فیلمی دیكۆمێنتیی "ئێره ئافریقایه" له وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار "بێهروز ئه‌سراری" و له ئاماده‌كردنی "كه‌ریم به‌ختیاری" ئاماده‌ی نمایشه.
به پێی راپۆرتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی دیكۆمێنتیی "ئێره ئافریقایه"، پرۆژه‌ی زنجیره فیلمی دیكۆمێنتیی ته‌له‌فیزیۆنیی "ئێره ئافریقایه" له وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی "بێهروز ئه‌سراری" و له ئاماده‌كردن، نووسین و خوێندنه‌وه‌ی "كه‌ریم به‌ختیاری" كه له 10 ئاڵقه‌ی 40 خوله‌كی پێكهاتووه و له ماوه‌ی 18 رۆژ له وڵاتی ئۆگه‌ندا وێنه‌ی گیراوه، له دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی دۆبلاژكردنی، قۆناغه‌كانی ده‌نگدانان و موزیك و مۆنتاژ كۆتایی پێ هات و ئاماده‌ی نمایش كرا.
ئه‌م زنجیره فیلمه دیكۆمێنتییه له‌سه‌ر داوای كه‌ناڵی ئاسمانیی Kurdistan tv و به نریشێنی كوردی ئاماده و دابه‌ش كراوه و به ماندووبوونێكی زۆری گروپی ئاماده‌كار هاتۆته به‌رهه‌م، كه به‌م زووانه له كه‌ناڵی ئاسمانیی Kurdistan tv نمایش ده‌كرێت.
ستافی ئاماده‌كاری زنجیره فیلمی دیكۆمێنتیی "ئێره ئافریقایه" له ماوه‌ی ئه‌و 18 رۆژه‌دا كه له وڵاتی ئۆگه‌ندا بوونه، زۆربه‌ی شوێنه گرینگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه و وێنه‌یان لێ‌گرتوون كه بریتین له: قوتابخانه، زانكۆ، نه‌خۆشخانه، په‌رله‌مان، مۆزه‌خانه، پاركی نیشتمانی، بازاڕه ره‌سه‌نه‌كان، گه‌وره‌ترین ئامێری ئۆرگی ئافریقا، شوێنه‌واری سه‌ره‌كیی هێڵی ئوستوا، دارستانه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان، رووباری نیل و سه‌رچاوه‌كه‌ی، میوه سروشتییه‌كانی ئۆگه‌ندا، جه‌نگه‌ڵستانه‌كان و سروشتی ده‌ست لێنه‌دراو، ژینگه‌ی وه‌حش، ئاژه‌ڵ، باڵنده، خشۆك و بوونه‌وه‌ره سروشتییه‌كان و چه‌ندین شوێنی دیكه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له وڵاتی ئۆگه‌ندا بۆ ستافه‌كه سرنجڕاكێش بوون و بایه‌خ و گرینگ‌یان پێداو له‌و فیلمه‌دا تیشكیان خستۆته سه‌ر، بریتین له: پێداچوونه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی داب و نه‌ریت و رێوڕه‌سمه‌كان، شیكردنه‌وه‌ی شێوازی ژیان و خواردن و خۆراك و جل و به‌رگ، لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆریی ره‌نگه‌كان، لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی رۆحی و ده‌روونی و زمانی و هه‌روه‌ها جۆری داهات و چۆنییه‌تی هه‌وڵدان و كاری رۆژانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه.
هه‌روه‌ها ستافی ئه‌و فیلمه له میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری گه‌شت و گوزار، وه‌كیل وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئۆگه‌ندا و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئه‌م وڵاته دیدار و وتووێژی تایبه‌تیان ئه‌نجامدا.
وڵاتی ئۆگه‌ندا له ناوه‌ندی كیشوه‌ری ئافریقا هه‌ڵكه‌وتووه و به جۆرێك مرواری ئافریقا
و ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ئافریقایه. جه‌ماوه‌ری ئۆگه‌ندا 32 میلیۆن كه‌سه و ئه‌م وڵاته ئێستا
یه‌كێكه له 10 ئه‌ندامی ناهه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئۆگه‌ندا وڵاتی فره ئایین و ئازاد، وڵاتێكی سه‌رسه‌وز و پڕئاو، وڵاتی سه‌رچاوه‌ی رووباری نیل، وڵاتی هه‌میشه به‌هار، وڵاتی خاوه‌ن سروشتی بێ وێنه و دڵڕفێن، وڵاتی ره‌نگ و جوانی، وڵاتی قاوه و لۆكه، وڵاتی گه‌لانی جۆراوجۆر و خه‌ڵكانی میهره‌بان و بێ غه‌ل و غه‌ش و به گشتی له یه‌ك ڕسته‌دا پارچه‌یه‌ك له به‌هه‌شتی خودا له‌وێ به‌ربۆته‌وه.
ستافی ئاماده‌كاری زنجیره فیلمی دیكۆمێنتیی "ئێره ئافریقایه" له یه‌كه‌مین سه‌فه‌ری سازكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌دا سه‌ردانی وڵاتی ئۆگه‌ندای كرد و بڕیار وایه له درێژه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا سه‌ردانی وڵاتی ئافریقای باشوور بكه‌ن.
به بڕوای دكتۆر "محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د كیسوله" باڵیۆزی وڵاتی ئۆگه‌ندا له ئێران كه هاوكات به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئۆگه‌ندا له‌گه‌ڵ وڵاتانی عێراق و توركیا و ئه‌فغانستان و پاكستانه، پرۆژه‌ی زنجیره فیلمی دیكۆمێنتیی ته‌له‌فیزیۆنیی "ئێره ئافریقایه" ده‌بێته سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی دوولایه‌نه‌ی وڵاتانی عێراق و ئۆگه‌ندا و كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كانی هه‌ر دوو وڵات و به تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
هونه‌رمه‌ندانی ستافی ئاماده‌كاری زنجیره فیلمی دیكۆمێنتی "ئێره ئافریقایه" بریتین له:
سه‌رپه‌رشتی به‌رنامه و چاودێری به‌رهه‌م: كامیل فه‌خره‌دین.
به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنه‌ر: بێهروز ئه‌سراری.
ئاماده‌كردن، گێڕانه‌وه، نووسینی ده‌ق و خوێندنه‌وه: كه‌ریم به‌ختیاری.
راوێژكاری پرۆژه: دكتۆر ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان.
مۆنتاژ: بێهروز ئه‌سراری، خه‌بات فرووزه‌نده.
ده‌نگهه‌ڵگر، ده‌نگدانه‌ر و میكساژ: بێهروز ئه‌سراری.
وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر: كه‌ریم به‌ختیاری.
ته‌داره‌ك و هاتوچۆ: مه‌حموود، شۆفێری وه‌زاره‌تی گه‌شتیاریی ئۆگه‌ندا.
تۆماركردنی ده‌نگ: ستۆدیۆ هونه‌ر بۆكان.
دیزاینی تیتراژ: خه‌بات فرووزه‌نده.
دیزاینی وۆله: فه‌رهاد نه‌باتی.
وه‌رگێڕان له ئینگلیزییه‌وه: په‌یمان ئه‌حمه‌دیان، یووسف زوبه‌یری.
پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ق و وه‌رگێڕاوه‌كان: مه‌نووچێهر جیهانی.
دوبلاژ: له‌یلا به‌ختیاری، موحسین حوسێن پوور.
هه‌ڵبژاردنی موزیك: ئومید ئه‌سراری.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نووچێهر جیهانی، مه‌نسوور جیهانی.
سوپاسی تایبه‌ت بۆ: باڵیۆزخانه‌ی عێراقی فیدراڵ له ئێران ـ مامۆستا عه‌لی گه‌ڵاڵی، باڵیۆزخانه‌ی ئۆگه‌ندا له ئێران ـ دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د كیسوله، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له تاران ـ دكتۆر جگه‌رخوێن، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی گه‌شتیاریی وڵاتی ئۆگه‌ندا ـ تۆنی ئۆفونگی، كۆمپانیای گه‌شت و گوزاریی سیروان ـ بۆكان.
به‌رهه‌می كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی 2010
هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكار "بێهروز ئه‌سراری" و "كه‌ریم به‌ختیاری" وه‌كوو یه‌كه‌مین
ستافی هونه‌ری كوردیی به شێوه‌یه‌كی جیدی خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی زنجیره فیلمی دیكۆمێنتی ته‌له‌فیزیۆنین و تا ئێستا چه‌ندین فیلمی دیكۆمێنتییان ئاماده كردووه كه بریتین له: زنجیره فیلمی دیكۆمێنتیی "ئێره هیندوستانه" له 6 ئاڵقه‌ی 32 خوله‌كیدا، زنجیره فیلمی دیكۆمێنتیی "ئێره ئیسفه‌هانه" له 8 ئاڵقه‌ی 35 خوله‌كیدا. هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی شوێنه‌وار و گونده مێژووییه‌كانی كوردستان، له‌وانه: "قه‌ڵای گه‌ل" (پاڵنگان) له 3 ئاڵقه‌ی 40 خوله‌كیدا، "تاڤگه‌ی خه‌رپاپ"، قه‌ڵابه‌ردینه، بی بی كه‌ند، كیمیابارانی سه‌رده‌شت، هه‌ڵۆی مه‌یگۆڕێ و له چه‌ندین ئاسه‌وار و شوێنی دیكه فیلمی دیكۆمێنتییان هێناوه‌ته به‌رهه‌م.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی دیكۆمێنتیی "ئێره ئافریقایه".

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
