
فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "ئیبراهیم سه‌عیدی" به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، له به‌شی "كه‌شف" Discavery له سی و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرێنتۆ" TORONTO له وڵاتی كه‌نه‌دا نمایشكرا. ئه‌م به‌شه له فیستیڤاڵی "تۆرێنتۆ" به‌و فیلمانه ته‌رخانكراوه كه خوڵقاندنێكی تازه‌یان تێدابێت.
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له تاران، فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" كه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، سه‌ره‌تا كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 9ی سێپته‌مبه‌ر له هۆڵی "سكاتیبانك تیئاتری 11" له نمایشێكی تایبه‌تدا بۆ په‌یامنێران و رۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هه‌روه‌ها كڕیاران و بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی فیلمی ئاماده‌بوو له فیستیڤاڵی "تۆرێنتۆ" نمایشكرا و له درێژه‌دا كاتژمێر 30/2ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 10ی سێپته‌مبه‌ر له هۆڵی "ئه‌ی ئێم سی 3" AMC 3 و رۆژی دووشه‌ممه 13ی سێپته‌مبه‌ر كاتژمێر 45/2ی دوانیوه‌ڕۆ له هۆڵی "ئه‌ی ئێم سی 5" AMC 5 به شێوه‌ی گشتی بۆ خه‌ڵكی ئاسایی نمایشكرا و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێكرا.
ئه‌م فیلمه بڕیاروایه به ئاماده‌بوونی سینه‌ماكاری مه‌هابادی "ئیبراهیم سه‌عیدی" رۆژی هه‌ینی 17ی سێپته‌مبه‌ر كاتژمێر 45/5ی دوانیوه‌ڕۆ له هۆڵی "ئه‌ی ئێم سی 3" له فیستیڤاڵی فیلمی "تۆرێنتۆ" به شێوه‌ی گشتی بۆ خه‌ڵكی نمایش بكرێت.
له به‌شی "كه‌شف"دا 35مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرێنتۆ" 27 فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی عێراق، سوید، ئیرله‌ندا، ئه‌مه‌ریكا، یۆنان، ئوستوڕاڵیا، ئیتالیا، ئه‌رژه‌نتین، هێندوستان، ئیسپانیا، كووبا، كه‌نه‌دا، مه‌كزیك، فه‌ڕه‌نسا، ئۆرۆگۆئه، چین، ئه‌فریقیای باشوور، نۆروێژ، توركیا، به‌لژیكا و چه‌ندین وڵاتی دیكه نمایش ده‌كرێن.
35مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرێنتۆ" رۆژی 9ی سێپته‌مبه‌ری 2010 له
شاری تۆرێنتۆ له وڵاتی كه‌نه‌دا ده‌ستی پێكردووه و تاكوو رۆژی 19ی سێپته‌مبه‌ر به نمایشی
كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌روه‌ی پێشبڕكێی درێژه‌ی ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
