ئاژانسه‌کان: کوردستان نێت تایبه‌ت.. سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆماجڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه موراد قه‌ره‌یلان له لێدوانێكدا سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و گوتی: ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت به‌دوای پیلانگێڕی نوێ‌دا ده‌گه‌رێن و ووتی؛ ئازادكردنی ئه‌ندامانی حزبۆڵڵای وه‌ك یه‌كیك له‌و نمونانه‌ی پیلانگێرییه‌كه هێنایه‌وه. ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت ده‌یانهه‌وێ، حیزبوڵڵا بره‌و به‌بوونی خۆی بدات.
سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆماجڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه موراد قه‌ره‌یلان له وڵامی ئاژانسی هه‌واڵنێری فوڕاتدا سه‌رنجی خسته سه‌ر دوا پێشهاته‌كان له باكوری كوردستان و توركیا‌و ووتی؛ مژاری حیزبوڵڵا یه‌كێك له پرسگرێكه هه‌ره جددییه‌كانه‌و برینێكی ڕه‌شی مێژووی توركیایه، كاتێك هه‌وڵیاندا به‌ڕیگای هێرشه‌كانی حیزبوڵڵا تێكۆشانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی كورد ئاسته‌نگ بكه‌ن. كاتێك ده‌وڵه‌ت كوژه‌ری "188"كه‌س ئازاد ده‌كات، ڕێ له به‌رده‌م زۆر گومان ده‌كاته‌وه. هاوكات سه‌رنجیشی ڕاكێشایه سه‌ر ئه‌و خاڵانه: ئاكه‌په ده‌یهه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هێزدا به‌هاوبه‌شی هه‌نگاو بنێت و له‌و پێناوه‌شدا ئه‌ندامانی حیزبوڵڵای ئازاد كرد. ئامانجیكیان له‌و سیاسه‌ته هه‌یه. هه‌موو ڕووداوه‌كانی حیزبوڵڵا له كوردستان، ده‌وڵه‌ت لێیان به‌رپرسیاره‌و هاوبه‌شی تاوانه‌كه‌یانه. ئێمه ده‌زانین كه ئاكه‌په نایهه‌وێ حیزبوڵڵا له‌ناوبچێت، به‌ڵكوو ده‌یهه‌وێ درێژه به بووونی خۆی بدات.
قه‌ره‌یلان په‌یامێكیشی به‌و شێوه‌یه‌شی ئاراسته‌ی حیزبوڵڵا‌و ئه‌ندامانی كرد: پێویسته هه‌وڵبده‌ن له‌لایه‌ن گه‌لی كورده‌وه ببه‌خشرێن. ده‌بێ نه‌بنه كه‌ره‌سته‌ی ده‌ستی ده‌وڵه‌ت؛ چونكه هیچ ئه‌نجامیك له‌و سیاسه‌ته به‌رهه‌منایه‌ت كه دژایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كات. ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له دیداری هه‌ینی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی ده‌ستنیشانی كردبوو كه ئازادكردنی ئه‌ندامانی حزبوڵڵا به‌ڕێكه‌وت نییه. هاوكاتیش؛ ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كۆماجڤاكێن كوردستان"كه‌جه‌كه"، دوران كالكان ده‌ستنیشانی كرد كه ئازادكردنی ئه‌ندامانی حزبۆڵڵا، پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ته.
هه‌رچی ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كۆماجڤاكێن كوردستا ده‌وران كاڵكانه سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری دیموكراتیك ده‌ڵێت: ئه‌و پرۆژه‌یه مۆدێلی دێموكراتیككردنی توركیایه. ئازادكردنی ئه‌ندامانی حیزبوڵڵا پرۆژه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ته‌و هێزی ده‌ره‌كیشی له‌پشته‌و ووتی؛ ئاكه‌په زۆر له‌مێژه هه‌و‌ڵی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌یه‌كی وه‌ك"حه‌ماس" ده‌دات و به‌و شێوه‌یه له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت: له ساڵی "2007"دا بریاری ئه‌و پرۆژه‌یه درا. ئاكه‌په‌ش له‌دژ نه‌بوو. ئیستاش پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه په‌سه‌ند كراوه. به‌ر له ئازادكردنی ئه‌ندامانی حیزبوڵڵا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا " مه‌گه‌كه" كۆبۆوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد. سه‌رۆك كۆماری توركیا عه‌بدوڵڵاگۆلیش له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئامه‌د گوتی؛ ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ گوێبیستی ده‌نگی جودا بن. دواتر ئه‌ندامانی حیزبوڵڵا ئازاد كران. به‌وه‌ش ده‌نگه جوداكان ده‌ركه‌وتن. واتا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه تا ئێستا ئاكه‌په ئاماده‌ی كردبوو، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تیشه‌وه په‌سه‌ند كرا. دوران كالكان هاوكات، ئاماژه‌ی به گرنگی یه‌كێتی دێموكراتی گه‌لی كورد كرد له‌م قۆناغه‌داو سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیكیش گوتی؛ ئه‌و پرۆژه‌یه به هه‌ڵه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت.
كالكان پرۆژه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه شی ده‌كاته‌وه: خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری دیموكراتیك، پرۆژه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی توركیایه. ئه‌و پرۆژه‌یه ڕێ له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی پرسگرێكی كورد ده‌كاته‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی دێموكراسی له توركیادا پێشناكه‌وێت، پرسه‌كه چاره‌سه‌ر ناكرێت. ئه‌گه‌ر دیموكراسی له توركیادا به‌دی بێت، ئه‌و كات پرسه‌كه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێت. دوران كالكان سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌دان به گرینگی هه‌بوونی ده‌ستورێكی دیموكراتیك، ئاماژه‌ی به تێكۆشانی هاوبه‌ش كرد له‌پیناو چاره‌سه‌ركردنی پرسی كوردا. هه‌روه‌ها په‌یامیكی به‌و شێوه‌یه‌ی ئاراسته‌ی گه‌ل كرد: ده‌بێ پیداگیری له‌سه‌ر یه‌كێتی دێموكراتیك بكرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌كێتییه پێكبێت، هه‌موو پیلانگێرییه‌كان مایه پووچ ده‌بن. ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شتێكیش گرینگتره، وه‌دیهاتنی یه‌كێتی دێموكراتیكی گه‌لی كورده.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
