
سڤیل..
(سامان ناسیح) ـی پێشكه‌شكار، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ 4 و كۆڕه‌ك، رایگه‌یاند له‌به‌ر به‌شداربوونی له فیستیڤاڵی تاتلیساس بینگۆ، له‌و دوو كه‌ناڵه دوورخرایه‌وه، نه‌ك ده‌شنی موراد.
سامان ناسیح، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆمه له گه‌شتوگوزار، ئێستا له هه‌ولێر به‌كالۆریۆس ده‌خوێنی له كارگێڕی و دارایی، دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ 4 و كۆڕه‌ك، ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رۆتانا په‌یوه‌ندیمان كردووه، كه هه‌فته‌یه‌كی دی ستافی رۆتانا دێنه هه‌ولێر، ئینشاڵڵا گه‌وره‌ترین میدیای عێراقی لای ئێمه‌وه دروست ده‌بێت، سه‌ره‌تا به رادیۆ و رۆژنامه‌یه‌ك ده‌ستپێده‌كه‌ین، له ئاینده‌یه‌كی نزیك كه‌ناڵه‌كه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه، كه من به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رادیۆكه‌م". سامان ناسیح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ره‌نگه ئه‌و كه‌ناڵه ته‌نیا به زمانی كوردی نه‌بێت، "به‌ڵام كوردستانی ده‌بێت و بنكه‌ی سه‌ره‌كی له هه‌ولێره".
سامان، كه زۆر حه‌ز به جلوبه‌رگ، له‌هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك به جلوبه‌رگێكی جیاواز له‌وانی پێشتووی، به‌رنامه پێشه‌كه‌ش ده‌كات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "ره‌نگه ئێستا ماڵه‌كه‌م بای 10 هه‌زار دۆلار جلی تێدا بێت، به‌شێكی مووچه‌كه‌م بۆ جلكڕین ته‌خانكردووه، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر شاشه ده‌رده‌كه‌وێت، خه‌ڵك سه‌یری ده‌كات، به‌بڕوای من یه‌ك له خاڵه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پێشكه‌شكار، گرنگیدانه به جلوبه‌رگ، من له ده‌ره‌وه‌ش زۆر گرنگی به جلوبه‌رگ ده‌ده‌م و له هه‌موو جۆرێك جلم هه‌یه"، سامان جارێك له خۆشه‌ویستی شكستی هێناوه و ده‌ڵی ئێستا دڵدار نیم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
