
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" دوایین به‌رهه‌می به‌همه‌ن قوبادی، كه تا ئێستا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی له فیستیڤاڵه ناوداره‌كانی جیهان به‌ده‌ستهێناوه، له ناو 10 فیلمی سینه‌مایی به‌رچاوی سینه‌مای دنیا له رۆژنامه‌ی پڕبایخی واشنگتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستنیشانكراوه.
له وتارێكدا به ناوی "باشترین فیلمه‌كانی ساڵی 2010 جیهان" له رۆژی شه‌مه 18ی دیسێمبه‌ری واشنگتۆن پۆست‌دا كه له لایه‌ن "ئانا هۆرناده‌ی" رخنه‌گری ئه‌و رۆژنامه‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به نوێترین فیلمی قوبادی نووسیوه‌ییه‌تی: "فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی، روانینی نوێ و هه‌رمانی له ژیانی ئه‌مڕۆ له تاران، قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران و دیمه‌نه‌كانی موزیكی ژێرزه‌وینی ئه‌م وڵاته به بینه‌ری خۆی پێشكه‌ش ده‌كات. "
ناوی فیلمه‌كانی دیكه‌ی رۆژنامه‌ی "واشنگتۆن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی بریتین له: فیلمی سینه‌مایی "کاتژمێر 127" 127 Hours له ده‌رهێنانی دێنی بویل، فیلمی سینه‌مایی "تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی" The Social Network له ده‌رهێنانی ده‌یڤید فنیچێر، فیلمی سینه‌مایی "تكایه بده" Please Give له ده‌رهێنانی نیكۆلۆ هۆلۆفجنێر، فیلمی سینه‌مایی "روخساری رۆح" The Ghost Writer له ده‌رهێنانی رۆمان پۆلانسكی، فیلمی سینه‌مایی "چیرۆك تیلمان" The Tillman Story له ده‌رهێنانی ئه‌میر بارلوو، فیلمی سینه‌مایی "كافه‌ی ته‌وه‌هوم" Inception له ده‌رهێنانی كرۆستۆفێر نۆلان، فیلمی سینه‌مایی "یاری به ئینسافانه" Fair Game له ده‌رهێنانی داگ لیمان، فیلمی سینه‌مایی "منداڵانی ده‌ستی ڕاست" The Kids Are All Right له ده‌رهێنانی لی ئۆنكریچ، فیلمی سینه‌مایی "من ئه‌وینم" I Am Love له ده‌رهێنانی تیلدا ئێسویلتۆن.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www. washingtonpost. com/wp-dyn/content/article/2010/12/18/AR2010121802473. html
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
