گه‌له‌کۆمه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ته‌مه‌نی خۆی گه‌یانده 12 ساڵییه‌وه به‌ڵام خه‌باتی مرۆڤایه‌تیمان کامڵ تر بووه، به‌رخودانی گه‌ل له شه‌قام و شاره‌کاندا گه‌یشتۆته ئاستێک که دڵخۆشکه‌ری میلله‌تی کورده، هێزی گه‌ریلامان به‌رده‌وام له‌ناو به‌رخودانی شه‌ره‌فمه‌ندانه بووه و ئاواتی گه‌له‌که‌مانن، هێزه نێوده‌وڵه‌تێکان که سه‌رقاڵی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تێکانی خۆیانن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌وان مایه‌پوچ بکاته‌وه و ڕێگر بێت له‌به‌رده‌مییان ته‌نها { ڕێبه‌ر ئاپۆ } یه، هه‌ربۆیه بزووتنه‌وه‌ی PKK بووه به ڕێگرێک له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندێکانی ئیمپریالیزم، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیان داوه له ڕێگای کۆمپلۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌وه له ڕفاندنی ڕێبه‌ر ئاپۆ که هه‌ره‌س به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوزی ئێمه بهێنێت خه‌یاڵیان خاوه، هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌مڕۆمان له سایه‌ی دڵسۆزی و پابه‌ندی گه‌له‌وه به‌ده‌ست هاتووه، ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ماوه‌ی زیندانێکه‌ی ماوه‌ی 12 ساڵیدا ده‌مامکی هێزه نێوده‌وڵه‌تێکان به‌ناو دیموکرات ئاشکرا کردووه، هه‌ربۆیه بۆ واڵاکردن و بوون به خاوه‌ن ڕێبه‌ر ئاپۆ بانگه‌وازی بۆ گه‌لی کورد ده‌که‌ین بۆ به‌شدار بوون له ڕێپێوانی 13-02-2011 له شاری مانچیستێر .
ڕێبه‌ت ئاپۆ له ماوه‌ی 12 ساڵی زیندانیدا هه‌زاره‌ها لاپه‌ڕه‌ی پرانسیپه‌کانی نووسی، له په‌رتوکه‌کانیدا روبه‌رووی سیسته‌می که‌پیتالیزم بۆوه و ڕاستی مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هێنایه زمان، ئه‌مڕۆ ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی کێشمه‌کێشی ده‌سه‌ڵات بونه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ن که په‌نجه‌یان هه‌یه له ڕفاندنی ڕێبه‌ر ئاپۆ، ئه‌مڕۆ که ئه‌مریکا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه که حکومه‌تی { AKP } له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وه‌ک مۆدێلێکی دیموکراسی پێناسه بکات له هه‌مان کاتدا تورکیایان کردۆته ناو گێژاوی ئابورییه‌وه، ته‌ڤگه‌ری { پ‌ک‌ک } ئه‌مڕۆ له ڕووی سیاسی و ئایدۆلۆژی و سه‌ربازی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سیسته‌مه بۆتۆته‌وه، ئه‌م ته‌ڤگه‌ره گه‌یشتۆته ئاستێک که ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به سیسته‌می که‌پیتالیزم شه‌ڕ بکات، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆتێستۆی تورکیا بکرێت که ئه‌مڕۆ خۆی کردووه به ده‌م سپی که‌پیتالیزم له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بانگه‌وازیمان بۆ شۆڕشگێڕان و دیموکرات خواز و دڵسۆزانی ئه‌م گه‌له و نیشتیمانه ئه‌وه‌یه که له 13-02-2011 له مانچێسته‌ر به دیداری یه‌کتر شاد بین .
شوێن :
شاری مانچێستیڕ
Platt Field Park
Wilmslow RD
Rusholme Manchester
M14 5 LN
کاتژمێر : 13:00
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
