دوای ئه‌وه‌ی، چه‌ند دانه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵه شیعره جوانه مه‌رگه‌که‌م، ستیانی به‌فر پڕه له ریشؤڵه، له کۆگای ده‌زگای ئارس، به‌ر له بڵاو کردنه‌وه‌ی، دزراو که‌وته ده‌ستی مه‌لایه‌کی نه‌زان و دژه جوانی، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌لایه، شه‌لم کوێرم ناپ...ارێزم، گوتاری ئه‌و رۆژی هه‌ینی پێ زارانه‌وه، ئیدی ریشۆڵه‌کانم به‌ردباران کران و منی شاعریش له لیستی خودا نه‌ناسان، ناو نووس کرام و خوێنم حه‌ڵال کرا .بێ ده‌نگ بوونی ده‌سه‌لاتو رووناکبیران به گشتی و یه‌کێتی نووسه‌ران به تایبه‌تی، زه‌مینه‌یه‌کی ئه‌وتۆی بۆ گوتاری مزگه‌وت ره‌خساند، که له بن فشاری شمشێری حوجره دا، لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان، به بڕیارێکی ناشه‌رعی و یاساشکێن، کتێبه‌که یاساغ بکه‌ن، وه‌ک یاساغ کردنی، تۆپه‌ڵێک تریاک و حه‌شیشه .حکومه‌تیش به‌په‌له، مه‌فره‌زه‌یه‌ک له پۆلیسه‌کانی، بنێرێته سه‌ر کتێبخانه‌کان و ریشؤله بێ گوناهه‌کانم بده‌نه به‌ر رێژنه‌ی تاپڕه‌کانیان و پاشانیش به په‌ڕو باڵی خوێناوییه‌وه، یه‌ڕیان ده‌نه، قه‌فه‌سی تاریکی و جه‌هاله‌ته‌وه.
له هه‌موو ئه‌وانه جگه‌ر بڕ تر ئه‌وه‌یه، که گوتاری مزگه‌وت توانی ده‌زگای داواکاری گشتیش بۆ مه‌رامه‌کانی خۆی، ده‌سته‌مۆ بکات ...ئه‌وه بوو ئه‌مرۆ 12 / 2 /2011، به پسووله‌یه‌کی فه‌رمی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار کرامه‌وه، که ده‌بێ له به‌رده‌م دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ئاماده بم، له‌مه‌ڕ ئه‌و شکاته‌ی، که داواکاری گشتی لێی کردووم، له‌به‌ر رۆشنایی گوتاری مه‌لا مه‌سعوود له سه‌ره‌تای مانگی رابردوودا، بلاو کرایه‌وه.، براده‌ران...سه یر که‌ن گوتاری ئایین، چۆن ورده ورده، دزه ده‌کاته ناو هه‌ناوی ده‌زگا هه‌ستییاره‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه و چۆن په‌یتا په‌یتا، عه‌قل و هۆشی شه‌قامی کوردی، بۆ په‌یامه گوماناناوییه‌کانی خۆی، جڵه‌و ده‌کات .له بێن بردنی مافی ئازادی راده‌ربڕین و له‌که‌دار کردنی که‌ش و هه‌وای دیموکراسی، هه‌ولێکی خه‌ته‌ر ناکه، بۆ بن کۆڵ کردنی ئه‌زممونه هێشتا ده‌ڵه‌مه‌که‌مانو وردوو خاش کردنی، خه‌ونی بوون به ده‌وڵه‌ته .
نازانم داواکاری گشتی، بۆ له‌ئاست گوتاری ئه‌و مه‌لایانه بێ ده‌نگه، که 1000 ژن‌و پیاوی هه‌ولێری به بێ ئه‌خلاق و مه‌لعوون، ناوزه‌د کرد، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، شه‌وێک گوێێیان له ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی، موعین و جه‌مشید گرتووه.بۆ شکات له‌و مه‌لایانه ناکه‌ن، که به‌رده‌وام سووکایه‌تی به ژن ده‌که‌ن .مزگه‌وت، که مرفه‌قێکی گشتییه بۆ مه‌رامی تاکه که‌س و مه‌رامی سییاسی به‌کار ده‌به‌ن .داواکاری گشتی بۆ یاخه‌ی ئه‌و مه‌لایانه ناگرێت، که‌ژه‌هری مه‌رگ دۆستی و دۆزه‌خ په‌روه‌ری و تۆقاندنن، ده‌ڕژێننه نێو خوێنی گه‌نجه‌کانمانه‌وه‌و، رۆحی ژیان دۆستی و نیشتمان دۆستی و وڵاتپارێزیان، له رۆحیدا، له‌تو په‌ت ده‌که‌ن .
پێم وایه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ی گوتاری مزگه‌وت، ده‌ستی داوه‌تێ .یه‌که‌م ئامانجی نغرۆ کردنی کردنی ده‌سه‌لاته‌که‌و به‌لاداهێنانی ئه‌زموونه نیمچه دیموکراتییه‌که‌مانه، به‌ر له‌وه‌ی رووناکبیرانیان مه‌به‌ست بێت ..ئه‌م شه‌ڕه قورسه‌و فره ره‌هه‌ند و به‌رنامه بۆ داڕێژراوه، به‌ته‌نیا به‌روناکبیران، ناکرێت، ، .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
