
به‌ڕێز: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێز: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان
به‌ڕێز: سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێز: مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان
به‌ڕێز: مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێز: سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌ڕێز: مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
به‌ڕێز: مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه پاش ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوه‌ی رۆژی17-2-2001ی شاری سلێمانی بارودۆخێكی ئه‌منیی ناجێگیر شاره‌كه‌ی گرتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی كردۆته سه‌ر باری ده‌روونی و گوزه‌رانی هاووڵاتیان.ئه‌وه‌ی روونه بارودۆخی سیاسیی كوردستان به قۆناغێكی ناسك و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌وه هه‌ڵناگرێت كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان باره ئه‌منییه‌كه‌ی تێكبدرێت، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته له‌سه‌ر كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران، چه‌ندی پێیان ده‌كرێت پارێزگاریی له سه‌قامگیریی و پاراستنی ئه‌منییه‌تی كوردستان به‌گشتیی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی بكه‌ن.ئێمه وه‌ك نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ئه‌وه ده‌خوازین حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان رۆڵی به‌رچاو بگێڕن له هێوركردنهی ئه‌و نائارامییه‌ی رووی له شاری سلێمانی كردووه، هاوكات داوا له هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین زیاتر هه‌ست به‌لێپرسراوێتی بكه‌ن و كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش و به‌په‌له ئه‌نجام بده‌ن له‌پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منیی شاره‌كه.هاوكات داوا له خۆپیشانده‌رانیش ده‌كه‌ین دووربكه‌ونه‌وه له‌به‌ركارهێنانی توندوتیژیی و په‌لاماردانی بنكه و باره‌گا حزبی و ناحزبییه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی و دوور له‌توندوتیژیی و هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه پرۆسه‌ی خۆپیشاندان به‌ڕێوه ببه‌ن، چوونكه وێڕای ئه‌وه‌ی ئێمه خۆپیشاندان به‌مافێكی سه‌ره‌تایی و سروشتیی هه‌موو تاكێك ده‌زانین له‌هه‌مانكاتدا پاراستنی ئه‌منییه‌ت و بژێویی و ژیانی هاووڵاتیانیش به مافێكی هاوشێوه ده‌زانین و پێویسته له‌م ره‌هه‌نده‌وه خۆپیشانده‌ران به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه و دوور له‌هه‌ستی توندوتیژیی خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.له‌لایه‌كی تریشه‌وه داوا له حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین كه شه‌ڕی میدیایی نێوانیان رابگرن و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه بخه‌نه گه‌ڕ كه هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌یه‌ك نزیك بكرێنه‌وه تا له‌سه‌ر مێزی دایه‌لۆگ كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رێگاچاره بۆ ئه‌م دۆخه شڵه‌ژاوه بدۆزنه‌وه، پاشانیش داوا له میدیای ئه‌هلیی ده‌كه‌ین كه دووربكه‌ونه‌وه له به‌ركارهێنانی زمانی زبر و هاندان بۆ توندوتیژیی، داوایان لێده‌كه‌ین به‌جۆرێك كاربكه‌ن نه‌بێته هۆی له‌ناوچوونی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیی له كوردستاندا.ئێمه له كۆتاییدا بیری هه‌موو لایه‌كی ده‌خه‌ینه‌وه كه پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی كوردستان و شاری سلێمانی ده‌بێت كاری پێشنۆرهی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر بێت، له‌م پێناوه‌شدا داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین كه گوێ له نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران بگرێت و گفتی جێبه‌جێكردنی داوا شارستانییهكانیان پێبدات.له حزبه سیاسییه‌كانیش ده‌خوازین هه‌رچی زووتره بۆ پارێزگاریی له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان كاری جیددی بكه‌ن و كێشه و ناكۆكییه‌كانیان بخه‌نه ئه‌ولاوه و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ هاوكاریی یه‌كتری بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئه‌وه‌شی ده‌كه‌وێته سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس هه‌وڵدانه بۆ پاراستنی سه‌ر و گیانی هاووڵاتیان و سه‌قامگیریی له هه‌رێمه‌كه‌ماندا.
كه‌مپینی نا بۆ توندوتیژیی..به‌ڵی بۆ ئارامیی كوردستان
19- 2- 2011
ئیمزا:
1- ستیڤان شه‌مزینانی – سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری نێوه‌ند.
2- عومه‌ر فارس عه‌زیز- به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی كوردستان نێت.
3- ئاسۆ عوسمان – خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری نێوه‌ند.
4- بایز میراوده‌لی- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
5- زمناكۆ بورهان قانع- سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری شۆك.
6- شێرزاد عومه‌ر – سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئێوه.
7- مامۆستا كه‌ریم زه‌ند – نووسه‌ر و جوگرافیاناس.
8- هه‌ڵگورد ساڵح- سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئه‌ستێره.
9- شێخ سه‌لاح – سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری رێچكه.
10- به‌هێز حوسێن- رۆژنامه‌نووس – سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
11-كامیل ژیر- نووسه‌ر و پارێزه‌ر.
12- به‌كر پشده‌ری – شاعیر و رۆژنامه‌نووس.
13- پشكۆ نه‌جمه‌دین – شاعیر و نووسه‌ر.
14- سه‌ناریا خالید – به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاری نێوه‌ند.
15-تۆفیق جاف- رۆژنامه‌نووسی فۆتۆگرافه‌ر.
16-ئه‌میر هه‌ڵه‌بجه‌یی- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
17- له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
18- به‌رزان عه‌لی مه‌جید- سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاڵا.
19- دانا عه‌سكه‌ر- نووسه‌ر و شاعیر.
20-یاسین قادر به‌رزنجی – هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس.
21- دیاری به‌كر- خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری ئه‌ستێره.
22- هه‌ژار مه‌عروف "ده‌وه‌ن"- شاعیر و رۆژنامه‌نووس.
23- به‌ختیار مام حه‌مید – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
24- زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
25-عه‌بدوڵڵا خه‌یات – هونه‌رمه‌ند "ئه‌كته‌ر".
26- به‌هادین هه‌ڵه‌بجه‌یی- هونه‌رمه‌ند "ئه‌كته‌ر".
27-ئه‌مین محه‌مه‌د- نووسه‌ر و شاعیر.
28-رێبوار ئه‌مین حه‌مه‌وه‌یس- نووسه‌ر و پارێزه‌ر.
29-سه‌ید عه‌تا – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
30- ئامانج عه‌بدوڵڵا سور – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
31- جولا حاجی – نووسه‌ر و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
32- د.حسێن محه‌مه‌د عه‌زیز- نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆی سلێمانی.
33- سۆران محه‌مه‌د حه‌مه‌عه‌لی- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
34- دڵشاد خدر –نووسه‌ر و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی- "نه‌رویج".
35-هاوڕێ باخه‌وان – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و خاوه‌نی سایتی كودپیدیا "هۆڵه‌ندا".
36-حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س – نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شانۆكار.
37- چنور عوسمان – رۆژنامه‌نووس و خوێندكاری په‌یمانگای رۆژنامه‌نووسی سلێمانی.
38- خالید هه‌ركی – نووسه‌ر و وه‌رگێڕ "هۆڵه‌ندا".
39-گۆران فه‌تحی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "رۆژنامه‌ی ئاسۆ".
40- كازیوه ساڵح – نووسه‌ر و هه‌ڵسوڕاوی بواری مافی ژنان "كه‌نه‌دا".
41-ئه‌سعه‌د جه‌باری – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
42-د.ئه‌حمه‌دی مه‌لا- شاعیر و مامۆستای زانكۆ "پاریس".
43-رزگار كۆچه‌ر – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
44-نه‌وزاد شێردڵ – نووسه‌ر و رووناكبیر "ئه‌مه‌ریكا".
45-فه‌رهاد كه‌ریم – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
46-بڵند مسته‌فا – سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ململانێ.
47-پشكۆ ئه‌مین – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
48-ره‌زا شوان – نووسه‌ر و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد له نه‌رویج.
49-د.ئاودێر حه‌سه‌ن- نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ له به‌ریتانیا.
50-فه‌رهاد جیهان مه‌هین – نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ له سوێد.
51- چرۆ عوسمان هه‌ورامی- رۆشنبیر و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی – سوێد.
52- پێشڕه‌و حه‌مید – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
53-ئاسایش عوسمان دانش – نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند "ئه‌كته‌ر".
54-كاوه ئه‌مین – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "سوێد".
55-ره‌سوڵ بایز – نووسه‌ر و وه‌رگێڕ.
56-سه‌لام عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
57- د.شوان به‌رزنجی – نووسه‌ر و رووناكبیر "ئه‌ڵمانیا".
58- به‌رزان سه‌عید گه‌وهه‌ر- رۆشنبیر.
59- فازڵ نه‌قشه‌به‌ندی – نووسه‌ر و شاعیر.
60- به‌كر شوكرهڵڵا- نووسه‌ر و شاعیر.
61- كامیل ئه‌حمه‌د به‌گ – نووسه‌ر و خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری شۆك.
62-ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "گۆڤاری واته".
63-مه‌جید دڵنیا – نووسه‌ر و رووناكبیر "ئه‌ڵمانیا".
64-سالار بابه‌شێخ – نووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی رۆژنامه‌ی میدیا.
65-محه‌مه‌د گۆمه‌یی – نووسه‌ر و رۆشنبیر "سوێد".
66-شیلان یاسین – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له گۆڤاری وارڤین.
67-سارا عومه‌ر – شاعیر و نووسه‌ر.
68-مه‌هدی خالید غه‌مبار- شاعیر و نووسه‌ر "فنله‌ندا".
69-محه‌مه‌دی موشیر – نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان.
70- كاروان حه‌مه‌ساڵح – نووسه‌ر و رووناكبیر "سویسرا".
71- ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین – رۆشنبیر و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك.
72-رابه‌ر ره‌شید – رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "پردێی ئازاد".
73-فرمێسك خدر- رۆژنامه‌نووس – پردێ.
74- تریفه خدر ره‌شید – هونه‌رمه‌ند- پردێ.
75-فاخیر بڵباس- رۆژنامه‌نووس – پردێ.
76-ره‌فعه‌ت كه‌ركووكی – رۆژنامه‌نووس – پردێ.
77- رزگار حه‌ساری- رۆژنامه‌نووس – پردێ.
78- فوئاد عوسمان- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس- كه‌ركووك.
79-مسته‌فا رابه‌ر – نووسه‌ر و وه‌رگێڕ "له‌نده‌ن".
80- ئه‌میر قادر – نووسه‌ر و هه‌ڵسوڕاوی بواری مافی مرۆڤ له هۆڵه‌ندا.
81-عه‌دنان به‌رزنجی – نووسه‌ر و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كوردیی له راندهرس – دانیمارك.
82- ناسری شێخ كه‌ریم – شاعیر و رۆژنامه‌نووس.
83- مه‌هاباد كوردی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "سوێد".
84- حه‌سه‌ن سه‌ید باقی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "ئه‌ڵمانیا".
85- نه‌جات رۆستی-سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری رۆژنامه‌وان و مامۆستای په‌یمانگای رۆژنامه‌نووسی سلێمانی.
86- گه‌شاوه جاف- رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی " به‌ریتانیا".
87- نه‌به‌ز محه‌مه‌د- رۆژنامه‌نووس "رۆژنامه‌ی ئاسۆ".
88-ستار محه‌مه‌د قادر – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
89- خالید شه‌یدا – نووسه‌ر و شاعیر "ئه‌ڵمانیا".
90-ئه‌ڵماس مسته‌فا – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "سوێد".
91- سالار خواره‌حم – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
92-ئارام موحه‌مه‌دیان – نووسه‌ر و چالاكوانی مه‌ده‌نی كورد له فنله‌ندا.
93-گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و هه‌ڵسوڕاوی رێكخراوی چاك.
94-رێبوار هه‌ژار- رۆژنامه‌نووس – په‌یامنێری كوردسات له به‌ریتانیا.
95-عارف كه‌ریم – نووسه‌ر و رووناكبیر- سوێد.
96- هۆشیار عه‌زیز – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
97-زانكۆ سه‌ردار- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
98-گه‌لاوێژ بابان- نووسه‌ر و هه‌ڵسوڕاوی مافی ئافره‌تان له سوێد.
99-هاوڕێ عه‌زیز- رۆژنامه‌نووس و ده‌رهێنه‌ر - سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
100- كۆسار فه‌تاح – هونه‌رمه‌ند.
101- لارا مه‌حموود جاف- راگه‌یاندنكار- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
102-سیامه‌ند خه‌لیل- رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
103-كاژین حه‌سه‌ن- راگه‌یاندنكار- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
104-حه‌یده‌ر مسته‌فا- راگه‌یاندنكار- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
105-ئاكۆ سیرینی- راگه‌یاندنكار- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
106-مه‌ریوان عه‌لی – رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
107-ره‌زا خالید – رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
108-خالید حسێن- رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
109-هه‌ردی ئه‌نوه‌ر- رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
110-عه‌دنان عه‌لی- رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
111- رێكه‌وت زه‌كی- راگه‌یاندنكار - سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
112-ئارام محه‌مه‌د- رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
113- ئاری عومه‌ر- راگه‌یاندنكار- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
114-كۆڤان عه‌بدولحه‌مید- رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
115-په‌روه‌ر تۆفیق- رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
116-رزگار حه‌مه‌ساڵح- رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
117-كارزان ئه‌حمه‌د- رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
118- هێمن مه‌حموود- وه‌رگێڕ و رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
119-هه‌ژیر ساڵح- وه‌رگێڕ و رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
120- سالار تۆفیق- وه‌رگێڕ و رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
121- دڵزار عارف – راگه‌یاندنكار - سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
122- حسێن عارف- رۆژنامه‌نووس- سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان.
123- فارس نه‌ورۆڵی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
124- مه‌ریوان ئیبراهیم- هونه‌رمه‌ند "شانۆكار".
125-ئه‌حمه‌د سه‌ید عه‌لی به‌رزنجی- نووسه‌ر و چیرۆكنووس.
126- ئه‌حمه‌د سه‌لام- نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و چیرۆكنووس.
127- ره‌ئوف ره‌باتی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، ئه‌ندامی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان.
128-كارزان كۆیی – نووسه‌ر و خاوه‌نی كۆمپانیای زه‌یتوونی ئاوا.
129-به‌هره حه‌مه‌ره‌ش- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
130-تامان شاكر – رۆژنامه‌نووس و چالاكی بواری مافی ئافره‌تان.
131- د.تاڤگه ئه‌حمه‌د شاسوار- نووسه‌ر و پزیشك -بێرمینگهام.
132- دلێر یوسف- رۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
133- مه‌ریوان شه‌ریف عه‌لی- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
134-ئاراس ستار- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
135-تارا بایز ئاغا - رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
136-نه‌بز محه‌مه‌د شكور- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
137-سه‌یران محه‌مه‌د - رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
138-كارزان نه‌جمه‌دین- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
139-محه‌مه‌د ته‌یب- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
140-یاسین مسته‌فا- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
141-به‌همه‌ن عه‌زیز- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
142-سه‌فین فایه‌ق- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
143-جه‌مال محه‌مه‌د- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
144-جوتیار عه‌لی- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
145-ئامینه ئه‌حمه‌د- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
146-ئومێد ئه‌حمه‌د- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
147-ئارام خدر- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
148-رێباز مووسا- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
149- یاد ئازاد به‌رزنجی- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
150- به‌رزان محه‌مه‌د- رۆژنامه‌نووس- ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی ناوخۆیی.
151- كارمه‌ند به‌كر- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "راگه‌یاندنی ئازادی".
152-سه‌ردار پشده‌ری- نووسه‌ر و پسپۆری بوای نه‌وت "به‌ریتانیا".
153-حه‌كیم كاكه‌وه‌یس- نووسه‌ر و رووناكبیر.
154-كه‌مال غه‌ریب- نووسه‌ر و ئه‌ندازیار "هۆڵه‌ندا".
155-فه‌هد گرده‌وانی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "سوێد".
156-شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
157-خه‌بات لاوباخ – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
158-هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "ئه‌ڵمانیا".
159-د.هه‌ندێن خۆشناو – نووسه‌ر و پزیشك "دانیمارك".
160-رووناك شوانی- نووسه‌ر و چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ – سوێد.
161- ئارام شه‌مێرانی- رۆژنامه‌نووس "گۆڤاری ئه‌ستێره".
162- تارا كه‌مال محه‌مه‌د – نووسه‌ر و پارێزه‌ر.
163-نه‌وزادی موهه‌ندیس- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
164-ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
165-نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د- نووسه‌ر و رووناكبیر.
166-ئه‌یوب ره‌حمانی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
167- ئه‌نوه‌ر غه‌ریب- نووسه‌ر و چالاكوانی مه‌ده‌نی.
168-عه‌لی ساڵح – رۆژنامه‌نووس – كه‌لار.
169-نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی- نووسه‌ر و هۆنه‌ر- سوێد.
170-ئه‌ستێره محه‌مه‌د عه‌لی- رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی.
171- شه‌نگه جه‌لیل – رۆژنامه‌نووس.
172-ئاسۆ بیاره‌یی – نووسه‌ر و توێژه‌ر- سوێد.
173- هێمن به‌رزنجی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
174- ئیبراهیم ره‌ئوف- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
175- رێبواری ئازادی- رۆژنامه‌نووس.
176- كاروان نوری ساڵح- هونه‌رمه‌ندی شانۆكار.
177- بێریڤان نوری ساڵح- هونه‌رمه‌ند له بواری هونه‌ری منداڵان.
178-ئه‌رسه‌لان ده‌روێش- سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری شانۆ.
179-ئه‌نوه‌ر قادر ره‌شید- به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاری شانۆ.
180-كنێر عه‌بدوڵڵا- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
181- ئازاد سۆرانی- هونه‌رمه‌ندی شانۆكار.
182- هاوڵ خزقیا مشۆ- سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری كلدانی- سلێمانی.
183- گۆران عوسمان- هونه‌رمه‌ندی شانۆكار.
184- بیار هشید – هونه‌رمه‌ند- خوێندكاری به‌شی مۆزیكی كۆلێجی هونه‌ری زانكۆی سلێمانی.
185- زرنگ ئازاد عوسمان- هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن و مامۆستای هونه‌ر.
186- كوردۆ هاواری – هونه‌رمه‌ند و ره‌خنه‌گری هونه‌ریی.
187- هاوبیر قه‌ره‌داغی- نووسه‌ر و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
188- ڤیان شێركۆ محه‌مه‌د- نووسه‌ر و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
189-ئاشتی عوسمان دانش- هونه‌رمه‌ندی شانۆكار.
190-سه‌لام سه‌عید مه‌ولود – شاعیر.
191-بورهان محه‌مه‌د- هونه‌رمه‌ند "گۆرانیبێژ".
192-عه‌دنان محه‌مه‌د- هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیر.
193-جیهان عومه‌ر- چیرۆكنووس.
194-تاهیر ساڵح سه‌عید – چیرۆكنووس.
195- شازین هێرش- رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ناوزه‌نگ.
196-محه‌مه‌د مه‌ردان- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
197-ئاریان كاوه- رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی.
198-سۆزان محه‌مه‌د كاوانی- رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی.
199- فرمێسك هه‌ورامی – شاعیر و رۆژنامه‌نووس.
200- نه‌وزاد عه‌لی حه‌مه ساڵح- هونه‌رمه‌ندی مۆزیكژه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
