به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك كه‌س كه خۆیان هێشتا هۆشیار نین به دینی ئیسلام كه‌چی ده‌بنه پێشه‌وامان و به خۆیان ده‌ڵێن مه‌لا و زانا و له ماڵی خودادا وله ڕۆژی هه‌ینیدا هاوار ئه‌كه‌ن و قسه و سوكایه‌تی به كه‌سه ڕۆشنبیرو دڵسۆزه‌كانی میلله‌تی كورد ئه‌ڵێن و فتوای سه‌ركوتكردنی رای جیاواز‌و بیركردنه‌وه‌ی جیاواز ده‌ده‌ن، ئه‌م جاره به‌رهه‌مه‌كه‌ی مامۆستای شیعر‌و داهێنان شاعیری گه‌وره‌ی كورد شاعیری ئازادی و شاعیری جوانی (قوبادی جه‌لیزاده) بووه قوربانی ده‌ستی پلان و نیه‌تی خراپی ئه‌و مه‌لایه‌ی كه ماڵی خودا‌و ڕۆژی هه‌ینی و ئایینی ئیسلام به‌كار ئه‌هێنێت تا مه‌به‌سته نه‌خۆشه‌كانی خۆی پی بڵاو بكاته‌وه و گه‌نجان و خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان بباته‌وه سه‌رده‌می ژن زینده به‌چاڵكردن و ده‌یه‌وێت به شێنه‌یی فێری تیرۆر و وڵات له‌ناو بردن و یه‌ك له‌ناو بردنمان بكات و قه‌بر بۆ بیری جیاواز هه‌ڵبكه‌نێ و داهێنان هه‌روه‌ك كتێبه پڕ ڕووناكییه‌كه‌ی مامۆستای شیعر‌و داهێنان بخاته زیندانه تاریكه‌كانی نه‌فامیه‌وه.
له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێی (2011) ده‌زگای په‌خش و چاپی ئاراس له هه‌ولێر هه‌شته‌مین كۆمه‌ڵه شیعری بۆ شاعیری گه‌وره‌و داهێنه‌ری كورد (قوبادی جه‌لیزاده) له چاپدا به ناونیشانی (ستیانی به‌فر پڕه له ڕیشۆڵه)، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی كۆمه‌ڵه شیعره‌كه له كۆگای ده‌زگای ئاراس بێته ده‌ره‌وه و بخرێته بازاڕه‌وه.دانه‌یه‌ك له‌و كتێبه له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ده‌زگاكه‌وه ده‌دزرێت و ده‌درێت به مامۆستا (مه‌لا مسعود كانی كورده‌یی) كه ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی (محه‌مه‌د فه‌وزی) یه له هه‌ولێر، ناوبراویش له خوتبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی 7 -1 -2011 دا كتێبه‌كه به ده‌سته‌وه ئه‌گرێت و له به‌رده‌م سه‌دان نوێژكه‌ردا هێرش ده‌كاته سه‌ر شاعیری گه‌وره‌و داهێنه‌ر و به‌توانا (قوبادی جه‌لیزاده) و تۆمه‌تباری ئه‌كات به‌وه‌ی گوایه سووكایه‌تی به خو‌دا كردبێت و هه‌رله‌وێشدا ئیشاره‌ت به قه‌سیده‌ی (خو‌دا ده‌یه‌وی پشوو بدات) ده‌كات و نوێژكه‌ران هان ئه‌دات به په‌لاماردانی شاعیر‌و و خۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆری لی ئه‌كات و زۆر ناشرینانه دوعای ئه‌وه‌ی لی ئه‌كات و هاوار ئه‌كات كه خو‌دا تووشی نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ی بكات، هه‌ر بۆ هه‌مان شه‌و له كه‌ناڵی میدیالاند كه كه‌ناڵێكی ناوخۆی هه‌ولێره له‌وی وتاره‌كه بڵاوبوه‌وه‌و، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ده‌زگای ئاراس داوای یاسایی له‌سه‌ر (مه‌لا مسعود) تۆمار ده‌كه‌ن به تۆمه‌تی دزینی كتێبه‌كه.
له 13-1-2011 دا لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی كوردستان كه مه‌لا به‌شیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كات به هاوپشتی و هاوسۆزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی بڕیار ده‌دات به ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی دیوانه شیعرییه‌كه و هه‌رچه‌نده مه‌لا به‌شیر كه‌وته به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ری ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئه‌وقاف به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به تاكه‌كه‌سی بڕیاری ده‌ركردوه به‌بی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی تری لیژنه‌كه‌ی لی ئاگادار بكاته‌وه.
له ڕێكه‌وتی 15-1- 2011 له‌سه‌ر بڕیاری مه‌لا به‌شیر هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ته‌واوی كتێبخانه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر و ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی ژماره‌كانی كۆمه‌ڵه شیعره‌كه‌دا گرتووه.ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كشانه‌وه‌ی كتێب و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ده‌بێت به بڕیاری دادگابێت نه‌ك په‌رله‌مان و له لایه‌ن ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردنه‌وه بڕیاره‌كه‌ی دادگا جێبه‌جی بكرێت، هه‌ر بۆیه ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف به تاك ڕه‌وی ده‌ریكردوه سه‌رپێچی كردنێكی حاشا هه‌ڵنه‌گری یاسایه، چونكه یاسا ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی ده‌ستنیشان كردووه، كه بریتیه له یاسادانان و چاودێری كاروباری حكومه‌ت.
شاعیری گه‌وره‌و داهێنه‌ری كورد (قوبادی جه‌لیزاده) له لاپه‌ره ِتایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له (فیس بوك) بڵاوی كردۆته‌وه و داوا ده‌كات كه هه‌رچی زووه شعره‌كانی له زیندانه تاریكه‌كانی جه‌هاله‌ت ئازاد بكرێت و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م كشانه‌وه‌ی كتێبه له‌خۆیه‌وه ڕوی نه‌داوه به‌ڵكو ئه‌جنده‌یه‌كی له پشته‌وه‌یه و پێی وایه كه به‌ر له شاعیره‌كه ده‌زگای ئاراس مه‌به‌سته‌كه‌یانه بۆیه شاعیری گه‌وره‌و داهێنه‌ری كورد (قوبادی جه‌لیزاده) داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم و حوكمه‌تی هه‌رێم ده‌كات كه سنورێك بۆ مه‌لاكان دابنێن كه ناڕه‌وایانه ده‌ست ئه‌خه‌نه كایه‌ی ڕۆشنبیری و داهێنانه‌وه.
بێده‌نگ بون له ڕه‌فتاری مه‌لا مه‌سعود و ئه‌م بڕیاره ناڕه‌وایه‌ی په‌رله‌مان ئێمه‌ی گه‌نج و خاوه‌ن بیری جیاواز‌و داهێنان ئه‌خاته ترس و گومانه‌وه و ده‌ستمان كه‌له‌پچه ئه‌كات زمانمان ئه‌به‌ستی تا نه‌توانین به ئازادی ڕاكانمان ده‌ربڕین و داهێنان بكه‌ین و ته‌نانه‌ت بژین، چونكه ئه‌م كرده‌وه ناڕه‌وایه به‌رانبه‌ر شاعیرێكی وا گه‌وره‌و داهێنه‌ر بكری و لێی بێده‌نگ بین ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه با ئێمه خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ ڕۆژی تاریك و خراپتر‌و خۆمان ئاماده بكه‌ین مه‌لاكان بمان به‌نه‌وه سه‌ده‌ی به‌رد.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش شیعره‌كه‌ی قوبادی جه‌لیزاده‌یه
خو‌دا ده‌یه‌وێ پشوو بدات
قوبادی جه‌لیزاده
خو‌دا له‌سه‌ر که‌پرێک پا ڵکه‌وتوه، له ڕه‌شه‌ڕه‌یحانه
به ته‌نیشت خۆیه‌وه، شمشێره‌که‌ی دریژ کردوه
خو‌دا ماندوو بووه
خو‌دا له هه موومان تووڕه‌یه
خو‌دا پێغه‌مبه‌ره‌کانی ئیزن دا
خو‌دا به فریشته‌کانی گوت
:
بڕۆن...بڕۆن شوو بکه‌ن
خو‌دا باوێشک ده‌دات
خو‌دا حه‌ز ده‌کات بخه‌وێت
خو‌دا له هه‌موومان بێزاره
خو‌دا فریای په‌ڕاندنی ئه‌و هه‌موو ده‌سته ناکه‌وێت
:
ده‌ستێک به بینه‌قاقای عیشقه‌وه
ده‌ستێک منداڵ، فڕێ ده‌داته هه‌تیوخانه‌وه
ده‌ستێک به قژ، په‌پووله راده‌کێشێت، بۆ اغتێاب
ده‌ستێک گه‌له گورگ، به‌رده‌داته مێگه‌لی مه‌مک
ده‌ستێک، حه‌رف حه‌رف.سه‌ری کتێب ده‌نێ له قوڕ
ده‌ستێک، چاوی نه‌خۆشخانه به کوێریی ده‌ڕێژێت
ده‌ستێک، ماچ ده‌داته به‌ر قرمژنی فیشه‌ک
ده‌ستێک زلله ده‌دات له سه‌مای گوڵه گه‌نم
ده‌ستێک شاباڵی هه‌نگوین ده‌شکێنێ
خو‌دا هه‌ناسه سواره
خو‌دا ره‌نگی په‌ڕیوه
خو‌دا ده‌سته‌کانی ده‌له‌رزن
خو‌دا بێ تاقه‌ت بووه
خو‌دا له نێوان، مزگه‌وت و کڵێسه‌دا، په‌یکه‌رێکه له شه‌خته
خو‌دا له هه‌مبه‌ر گوڵێکی هه‌ڵوه‌ریوه‌وه، ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ
خو‌دا نا‌توانیت، نه‌خشه‌ی په‌پووله‌یه‌ک، بکێشێت
خو‌دا مۆمێکی پێ داناگیرسێت
خو‌دا ئاگرێکی پێ ناکوژێته‌وه که به‌ر ده‌بێته به‌ژنی مێرووله‌یه‌ک
خو‌دا شه‌یتانی پێ ده‌رناکرێ له به‌هه‌شت
خو‌دا مه‌مکێکی بڕاوی بۆ ناچێته‌وه سه‌ر سینگی سمۆره‌یه‌ک
خو‌دا بۆی ناکرێ قیژه‌ی منداڵێک، له‌بن داروو په‌ردوی هاییتی
بێنێته ده‌رێ
تسۆنامی ئه‌وه‌نده پرچی خودای ئالۆسکاندوه
تازه بۆی شانه ناکرێته‌وه
خو‌دا ژه‌هری سه‌ر باڵی کۆتریکی هه‌ڵه‌بجه‌ی، بۆ نابێ به گه‌زۆ
خو‌دا بۆی ناکرێ، چاوێکی شووشه> ببه‌خشێته
کوێره کانییه‌ک
قۆلی شکاوی دارسێویکی بۆ ناگیرێ له گه‌چ
خو‌دا دانێکی کلۆری رووبارێکی پیری بۆ پڕ ناکرێته‌وه
خو‌دا له هه‌موومان بێزاره
خو‌دا پێغه‌مبه‌ره‌کانی ئیزن دا
خو‌دا با فریشته‌کانی گوت، بڕۆن شو بکه‌ن
خو‌دا ماندوو بوه
خو‌دا ده‌یه‌وێ پشوو بدات
خو‌دا پاڵکه‌وتوه
خو‌دا باوێشک ده‌دات
خو‌دا
پخ
پخ
پخ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
