ئه‌مڕۆ 3-7-2010 تیپی هونه‌ره‌میلییه‌کانی کوردستان به‌ره‌و وڵاتی پۆڵۆنیا به‌ڕێکه‌وتن، بۆ به‌شداری له فیستیڤاڵی كه‌لتوری نه‌ته‌وه‌كان له وڵاتی پۆڵۆنیا
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هونه‌ره میلییه‌كان
گه‌لی كورد وه‌كو هه‌موو میله‌تیكی زیندووی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه خاوه‌ن سامانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و مه‌زنی كه‌لتوور و فلكلۆرو سه‌ماو هه‌ڵپه‌ڕكی و ۆرانییه كه ڕه‌سانه‌یه‌تی نه‌ته‌ویمان به‌ر جه‌سته ده‌كات... به‌ڵام ڕژێمه دیكتاتۆریه ڕه‌گزپه‌رسته‌كان هه‌میشه له هه‌وڵو نه‌خشه‌كێشانی به‌رده‌وام بوون له شێواندنی كه‌لتوورو سڕینه‌وه‌ی ڕوخساری نه‌ته‌وایه‌تیمان.
دوای ڕاپه‌ڕین و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و خه‌مخۆرانی هونه‌ری میللیمان، زوو بیریان له دامه‌زرانی ( (هونه‌ری میللی نه‌ته‌وه‌یی) ) كرده‌وه. له پێناو پاراستن و بوژانه‌وه‌و گه‌شه پێدانی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یمان.. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كوردیش بتوانین ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان بۆ گه‌لانی جیهان ده‌ربخه‌ین. به كۆمه‌كی به‌ڕێزان سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ڕۆشنبیری و هه‌ندێك زاتی خه‌مخۆر و دڵسۆز و گیان له خۆ بوردوو ماندوو نه‌ناسی ڕاهێنه‌رانی سه‌ماو مۆزیك و ئه‌ندامانی دڵسۆزی هونه‌ری میللی ئه‌و خه‌ونه بوو به واقیع و هاته دی له 1/8/1997 تیپه‌كه دامه‌زرا.
-- یه‌كه‌م وه‌رزی هونه‌ری (پێنج) تابلۆی قه‌شه‌نگ له 18/ 4/ 1998 دا كرده سه‌ره‌تایی كه‌ژاوه‌ی كاروانی ئه‌م تیپه.
-- له دووه‌م وه‌رزی كاروانی هونه‌ری خۆیدا له 13/9/2000 دا (پێنج) تابلۆی ڕه‌نگینی تری نمایش كرد.
-- سێیه‌مین وه‌رزی له به‌رواری 12/5/2003 دا به (شه‌ش) تابلۆی بابه‌تی له داب و نه‌ریتی كورده‌واری ڕه‌سه‌نایه‌تی ئامه‌ده‌بوونی خۆی سی باره كرده‌وه كه سه‌داو ناوی گه‌وره‌ی وه‌رگرد له ڕووی هونه‌ریه‌وه... بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی دیار‌و دره‌وشاوه‌ی ئاسمانی هونه‌ری كوردی
-له 5 و 6 و 7/12/2009 له سلێمانی وه‌رزی چواره‌می خۆی نمایش كرد كه پێكهاتبوو له 5 تابلۆی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و شێوازی ته‌عبیر كردنی درامی به موزیك و جووڵه‌ی سه‌ماو هه‌ڵپه‌ڕكێ تێكه‌ڵً به چه‌ند تابلۆیه‌كیان بوو بوو.
. له زۆربه‌ی بۆنه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و فیستیڤاله هونه‌ری ئه‌ده‌بیه‌كاندا به‌شدار بووه. هه‌میشه به‌رهه‌مه‌كانی تیپ چه‌پكه گوڵی حكومه‌تی هه‌رێم بووه له‌پیشوازی ئه‌و میوان و دۆسته بیانینه‌ی ڕویان كردۆته كوردستان.
له كوردستانی ڕۆژ هه‌ڵات له شاری (سنه‌و مه‌ریوان و كامیران) به‌شداربووه ڵفیستیفاله هونه‌ریه‌كان به تابلۆ‌و گۆرانی و مۆزیك.
له ساڵی 2005 ئه‌م تیپه گه‌شتێكی هونه‌ری بۆ وڵاتی هۆڵه‌ندا ئه‌نجامداو له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته نمایشی خۆی كرد بۆ كورده‌كان و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته.
گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵی (هونه‌ری میللی و هه‌ڵپه‌ركی ی كوردی) له سلیمانی به به‌شداری شاره‌كانی (سنه، مه‌ریوان، دهۆك، هه‌ولێر، سلیمانی) ساز كرد.
-- بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه ئه‌م تیپه بانگهێشت ده‌كرێت بۆ به‌شداری كردن له ڤیستڤاڵی كه‌لتوری نه‌ته‌وه‌كان له وڵاتی پۆڵۆنیا و به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ كاری تایبه‌ت به وه‌رگرتنی فیزه ئه‌م تیپه نه‌یتوانی ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات و خۆشبه‌ختانه ئه‌م ساڵ ساڵی 2010 ئه‌م تیپه له‌و ڤیستڤاڵه به‌ناوی كورد‌و حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریه‌وه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تی تردا نمایشی كه‌لتوری و ڕۆشنبیری و هونه‌ری ئاڵوگۆڕ ده‌كات كه‌یه‌كێكه له‌هه‌ره ڤیستڤاڵه گرنگه‌كانی دنیایه بۆ ماوه‌ی 13 ساڵه به‌رده‌وامه‌و یه‌كه‌مین جاره گه‌لی كوردمان بتوانێ وه‌ك میلله‌تانی دنیا له ڤیستڤاڵێكی وا گه‌وره‌دا به‌شداری بكات و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به گه‌لانی دنیا بناسێنێت..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
