خاتوو ئانا زیگه‌رس نووسه‌رێكی ئه‌ڵمانیه و به ئهدیبَكی پێشوه‌ختی ئه‌ده‌بیاتی كۆمۆنیستی و چینی كرێكار ده‌ژمێردرێت. ئه‌و یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی كه
له‌ڕێگه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌وه توانی ئاڵای به‌رگری كردن به‌رزبكاته‌وه، به‌ئیمان به كۆمۆنیزم و به تۆڵه‌كردنه‌وه له زه‌مه‌نی خۆی واتا له‌دژی فاشیزم و بۆرجوازی تێبكۆشێت.
ئانا ڕێز‌و خۆشه‌ویستیه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بووه به‌رامبه‌ر بهشۆڕشگێڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی خۆی پێشكه‌ش كردوه به (یاخیبوانی پاش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو) . ئانا له دروشمێكیدا ئهڵإ ( (پێویسته یاد و بیره‌وه‌ری و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌نگاوه‌رانی سته‌م دیده و بێسه‌ر و شوێنكراوی شۆِرش، جێگه‌ی تایبه‌تی هه‌بێت له دنیای ئه‌ده‌بیات و هونه‌ردا و نه‌مری پێببه‌خشرێت) ) .
ئانا له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا داكۆكی له كه‌سانی بێبه‌شكراو له‌سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی مرۆڤایه‌تی ده‌كات، واتا ئه‌وكه‌سانه‌ی كه كه‌وتونه‌ته ژێرگوشاری زه‌بر و سته‌مه‌وه و به‌رگری كردن له دژی فاشیزم و دیكتاتۆریه‌ت. زۆربه‌ی نووسینه‌كانی باس له‌م شتانه ده;ات: ڕێزی مرۆڤ، گه‌شبینی، ئومێد، خۆشه‌ویستی بۆ نیشتیمان، سروشت، وهلاْ، ، په‌روه‌رده‌ی گونجاوی مرۆڤه‌كان، ئایدیاڵی سۆسیالیستی، دادپه‌روه‌ری، یه‌كێتی، په‌یوه‌سته‌گی به جیهانی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیزم و ئازادی. ئه‌و له جیهانی نامرۆڤایه‌تی و فاشیزم و دیكتاتۆریه‌تدا، به‌رهه‌می پێشكه‌وتنخواز و ئومێدبه‌خشی نوسیوه‌ته‌وه.
ئانا به‌ناوبانگترین نووسه‌ری ژنی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌ڵمانیایه و یه‌كێكه‌له شۆڕشگێڕه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی فیمێنیستی له وڵاتانی خۆر هه‌ڵات و نووسه‌رێكی میللی ئه‌ده‌بیاتی سۆسیالیستی وڵاته‌كه‌ی خۆی بووه. ئه‌و یه‌كێك بووه له ژنه كۆمۆنیسته‌كان و نووسه‌ری قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بی ڕیالیزم ئه‌ڵمانیا. له‌ژێركاریگه‌ری تیۆری جۆرج لۆكاش دا ده‌رباره‌ی ڕیالیزمی سۆسیالیستی، به‌رهه‌مێكی له دژی فاشیزم خوڵقاند. هه‌روه‌ها ئانا خوڵقێنه‌ری كتێبی ( (خاچی حه‌وته‌م) ) ه له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگ.
ئانا زیگه‌رس له‌نێوان ساڵه‌كانی 1900تا 1983 ژیانی به‌سه‌ر بردووه. باوكی دوكانی شوێنه‌وار فرۆشی هه‌بووه. ئانا له زانكۆ مێژووی هونه‌ر، فه‌لسه‌فه، هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی چینی خوێندوه. ئهوجولهكه په‌ره‌ست بووه و بابه‌تی كۆتایی نامه‌ی دكتۆراكه‌ی ده‌رباره‌ی جوله‌كه و یه‌هودیه‌ت له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی وێنه‌كێش (ڕامبرانت) نووسیوه. له ساڵی 1928دا بووه به‌ئه‌ندامی پارتی كۆمۆنیستی وڵاته‌كه‌ی. هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌هێزبوونی نازیه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانی كراوه. ئانا له‌دوای ئازادبوونی له زیندان به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌مه‌ترسی، له ڕێگه‌ی فه‌ره‌نساوه خۆی گه‌یاندووه‌ته مه‌كسیك، چونكه هه‌م جووله‌وه و هه‌م كۆمۆنیست بووه. ئه‌و سه‌ره‌تای موتاڵاكردنی به ئه‌ده‌بیاتی داستانی جیهانی ده‌ستپێكرد له‌نموونه‌ی به‌رهه‌می فه‌ره‌نسی، ڕوسی و ئه‌ڵمانی. ئانا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌وسه‌رده‌مه بووبه به‌ڕیوه‌به‌ری یه‌كێتی نووسه‌ران له نێوان ساڵه‌كانی 1952_1978دا و سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌می یه‌كێتیی نووسه‌رانی ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات بووه.
ئانا جگه له خه‌ڵاتی ئاشتی ستالین، دووجار خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیاتی میللی ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه. به‌رهه‌مه‌كانی ئانا زیگه‌رس بریتین له: ڕۆمان، چیرۆك، وتار. هه‌ندێك له‌وانه وه‌ك: خاچی حه‌وته‌م_ ترانزێت_ شۆڕشی ماسیگران_ كوژراوه گه‌نجه‌كان نامرن!_ هێزی هه‌ژاران_ سێ ژن له‌دوورگه‌ی هایتی_ دیداری هاوسه‌فه‌ر_ سه‌فه‌ری ده‌ریایی_ هاوڕێیه‌تی_ نان و خوإ_ رزگاربوون_ بڕیار_ گوزه‌رێك به‌ناو مانگی شوباتدا_ گه‌ڕان_ دوورگه‌ی مردووه‌كان_ ئاوی ڕاسته‌قینه_ چاوپێكه‌وتنی خۆش، له‌گه‌ڵ چه‌ند وتارێكیشدا.
ڕۆمانی خاچی حه‌وته‌م نازناوی سرودی شۆڕشگێڕانه و به‌رگری كۆمۆنیستی لێنراوه. ئه‌م ڕۆمانه له‌گه‌ڵ چیرۆكی ترانزێت له‌م دوایانه‌دا كراوه به‌فلیم. هه‌روه‌ها كتێبی هاوڕێكان نازناوی وێنه‌ی شه‌هیدانیان لێناوه، چونكه پێشكه‌شی كردبووبه: یاخیووه سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كانی پاش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر! ڕۆمانی ترانزیت گوزارشت ده‌كات له جیهانی ترس، دڵه ڕاوكإ، گرفتاری، پوچی بۆرجوازهكان. هه‌روه‌ها ئه‌م سێ كتێبه‌شی: گه‌ڕان_ كچێكی مردوو_ ترانزیت_ به‌گوزارشت له ژیاننامه‌ی نووسه‌ر خۆی داده‌نرێت. ڕۆمانی چاوپێكه‌وتنێكی خۆش كه تیایدا كافكا و گوگول و هۆفن به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی دیداری یه‌كتر ئه‌كه‌ن ناوی ئه‌فسانه‌ی لێنراوه.
******
سایتی: هنر و ادبیات
******
داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌كه‌م كه ئه‌م بابه‌ته پێشتر به‌هه‌ڵه واته (پاكنووسهكهیم نه‌ناردبوو) له‌چه‌ند سایتێكی تردا بڵاو كردۆته‌وه كه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی چاپی تێدایه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
