وڵێك كه ببێته مایه‌ی پشێوی و نائارامی و ئاژاوه‌گێڕی، تاكو به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی سه‌رخستنی گفتوگۆ‌و دیالۆگی شارستانی بده‌ین، داواش له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین هاوكارو پشتیوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریی شاره‌كه بن بۆ خزمه‌تی هه‌موو چین و توێژه‌كانی شاره‌كه‌و خۆیان دوور بگرن له هاندانی خه‌ڵك بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و به‌كارنه‌هێنانی زمانی زبر، كه ببێته هۆی تێكچوونی بارودۆخه‌كه.
ئێمه به‌ڵێن به هاووڵاتیان ده‌ده‌ین كه هه‌موو داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان له خزمه‌تی پاراستنی سه‌لامه‌تی و سه‌رو ماڵ و ژیانی ئاسایی خه‌ڵكدان و لێره‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین هه‌ركه‌س بیه‌وێت كارێك بكات كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت، رووبه‌رووی ئیجرائاتی یاسایی توند ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
پارێزگاری سلێمانی
19/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
