
بسم الله الرحمن الرحیم
إن الله یأمر بالعدل والإحسان
جه‌ماوه‌ری كوردستان، لایه‌نه سیاسیه‌كان، ریكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان!
به‌پێویستی ده‌زانم له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌دا كه هه‌رێمه‌كه‌مان پێیدا ده‌گوزه‌رێ، وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشان ئه‌م چه‌ند خاڵه وه‌ك داواكاریی‌و پێشنیار بخه‌ینه به‌رچاوی هه‌موو لایه‌ك به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرژییه‌ی له ئارادایه‌و ده‌ربازبوون له قه‌یران‌و كێشه‌كان:
1- ئێمه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستمان كرد به هه‌وڵێكی چاكسازییانه‌و داوامان له لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كان كرد كه له‌ڕێی وتوێژ‌و دایالۆگه‌وه هه‌وڵ بده‌ین گرفت‌و كێشه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، تاكو رێ بگرین له ته‌قینه‌وه‌ی بێزاریی‌و نیگه‌رانی خه‌ڵك، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست به‌ده‌نگه‌وه هاتنمان نه‌بینی.
2- هیچ كه‌س ناتوانێ نكوڵیی بكات له هه‌بوونی بێ عه‌داله‌تی‌و گه‌نده‌ڵی‌و ده‌ستتێوه‌ردانی حیزب له كاروباره‌كانی په‌ڕله‌مان‌و حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و ...هتد.وه په‌ی بردنیش به‌و كه‌موكوڕیی‌و ناخۆشیانه هیچ په‌كی له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌و پێكهێنانی لیژنه‌و نووسینی راپۆرت نه‌كه‌وتووه.
3- خۆپیشاندانی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایی‌و ره‌خنه گرتن له ده‌سه‌ڵات‌و داواكردنی چاكسازیی‌و دابین كردنی ماف‌و ئازادی‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان مافێكی سه‌ره‌تایی هاوڵاتییانه.به‌ڵام بێگومان
أ.پێویسته خۆپیشاندان‌و رێپێوانی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ریش به شێوه‌یه‌كی ره‌وا‌و شارستانییانه‌ی وابێت كه ئامانجه‌كانی بپێكێ‌و هیچ نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر دروست نه‌كات به‌هۆی په‌نابردنه به‌ر توندوتیژیی‌و هه‌ڵكوتانه سه‌ر بنكه‌و باره‌گا حیزبییه‌كان‌و داموده‌زگا حكوومی و شوێنه گشتییه‌كان.
ب.پێویسته ده‌سه‌ڵاتیش به سنگێكی فراوانه‌وه گوێ له داواكاری‌و ناڕه‌زایی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر بگرێ و خۆی كۆنتڕۆڵ بكات‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له به‌كارهێنانی هێز‌و چه‌ك نه‌كاته‌وه‌و وه‌ڵامی داوای ره‌وای خه‌ڵك به گوللە نه‌داته‌وه.
4- واقیعی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه ووه‌ك شوێنانی دیكه نیه بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك زۆر به‌رپرسانه وحه‌كیمانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بكه‌ین وهیچ كه‌س وابیر نه‌كاته‌وه كه بێ نیازه و پێویستی به‌كه‌س نیه .
به‌ڕێزان له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌وه‌دا كه‌ڕابورد ده‌ڵێیین :
1.داوا له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین كه‌هه‌رچی زووتره ئه‌و هێزه زیادانه‌ی براونه‌ته نێو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری وبوونه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی وبێ زاری خه‌ڵكی شاره‌كه بگێردرێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان .
2.هێزه‌كانی پۆلیس وئاسایش له‌هه‌موو شاره‌كان به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن له‌پاراستنی بنكه‌وباره‌گا حیزبی وڕێكخراوه‌ییه‌كان وشوێنه گشتیه‌كان وڕێ له‌كاری تێكده‌رانه بگرن .
3.له‌نزیكترین ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا وه‌ك داوامان كردووه له‌هه‌ر یه‌ك له‌به‌ڕێزان كاك دكتۆر به‌رهه‌م وكاك نێچیره‌ڤان بارزانی وكاك نه‌وشیروان موسته‌فا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌ئاماده‌وبوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ویه‌كگرتووی ئیسلامی پاش زه‌مینه سازی و‌لێك تێگه‌یشتن بكرێ بۆ به‌جددی چاره‌سه‌ر كردنی گرفت وكێشه وقه‌یرانه‌كان وبه‌دوور له‌چاوی كامێرا وموجامه‌لاتی سیاسی و دیبلۆماسی .
له‌كۆتاییدا پرسه وسه‌ره‌خۆشی خۆمان له‌كه‌س وكاری قوربانیان ده‌كه‌ین وداوای شیفای خێرا بۆ برینداره‌كان له‌خوای په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین .
عه‌لی باپیر
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی
16ره‌بیعی یه‌كه‌م -1432
19 -2- 2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
