
كچه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ، كریستاڵ رایگه‌یاند، یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانی به ناوی "شارێكی چۆڵ" له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له‌لایه‌ن كۆمپانیای "كوردمیلۆدی ئارت پرۆده‌كشن" له كوردستان و ئه‌وروپا بڵاوده‌كرێته‌وه.
كریستاڵ، یه‌كێك له‌و كچه تازانه‌یه كه به هاوكاری هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ستی به كاری گۆرانی وتن كردووه، له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی ئاماده‌یه كه له 10 تراك پێكهاتووه و سه‌رجه‌م میلۆدییه‌كان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاماده كراوه، تێكسته‌كانیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له "حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، ره‌نج سه‌نگاوی، ئه‌دیب چه‌لكی، هه‌ڵكه‌وت زاهیر، قادر ئه‌سعه‌د، حه‌مه سه‌عید ئیبراهیم، زه‌یتۆ كانه‌بی نووسراون، ئه‌و ئه‌لبوومه كه له‌مانگی داهاتوو له كوردستان و ئه‌وروپا بڵاوده‌كرێته‌وه، كریستاڵ هه‌ر له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌لبوومه‌كه گوتی "سایلی گۆرانییه‌كانم جۆراوجۆرن و گۆرانییه‌كم به‌شێوه‌زاری كرمانجی تۆماركردووه، له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكی".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
