
-
به‌رێوه‌به‌ری تازه‌ش!! به (بۆدی گارده) وه ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌كار بی و ده‌ڵی بنی قۆنهرهكهم له‌به‌رێوه‌به‌ری كۆن پاك تره
-
دادهیهكیش لهدادهكان ده‌ڵێت: هێلكه‌ی شكاو به‌هیچ كه‌ناڵ و كه‌سی پینهناكری
-
یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ریش ده‌ڵی گه‌ر فرمانی فه‌صلی ههمومانیش ده‌رچێت.ده‌ست له‌مان گرتن هه‌ڵناگرین.به‌رێوه‌به‌ری تازه‌ش تهدیدی داده‌كان ده‌كات، مامۆستایانی باخچه‌كه‌ش له بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆ داوای یاسای له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌ری تازه تۆمار ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان نیت
درێژه
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كارمه‌ندانی باخچه‌ی ساوایانی به‌كره‌جۆ به‌پاسه‌وان و باخهوانهكهشهوه مانیان گرتوه هۆكاری ئه‌م مان گرتنهش ده‌گێرنه‌وه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره كۆنه‌كه‌یان به‌ناوی (به‌هار عبدالقادر) مامۆستاكان گوزارش له‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه كۆن به‌رێوه‌به‌ر بوه‌و هیچ خزمه‌تێكی ئه‌تۆی باخچه‌ی ناوبراوی نه‌كردوه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی باخچه‌ی ناوبراومان كرد به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كه (كویستان حسین عبدالكریم) لهلیدوانهكهیدا وتی: من كه‌پۆستی بهرێوهوبهری ئه‌م باخچه‌یه م وه‌ر گرت زور كهمو كورتی تیابو به‌هاوكاری داده‌كان و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندی داره‌كان توانیم بیكه‌مه باخچه‌یه‌كی ساوایانی وا كه‌بێته مایه‌ی شانازی داده‌كان و خه‌ڵكی به‌كره‌جۆ.
كوردستان نیت: هۆكاری ئه‌م مان گرتنه‌ی داده‌كان و سوربونی مان گرتنیان بۆ چی دهگێرینیتهوه؟
كوێستان حسین: هۆكاره‌كان زۆرن ده‌توانن له‌مامۆستاكان بپرسن به‌ڵام ئه‌وه‌ی مامۆستاكانی دڵ گران كردوه ئه‌و رۆژه‌ی ویستی ده‌ست بكار بێت به‌رێوه‌به‌ری تازه به (بۆدی گارد) ه وه هاتبو وه ئه‌و بۆدی گارده به‌مامۆستاو كارگوزهرهكانی ده‌ووت غهسبه له‌سه‌رتان ده‌بی به‌م فرمانه رازی بن خۆشیتان بیت و ترشیتان بیت.وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی زۆر توره‌ی كردون ئه‌و بۆدی گارده بهقۆنهرهوه به‌ناو ژوره‌كاندا ده‌سورایه‌وه.كه‌كه‌س لهدادهكان و كارمه‌ندان به‌پێی رێنماییه‌كان لهباخچهكهدا بهپێلاوهوه ناسورێتهوهی..ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی گوزارش له‌وه ده‌كه‌ن كهزانیاریان هه‌یه له‌سه‌ر كاره‌كانی پێشوی بۆیه رازی نین.
پرسیار: ئایه كه‌س له‌مامۆستاكان ئاماده‌ن گوزارش له‌و كه‌م وكورتیانه و لهوزانیاریانه بده‌ن كهبهرێوهبهری پێش‌و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامی داوه و خاوه‌ن باخچه‌یه‌كی ساوایانی ئه‌هلیه؟
كوێستان حسێن:: به‌ڵی زانیاری زۆریان لایه ئه‌گه‌ر لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه پێك بهێنن به‌نهێنی لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكری له‌ته‌ربیه ئاماده‌ن گوزارش له‌هه‌موو راستیه‌كان بده‌ن.
كوردستان نێت: وه‌ك ئاگادارین به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بهكرهجۆو مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئاگاداری مامۆستاكانی باخچه‌كه‌ی كردوه كه‌ئه‌وان رازی نین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره،
ئێوه چی ده‌ڵێن؟
كویستان حسێن: له‌خۆی بپرسن، ئه‌وه‌ی هه‌موو مانی سه‌رسام كردوه!! كه‌س له‌مامۆستاكان ئه‌وی ناوی به‌ئاشكرا به‌گژیدا ده‌چنه‌وه.پرسیارێك لێره‌دا درووست ده‌بی بۆ ئه‌و وازیان لی ناهێنی چ خێرێكی له‌م باخچه‌یه بینیوه وادهستی لی هه‌ڵ ناگری!!!!
كوردستان نێت: ده‌ڵێن ئه‌م به‌رێوه‌به‌ره سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆران بوه‌و بهفرمانێكی فه‌رمی گه‌راوه‌ته‌وه.
كوێستان حسێن: نه‌خێر گۆران نه‌بوه لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان ئاگادارن له‌سه‌ر چی كاتی خۆی لابراوه به‌ڵام ئێستا خۆی له‌سه‌ر گۆران حساب ده‌كات و ده‌یه‌وی بڕیاری گه‌رانه‌وه‌كه‌ی بكا به‌بڕیارێكی سیاسی ئه‌و هه‌له‌و ئه‌و بۆشاییه استغلال بكا.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوێنی ته‌له‌فزیونی K.N.N) ) ی هینابو بۆ باخچه‌كه‌و ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی بۆدی گارده‌كه‌ی بهپێڵاوهوه بهباخچهكهدا ده‌سوڕانه‌وه.به‌ڵام كه‌س لهدادهكان ئاماده نه‌بون لێدوان بده‌ن بۆ ته‌له‌فزیونی ناوبراو ته‌نها خۆی نه‌بی.چونكه خۆیی هێنابوونی.
كوردستان نیت: چی ترتان هه‌یه ئاماژه‌ی پی بده‌ن:
كوێستان حسین: له‌ورۆژه‌وه‌ی فرمانه‌كه‌ی هێناوه، بهپێڵاوهوه بهباخچهكهدا ده‌سورێته‌وه، بۆ ئیهانه‌كردنی ئێمه، له‌به‌ر چاوی هه‌موو داده‌كان پێم ووت كهپێڵاوهكهی دابكهنی، له‌وڵامدا ووتی قۆنهرهكهم له‌تۆ و دادهكانت پاك تره،
وه‌هه‌روه‌ها تهدیدی داده‌كانی كردوه گوایه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان به‌سه‌ره‌وه ناچێت.وئه‌مه‌ش بۆخۆی زه‌نگێكی ترسناكه.
مامۆستا (بڕوا عدنا ابراهیم) جێگری به‌رێوه‌به‌ر له‌لێدوانێكیدا بۆ كوردستان نێت وتی:
گه‌ر فرمانی فه‌ێلی ههمومانیش ده‌رچێت بۆ پشتگیری حه‌ق ده‌ست له‌مان گرتن هه‌ڵناگرین وه‌وتی
من گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره به‌كارێكی درووست نازانم!!! وه‌هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تیانابینمهوه!!وه پێویسته حكومه‌تیش گوێبیستی داخوازی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بێت و رێز لهسهرنجهكانیان بگرێت.من وه‌ك یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ر.به‌رێوه‌به‌ری تازه‌م قبوڵ نیه چونكه تا ئێستا رۆژ به‌ره‌و رۆژ باخچه‌كه‌مان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌رواو هیچ گرفتێكمان نیه تكام وایه گرفتمان بۆ درووست نه‌كه‌ن.مامۆستایانی پێش من زانیاری زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و بهرێزهههیه، وه‌وتی به‌رێوه‌به‌ری تازه تهدیدی داده‌كان ده‌كات و ترس سه‌رتاپای داده‌كانی داپۆشیوه
لهلێدواێكدا مامۆستا (نیشتیمان عوسمان) به‌ناوی هه‌موو دادهكانهوه ووتی ئێمه پابه‌ندی هه‌موو بڕیارێكی حكومه‌تین، به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژوه‌ندی گشتی و خۆشه‌ویستیمان بۆ ئه‌م خاكه‌و حكومه‌تی هه‌رێم، به‌پێویستی ده‌زانم له‌م بڕیاره‌دا هه‌ڵوێستمان هه‌بێت ههڵوێستهكهشمان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه.به‌رژه‌وه‌ندی گشتیش له‌وه‌دایه به‌رێوه‌به‌ری تازه ده‌ست بكار نه‌بێت.له‌به‌ر چه‌ند هۆكاری گه‌ر حكومه‌ت به‌دواچونی بۆ بكا به‌ئاسانی ده‌گاته ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ی ئێمه كه هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ری وه‌ر گرتوه.ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی هه‌مومانه‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیش له‌وێدا خۆی ده‌بینێته‌وه، جاداواكارین مجامه‌له‌ی سیاسی نه‌كری و كه‌سیش ئه‌م هه‌له بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌قۆزێته‌وه، رێزیش له ئارای راست و درووست بگیری.هه‌رچه‌ند من چه‌ند مانگێكی تر له‌م باخچه‌یه ده‌ست بهكاردهبم وه به‌جێی دێڵم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌چمه شارێكی تری ئه‌م كوردستانه، به‌ڵام به‌مافی خۆم و ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر شانمی ده‌زانم داكۆكی له‌راستیه‌كان بكه‌م و بۆ به‌رژه‌وه‌نی گشتی هه‌ڵوێست وه‌ر بگرم، وه‌لێره‌دا ده‌كرێت به‌كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنیش بڵێم، خه‌ڵكی رۆشنبیره به‌زۆر خۆڵ ناكرێته چاوی كه‌س، له‌هه‌مان كاتیش‌دا حه‌زده‌كه‌م ئاگاداربن هێلكه‌ی شكاویش به‌هیچ كه‌ناڵ و كه‌سی پینهناكری،
یه‌كی لهدادهكان كه‌نه‌ی ویست ئاماژه به‌ناوی بده‌ین ووتی من زۆر ده‌ترسم به‌رێوه‌به‌ری تازه تهدیدی زۆر خراپی كردوم نهئهوێرم داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكه‌م نهئهوێرم به‌هاوسه‌ره‌كه‌م بڵێم ده‌ترسم كێشه‌ی گه‌وره‌ی لێبێته‌وه..ناشتوانم بێده‌نگ بم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
