- به مه‌به‌ستی پاك راگرتنی ژینگه و به‌تایبه‌تی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان پێویستی زیاتر به هاوكاری هاوڵاتیان هه‌یه.
وه‌ك ده‌ڵێن هه‌ولێر له دوای راپه‌ڕینه‌وه بووه‌ته ئه‌و شاره مۆدێرنه‌ی كه له ناوچه‌كه وێنه‌ی نییه، چونكه شارێك كه كۆنترین و شارستانی ترین شاری سه‌ر گۆی زه‌وی بێت هه‌ڵبه‌ت رۆژێ دێت خه‌مخۆره‌كانی مێژووی رابردوو و ئێستا و داهتووی ئه‌و شاره هه‌نگاو بنێن بۆ مۆدێرنتر كردنه‌وه و شارستانتر كردنه‌وه و نۆژه‌نتر كردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره دێرینه، هه‌ولێر ته‌نها ناوه‌نده‌كه‌ی جێی بایه‌خی كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بووه، به‌ڵكو ده‌ورووبه‌ره‌كه‌یشی له رێگه‌ی خه‌مخۆران و ئه‌ندازیاران و خاوه‌ن پڕۆژه و پلان و پڕۆگرامه‌كان مایه‌ی گرنگی پێدان بووه و به‌هۆی ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی توانراوه سیمای شارستانی ئه‌م شاره دێرینه بپارێزرێ و جوانتر و رازاوه‌تر بكرێت، چونكه هه‌رچه‌نده‌ی ئه‌م شاره به مێژووی ته‌مه‌نیدا رۆ ده‌چێت ئه‌وه‌نده‌ش مه‌زنتر ده‌بێت و شان و باڵه‌كانی ده‌بن به پڕۆژه و باڵه‌خانه و گوندی مۆدێرن و گه‌ڕه‌كی تازه و شه‌قامی ئه‌ندازه‌یی رێك و پێك، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌و ره‌وشه ئاگاداربین به پێویستمان زانی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیه‌كانی هه‌ولێر بدوێنین و له دوایین پێشكه‌وتن و پێشهاته‌كانی ئه‌ندازه‌گه‌ری ئه‌و شاره ئاگاداربین ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌مان ئه‌نجامدا و به‌ڕێز ئه‌ندازیار (ئیسماعیل محمدئه‌مین ئیسماعیل) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیار و به‌دواداچوونه‌كانمانی دایه‌وه:
دیمانه و فۆتۆ: سه‌روه‌ت محه‌مه‌د ره‌حمان/به‌رێوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاری (ئێوه)
سه‌ره‌تا به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی ئێوه كه‌ی دامه‌زراوه‌و سنووره‌كه‌تان كوی ده‌گرێته‌وه..؟
-- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو دامه‌زراوه و ماوه‌یه‌ك پێش راپه‌ڕیت كرابوو به به‌شێك له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، به‌ڵام له دوایی راپه‌ڕین له ساڵی 1991 جارێكی تر جیا كرایه‌وه‌و تاوه‌كو ئێسا به‌رده‌وامه له خزمه‌ت، هه‌روه‌ها سنوری كاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان (56) شاره‌وانی له ته‌واوی پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه له حاجی ئۆمه‌ران و سیده‌كان تا ده‌گاته مه‌خمور و قه‌راج.
ماوه‌ی پێنج ساڵه زیاتره له سه‌رجه‌م شاره‌وانیه‌كانی سه‌ربه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌تان كارێكاری پاكه‌ره‌وه و شوفێر به كاتی كار ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی هه‌میشه‌ین، ئایا بیرتانه له‌وه نه‌كردۆته‌وه بیانكه‌ن به هه‌میشه‌یی..؟
-- دیاره بۆ كاری خزمه‌تگوزاری پشت به‌ستن به كرێكاری كاتی زۆر باشتره له كرێكاری هه‌میشه‌یی، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه پێنج ساڵ یاخود زیاتر خزمه‌تیان هه‌یه، ئێستا هه‌وڵی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌درێت كه بكرێن به هه‌میشه‌یی.
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر زیاتر له 13% سه‌وزاییه ئایا بیرتان له‌وه نه‌كردۆته‌وه پشدێنه‌یه‌كی سه‌وزای له چوار ده‌وری هه‌ولێر دروست بكه‌ن..؟ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م بۆ خۆرباران هه‌م بۆ هاوسه‌نگ كردنی راده‌ی شی و هه‌م بۆ جوانی شار..؟
-- به‌پێی به‌رنامه‌ی ماسته‌رپلان رێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر له 30% كه‌متر نابێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی نزیكه‌و باشه به‌پێی ستانداره‌كانی جیهانی بۆ سه‌وزایی و ژینگه.
هه‌میشه رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار پڕییه‌تی له زبڵ و خاشاكو پاش ماوه‌ی گه‌نیو هیچ سزایه‌كی گرانتان دانه‌ناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بونه‌ته هۆكاری ئه‌م دیارده ناشارستانییه‌ته..؟
-- به مه‌به‌ستی پاك راگرتنی ژینگه و به‌تایبه‌تی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان پێویستی زیاتر به هاوكاری هاوڵاتیان هه‌یه، زیاتر له سزادانیان، به‌ڵام بۆ حاڵه‌تی پێویست ده‌بی یاسایه‌ك هه‌بی كه ئه‌و سزایه‌و چۆنیه‌تی جی به‌جی كردن دیار بكات، ئه‌ویش ده‌بی له په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر بدری.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئۆتۆمبێله‌كانی شاره‌وانیه‌كانی ده‌وروبه‌ر بۆ كاری تایبه‌تی و مه‌ده‌نی به‌كاردێت تۆ چی ده‌ڵێی..؟
-- به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی میری به‌تایبه‌تی شاره‌وانی له هه‌موو كات ده‌بی بۆ خزمه‌ت كردن و به تایبه‌تی كه شاره‌وانییه‌كان راسته‌وخۆ و رۆژانه سه‌رقاڵی جی به‌جی كردنی كار و ئه‌ركه‌كانیانن و كاتی دیاری كرا‌و نییه، بۆ كاری شاره‌وانی، بۆیه به‌كارهێنانی بۆ كاری تایبه‌ت به دوور ده‌زانین.
ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه رۆژانه رووبه‌رووتان ده‌بێته‌وه چین..؟
-- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌وانی شوێنی به‌رژه‌وه‌ندی و زه‌وی و پرۆژه‌یه، خه‌ڵكانێكی زۆر رۆژانه روومان تی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له شوێنێك كار و ئه‌ركه‌كان زۆر بێت، ئه‌وا بێگومان كێشه و گیر‌و گرفتیش ده‌بێت، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا كه رێژه‌یه‌كی كه‌مه.
ئێوه وه‌كو شاره‌وانی مه‌مه‌ڵه‌تان چۆنه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران به‌گشتی..؟
-- مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران هه‌ر وه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌كی تر به‌رێزگرتن ده‌بی و مامه‌ڵه‌كانیان به‌پێی رێنماییه‌كان جی به‌جی ده‌كرێت و ئێمه پێمان وایه ده‌بی پارێزه‌ران زیاتر یاسایی بن.
هیچ له كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ده‌زانی..؟مه‌به‌ستم له‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه تێكه‌ڵ به جیهانی گشتی بیت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌زموون له شاره‌وانییه‌كانی دونیا..؟
-- من به‌ش به حاڵی خۆم كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت زۆر به فراوانی به‌كارده‌هێنم، و بۆ به‌رێوه‌به‌رابه‌تیه‌كه‌شمان به شێوه‌یه‌كی فراوان تۆڕی ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر بۆ ئیش و كاری رۆژانه دانراون و په‌یوه‌ندی كردن به جیهانی ده‌ره‌وه یه‌كێكه له گرنگیه‌كان.
ده‌رباره‌ی مخمور و قه‌راج و دیبه‌گه و گوێڕ كه ئه‌مانه ناوچه‌یه‌كی دابڕاون، ئایا ساڵانه هیچ بودجه‌یه‌ك ده‌ترخان ده‌كه‌ن وه‌كو شاره‌وانییه‌كانی تر..؟
-- سه‌باره‌ت به ناوچه دابڕاوه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر كه قه‌زای مه‌خمور ده‌گرێته‌وه به ته‌واوی، ئه‌وا كاری هه‌ر چوار شاره‌وانی (مه‌خمور و گوێر و دیبه‌گه و قه‌راج) له‌لایه‌ن ئێمه‌وه راده‌په‌رێندرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگامان نه‌داوه ئیداره‌ی موسڵ گرنگی هه‌بی له‌و شوێنه و ته‌نها بۆ پرۆژه نه‌بی كه بودجه‌یان له‌سه‌ر موسل بۆ هه‌ژمار كراوه ئه‌ویش به رێكی ئه‌نجامی ناده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر پرۆژه ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، كه ته‌نها بۆ مه‌خمور نزیكه‌ی دوو ملیار دینار خه‌رج كراوه، له بواری شاره‌وانی.
وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی هه‌ولێر په‌یوه‌ندیتان چۆنه له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر بۆ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كار‌و پرۆژه‌كان..؟
-- په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگا زۆر باشه‌و له‌لایه‌ن ئێمه‌وه هیچ جیاوازییه‌ك نه‌بووه و هه‌ست پی نه‌كراوه له نێوان وه‌زاره‌ت و پارێزگا، به‌ڵكو به یه‌ك ئاست به مه‌به‌ست خزمه‌تگوزاری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵمان كردووه.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانی سنوری پارێزی هه‌ولێر زه‌وی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌ژار و كری چی دابه‌ش كرا، ئه‌مه‌ش كارێكی باش بوو بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبون، ئایه له ساڵی نوی ئه‌م زه‌ویه‌نه به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان تاپۆ ده‌كرێت..؟
-- له‌سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه و كۆمه‌ڵگاكان كه زه‌وی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی بی شوێن و بی خانوو دابه‌ش كرا، كه به كرێچی ناسراوه كاری دابه‌شكردن ته‌واو بووه و زه‌ویه‌كان له ئفراز كراون له زۆربه‌ی شوێنه‌كان و كێشه‌یان نه‌ماوه و بۆ تاپۆ كردن له هه‌ندی شوێن ته‌واو بووه و ئه‌وانی تریش له ژێر ئه‌نجامدان دان و له ماوه‌یه‌كی كه‌م گشت شوێنه‌كان ته‌واو ده‌بن.
ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌وی له ناوچه‌ی پیشه‌سازی له هه‌ر شاره‌وانیه‌ك كه سه‌ربه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی ئێوه وه‌ربگرێت بۆ مه‌به‌ستی دروسكردنی كارگه‌یه‌ك، ئایا سوودمه‌ند ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌توانی جارێكی تر زه‌وی له شاره‌وانیه‌كی تر وه‌بگرێت به هه‌مان مه‌به‌ستی سه‌ره‌وه..؟
-- په‌یوه‌ندی نییه له سوودمه‌ندبوون له زه‌وی نیشته‌جی و زه‌وی پیشه‌سازی بۆ هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سی بۆ پرۆژه‌یه‌كی دیاریكراو زه‌وی وه‌رگرێت ئه‌وا نابی جارێكی تر بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه، زه‌وی پی بدرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌ڵام هاوڵاتی هه‌یه توانای دارایی باشه و زیاتر له پرۆژه‌یه‌كی جیاواز جی به‌جی ده‌كات ئه‌وه كێشه‌ی نییه.
ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه كه گوایه ئه‌وانه‌ی ماددی 140 ده‌یانگرێته‌وه كه هه‌ر یه‌كه‌وه پارچه زه‌وییه‌كیان پی بدرێت ئایا هیچ ئاماده‌كاریه‌ك كرایه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته..؟
-- ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ناوچه‌ی جی ناكۆكه‌كان كه مادده‌ی 140 ده‌ینگرێته‌وه به‌پێی بڕیاره‌كه ده‌بی هه‌ریه‌ك پارچه‌یه‌ك زه‌وی پی بدرێت، به‌ڵام تائێستا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاوی جی به‌جی كردن نه‌نراوه، به‌ڵو ئاماده‌كاری كراوه و بۆ جی به‌جی كردن و پێویستی به بڕیار هه‌یه.
دوا وته‌ت..؟
-- هیوادارم كه بتوانن به باشترین شێوه خزمه‌تی هاوڵاتیان بكه‌ن و داوایان لی ده‌كه‌ین كه هاوكاریمان بكه‌ن تا خزمه‌تیان بكه‌ین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
