شاعیری لاو زیره‌ک عبدالرحمن ناسراوه به زیره‌ک نامۆ له‌دایکبووی 1991ــی شاری سلێمانییه بۆیه‌که‌مین جار بۆ میدیاده‌دوێت وده‌ڵێ" من ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک موماره‌سه‌ی شیعرم کردوه ئه‌وکات ده‌ستم داوه‌ته شیعر نوسین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێی وایه هه‌ندێک له‌گه‌نجان زۆر بێباکانه ده‌ست ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م بۆ هۆنراوه‌نووسین، زیره‌ک نامۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوێندکاره، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی کوردیش وێبه که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، هه‌روه‌ها ستافی چرا تیڤیه که‌بنکه‌که‌ی له‌هۆڵه‌ندایه له‌شاری (ده‌ن هاخ) پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی چرامیوزیکه، ئاماده‌کارو پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی چراکانه له‌ڕادیۆی ده‌نگی کوردستان، وه‌کو یه‌که‌مین لاو له‌کوردسستان وعێراق توانی وانه‌ی ئایتی بڵێته‌وه، چه‌ند ساڵێکه وه‌کو هۆنراوه‌نووسێکی لاو ده‌رکه‌وتوه کۆڕی شیعری به‌ستووه، کوڕێکی تاقانه‌یه‌و خوشک و برای نییه، له‌م به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه بۆ گۆڤاری زنار ده‌دوێت:
دیمانه: ئاکۆ عمر و ژوان هیوا
زنار: چۆن تۆ و شیعر ده‌ست له‌ملانێی یه‌کتر بوون؟
شیعر جوانترین سه‌مای سه‌مفۆنیای ژیانه، من وشیعر به‌یه‌که‌وه بووینه هاوڕێ، شیعر به‌هه‌موو که‌س ده‌وێرێت به‌ڵام هه‌موو که‌س به‌شیعر ناوێرێت، ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی من بۆ شیعر هه‌مبووه وای کرد تێکه‌ڵ بم به‌دونیای شیعر
زنار: زۆر جار شیعر خۆی ئاوێتە دەکات دەکرێ بزانین زیرەک شیعرەکانی بۆ کێ ئاوێتە دەکات؟
من هەمیشە شعرەکانم ئاوێتەن بە عەشق وخۆشەویستیەوە
زنار: تاچەند ئاشنیات بە ڕێبازە ئەدەبیەکان ؟
یەکەمین شت بۆشاعیر دەبێت ناسینی ڕێبازەکان بێت منیش زۆر بەباشی ئاشنام پێیان
زنار: تۆ وه‌ک شاعیرێکی لاو بواری ره‌خنه‌یی له شعری کوردی چۆن ده‌بینی له چ پانتاییه‌ک دایه؟
ڕه‌خنه گری زۆرباشمان هه‌یه، پێم باشه هه‌شبێت هه‌نگاوێکه بۆ ساڕێژکردنه‌وه‌ی ئفلیجی شیعر
زنار: مەرجە شاعیر ئەوەی دەری دەبڕێت ناخی خۆی پێوەدیار بێت؟
مەرج نییە بەڵام ئەوەی مەرجە ووشەکان لەڕوحەوە بێت، شیعر کەڕوحی تێدا نەبوو ئاوێتەنابێت بەهەستی مرۆڤەکان.
زنار: خوێندنه‌وه‌تا چه‌ند کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بنیاتی شیعر؟
هه‌یه‌تی به‌ڵام گرنگه بزانی چی ده‌خوێنیته‌وه، وه‌کێ ده‌خوێنیته‌وه ناکرێت هه‌رکه‌سێک هات وووشه‌ی به‌شاخی شیعردا هه‌ڵواسی بیخوێنیته‌وه.
زنار: له‌سه‌رچ ستایلێک هۆنراوه‌نه‌نووسیت؟
من سه‌ره‌تا به کلاسیک ده‌ستم پێ‌کرد دواتر هێدی هێدی په‌ره‌م پێدا ئێستاش به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ستایلی لیرک کارده‌که‌م چونکه هه‌ست ئه‌که‌م له‌کاتی خوێندنه‌وه‌یدا هه‌ستێکی جوان ئه‌دات به‌خوێنه‌ر
زنار: که‌سێتی شاعیر له‌سه‌ر چ بنه‌ماییه‌ک داده‌نرێت لای به‌رێزتان؟
شاعیر ڕاست گۆیه، هه‌ست ناسکه، عاشقه به‌هه‌مووشتێکی جوان، ڕێز بۆبچوکترین شت دائه‌نێ
زنار: ئه‌وکاتانه چ کاتێکن ئیلهامی شعرت بۆ دێت و ده‌ست به پینوست ده‌ده‌یت و شعر ئه‌نوسیت؟
ئەگەر کاتێک دابنێم من دەبمە شیعر نوس، بەڵام من شیعر نوس نیم پێم سەیرە کەسێک دێت ودەڵێت ئەوکاتە باشە بۆ نوسینی شیعر، شیعر کات وساتی بۆنیە هەرکات ویستی له‌ده‌رگای دڵ وهەستەکان دەدات
زنار: یەکەمین هۆنراوەت بۆ کێ بوو؟ لەخەمەوەسەری هەڵدا؟
بۆنیشتیمانەکەم نووسی لەخەمەوەسەری هەڵ نەدا لەسۆزو خۆشەویستی بۆ نیشتیمانەکەم سەری هەڵدا.
زنار: مه‌رجه ئه‌وه‌ی له‌خۆشه‌ویستی شکست بێنێت ببێته شاعیر؟
من بۆخۆم له‌خۆشه‌ویستی شکستم نه‌هێناوه‌خۆشه‌ویستیم نه‌کردوه، به‌ڵام له‌کاتی له‌یه‌ک جودابونه‌وه‌ی دوو خۆشه‌ویست بێگومان سه‌خته نه‌توانیت هه‌ستی خۆت ده‌رببڕیت
زنار: کێن ئه‌وانه‌ی هاوکاری تۆ ده‌که‌ن له‌بواری شیعر؟
من زیاتر ئامۆژگاری ئه‌کرێم نه‌وه‌ک هاوکاری له‌وانه مامۆستا به‌کر پشده‌ری ومحه‌مه‌د پاکژ ومحه‌مه‌د قه‌ره‌داخی و سوپاسێکی هاوکاری خۆشه‌ویستیم نزار ناشاد ئه‌که‌م
زنار: شاعیرە لاوەکان بەکامیان سەرسامیت؟
من پێم سەیرە هەندێک ناوی شاعیریان لەخۆیان ناوە، گەنج هەیە نازانێت ڕێبازە ئەدەبیەکان چییە هێندەی گەردێک جێگەی ئومێدی من نین، بۆسەرسامیشیم، بە هاوڕێ وهاوکارم نزار ناشاد سەرسامم
زنار: ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت هۆنراوه‌بنوسێت چۆن ده‌ست پێ‌بکات؟
ئه‌گه‌ر که‌سێک ڕوحی شیعری تێدا نه‌بێت، هه‌موو سه‌نته‌ره‌کانی دونیا‌و ناوه‌نده ڕۆشنبیریه‌کان نایکات به‌هۆنراوه‌نووس
زنار: گەنجانی ئەمڕۆ دەڵێن عەشقی کچێک دەمان کات بەشاعیر کێ تۆی کرد بەشاعیر؟
ئافرەت جوانترین بونەوەری سەر زەویە ئەگەر کەسێک عەشقی ئافرەتێک بیکات بە شاعیر بەلای منەوە ئاساییە، بەڵام من ئافرەت نەیکردووم بەهۆنراوەنووس دەکرێت بڵێم ئافرەت بیر‌و هۆشی منی دەوڵەمەند کردووه
زنار: هۆنراوە بۆ کوڕان دەنوسیت یان بۆ کچان؟
هۆنراوە بۆ مرۆڤ ئەنوسم لای من شتێک نیە بەناوی کوڕ‌و کچ کێ مرۆڤە هۆنراوەکانمی پێشکەش دەکەم
زنار: تائێستا هۆنراوەت بۆ گۆرانی نوسیوە؟
بێگومان بەڵی، شێوەی شیعری گۆرانی تایبەتمەندی هەیە دەبێت بەکەمترین دێر زۆرترین مانا بدات وسادەو ساکار بێت شیعری لیرک ده‌بێت کاری تێدا بکرێت بۆئه‌وه‌ی شتێکی جوان وناسک ده‌ربچێت.
زنار: ئەمڕۆ بەلێشاو شاعیر دروست دەبن لای تۆ بەرەو کوێ دەڕوات؟
ئەگەر هێندەی گەدرێک حەیاو ئابڕویان هەبێت ئاوا بەسەر شیعردا نایەنن هەرچی هەڵدەستێت ئەبێت بەشاعیر، من وەکو خۆم ئەگەر شیعرێک زۆر ناسک نەبێت نایخوێنمەوە بەو کەسانەش ئەڵیم بچن بە شتێکی ترەوە خۆیان خەریک بکه‌ن چێتره
زنار: بۆچی شیعرەکانی ئەمڕۆ هەمووی ڕووی لەئافرەتە؟
سروشتی جوانی ئافرەت وای کردوە، شتێک لەسەر ڕووی زەوی نیە لەئافرەت جوانتر، بەڵام نابێت خۆی ببەستێت بەئەڤین وخۆشەویستیەوە دەبێت بۆشتەکانی تریش شیعر بنوسێت.
زنار: تاچەند مەنفا بەکار دێنێت لە شیعرەکانتدا؟
مەنفا بەکار دێنم بەڵام ئایا تاچەند خەڵک لەمانای مەنفا تێدەگات، مەنفا لەهەندێک کاتتدا لای من پێویستە بەکاریشی دێنم.
زنار: هەندێک لەهۆنراوەکانت تا رادەیەک تێگەیشتن ئاسان نییە بۆ؟
کاریگەری شاعیران نالی، مەحوی، زۆرە لەسەر من هەرئەوەشە وایکردوە، بەڵام بەشێکی زۆر کەم لەهۆنراوەکانم وایە دەمەوێت لەکۆتایدا شتێکی فەلسەفی تێدابێت ئەوانەی تر هەمووی زۆر سادەیەو خەڵک بەباشی لێێ تێدەگات وبەئاسانی ئاوێنەی هەستی مرۆڤەکان دەبێت.
زنار: عەشق خۆشەویستی لای تۆ چی دەگەیەنێت؟
عەشق لای من لوتکەی ئینسانی بوونە کاتێک مرۆڤ پێی دەگات، خۆشەویستی ئەو زیندانەیە کە ئازادت دەکات
زنار: به‌رده‌وام ده‌ڵێی خۆشه‌ویستم نییه ده‌ترسی یان چی؟
نیمه، ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستم هه‌بێت به‌شانازیه‌وه ده‌یڵێم، یه‌که‌م شوێنیش میدیا ده‌بێت باسی بکه‌م چونکه من ناترسم له‌ئاشکراکردنی ناوی خۆشه‌ویسته‌که‌م، به‌یه‌که‌وه بۆ میدیا ده‌دوێێن به‌ڵێن ده‌ده‌م.
زنار: ئه‌م هه‌موو ووشه عه‌شقه‌ت ڕوو له‌کێیه؟
له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی هۆنراوه‌کانی من تێکه‌ڵ به‌هه‌ستیان بووه، به‌هه‌مووکه‌سێک له‌گه‌ڵ عه‌شق وخۆشه‌ویستی ئاشنا بێت.
زنار: ئه‌گه‌ر کچێکت خۆشبوێت چۆن پێی ده‌ڵێێ خۆشم ده‌وێێ؟ شاعیرانه پێێ ده‌ڵێێ؟
نه‌خێر شاعیرانه چییه؟ ده‌مه‌وێت خۆشه‌ویستی من جیاواز له‌گه‌نجانی تربێت، کاتێک که‌سێکم خۆشبوێت هه‌وڵده‌ده‌م جگه له‌وه‌ی به‌کچه‌که بڵێم به‌ماڵه‌وه‌یان بڵێم چونکه سروشتی من وایه ناتوانم مه‌سه‌له‌یه‌کی وا له‌ماڵه‌وه‌یان بشارمه‌وه، سه‌ره‌کی ترین مه‌رجم ئه‌وه‌یه نابێت ده‌ستم به‌ر ده‌ستی بکه‌وێت تا ڕۆژی هاوسه‌ری، هه‌روه‌ها زۆر نه‌یبینم چونکه ئه‌مه‌ده‌بێته کاڵبونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ دوای هاوسه‌ری، زیاتر من بڕوام به خۆشه‌ویستی دوای هاوسه‌ری زیاتره!
زنار: ڕاگەیاندنی بینراو بیستراو چۆن بەیەکەوە بەستۆتەوە؟
ستافی چرا تیڤیم، بەرنامەی ڤیدیۆم هەیە بەناوی چرا میوزیک سەدایەکی باشی داوەتەوە، لەڕادیۆش بەرنامەیەکم هەیە بەناوی چراکان گەنجی بەهرەمەند لەخۆ دەگرێت هەوڵم داوە هەقی خۆیان بدەمێ.
زنار: لەکاتی پێشکەشکردنی بەرنامەی چرا میوزیک هەست دەکرێت وەکو گەنج ڕەفتار ناکەیت بۆ؟
دەبێت ئەوە بزانم کە جگە لە توێژی گەنج توێژەکانی تریش سەیری ئەوبەرنامەیە دەکەن، هەروەها من زۆر خۆم ماندوو دەکەم تەنیا مەبەستمە لەبەرچاوی هیچ کەسێک بێزار نەبم،
زنار: وەکو یەکەمین لاو لەکوردستان وعێراقدا بەسەرکەوتوی وەکو مامۆستا وانەی ئایتیت وتۆتەوە شانازی نییە بۆ تۆ؟
دیارە ئەمەش هەوڵ وماندوبونی خۆمە، خۆشحاڵم وەکو یەکەمین گەنج کەتەمەنێکی کەمم هەبوو توانیم کۆرسی ئایتی بڵێمەوە بەمامۆستایان و گەنجان، شانازیەکی گەورەیە بۆمن لەکوردستان و عێراقدا یەکەمین کەس بووم تائێستاش هەر یەکەمم
زنار: ماوەیەک زۆر پشتگیریت لەهونەرمەند ئەژدەر وەهبی دەکرد؟چی لەنێوان ئێوەدا هەیە؟
له‌خۆشه‌ویستی بترازێت هیچی دیکه‌م بۆ هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش ئه‌ژده‌ر وه‌هبی نییه، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س پێیان وابوو من له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌ودام، کاک ئه‌ژده‌ر ده‌نگێکی خۆشه لای من خۆشم ده‌وێێت وه‌کو هه‌موو که‌سێک که‌مافی خۆیه‌تی هونه‌رمه‌ندێکی خۆشبوێت، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر له‌مه‌دوا شتێکی له‌وشێوه‌یه بوروژێنرێته‌وه له‌ڕێگه‌ی دادگاوه کۆتای پێ‌دێنم
زنار: لە چرا تیڤی پڕۆژەی نوێتان چیە؟
بێگومان چەند پڕۆژەیەکمان هەیە لەداهاتوو دەیان بینن
زنار: به‌رده‌وام به‌خه‌یاڵی کێوه ده‌ژیت؟
ئه‌وکه‌سه‌ی بۆ ساتێک خۆشم ویستوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی زیره‌کیان خۆش ئه‌وێت
زنار: مه‌سه‌له‌ی داده چییه؟
هه‌رکچێک بۆساتێک ببینم پێی ئه‌ڵێم داده یان خوشکم، بڕوا ناکه‌م هیچ که‌سێک هێنده‌ی من به‌پاکی له‌گه‌ڵ کچان بدوێ
زنار: هه‌ست به‌له‌خۆبای بوون ناکه‌یت؟
هه‌رگیز، من وه‌کو هه‌مووکات بچوکترین که‌سم له‌ئاست خۆشه‌ویستی خه‌ڵک، هه‌مووئه‌وانه‌م خۆشده‌وێت که‌منیان خۆش ده‌وێت، ئه‌وانه‌ی که‌ڕقیان لێمه من هه‌رخۆشم ده‌وێێن
زنار: که‌ی کتێبه‌که‌ت له‌چاپ ده‌ده‌یت؟
زۆر لایه‌ن ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ به‌سپۆنسه‌ربوونی بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی من، دیاره ئه‌مه‌ش جێگه‌ی شانازییه ده‌مه‌وێت شتێک بێت سه‌دا بداته‌وه، جارێ ئارام ده‌گرم هه‌تا کاتی مه‌به‌ست چونکه شیعر مێژووه ولێپرسینه‌وه‌ی له‌دوایه. ده‌بێت به‌جدی ئیشی بۆ بکه‌م بۆئه‌وه‌ی تووشی لێپرسینه‌وه نه‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی کوردی.
زنار: دواپه‌یام؟
خۆشه‌ویستی تایبه‌ت بۆ ئێوه‌ی زێده ئازیز، سه‌رکه‌وتوبن
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره 42 گۆڤاری زنار بڵاوکراوه‌ته‌وه که گۆڤارێکی گشتیه‌و له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستاندا بڵاوده‌بێته‌وه.
