
فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" له ده‌رهێنانی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" به هاوكاری كۆمپانیای "میتۆس فیلم" له سینه‌ماكانی شاره گه‌وره‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "نارین فیلم" له هه‌ولێر، فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" (كیك ئاف) KICK OFF له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" كه تا ئێستا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كانی جیهان به‌ده‌ستهێناوه له رۆژی 10ی فێبرییه‌ی 2010 به هاوكاری كۆمپانیای "میتۆس فیلم" سانسه نمایشه‌كانی له سینه‌ماكانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌م فیلمه كه له به‌شی WCF له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا خه‌ڵاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌گرت كه بڕی 8 هه‌زار یۆرۆ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شی "سه‌رمایه‌ی سینه‌مای جیهان" World Cinema Fund له سینه‌ماكانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌م فیلمه ته‌رخانكراوه، كه بڕیاروایه له دوو رۆژی داهاتوو له 12 سینه‌مای شاره گه‌وره‌كانی ئه‌م وڵاته، بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك نمایش بكرێت.
فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆنه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سینه‌مای سلێمانی، نارین فیلم، ته‌له‌فیزیۆنی كوردستان تی ڤی و كۆڕك تێلیكۆم له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ته‌له‌فیزیۆنی "ن.اچ.كی" NHK و "نی‌پ" NEP له وڵاتی ژاپۆن هاوكاری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه‌یان كردووه.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.berlinale.de/en/das_festival/world_cinema_fund/wcf_news/WCF_News.html
http://www.facebook.com/pages/KICK-OFF-Kirkuk/135732753153365
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "نارین فیلم".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
