ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه 20 شوبات كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی شاری سلێمانی به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌یامی شكاندنی به‌به‌سته ئه‌منییه دروستكراوه‌كانی شه‌قامی سالم به چه‌پكه گوڵه‌وه به ناو هێزه چه‌كداره‌كانی شه‌قامی سالم له لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه تێپه‌ڕین.
تێپه‌ڕبونی ئه‌و هاوڵاتیانه به شه‌قامه‌كانی مامۆستایان و به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی و لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان كه مه‌یدانی توندوتیژی نێوان پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و باره‌گایه و خۆپیشانده‌ران بوو كه به‌هۆیه‌وه قوربانیه‌ك و ده‌یان برینداری لێكه‌وته‌وه، بۆیه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی پاسه‌وان و به‌رپرسه ئه‌منێكانی ئه‌و شوێنانه.
به‌ختیار فه‌ره‌ج (شاعیر) وتی " ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه بوو حاجزی ئه‌منی دروستكراوی شه‌ر شه‌قامه‌كانی بشكێنین" جختیكرده‌وه " په‌یامی ئه‌م چالاكیه ئه‌وه‌یه كه په‌یامی نا توندوتیژی جێگه به توندوتیژی لێژ بكات"
چه‌كدارێك كه نزیك ئۆتۆمبێلێكی جۆری هه‌مه‌ری له‌به‌رده‌م لقی چواری پارتی دیموكراتی وه‌ساتابوو به‌و هاوڵاتیانه‌وه‌ی وت" هه‌رچه‌نده ئێمه ئه‌مری ئه‌وه‌مان پێدراوه رێگه به‌هاتوچۆو وێنه‌گرتن نه‌ده‌ین به‌ڵام ناتوانین پێشوازیتان لێنه‌كه‌ین"
رزكار ئه‌مین شانۆكار وتی" گوڵمان له شوێنی روداوه خوێناوێكه دانا"
سباره‌ت به‌وه‌ی بۆچی كاتی شه‌و هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌م چالاكیه خۆرسكییه یه‌كێك له به‌شدابوانی ئه‌م چالاكیه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات له نێو قه‌ره‌بالغی خۆپیشاندانه‌كان گوڵه‌كان ون ده‌بن.
نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی كۆڕی شانۆی با وتی" گوڵه‌كان په‌یامن بۆ له گۆڕنانی توندوتیژی كه به رۆژ شه‌قامه‌كانمان داگیر ده‌كات" جه‌ختیكرده‌وه " جێگه‌ی خۆشحاڵییه گه هێزه ئه‌منێكان ته‌قه به روی گوڵه‌كانمان ناكه‌ن و به‌به‌سته ئه‌منێكانیان ده‌شكێنین"

Rahman Gharib
Metro Center Coordinator
Iraqi Kurdistan
Cell Phone: +964 770 152 3300
Email:
