
من له‌دایکبووی رۆژی یه‌که‌می مانگی ره‌زبه‌رم. له ره‌گ و ریشه‌وه له سه‌ری باوکییه‌وه کوردم. له راستیدا له‌دایکبووی کوردستانم، به‌ڵام ناسنامه‌که‌ی له تاران وه‌رگیراوه. له راستیدا یه‌کێک له شانازییه‌کانم ئه‌وه‌یه که خۆم به کورد ده‌زانم و شوێنی له‌دایکبوونم یه‌کێک له شاره‌کانی سه‌ر به کوردستانه. خوێنده‌واری ئاکادیمیکم نییه، خوێنده‌واری من حیسابدارییه. ئاشقی هونه‌رم. زۆر حه‌زیش له موزیک ده‌که‌م، ده‌توانم بڵێم جه جۆرێک موزیسیه‌نم، به شێوه‌یه‌کی شاره‌زایانه گیتار لێ ده‌ده‌م. خه‌ڵکیش فێری گیتار لێدان ده‌که‌م، به‌ڵام له دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕێم که کۆڕێک پێک بێنم.
