سه‌باره‌ت به‌ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی رۆژی 4-2 به‌باشمانزانی ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه بده‌ین وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌ندێك نووسین و بڵاوكراوه‌ی نادروست كه چه‌ند كه‌ناڵ و رۆژنامه‌و سایتێكی ئه‌لكترۆنی شیكردنه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه له‌شاره‌زایی بواری فڕۆكه‌وانی و جۆری روداوه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نيگه‌رانيه كه هه‌ندێكيشيان له برى ده‌ست خۆشى له كارمه‌ندانى فڕۆكه‌خانه بۆ زياتر خزمه‌تكردنى ووڵات , به بڵاوكردنه‌وه‌ى جۆره هه‌واڵێكى ناڕاست و نادروست ده‌يانه‌وێت ناوبانگى ئه‌م دامه‌زراوه خزمه‌تگوزاريه گرنگه‌ى گه‌له‌كه‌مان له‌كه‌دار بكه‌ن، له كاتێكيشدا كه ڕاپۆرتى پشكنەرە نێوده‌وڵه‌تيه‌كان گەواهى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى فڕۆكه‌خانه به‌ئاگركوژێنه‌وه و ئاسايش و ئۆپه‌ره‌يشن و سه‌رجه‌م يه‌كه ياريده‌ده‌ره‌كان فه‌رمان و ئه‌ركه‌كانيان به‌پێی سيستەم و ڕێسا و ڕێنماييه جيهانيه‌كان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن كه‌جێگاى دڵخۆشى و شانازييه بۆ هه‌موولايه‌ك.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا ئه‌مانه‌وێت بۆ جه‌ماوه‌رى گه‌له‌كه‌مانى ڕونبكه‌ينه‌وه كه له‌كاتى ڕوودانى ئه‌م جۆره كاره‌ساتانه‌دا وه‌ك ياساي فڕۆكه‌وانى ناكرێت هيچ زانياريه‌ك دزه‌بكات تا ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ی تايبه‌ت به ڕووداوه‌كه له كاره سه‌ره‌تايیە‌كانيان ده‌بنه‌وه چونكه هه‌ر زانيارى يه‌كى نادروست و ناجۆر به شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان كارده‌كاته سه‌ر ئاڕاسته‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو هه‌نگاوه‌كانمان به‌و ئاقاره‌دا بڕوات كه به شه‌فافى و ڕوونى هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌ربخرێت.
باشتره ئه‌و كه‌س و لايه‌ن و ڕاگه‌ياندنانه‌ش كه له‌پشتى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانيارى نادروستن پشت به‌سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان ببه‌ستن تانه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ى گه‌وره و له‌ده‌رئه‌نجامدا توشى لێپرسينه‌وه‌ى ياسايى نه‌بنه‌وه.
ئێستا لێكۆڵينه‌وه سه‌ره‌تاييه‌كان له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه ته‌واوبووه و هه‌ردوو ڕيكۆرده‌رى(صندوقى ڕه‌ش)و(صندوقى تۆمارى ده‌نگى) ناو فڕۆكه‌كه له‌ده‌ستى ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌دايه بۆ شيكردنه‌وه ئاماده ده‌كرێت , ده‌رئه‌نجامى ڕاپۆرتى كۆتايى لێكۆڵينه‌وه‌كه ئه‌و كات ورده‌كارييه‌كان ڕوون ده‌بێته‌وه بۆ هه‌موو لايه‌ك.
به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان و ڕاگه‌ياندنى
فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێماني
9/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
