
له هۆڵی چۆپی له هۆتێلی چوارچرا، ئێواره‌ی شه‌ممه‌ی ڕۆییشتوو، به ئاماده‌بوونی به‌شێكی زۆری ڕۆژنامه‌وانانی هونه‌ری و ناهونه‌ری، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه بۆ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای "مێ ڤیژن- me vision" (حه‌سه‌ن غه‌فوور) و به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده (عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا) ساز كرا، تێیدا له باره‌ی دوا به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌ده‌وه زانیاریی خرایه به‌ر دیده‌ی ڕۆژنامه‌وانان.
سه‌ره‌تا ڕێڤه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، پێشه‌كییه‌كی له باره‌ی هۆكاری سازكردنی ئه‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌وه خسته ڕوو، هاوكات ده‌رفه‌تی دایه حه‌سه‌ن غه‌فوور دا كه ورده‌كارییه‌كانی به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی زیاد باس بكات، ئه‌ویش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای مێ ڤیژن ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا كرد.
حه‌سه‌ن ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، كه به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی زیاد به‌م نزیكانه و له ماوه‌ی مانگێكدا ته‌واو ده‌بێت و خۆیشی له دوای ته‌واوبوونی به‌هه‌مه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان.
هاوكات ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، كه به‌رهه‌مه‌كه له 8 تراك پێك دێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه كه زیاتر بن، به‌ڵام جارێ ئه‌وه دیار نییه.
له ماوه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا، زیادی ئه‌سعه‌دی خسته سه‌ر هێڵی ته‌له‌فۆن و ئه‌ویش په‌یامی خۆی ڕاگه‌یاند، كه مێدیاكارانیش گوێیان لێ بوو.
زیاد ئه‌سعه‌د له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ئه‌و كۆمپانیا هونه‌رییانه و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی، هیوایان به‌و به‌خشییه‌وه، كه به به‌رهه‌می تازه‌وه بگه‌ڕێته‌وه نێو هه‌وادارنی هونه‌ری و تایبه‌تی گوێگرانی گۆرانی و مووزیكی كوردی، هاوده‌م ئه‌وه‌یشی ده‌ربڕی كه ئه‌م به‌رهه‌مه له ڕووی كوالێتی و ناوه‌ڕۆكه‌وه جیاوازیی له‌گه‌ڵ كۆی به‌رهه‌مه‌كانی پێشوویدا هه‌یه و وتیشی له ڕێگه‌یه‌كی جیاوازه‌وه كاره‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجام داوه، به‌رهه‌مه‌كه‌یشی به زۆر باش دانا.
دوای ته‌واوبوونی به‌رهه‌كه‌ی، زیاد ئه‌سعه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و ئه‌و كاتیش كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ساز ده‌كات و له نزیكه‌وه ئاشنای ڕۆژنامه‌وانه هونه‌رییه‌كان ده‌بێت و به‌رسڤی پرسه بێ وه‌ڵامه‌كانیان ده‌داته‌وه، هه‌روه‌ها به هاوكاریی ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌یش كۆنسێرت ساز ده‌كات، به‌ڵام دیار نییه كه ئه‌و ئاهه‌نگانه به چی شێوازێك ڕێك ده‌خرێن".
ئه‌و به‌رهه‌می زیاد ئه‌سعه‌د، كه نێوی (سوێند) ـه، له لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای "بلو تراده‌كش و مێ ڤیژن"ـه‌وه كڕدراونه‌ته‌وه، به‌ڵام نرخی به‌رهه‌مه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كرد، هاوكات ئه‌وه‌یان خسته ڕوو، كه به‌رهه‌می هیچ هونه‌رمه‌ندێكی دیكه، تا ئێستا نه‌گه‌ییشتووه‌ته نرخی به‌رهه‌مه‌كه‌ی زیاد.
حه‌سه‌ن وتی:" ئێمه نرخێكی زۆرمان به‌و به‌رهه‌مه‌ی زیاد داوه، ئه‌لبوومه‌كه‌ی ئه‌و زۆر له‌و نرخه‌یش شیاوتره كه ئێمه داومانه‌تێ، چونكه زیاد هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌یه".
حه‌سه‌ن غه‌فوور له باره‌ی چۆنیه‌تیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی دوابه‌رهه‌می زیاده‌وه، زانیاریی ئه‌وه‌ی دا، كه 100 هه‌زار دانه‌ی لێ چاپ ده‌كرێت و چه‌ند نووسینگه‌یه‌كیش له شاره‌كانی كوردستان به‌ڵێنی وه‌رگرتنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان داوه، هاوكات هه‌ر شاره و ته‌نیا ناوه‌ندێكی بڵاوكردنه‌وه ئه‌و به‌رهه‌مه به‌سه‌ر نووسینگه‌كانی دیكه‌دا دابه‌ش ده‌كات. هه‌روه‌ها نرخی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یش، له سه‌رووی نرخی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌وه نابێت.
ئه‌و ئه‌لبوومه تازه‌یه‌ی زیاد، سه‌رجه‌می تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كان هیی خۆیین و به شێوازێكی تازه‌وه كاری بۆ كردووه، چاودێرانی هونه‌رییش وای ده‌بینن، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی زیاد، قۆناغێكی گه‌وره‌ی بڕیبێت و گۆرانیی كوردی گه‌یاندبێته ڕێچكه ڕاسته‌كه‌ی.
زیاد ئه‌سعه‌د كێیه؟
زیاد ئه‌سعه‌د، هونه‌رمه‌ندێكی به‌رناسی كورده، له ساڵی 1966 له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر له دایك بووه، تا ته‌واوكردنی ئاماده‌یی پیشه‌یی له‌و شاره خوێندوویه‌تی، له ساڵی 1983ـدا ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه. یه‌كه‌م گۆرانیی ئه‌و "دوعا ده‌كه‌م شه‌و و ڕۆژان من، بتسوتێنی ئاه و ناڵه‌ی من" بووه، ئینجا چه‌ند گۆرانییه‌كی دیكه‌ی تۆمار كردووه. یه‌كه‌م كاسێتی گۆرانی له ساڵی 1988ـدا بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 1989ـدا سه‌ردانی وڵاتی ئێران و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك ده‌كات، له‌وانه (سه‌عید قه‌ندی و گۆڵپایه‌گانی) . ئینجا زیاد ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و له 1990ـدا ئه‌لبوومێكی دیكه بڵاو ده‌كاته‌وه. دوای سێ ساڵ و له 1993ـدا ئه‌لبوومێكی دیكه بڵاو ده‌كاته‌وه و كوردستان جێ ده‌هێڵێت و جارێكی دیكه ده‌چێته‌وه ئێران، ماوه‌یه‌ك له‌وێ وانه‌ی (رده‌ف و ئاواز و چۆنیه‌تی وتنی گۆرانیوتن) ده‌خوێنێت و له‌وێ فێری زمانی فارسی ده‌بێت. زیاد دواتر ده‌چێته ڕووسیا و له‌وێ فێربوونی مووزیك و شێوازه‌كانی كاركردن له‌سه‌ر ستایله جۆربه‌جۆره‌كانی گۆرانی و مووزیكی جیهانی ده‌خوێنێت. كه ماوه‌ی 2 ساڵ له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه و فێری زمانی ڕووسیایی ده‌بێت. له‌وێوه ده‌چێت كه‌نه‌دا و ماوه‌یه‌ك له‌وێیش ده‌خوێنێت و فێری زمانی "ئینگلیزی" ده‌بێت. ئینجا ده‌چێته وڵاتی سوێد و ماوه‌ی 3 ساڵ له قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ری و كولتووری مووزیكی جیهانی و سوێدی له‌و و وڵاته ده‌خوێنێت و شاره‌زایی له‌سه‌ر چه‌ند ئامێرێكی مووزیك په‌یدا ده‌كات، له‌وانه كیبۆرد و كلارنێت، پێشتریش له كوردستان زۆر به باشی له ئامێری شمشاڵی زانیوه.
زیاد له 1998ـدا به‌رهه‌مێكی تازه‌ی به نێوی "نه‌مزانی" بڵاو كرده‌وه. له 2001 چه‌ند گۆرانییه‌كی دیكه له ڕێگه‌ی كه‌ناڵی مێدیا تیڤییه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه. زیاد له 2003ـدا دوابه‌رهه‌می خۆی به نێوی "سكاڵا" بڵاو كردوه‌وه.
زیاد ئه‌سعه‌د تا ئێستا زیاتر له 130 ئاواز و هۆنراوه‌ی داوه به هونه‌رمه‌ندانی كورد، له‌وانه (ڕۆژ كه‌ریم، ئه‌ژده‌ر وه‌هبی، زه‌كه‌رییا عه‌بدوڵڵا، چۆپی فه‌تاح، له‌یلا فه‌ریقی، هێڤی، تارا ڕه‌سوول، دڵنیا ڕه‌زازی، ئه‌یاد حوسێن، په‌یوه‌ند جاف، بڵند ئیبراهیم، موحسین عه‌بدوڵڵا، گۆڤان ڕواندزی، بڵند عه‌بدوڵڵا، حه‌سه‌ن غه‌فوور، دانا به‌رواری. هه‌ڵمه‌ت، ئومێد باڵه‌بان، هه‌ردی سوێدی، كورده، دیلمان دیۆ، دڵشاد، هه‌مین سوێدی، موژدین) .
زیاد له دوای 1999ـه‌وه، ئه‌زموونی چه‌ندان ساڵه‌ی هونه‌ریی خۆی، كردووه‌ته هه‌وێنێك بۆ هونه‌ری گۆرانیی كوردی و توانیی چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ بهێنێته نێو بواره‌كه.
زیاد ئه‌سعه‌د، له ماڵباته‌كه‌یدا هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی به‌رناس هه‌یه، ئه‌ویش هاوتا ئه‌سعه‌ده.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
