ئه‌م دوو كۆلێژه‌ی له‌مانشێته‌كه‌دا ناویان هاتووه، له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌نگاوێكی یه‌كجار فره‌یان نا له ریكلامكردن له شاشه‌كان و رۆژنامه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌وه‌ی كه ده‌رچووی یه‌كه‌می هه‌ردوو قۆناغه‌كانی (6+9) ی بنه‌ڕه‌تی كه قوتا
بییه زیره‌ك و به‌هره‌مه‌نده‌كانن ده‌توانن له‌و كۆلێژه‌دا وه‌ربگیرێن و په‌ره‌ی زیاتر به خوێندن بده‌ن، ئه‌وه‌بوو دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مسالڕ، زۆرینه‌ی ده‌رچووانی یه‌كه‌مه‌كان و قوتابییه به‌هره‌مه‌نده‌كان روویان له‌و دوو كۆلێژه كرد به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌خوێندن، كه به ریكلامه بێ بنه‌ماكانیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنرابوون.
له‌م رۆژانه‌دا حه‌مه شه‌ریفی هاوڕێی پیشه‌ییم كه رۆژنامه‌وانێكی ئه‌كتیڤه، هاته ده‌وامی ئاسایی خۆی، یه‌كجار بێتاقه‌ت بوو، لێم پرسی ئه‌و بێتاقه‌تییه‌ت بۆ؟ ووتی: كاكه كچه‌كه‌م ده‌رچووی یه‌كه‌می قوتابخانه‌كه‌ی خۆیه‌تی و به‌و ریكلامه بێبنه‌مایانه‌ی كۆلێژی ئیشق دڵی خۆش‌بوو، ئه‌وه‌بوو داواكاری و فۆرمی وه‌رگرتنی پێشكه‌ش به‌و كۆلێژه كرد، دوای چه‌ندین هێنان و بردن له كۆتاییدا پێیان ووتین جێگامان نه‌ماوه...
ووتم چۆن؟
ووتی: خۆشم نازانم چۆن، ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانم ئه‌و قوتابییانه‌ی به زمانی توركی قسه‌یان ده‌كرد به بێی تێكه‌و لێكه‌و سێ و دوو ده‌یان ناردنه به‌ر ئه‌و مێزه‌ی ناویان تۆمار ده‌كرا بۆ تاقی كردنه‌وه و وه‌رگرتنیان له كۆلێژه‌كه، به‌ڵام هه‌رچی به زمانی كوردی قسه‌ی بكردایه ئه‌وا جێگای بۆ نه‌مابوو، ئه‌وه‌شی ووت: كه مامۆستا‌و كارمه‌نده‌كان به ته‌نها به زمانی توركی قسه‌و پێشوازیان له قوتابییه‌كان ده‌كرد و هه‌ست به‌وه‌ده‌كرا كه زۆر ناره‌حه‌ت بوون به بیستنی قسه‌كردن به زمانی كوردی.
منیش به بێ سێ‌و دوو ووتم: حه‌مه گیان ئه‌وه كۆلێژی پێگه‌یاندنی وه‌چه‌ی میته نه‌ك نموونه‌یی.
حه‌مه‌ش دایه قاقای پێكه‌نین و ووتی: خوا ووتارێكی دیكه‌ی بۆناردی تا بینووسی.
منیش ووتم: حه‌تمه‌ن تازه ده‌ینووسم، چوون ئه‌وانه درووستكراوی میتن و ئامانجییان شووشتنه‌وه‌ی مێشكی منداڵانی ئه‌و هه‌رێمه‌یه به كورد‌و توركمانه‌وه، بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری مێژووی گه‌له‌كه‌مان.
Sahen_darush@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
